|
06-05-1386
ئاماده‌كردنی: چنوور قادری
پسپۆڕانی بواری
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه راده‌ی ته‌ڵاق له ئێران‌دا له
پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و به 1/12% گه‌یشتوه. حه‌سه‌ن
موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وتووێژێكدا
له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری فارس رایگه‌یاند كه راده‌ی ته‌ڵاق‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه‌كان له ئێران به نیسبه‌ت دوو ساڵی رابردوو، 4/1% چۆته سه‌رێ. ژنان
زۆرترین راده‌ی داواكاریی ته‌ڵاق پێك دێنن. له ئێران 48%ی ژنان داواكاری
ته‌ڵاقن‌و 23%ی پیاوان‌و 29%یش ژن‌و پیاو، هه‌ردووكیان پێكه‌وه داواكاری
كۆتایی‌هێنان به ژیانی هاوبه‌شی خۆیانن. نێونجی ته‌مه‌نی ئه‌و ژیانه
هاوبه‌شانه كه ئاكامه‌كه‌ی ده‌گاته ته‌ڵاق، له 52%دا له 25 ساڵ كه‌متره.
شایانی باسه به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه فه‌رمییه‌كانی ئێران، نێونجی ته‌مه‌نی
پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له نێوان ژناندا، 9/27 ساڵ‌و له نێوان پیاواندا 7/29
ساڵه. ئه‌مه دوایین زانیاریی سه‌رژمێریی ناله‌باریی‌و راده‌ی زۆری ته‌ڵاق
له ئاستی ئێرندا بوو، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه له
كوردستانی ئێران، دۆخێكی مه‌ترسیدار‌و نوێی هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌م دواییانه‌دا هه‌واڵده‌ری خوێندكارانی ئێران (ایسنا) راپۆرتێكی سه‌باره‌ت
به چوونه‌سه‌ری راده‌ی ته‌ڵاق له پارێزگای كوردستان ـ یه‌كێك له 4 پارێزگای
كوردستانی ئێران ـ بڵاو كرده‌وه كه سه‌رسووڕهێنه‌ره.
به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ئاماری ئیزدواج‌و ته‌ڵاق له
پارێزگای كوردستان نیشان ده‌دا كه له‌م پارێزگایه‌دا لانی‌كه‌م رۆژانه 88
مه‌وردی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش‌و، 11 مه‌وردی ته‌ڵاق‌و به واتایه‌كی دیكه
رۆژانه 5/5 نموونه‌ی ته‌ڵاق روو ده‌ده‌ن. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه پارێزگای
كوردستان له بواری زیادبوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق، یه‌كێك له 3 پارێزگا
یه‌كه‌مه‌كانی ئێران بووه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامار له كوردستانی ئێران نیشان ده‌دا كه 60%ی خوازیارانی
ته‌ڵاق، ژنان، 30% پیاوان‌و 10% به شێوه‌ی رێكه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی ژنان‌و
پیاوان سه‌ردانی دادگاكان ده‌كه‌ن.
زیبا تارا، راوێژكاری پێشووی پارێزگاری كوردستان بۆ كار‌وباری ژنان‌و، یه‌كێك
له چالاكانی بواری ژنان، سه‌باره‌ت به گرنگترین هۆیه‌كانی سه‌ردانی ژنان بۆ
دادگاكان، بۆ وه‌رگرتنی ته‌ڵاق، به هه‌واڵده‌ری ئیسنای راگه‌یاند: له‌به‌ر
ئه‌وه كه ئه‌م پارێزگایه هه‌موو كاتێك به‌شێك له ناوچه‌كانی بێ‌به‌ش كراوی
ئێران بووه‌و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتویی جوغرافیایی‌یه‌وه هه‌میشه له مه‌ترسیی
شه‌ڕ‌و كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی پێوه‌ندیدار‌و به واتایه‌كی دیكه جۆرێكی
سیستماتیكی زوڵم‌و زۆرداری بووه، كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی زیاتری ئه‌م
پارێزگایه.
ناوبراو ده‌ڵێ: "مه‌سه‌له ئابوورییه‌كانی وه‌ك، هه‌ژاری، بێكاریی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ئێعتیادی به‌ربڵاو‌و ناردنی ژن‌و منداڵان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار
له پارێزگاكانی دیكه له لایه‌ن پیاوانه‌وه، زۆرترین هۆی سه‌ردانی ژنانی
ئه‌م پارێزگایه بۆ دادگاكانه كه به بۆچوونی یاساناسه‌كان، ئاكامه‌كه‌ی
ته‌ڵاق‌و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه."
تارا سه‌باره‌ت به كێشه‌و گیر‌وگرفته‌كانی به‌ره‌وڕووی لاوان‌و ژنانی ئه‌م
پارێزگایه بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، ده‌ڵێ: "نه‌بوونی توانایی ماڵیی
كچان‌و كوڕان، مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی خستۆته ژێر
كاریگه‌ریی خۆیه‌وه‌و بۆته پرسێكی گرینگی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكهێنانی ژیانی
هاوبه‌شی ئه‌وان."
كارناسانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌و بڕوایه‌دان كه زیادبوونی ئاماری
ته‌ڵاق‌و له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش
به پێی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ربڵاوی حه‌شیمه‌ت ده‌توانێ ببێته هۆی پێكهاتنی
كێشه‌و گیر‌وگرفتگه‌لێكی مه‌ترسیدار وه‌ك ترسی لاوه‌كان بۆ پێكهێنانی ژیانی
هاوبه‌ش‌و له ئاكامدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئیزدواج، په‌ره‌سه‌ندنی
فه‌ساد‌و گه‌نده‌ڵی له كۆمه‌ڵگا، له‌نێوچوونی به‌ره‌به‌ره‌ی پرسه ئه‌خلاقی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و زۆر بواری دیكه‌ی بنه‌ماڵه كه له ئاكامدا كۆمه‌ڵگاش
ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار. كارناسانی
راوێژكاری بنه‌ماڵه، هۆیه گرنگ‌و بنچینه‌یی‌یه‌كانی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاماری
ته‌ڵاق له پارێزگای كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن: لاوازبوونی
بنه‌ماكانی بنه‌ماڵه، نه‌بوونی ناسیاریی ته‌واوی ژنان‌و پیاوان له یه‌كتر،
نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی‌و ناسینی ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌كانی دوولایه‌نه،
نه‌گه‌یشتنی ژنان‌و پیاوان به پێگه‌یشتنی ده‌روونی‌و عاتیفی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی،
كێشه ئابوورییه‌كان، ئێعتیاد، گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی تاكه‌كان له بواری
كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ودای نێوان داواكاریی تا كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش‌و
له هه‌موویان گرنگتر بێكاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر.
راپۆرتی "ایسنا" سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ری راده‌ی ته‌ڵاق له پارێزگای
كوردستاندا ده‌نووسێ: "85% له‌و كه‌سانه‌ی كه به مه‌به‌ستی ته‌ڵاق سه‌ردانی
دادگاكان ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان له ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ژیانی هاوبه‌شدا بڕیاری
ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌یان داوه. به‌گشتی ئه‌م كه‌سانه له كێشه‌و كێماسییه
ئابوورییه‌كان ئازار ده‌كێشن، خوێنده‌واریی كه‌متر له دیپلۆمیان هه‌یه‌و له
سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن‌و به باشی نه‌یانتوانیوه
یه‌كتر بناسن."
شایانی باسه كه 7/5%ی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شانه كه له پارێزگای كوردستاندا
پێك هاتوون، ئاكامه‌كه‌ی بۆته ته‌ڵاق‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان‌و شاری
سه‌قز به‌رزترین راده‌ی ته‌ڵاقی له ماوه‌ی ساڵی رابردوو هه‌بووه. راده‌ی
ته‌ڵاق له پارێزگای كوردستان‌و هه‌ر سێ پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران
واته ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئیلام‌و كرماشان زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ره. بۆیه پێویست
به به‌رپرسایه‌تی‌و وشیاریی هه‌موو ویژدانه دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كان هه‌یه
كه هاوكاری‌و یارمه‌تیی 100% بكه‌ن تا هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه گه‌وره‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كوردستانی ئێران بنبڕ بكرێن‌و بنه‌ماڵه‌كانی كورد له
مه‌ترسیی روخان رزگار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت لاوان (هه‌م كچ‌و هه‌م كوڕ) رێنوێنی
بكه‌ن كه به‌ر له پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش پێكه‌وه زیاتر بدوێن‌و یه‌كتر
بناسن‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌و گیر‌وگرفتانه‌ی كه پاش ژیانی هاوبه‌ش
به‌ره‌وڕووی ئه‌وان ده‌بێ‌و ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه، خه‌بات بكه‌ن. |