|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات | |
01-08-1386
دیمانه: فاتێح ساڵحی
له لایه‌ن رۆژنامه‌ی "كوردستان"ه‌وه، سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین بۆ
كوردستان: كاك ره‌حیم ره‌شیدی، ئه‌و گیروگرفته‌ی كه له‌سه‌ر رێگای لاوی كورد
هه‌ن، لاوان چۆن جێگه‌ی خۆیان له‌و سیستمه نوێیه‌دا كه له ئورووپا ده‌دۆزنه‌وه
به به‌راودكردنی جیاوازییه زمانی‌و ئایینی‌و ره‌گه‌زی، ئاستی خوێنه‌واری‌و
زانستیه‌كانیانه‌وه، چۆن |
| |
ده‌بینن؟
ره‌حیم: پێشه‌كی سپاسی
رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌كه‌م كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساندوه تا ئه‌گه‌ر به
كورتیش بێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخ‌و تێكۆشان‌و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌كانی
ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی كورد له هه‌نده‌ران، بیروڕای ئێمه وه‌ربگرن، له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌كه‌تاندا، ده‌توانم عه‌رزتان بكه‌م كه ئێمه
ناتوانین فۆرمێكی گشتی‌و گشتگیر‌و تایبه‌ت له لاوی كورد یان ئه‌و كه‌ندوكۆسپانه‌ی
كه له‌سه‌ر رێگای ئه‌و بۆ چوونه نێو سیستمی ئوروپایی، یان هاوگونجی یان ئه‌وه‌ی
كه به‌مانایه‌كی گشتگیرتر ئه‌نتگراسیۆن به‌ده‌سته‌وه بده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه
ئێمه بمانه‌وێ پرسیاره‌كه تایبه‌تی‌تر بكه‌ینه‌وه، ئیزن وه‌رده‌گرم كه زۆرتر
له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه من
به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ تر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تێكۆشانم هه‌بوه‌و ناسیاوییه‌كی
زۆرترم له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه. ئه‌وانه دوبه‌شن كه له رێكخراوه سیاسییه
شۆڕشگێڕه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا په‌روه‌رده بوون‌و نه‌شونمایان
كردوه‌و به هه‌ر هۆكارێك رێگای هه‌نده‌رانیان گرتوه‌ته‌به‌ر‌و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌ژین. ئه‌وانه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه به كولتور‌و بنه‌ما
دێموكراتیكه‌كان ئاشنان، ئه‌وانه كه فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كراوه به‌لایانه‌وه
بایه‌خداره، زۆر زوتر ده‌توانن له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا خۆیان ببیننه‌وه‌و قۆناخه
جۆربه‌جۆره‌كانی پێشكه‌وتن ببڕن. له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیكه هه‌ن كه
به هۆی ئه‌و ئیدئۆلۆژییه داسه‌پاوه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا حاكمه‌و رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان وه‌ك به‌شێك له ئێران له قۆناخی ئێستادا ئه‌و ئیدئۆلۆژییه كاریگه‌ریی
كه‌م‌و زۆر له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌توانم به
راشكاوانه بڵێم كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ناسیاوییه‌ی كه ئێمه هه‌مانه له‌گه‌ڵ
لاوی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زۆر كه‌متره كه ئه‌وه جێگای دڵخۆشییه، به‌ڵام هه‌مومان
ده‌زانین كه پێنانه نێو دنیایه‌كی تازه، به كولتور‌و روانینێكی تازه‌وه، خۆ
ئاماده‌كردنێكی ده‌وێ، خۆرێكخستنێكی ده‌وێ، تێڕوانینی تازه‌ی ده‌وێ، كۆمه‌ڵێك
گۆڕٍانكاری ده‌وێ له روانگه‌دا، له‌بیركردنه‌وه‌دا، له هه‌مو بوار‌و ره‌هه‌نده‌كاندا،
جا بۆیه، له‌و پێوه‌ندییه‌شدا هێندێ پێشوه‌چوون‌و پاشه‌كشه‌ش هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
هه‌مو ئه‌وانه ئه‌و لاوانه‌ی كه ده‌بینین له ئه‌نتگراسیۆنه جۆراوجۆره‌كاندا،
له رێكخراوه كولتوری‌و دێموكراتیكه جۆراوجۆره‌كاندا، بۆ نمونه له یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، خۆیان سازمان داوه، جیا له‌وه كه
توانیویانه ماهییه‌ت‌و ناوه‌رۆكی كوردی خۆیان بپارێزن، توانیویانه قۆناخی زۆر
گه‌وره‌و به‌رچاویش له پێشكه‌وتنی زانستی له كۆمه‌ڵگای ئوروپایی‌دا ببڕن‌و،
هه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ش‌و ئه‌و چه‌مك‌و بایه‌خانه‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵی داوه كه
بیانكاته ئامانج‌و ئامانجدارن له لای ئه‌و وه‌كو خۆشه‌ویستی خاك‌و نیشتمان تا
راده‌یه‌كی زۆر له لای ئه‌و لاوانه به بایه‌خه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م تێڕوانینه
كه رێكخراوه‌كانی جێی ده‌خه‌ن جۆرێك له بیروباوه‌ڕ له نێو لاوانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات‌دا دروست ده‌كا كه له رێگای ئه‌و لاوانه‌وه خۆیان به خاك‌و نیشتمان گرێ
ده‌ده‌نه‌وه، كه من پێم وایه ئه‌و رێكخراوانه ده‌توانن رێكخستن‌و ئیداره‌كردنی
ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی داهاتوی وڵات به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌و په‌روه‌رده دێموكراتیك‌و لائیك‌و پێشكه‌وتوه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای ئورووپایی‌دا
هه‌یه، ده‌سكه‌وتێكی زۆر گه‌وره بن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتوی كۆمه‌ڵگای
كوردستان.
كاك ره‌حیم، چۆنیه‌تی به‌شدارانی لاوانی كورد له حیزب‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و
رێژه‌ی به‌شداریكردنی له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و چالاكی له
ئورپا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئه‌وانه دو توێژن، ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی بڵێم توێژێكیان كه توێژێكی زۆر كه‌من،
نه‌یانتوانیوه ره‌هه‌ندێكی ئه‌وتۆ به رون‌و به‌رچاو به‌ده‌سته‌وه بگرن یان له
پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی گۆڕانكارییه‌كاندا خۆیان ببیننه‌وه، ئه‌و توێژه
زۆرتر توێژێكی ئاكادمیكه یان من ده‌توانم بڵێم نه‌ك ئاكادمیك توێژێكی به‌رزه‌فڕه،
بۆیه له روانگه‌ی خۆیه‌وه، له روانگه‌ی تیۆرییه‌كانی كتێب یان له روانگه‌ی
ئه‌و سیستمه ئاكادمیكه‌ی كه له زانسگاكاندا فێری ده‌بێ پێی وایه كه ده‌بێ
رێبه‌رایه‌تی هه‌مو حیزبه‌كان ده‌بێ به‌ده‌سته‌وه بگرێ، پرس‌و ڕا به‌وان بكه‌ن،
له حالێكدا توێژێكی دیكه هه‌یه كه ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌كراوی نێو حیزبه
سیاسییه‌كان ده‌كا، هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌و روانگه‌ی زۆر واقێعبینانه‌تری هه‌یه
به نیسبه‌ت ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ناسیونالیستی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م قۆناخه‌دا تێیدا ده‌ژی واته به‌رله‌وه‌ی كه هه‌وایه‌كی
به‌رزه‌فڕانه‌ی هه‌بێ عه‌تفێكی هه‌یه، ئه‌و عه‌تفه‌ی كه خۆی تێدا ژیاوه، نه‌شونمای
كردوه، ئه‌و هه‌مو كه‌ند‌وكۆسپ‌و ئاسته‌نگ‌و گیروگرفتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌ست‌و
په‌نجه‌ی نه‌رم كردوه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا توێژێكیش هه‌یه كه ته‌نیا به مه‌به‌ستی
خۆشگوزه‌رانی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی سه‌رمایه‌و پوڵ له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه،
كه زۆرتر ئه‌و توێژه ده‌بینین له كۆمه‌ڵگای ئوروپا توشی جۆرێك له سه‌رلێشێواوی‌و
بێ‌شوناسی‌و بێ ناسنامه‌یی ده‌بێ. ئه‌مه ده‌توانین بڵێین تابلۆیه‌كی گشتییه
له روانینی لاوی هه‌نده‌ران به نیسبه‌ت جوڵانه‌وه.
