|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
په‌ره‌گرتنی ئیدز‌و جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی | |
19-08-1386
باران
و: ئاشنا
به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان، نزیك به چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی
تووشبوو به ڤیرووسی ئه‌یدز له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه بۆ جوانڕۆ
راگوێزراون‌و نێشته‌جێ كراون. ده‌گوترێ به‌رپرسانی رێژیم له تووشبوونی ئه‌م كه‌سانه
به ڤیرووسی ئه‌یدز |
| |
ئاگادارن‌و له‌وان بۆ
گواستنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیرووسی ئه‌یدز‌و مادده سڕكه‌ره‌كان‌و سۆزانیگه‌ری
پاڵپشتی ده‌كه‌ن. "وێك پیدیا" ئه‌یدز به‌م جۆره پێناسه ده‌كا: "(به ئینگلیزی
AIDS یا Acquired immune deficiency syndrome) به مانای ئاماژه‌گه‌لێك له كه‌موكووڕی
به‌رگری وه‌رگرتوه، نه‌خۆشییه‌كی پێشڤه‌ڕۆی ده‌رماننه‌كراوه كه پێشگیری لـێ
ده‌كرێ. ئه‌م نه‌خۆشییه به‌رهه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤێروسێك به‌ناوی HIVـه.(Human
Immune deficiency Virus) له جه‌سته‌ی تووشبوو ده‌بێته هۆی خراپبوونی ده‌زگای
به‌رگریی جه‌سته (ناسراو به كه‌موكووڕی به‌رگری یا كه‌مبوونی به‌رگری) كه
بۆخۆی به‌ستێن خوڵقێنی چڵگه‌لێك به‌ناوی هه‌لپه‌ره‌سته كه جه‌سته‌یه‌كی سالم‌و
ته‌ندروست به‌گشتی توانای به‌ره‌نگاری له گه‌ڵیدا نیه‌و له ئه‌نجامدا،
زیادبوونی ئه‌م چڵكه ده‌بێته هۆی مردنی نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌خۆشی سێل
هۆكاری سه‌ره‌كیی مردن له نێوان تووشبووان به ئه‌یدز له سه‌رانسه‌ری
جیهاندایه."
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و باكووری ئافریقا وڵاتگه‌لێك وه‌ك ئێران، ئه‌لجه‌زایر،
لیبی‌و مراكێش زیاتر له به‌رده‌م مه‌ترسیی تووشبوون به ڤیرووسی ئه‌یدزدان. به
پێی ئامارگه‌لی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی بێهداشتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی تا ره‌زبه‌ری
1386ی هه‌تاوی، 14 هه‌زار‌و 544 كه‌س به ڤیرووسی ئه‌یدز تووشبوون‌و ده‌سنیشان
كراون. به گوته‌ی "محه‌ممه‌د مێهدی گویا" به‌رپرسی بنكه‌ی مودیرییه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی
وه‌زاره‌تی بێهداشت، ئاماره رێژه‌ییه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن، نزیك به 70 هه‌زار كه‌س
له ئێران‌دا به ڤیرووسی ئه‌یدز تووش بوون كه به له‌به‌رچاوگرتنی حه‌شیمه‌تی
70 میلیۆنیی ئێران ده‌توانین بڵێین، له هه‌ر 1000 كه‌س یه‌ك كه‌س له ئێران‌دا
تووشی ڤیرووسی HIV بووه. پێوه‌ندیی جنسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوو به ئه‌یدز،
به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه‌ی ته‌زریقی‌و هاوبه‌شی پیس له نێو موعتاده‌كاندا، خوێن‌و
به‌رهه‌مه خوێنیه پیسه‌كان، گواستنه‌وه له دایكی تووشبۆوه بۆ منداڵ‌و پێكه‌وه‌لكاندنی
ئه‌ندام، له گرینگ‌ترین رێگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌یدز ده‌ژمێردرێن. به پێی
ئامار، به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه‌ی ته‌زریقی پیس له نێو موعتاده‌كاندا‌و پێوه‌ندییه
جنسییه‌كان، یه‌كه‌مین‌و دووهه‌مین رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤیرووسی ئه‌یدز له
ئێراندایه. به پێی ئامارێ زۆریی سۆزانیگه‌ری‌و ئالووده‌بوون به مادده سڕكه‌ره‌كان
له ئێراندا‌و ره‌وتی به‌ره‌وزیادبوونی تووشبوون به ئه‌یدز له ئێران‌دا، وا دێته
به‌رچاو كه ئاماری تووشبووان به ئه‌یدز ته‌نانه‌ت له ژماره‌ی رێژه‌یی نزیك به
70 هه‌زار كه‌س زیاتر بێ. لایه‌نه ده‌سنیشان نه‌كراوه‌كانی تووشبوو به ئه‌یدز
ئێجگار مه‌ترسیدارتره له‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌سنیشان كراون. چونكو له ئێران‌دا
جۆری روانینی زاڵ به‌سه‌ر تووشبووان به ئه‌یدز روانینێكی پێشگیرانه نیه‌و نه
وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك، به‌ڵكوو وه‌ك لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی
تووشبوو له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا دێته ئه‌ژمار، به‌م پێیه ناسینی كه‌سانی
تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه ئێجگار دژواره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و لاوان به‌تایبه‌تی
له رێگه‌گه‌لی تێكه‌ڵاویی جینسی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان نیه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه، سنوورداركردنی پێوه‌ندییه جینسییه‌كان، له خاڵه گرینگه‌كانی
تووشبوونی لاوان به ئه‌یدز، له ئێران‌دا دێته ئه‌ژمار. ئه‌گه‌ر به‌م لایه‌نانه،
رێژه‌ی باڵای كه‌سانی بێكار، هه‌ژاریی به‌ربڵاو، هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی،
خه‌مۆكیی لاوان‌و ... زیاد بكه‌ین، روون ده‌بێته‌وه كه پێویستیی زانیاریدان به
خه‌ڵك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جیددی تووشبوون به ئه‌یدز، پێش‌گرتن له
ئه‌یدز‌و رێگه‌گه‌لی گواستنه‌وه‌ی ئه‌یدز به پێویستییه‌كی هه‌ره پێویست
ده‌ژمێردرێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران نه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌یدز هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكوو بڕێ‌جار ـ كه نموونه‌كانی له كوردستان
زۆرن ـ به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌یدز له نێو كۆمه‌ڵگا یارمه‌تی ده‌دا‌و
كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و تیاچوون هان داوه.
گواستنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌كردنی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی تووشبوو به ڤیرووسی ئه‌یدز
له شاری جوانڕۆ، ده‌بێ به به‌شێك له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی
بژمێردرێ كه ئاكامی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، دژه‌مرۆڤایه‌تی‌و جینایه‌ت دژی
مرۆڤایه‌تییه. جینایه‌ت به دژی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار‌و كرده‌وه
ده‌وڵه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی له‌نێوبردنی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك به
تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی هاوبه‌شه كه خاوه‌ن دوو خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تییه
له جینایه‌تی جه‌نگی، له كاتی ئاشتیشدا ئه‌گه‌ری روودانی به دژی هاووڵاتی
ئه‌و وڵاته هه‌یه. ئێستا به‌م پێیه، ئه‌م كاره‌ی رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا
له چوارچێوه‌ی نیشته‌جێ‌كردنی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی تووشبوو به ڤیرووسی ئه‌یدز
له شاری جوانڕۆ جینایه‌ت به دژی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته ئه‌ژمار؟
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی تێكده‌رانه‌و دژه مرۆیی بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌یدز له نێو خه‌ڵكدا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێویستی به
له‌قاودانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌مه‌ڕ
چۆنیه‌تیی پێش‌گرتن له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه مه‌رگهێنه‌ره‌یه. بنكه‌ی
زانیاریی گه‌یاندنی HIV، له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ پاراستنی
مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ڤیرووسی ئه‌یدزی به چاك زانیوه: وه‌فاداری به هاوسه‌ر‌و
پێبه‌ندی به پرنسیپه ئه‌خلاقییه‌كان، خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه تووشبوونێك به
مادده سڕكه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت جۆرێ ته‌زریقیی ئه‌و ماددانه، پارێز له
به‌كارهێنانی ده‌رزیی هاوبه‌ش بۆ ته‌زریقی مادده سڕكه‌ره‌كان، خۆپاراستن له
به‌ركارهێنانی تێغ‌و ده‌رزیی هاوبه‌ش بۆ خاڵكوتان، سه‌رنجدان له كه‌ڵكوه‌رگرتن
له ده‌رزی یان هه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كی تیژی پیس بوو به خوێن، راوێژكاری بۆ
بردنه سه‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌كان له كاتی هه‌بوونی ره‌فتاره پڕمه‌ترسییه‌كان. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |