|
12-07-1386
سازدانی دیمانه‌و ئاماده‌كردنی:
دڵشاد جه‌مشیدی
پ: ده‌كرێ بۆ ده‌سپێك به كۆرتی خۆتان به خوێنه‌رانی "كوردستان میدیا" بناسێنن‌و
ئاوڕێكی خێرا له ژیانی وه‌رزشیی خۆتان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا بده‌نه‌وه؟
و: پێشه‌كی منێش سپاسی ئێوه
به‌ڕێزان كارگێرانی دلسۆز‌و ئه‌مه‌گناسی ماڵپه‌ڕی "كوردستان میدیا" ده‌كه‌م بۆ
ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ منتان ره‌خساند.
من سه‌عید گۆڵباخی (ناسراو به گوڵشه‌ن) له به‌هاری 1349ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز
له دایك بووگم. دیاره من باوكم، شه‌هید عوسمان خۆی وه‌رزشكار بوو و هه‌ر ئه‌مه
بوو به‌هۆی ئه‌وه من له منداڵیه‌وه تێكه‌ڵاوی ژیانی وه‌رزشی ببم، ئه‌مه له
خۆیدا بۆ منی ته‌من 7و 8 ساڵه ده‌سپێكێكی باش بوو كه بتوانم ده‌سكه‌وت‌و
به‌رهه‌می باشم هه‌بێ. ساڵی 1361ی هه‌تاوی ده‌ستم به وه‌رزش كرد، ئه‌و ساڵه كه
باوكم به ده‌ستی جه‌لادانی كوردكوژی كۆماری ئیسلامی له شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ
هاوڕێی شه‌هید ئه‌سه‌د سولێمان‌پوور شه‌هید كران، دایكم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵم بكا،
زۆر هانی ده‌دام تا بچم بۆ زۆران‌و كاته به‌تاڵه‌كانم به وه‌رزش پڕكه‌مه‌وه.
له ساڵی 1361 تا 1368 له ئۆستانی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌مم وه‌ده‌ست هێناو ساڵی
1369 له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران "بۆ پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیایی له وڵاتی
چین، ساڵی 1990" پله‌ی پێنجه‌مم هێنایه‌وه كه بوو به‌هۆی ئه‌وه له لایه‌ن
كۆمیسیۆنی فه‌ننییه‌وه هه‌ڵبژێردرێم بۆ ئوردوی ته‌دارۆكاتیی تیمی میللیی ئێران.
دوای مانگێك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كێبه‌ركێیانه، به سه‌ردان گه‌ڕامه‌وه بۆ شاری
سه‌قز كه له گه‌ڕانه‌وه‌دا له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رێژیمه‌وه
ده‌سبه‌سه‌ركرام. باشترین كاته‌كانی ته‌مه‌نم له به‌رواری 29/9/1369ی هه‌تاوی بۆ
ماوه‌ی چوار ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی "ته‌بعید"ی كۆماری ئیسلامی له سه‌قزو
مه‌شهه‌د‌و یه‌زد به‌سه‌ر برد، پاش به‌ر لێبوردن كه‌وتن‌و ئازادبوونم له
به‌ندیخانه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له یه‌زد مامه‌وه، به‌ڵام ئیزنی ده‌رچوونم له
شار نه‌بوو "بێ به‌ڵگه‌ی ئیتلاعات"، كه هه‌مان ساڵ واته ساڵی 1372 له
كێبه‌ركێی گشتیی ئێران‌دا به‌شداریم كرد‌و پله‌ی چواره‌مم بۆ شاری یه‌زد
هێنایه‌وه. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، ساڵه‌كانی 1373و 1374 به هه‌مان شێوه پله‌ی
چواری كیشوه‌ریم له ژیانی خۆمدا تۆمار كرد. شایانی باسه چه‌ندین كه‌ڕه‌تیش له
به‌ندیخانه‌كاندا له كێبه‌ركێیه‌كاندا به‌شداریم ده‌كرد‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانم به
دیاری بۆ هاورێیانم ده‌هێنایه‌وه. ساڵی 1375 بووم به دووهه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز
رێگایان پێ نه‌دام له ئوردوی تیمی میللی‌دا به‌شدار بم، ته‌نانه‌ت به پێی
ئوسول‌و یاسا ده‌با له ده‌ره‌وی وڵات نوێنه‌رایه‌تیی ئێرانم بۆ كێبه‌ركێیه‌ك كردبا
كه ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ، به خۆمه‌وه نه‌مبینی. به‌ڵام به خۆشییه‌وه هیچ كات
سه‌رم له ئاست داخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا دانه‌نواند‌و رێگای رێبوارانی
ئازادی‌و دێموكراسیم به‌ر نه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كۆسپانه‌ی له رێگای من‌و
زۆر كه‌سانی دیكه‌ی وه‌ك من دایانده‌نا. هه‌ر بۆیه به دوای په‌نابه‌ریم‌و
نیشته‌جێ بوونم له ولاتی كانادا، ئه‌و شانازییه‌م بۆ نیشتمان‌و گه‌له‌كه‌م دوپات
كرده‌وه‌و چه‌ندین كه‌ڕه‌ت له ئوستانی ئونتاریۆ یه‌كه‌م‌و له ساڵی 2002شدا پله‌ی
دوهه‌مم له زۆرانی شان‌ومل له‌م وڵاته هێنایه‌وه.