دوا قسه‌ت بۆ رۆژنامه‌ی كوردستان:
من زۆر زۆر سپاستان ده‌كه‌م، هیوای گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ
رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌خوازم.
نیشتمان خان، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ خۆتان به رۆژنامه‌ی كوردستان بناسێنن؟
من ناوم نیشتمان ده‌روێشی، له سوید ده‌ژیم‌و ته‌مه‌نم 21 ساڵه‌و له رشته‌ی
كۆمه‌ڵناسی له زانكۆدا خه‌ریكی خوێندم‌و بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می لاوان
گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان.
چی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه كه لاوانی ئێمه رێگای هه‌نده‌ران بۆ درێژه‌دان به
ژیانیان هه‌ڵبژێرن؟
دیاره ئه‌وه هۆكاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌كی هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه بنه‌ماڵه‌ی لاوه‌كان چالاكانی سیاسی نێو حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی
كوردستانی ئێرانن كه نه‌یانتوانیوه له كوردستاندا بمێننه‌وه‌و له‌باری
ئه‌منییه‌تی‌و ئاسایشی ژیانیان له‌مه‌ترسیدا بوون. ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و
دۆخه مه‌ترسیداره رزگارییان بێ رێگای هه‌نده‌ران بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی
هێمنترن به‌ڵام هه‌ر ئه‌و لاوانه‌ی ئێستا به‌شی سه‌ره‌كیی چالاكییه‌كانی خۆیان
بۆ چالاكی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان ده‌كه‌ن. وه‌ك ده‌بینن خۆیان له
ریزه‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران رێك ده‌خه‌ن‌و ئه‌و
نیشتمانه تازه‌یه كه تێدا ده‌ژین هه‌موكات بۆیان نامۆیه‌و هه‌میشه به
تاسه‌وه‌ن كه گه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان. هه‌ندێكی دیكه له‌و لاوانه
قوربانیی ده‌ستی سیاسه‌ته چه‌وت‌و دژه‌ئازادییه‌كانن كه بوونه‌ته هۆی هه‌ڵاتنی
مێشكه‌كان له كوردستاندا‌و لاوانیش وه‌ك توێژێكی ئه‌كتیڤی كۆمه‌ڵگای كوردستان
كه هه‌میشه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌بێته‌وه مه‌جبور به به‌جێ‌هێشتنی
نیشتمانه‌كه‌ی ده‌بێ بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه رێژیم خوڵقاندویه‌تی.
ئه‌ژین خان، سه‌ره‌تا خۆتان بناسێنن به رۆژنامه‌ی كوردستان‌و، پێمان بڵێن ئێستا
به چییه‌و سه‌رقاڵن؟
ئه‌من ئه‌ژن ره‌زاوی، له وڵاتی فینلانده‌وه هاتووم بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م‌و
خوێندكاری باڵای ده‌روونناسیم‌و ماوه‌ی 6 ساڵه له وڵاتی فینلاند ده‌ژیم‌و به
هۆی بارودۆخی سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌م له كوردستان چوینه‌ته ده‌ره‌وه.
پرسیارێكتان ئاراسته ده‌كه‌م، لاوی كورد له هه‌نده‌راندا له‌سه‌ره‌تا چۆن خۆی
ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی رابردو داهاتوی خۆیدا چۆن مامه‌ڵه ده‌كا؟
لاوی كورد له هه‌نده‌ران ده‌توانم بڵێم له‌گه‌ڵ رابردوی خۆیدا به‌رده‌وام
ده‌ژی. ئه‌و رابردوه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوه به هه‌مو خۆشی‌و ناخۆشییه‌كانی
به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌وێدا بۆ لاوانی كورد
هه‌یه، بارودۆخێكه كه له ژیانێكی كاتیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام بیركردنه‌وه
له رابردو ده‌بێته هۆیه‌ك كه به‌رده‌وام بیر له‌وه بكه‌یته‌وه داخۆ ئه‌و
رابردوه تاڵه‌ی كه هه‌ته ده‌كرێ له داهاتودا پێی گه‌شبین بی به‌وه‌ی كه
ئه‌و هه‌مو تاڵییه‌ت له بیر بچێته‌وه یان ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه به‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كه‌تدا هاتوه، ئه‌و هه‌مو كورده‌ی كه ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون، رۆژێك
ده‌بێ كه بگه‌نه ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان‌و بگه‌ڕێنه‌وه خاك‌و زێدی
خۆیان. به بڕوای من لاوانی كورد به گشتی له هه‌نده‌ران، هه‌مو هیوایان
ئه‌وه‌یه كه رۆژێك بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان‌و ناسنامه‌یه‌كیان هه‌بێ چونكه له
هه‌نده‌رانی زۆرجار رووبه‌ڕووی هه‌ندێك پرسیار ده‌بنه‌وه كه ئه‌وانه بێ
نه‌ته‌وه‌ن، بێ ناسنامه‌ن، سنورێكی دیاریكراوی جوغرافیاییان نیه، ئه‌و شتانه
ده‌بێته هۆی بارودۆخێك كه لاوی كورد هه‌میشه بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و
رابردوه‌و مێژوه‌ی كه له كوردستان هه‌یه، ئه‌و بزوتنه‌وه له بڕاننه‌هاتوه‌ی
كورد كه ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه له نزیك‌و دور چاویان لێبێ‌و له ناساندنی
كورد به دنیای ده‌ره‌وه درێغییان نه‌كردوه.
ئامانج‌و ئه‌ركه‌كانی لاوی كورده له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و خولیا‌و حه‌زه‌كانی بۆ
نیشتمانی دایكی‌و بۆ دواڕۆژی كوردستان، تا چ ئاستێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كه‌سایه‌تی لاوی كورد داده‌نێ؟
به بێگومان ئه‌وه لاوه‌ی كه رووی له هه‌نه‌ده‌ران كردوه‌و به كاری
خوێندنه‌وه خه‌ریكه، بیری ئه‌و ئه‌وه‌یه كه رۆژێك له رۆژان به‌و
بڕوانامه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستی دێنێ بگه‌ڕێته‌وه كوردستان كه خزمه‌تی پێ‌بكا‌و
ئامانجی ئه‌و لاوانه‌ی كه هه‌نده‌رانن، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له تاراوگه
ده‌ژین، به فیڕۆ نه‌چێ، ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه بۆیان دابینكراوه‌و
له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی دروست كه‌ڵكی لێ‌وه‌ربگرن كه بتوانن
به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌وه روو له كوردستان بكه‌نه‌وه‌و خزمه‌تی لاوانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌و منداڵانی ئێٍستای پێ‌بكه‌ن.
دواقسه‌تان بۆ رۆژنامه‌ی كوردستان:
زۆر سپاسی رۆژنامه‌ی كوردستان‌و ته‌واوی كارمه‌ندانی ده‌كه‌م‌و هیوادرام كه
رۆژنامه‌ی كوردستان زۆر له‌وه زیاتر ئاوڕ له كێشه‌ی لاوان له كوردستان‌و له
هه‌نده‌ران بده‌نه‌وه.
شنه‌خان، به‌خێربێن‌و سه‌ره‌تا خۆتان به رۆژنامه‌ی كوردستان بناسێن‌و بڵێن كه چ
وڵاتێك ده‌ژین‌و به چییه‌وه سه‌رقاڵن؟
پێشكه‌ی سپاسی رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌كه‌م، من شنه ره‌زاوی ئاستی خوێنده‌واریم
ئاخری ساڵی ئاماده‌یم و ماوه‌ی 6 ساڵه دانیشتوی وڵاتی فینلاندین‌و به هۆی
بارودۆخی سیاسی بنه‌ماڵه‌كه‌مه‌وه كوردستان‌مان به‌جێ‌هێشت‌و ئێستاش وه‌ك نوێنه‌ری
كۆنگره گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان.