پ: وه‌رزش چون پێناسه ده‌كه‌ی‌و وه‌رزشوان كێیه؟
و: وه‌رزش تێكه‌ڵاوێكه له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤ وه‌ك نان خواردن‌و خه‌وتنی مرۆڤه‌كان.
هه‌موو به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌و هه‌ڵسوڕان بۆ بژێویی ژیان، وه‌رزش ده‌كه‌ن‌و
وه‌رزشوانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك وه‌رزش ده‌كا‌و له‌شی
خۆی په‌روه‌رده ده‌كا‌و بۆ پاڵه‌وانه‌تی هه‌وڵی زیاتر ده‌دا، له هه‌ڵسوكه‌وتدا
فێری زۆر شتی وه‌ك رێزلێنان، یاسا، خۆشه‌ویستی، گوێ‌ڕاگرتن، یه‌كتر ته‌حه‌مۆل
كردن‌و زۆر سیفاتی باشی دیكه ده‌بێ.
پ: گرفته‌كانی سه‌ر رێگای مێرمنداڵێكی كورد له شاری سه‌قز یان شاره‌كانی دیكه چی
بوون. له‌و ساڵانه‌دا كه به‌ڕێزت دستت دایه وه‌رزش كردن، واته ئایا هیچ
ئاسته‌نگێك یان به‌رهه‌ڵه‌ستكارێك هه‌بوو له سه‌ر رێی منداڵان‌و لاوانی كورد كه
گرفت بێ له سه‌ر رێگایان؟
و: ئێران به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه
ده‌وڵه‌تێك نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كا كه عه‌قڵانییه‌تێكی سیاسیی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی
هه‌یه، هیچكات ناوچه‌كانی بواری باشیان بۆ نه‌ره‌خساوه‌و ئه‌و ئیمكانات‌و
ده‌سكه‌وتانه‌ی ناوه‌ندیان نه‌بوه‌و ئه‌مه له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له سه‌ر
رێگای وه‌رزشوانانی ناوچه‌كان‌و لاوانی كورد. بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
سه‌رهه‌ڵده‌د‌ن‌و ده‌سكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هێنن، چ وه‌ك تاك‌و چ وه‌ك
تیمی یا گروپ له بواری وه‌ك زۆران‌و پینگ پۆنگ‌و تۆپی پێ‌و باله‌و ...
رایانده‌كێشن بۆ ناوه‌ند كه ئه‌مه له خۆیدا زیان به ناوچه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ كه
به دووری ئه‌و كه‌سانه بێبه‌ش ده‌بن له په‌روه‌رده‌كردنی كه‌سانی دیكه.
ده‌توانم ئاماژه به عه‌بدوڵڵا چه‌من‌گوڵی بكه‌م كه به‌رده‌وام له شاری سه‌قز
كاری راهێنه‌ری نه‌كردوه تاك‌و ئه‌ندامانی ئه‌و به‌شه له شاره‌كه‌ی خۆی له
ئه‌زموونه‌كانی كه‌ڵك وه‌ربگرن.
پ: ده‌كرێ جێ پێی كورده‌كان له وه‌رزشی ئێران‌دا به‌گشتی‌و له یاریی زۆراندا
به‌تایبه‌تی باس بكه‌ی؟ ئایا كورده‌كان جێگای شیاوی خۆیان له وه‌رزشدا پێ دراوه؟
و: كورده‌كان له ئێران‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی باری ژێئوپلۆتیكی كه كاریگه‌ریی
نێگه‌تیڤی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك داناوه‌و ناوچه‌یه‌كی بێبه‌ش له ئیمكاناتی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی وه‌رزشییه‌وه هه‌رده‌م توانیویه‌تی
لوتكه‌یه‌كی به‌رز و دیار بێ له نێو كۆمه‌ڵگای وه‌رزشیی ئێران‌دا، وه‌ك ورمێ كه
ناوه‌ندی والێباڵ‌و دوچه‌رخه‌سواری، مه‌هاباد والیباڵ‌و "وزنه‌برداری"، سه‌قز
زۆران‌و تێكواندۆ، سنه، زۆران، به‌سكتباڵ، پینگ‌پۆنگ، كرمانشان‌و ئیلام، زۆران
كه ئه‌مانه هه‌مو كوردستانن، به‌ڵێ، كورده‌كان نه‌ك له ئێران، به‌ڵكو له
ئاسیا‌و جیهانیشدا شانازی‌و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان وه‌ده‌ست هێناوه‌و پاڵه‌وانی
ناوداریان لـێ هه‌ڵكه‌وتوه.
پ: ئێمه له مێژوی پاڵه‌وانه‌تیی زورانبازی له ئاستی وڵات‌و، ته‌نانه‌ت له ئاستی
جیهانیشدا، زۆر كه‌سی دیارمان هه‌بوونه‌و ده‌توانین وه‌ك نمونه‌ش باس له
به‌ڕێزان حه‌سه‌ن‌و حسه‌ین موحێبی، محه‌ممه‌د‌و عه‌بدوڵڵا چه‌مه‌ن‌گۆلی‌و
كه‌یومه‌رس ئایه‌تپه‌نا‌و فه‌رزاد هیلالی و ... بكه‌ین، به‌ڵام هه‌مو جار ده‌بینین
دوای ماوه‌یه‌ك ساڵێك یان دوو ساڵ ئه‌م ئه‌ستێرانه له ئاسمانی پاڵه‌وانه‌تیی
ئێران به جۆرێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاوا ده‌بن‌و فه‌رامۆش ده‌كرێن. به‌ڕێزتان چۆن
ده‌ڕواننه ئه‌م دیارده‌یه؟
و: پێم خۆشه له دوو به‌شدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بد‌ه‌مه‌وه، یه‌كه‌م: زۆرجار
هه‌یه من به خۆم ده‌ڵێم بریا من ئامێرژه‌ن بام‌و له بواری موسیقی‌دا كارم
بكردایه، چونكه دوو جێاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی له بواری موسیقی‌دا
ته‌مه‌نی خۆی ده‌باته سه‌ر‌و ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پاڵه‌وانه‌تی هه‌وڵ‌و ته‌قالا
ئه‌دا، پاڵه‌وانه‌تی تا ته‌مه‌نت بچێته سه‌ره‌وه لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و له
كۆمه‌ڵگادا كه‌مره‌نگ ده‌بێ، به‌ڵام موسیقا تا په‌نجه‌كانت هێزیان هه‌بێ، هه‌ر
یارو هاوده‌مته‌و هه‌رده‌م بروسكه‌و په‌یامی نوێی بۆ كۆمه‌ڵگا پێیه. دوهه‌م
ئێمه چاو له ته‌مه‌نی پاڵه‌وانانی ئێران بكه‌ین، موحێبی سی ساڵ زیاتر بوو
پاڵه‌وانه‌تی جیهانی به‌ده‌ست هێنا، عه‌لی‌ڕه‌زا سولێمانی سی‌و پێنج ساڵ بوو و،
زۆربه‌یان له سی ساڵ به‌ره‌و ژوور، به‌ڵام له وڵاتانی پێشكه‌وتودا
پاڵه‌وانه‌كانیان له ته‌مه‌نی بیست تاك‌و بیست‌و پێنج دان، كه ئه‌مه له بواری
زانستییه‌وه ئه‌مرۆكه جێگای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی كه
ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌یه، ماوه‌یه‌كی كه‌م له گۆڕه‌پانی وه‌رزشیی
پاڵه‌وانه‌تیدا ده‌مێننه‌وه.
پ: به بڕوای جه‌نابتان ئایا پارته كوردییه‌كانی چالاك له كوردستانی ئێران تا
چه‌نده توانیویانه سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی وه‌رزشوانانی كورد كه له لایه‌ن
رێژیمه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێ، له‌قاو بده‌ن؟
و: دیاره پارته كوردیه‌كان به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌لی وایان بۆ نه‌ڕخساوه كه
به ئاشكرا چالاكی له نێوخۆی وڵات‌دا بكه‌ن، هه‌مو چالاكییه‌كان له تاراوگه‌وه
هیدایه‌ت كراون یان به‌ڕێوه‌براون، به خۆشیشه‌وه ئه‌وه ماوه‌یه‌كه كه چه‌ند
میدیا سه‌ریان هه‌ڵداوه بۆ له‌قاودانی سیاسه‌تی ره‌ش‌و دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری
ئیسلامی، به‌ڵام من تا ئێستا ده‌لاقه‌یه‌كی وام كه له بواری وه‌رزشیدا چالاك بێ،
نه‌دیوه كه هیوادارم له داهاتودا تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌م به‌شه‌و زیاتر ئاوڕی
لـێ بده‌نه‌وه.
پ: ئێوه خاوه‌نی ئه‌زمونێكی زۆری كاری سیاسیشین له پاڵ ئه‌و هه‌مو ئه‌زمونه كه
له وه‌رزشدا به‌ده‌ستیان هێناوه. ئایا سیاسه‌تی كوردی واته سیاسه‌تی پارته‌كانی
كورد چۆن ده‌توانێ باشتر خزمه‌ت به دروشمی بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سالم یان
وه‌رزشكار بكا؟
و: كاتێك ده‌لێن "ئازادی بۆ ژن به‌ختیاری بۆ كۆمه‌ڵ" یانی ئازادیی ژنان كاریگه‌ریی
پوزه‌تیڤ له سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێ‌و ئیستاكه‌ش به‌شێكی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگا
وه‌رزشكارن به نێر‌و مێ‌و، هه‌ر حیزب یا رێكخراوێكی سیاسی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
به‌رنامه‌و پروژه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی پێویستی به هێزی گه‌له‌و
ئه‌و پارته سه‌ركه‌وتوه كه له نێو هه‌مو چینه‌كاندا جێگا‌و رێگای پته‌وی هه‌بێ،
ئێمه ئه‌گه‌ر چاو له كاری سینه‌مایی هۆنه‌رمه‌ند به‌همه‌ن قوبادی بكه‌ین، له
ده‌لاقه‌ی سینه‌ماوه ئێش‌و ئازاره‌كانی كوردی به دنیا ناساندوه، چونكه زۆر
كه‌س هه‌ن كه كتێب ناخوێننه‌وه‌و چاو له هه‌واڵه‌كانی دنیا ناكه‌ن، ته‌نیا هۆگری
سینه‌مان‌و هه‌روه‌ها زۆر كه‌س هه‌ن له بواری وه‌رزشدا به‌م شێوه‌ن، بۆیه ده‌بێ
بایه‌خی زیاتر بدرێ به وه‌رزش. بۆ نمونه هیچكات وڵاتی برێزیل به قه‌د وڵاتی
وێنزوئێلا له بواری ئابورییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوه‌و نه‌ناسراوه، به‌ڵام
برێزیل به‌هۆی وه‌رزشه‌وه زۆر له وێنزۆئێلا ناسراوتره.
ـ ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسی دوباره‌مان، هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ به‌ئاوات
ده‌خوازین.
ـ ـ منیش دوباره سوپاسی ئێوه كارگێڕان‌و به‌ڕێوبه‌رانی ماڵپه‌ڕی "كوردستان
میدیا" ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌و هیوادارم له داهاتودا زیاتر بایه‌خ بده‌ن
به وه‌رزش‌و ژیانی وه‌رزشوانان‌و هه‌نگاوی زیاتر بۆ به‌ره‌وپیشبردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سالم‌و وه‌رزشكارانه هه‌ڵ‌بگرین.
ماڵپه‌ڕی ئه‌م وه‌رزشوانه:
http://www.40cheme.com/saeedGolbakhi/saeedGolbakhi.htm |