شنه‌خان، ئێوه بارودۆخی لاوانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له تێكه‌ڵ بوون
له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ئوروپایی‌دا به گشتی چۆن ده‌بینن؟ بێگومان له‌م تێكه‌ڵبوونه
هه‌ندێ شتی نوێ وه‌رده‌گرێ، ئێوه پێتان وانیه كه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
لاوی كورد له كۆمه‌ڵگای كوردی‌دابڕێ؟
دیاره تێكه‌ڵبوون به فه‌رهه‌نگێكی فره‌فه‌رهه‌نگی بۆ كه‌سێ كه ته‌مه‌نێكی
كه‌م دا روو له‌و كۆمه‌ڵگایه فره‌كولتورییه ده‌كا، دژواره بۆ هه‌ر لاوێك به
تایبه‌ت لاوی كورد، ئه‌و جیاوازییانه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داده‌نێ، دیاره له
رۆژنامه ده‌ره‌كییه‌كاندا كه باس له‌و لاوانه‌ی ده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵ به‌و
فه‌رهه‌نگه جیاوازانه ده‌بن، بۆخۆیان كولتورێكی دیكه بنیات ده‌نێن، كولتورێكی
نوێ كه به تێكه‌ڵ بوونی ئه‌و دو كولتووره. هه‌رچه‌ند هه‌ندێك لاو هه‌ن كه
شته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و كولتورانه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی قه‌یرانێكی
له خۆنامۆبوون‌و نه‌زانن سه‌ر به كام كولتورن كه لێره‌دا دابڕانێك نێوان
كولتوری كوردی بۆ لاوی كورد‌و دروست ده‌بێ. به‌ڵام هه‌ندێك لاویشمان هه‌یه كه
خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی كولتوره‌كانیان وه‌رگرتوه‌و توشی ئه‌و قه‌یرانه له
خۆنامۆبوونه نه‌بوونه‌و خۆشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و هه‌رده‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
مه‌یدانی چالاكی نه‌ته‌وایه‌تی دان.
پ: ئایا ئه‌و لاوانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردستان له دواڕۆژدا یان بڵێین ئایا ده‌توانن له دواڕۆژدا له
كوردستاندا خزمه‌ت بكه‌ن؟
دیاره ده‌بێ بڵێن كه پێشتر كه گوتم بڵێن له چ ته‌مه‌نێكدا روویان له
هه‌نده‌ران كردوه، ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی بووبن خولیای گه‌ڕانه‌وه‌یان
ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 15 ساڵ زۆرتر بوون ئاسانتر ده‌توانن بگه‌ڕنه‌وه
كوردستان. زۆر جار له لاوان كه نیشته‌جێی ئه‌و وڵاتانه‌ن، ژیانی هاوبه‌شییان
له‌و وڵاته‌دا به هۆی داهاتوو بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ره‌نگه هه‌ر له‌و وڵاتانه‌دا
بمێننه‌وه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا تا چه‌نده دژواره بۆیان، به‌وه
به‌ستراوه كه ئایا كوردستانه‌كه‌مان ئازاده، له چ بارودۆخێكدایه.
چ وته‌یه‌كتان بۆ ئه‌و لاوانه‌ی كه ئێستا له كوردستانن‌و ده‌یانهه‌وێ رێگای
ئوروپا بگرنه‌به‌ر؟
یه‌كه‌م شت به‌ڕای من ئه‌وه‌یه كه ئایا له باری ئه‌منییه‌تییه‌وه، ئایا
ئه‌منییه‌تیان هه‌یه؟ چونكه له‌وێ ره‌نگه زۆر شت له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌گه‌ر له
خۆم بڕوانم‌و به گشتی له‌سه‌ر لاوه‌كانی‌تریش، ئه‌گه‌ر ده‌ست له خوێنده‌واری
هه‌ڵبگرن، ده‌بینین زیانێكی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نێ. چونكه له‌وێ به‌ڕاستی له
خوێندن جێ‌ده‌مێنن. ئه‌گه‌ر لێره خوێندن ته‌واو بكه‌ن دواتر بڕۆن‌و به ده‌ستێكی
پڕه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ره‌چاو
بكه‌ن كه تاكو ئێره ئه‌منیه‌تنی هه‌بێ، ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه تێدا ده‌ژین
ئه‌منییه‌تی زیاتر بێ، پێموابێ لێره‌بن باشتره.
دوا قسه‌تان بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی كوردستان چیه؟
ئه‌من وه‌ك دوایین قسه‌م هیوام سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم، به‌ڵام
پێشنیارێك هه‌بوو كه ئه‌وه‌یش له رۆژنامه‌ی كوردستاندا گۆشه‌یه‌كی لاوانه
بكه‌نه‌وه كه ببێته پردێكی پێوه‌ندی نێوان ئێمه‌ی لاوانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی كوردستان.
ـ زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |