|
جۆره ره‌فتار‌و
كردارانه‌و، پێشێلكردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی ئه‌و توێژه له كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا
ده‌بێته هۆی دواكه‌وتوویی‌و گه‌شه‌نه‌كردنی كۆمه‌ڵگا به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه.
ریشه‌و بنه‌ماكانی توندوتیژی‌و
پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان له نێو كولتووری میلله‌تانی جیهانیدا، ئه‌وه‌نده
شاراوه‌و تواوه‌یه كه به سانایی نابینرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دڕندایه‌تییه‌ی
كه دژی ژنان ئه‌نجام ده‌درێ رێگاچاره‌ی خۆی هه‌یه. كاتێك هه‌ستمان به كانگا‌و
سه‌رچاوه‌ی پێشێلكاری‌و توندوتیژییه‌كان كرد ده‌توانین هێزی خۆمانی لـێ وه‌كار
بخه‌ین‌و كاری بۆ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر هێندێك قووڵتر وردبینه‌وه: رۆژانه خه‌ڵكانێك
به شێوه‌یه‌كی رۆتینی ناچار ده‌كرێن، په‌لامار ده‌درێن، ئه‌تك ده‌كرێن،
بازرگانییان پێوه ده‌كرێ، جیا له كۆیله‌تی سێكس‌و به‌ندكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
چه‌وسانه‌وه، جنێوپێدان‌و شێواندنی روخسار‌و ته‌نانه‌ت بڕین‌و لێ‌كردنه‌وه‌ی به‌شێك
له ئه‌ندامانی له‌شیان‌و، به‌وه‌ش ناوه‌ستن‌و زۆرجاری وا هه‌یه كه، كۆتایی به
ژیانیان ده‌هێنرێ. هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكراو زۆر شتی دیكه‌ش،
ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و مرۆڤه له ره‌گه‌زی "مێینه‌یه"و به‌و
ره‌گه‌زه‌وه له دایك بوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی كه دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌برێ، ئێستا ره‌وشی ژنان
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیاندا، رۆژ به رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێ‌و
دامه‌زراندنی رێكخراو كۆمه‌ڵی سه‌ر به ژنان له جیهاندا روو له زیادبوونه‌و
رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له وڵاتانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات‌و ئه‌فریقا چۆته سه‌رێ‌و،
پله‌وپایه‌ی گرینگ‌و هه‌ستیاریان وه‌رگرتوه.
له ئاستی جیهانیشدا ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌ی جۆراوجۆر بۆ ژنان سازكراوه‌و له
میدیاكانیش باس له به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی‌و مافی ژنان كراوه‌و ...هتد. به‌ڵام
به پێی هێندێك راپۆرت‌و سه‌رچاوه كه ده‌وڵه‌تی بریتانیا بڵاوی كردۆته‌وه، نه‌ك
له وڵاتانی جیهانی دووهه‌م‌و سێهه‌م به‌ڵكوو له وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌میشدا
ئه‌و ماف‌و ئه‌ركانه‌ی كه بۆ پیاو به ره‌وا ده‌بینن بۆ ژنان به ره‌وای نازانن،
یان به واتایه‌كی دیكه جیاوازییه‌كی زه‌ق‌و به‌رچاو له‌مه‌ڕ هه‌ڵسووكه‌وت‌و
مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا به سانایی به‌دی ده‌كرێ. به‌تایبه‌تی
له رووی مووچه‌و هه‌قده‌ستی كاركردنه‌وه، وه‌ك یه‌ك حیسابیان بۆ ناكرێ‌و هه‌میشه
به‌شی پیاوان له به‌شی ژنان زیاتره.
سه‌ره‌ڕای هۆكاره فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، هه‌ندێ
هۆكاری دیكه هه‌ن كه لێكه‌وته‌ی تێڕوانینی پیاوسالارانه‌و ره‌گه‌زین، هه‌نووكه
له زۆر شوێنی جیهاندا نه‌ك هه‌ر باس له یه‌كسانی به‌ڵكوو باسیش له شێوه‌یه‌ك
له دادپه‌روه‌ری له مافی ره‌گه‌زیش ناكرێ! بۆ نموونه 80%ی جوتیارانی
وڵاتانی ئه‌فریقا ژنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێستا ژنان هه‌ژارترین توێژی ئه‌و
ناوچه‌یه‌ن. ئه‌گه‌ر رۆژانه سێ له چواری دۆلار له بڕی كار به پیاوان بدرێ
نیوه‌ی ئه‌و هه‌قده‌سته له جیاتی هه‌مان كار به ژنان ده‌درێ! هه‌روه‌ها 40%ی
ژنانی ئه‌و قاڕه‌یه به هۆی شه‌ڕ، هه‌ژاری، نه‌ریته كۆن‌و چه‌قبه‌ستووه‌كان، نه‌خوێنده‌واری،
( كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ناسۆرییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگایه) له
خراپترین بارودۆخدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به پێی سه‌رژمێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژنانه‌ی 6ـ 5 كلاسیان خوێنده‌واری هه‌یه، له چاو ئه‌و
ژنانه‌ی كه هیچ خوێنده‌وارێك نیه، 50% زیاتر توانیویانه منداڵه‌كانیان له نه‌خۆشییه
جۆراوجۆره‌كان بپارێزن. هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكه‌كانیان
خوێنده‌وارن 40% كه‌متر له‌وانه‌ی كه نه‌خوێنده‌وارن.
جێگای باسه كه به پێی ئامار‌و سه‌رچاوه پزیشكی‌و حكوومه‌تییه‌كان له
وڵاتانی ئه‌فریقا به‌تایبه‌ت وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو، ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان
زۆرتر له ژنان بۆ چاره‌سه‌ری خۆیان سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن‌و بایه‌خ به له‌شساغی
خۆیان ده‌ده‌ن. دیاره ئه‌وه‌ش لایه‌نێكی دیكه‌ی هه‌ڵاواردنه له‌هه‌مبه‌ر ژنان...و
ژنان مه‌یلی شاردنه‌وه‌ی ده‌رد‌و ئازاره‌كانیان هه‌یه‌و ده‌یانهه‌وێ له نێو
چواردیواریی ماڵه‌وه به شێوه‌ی نه‌ریتی ئازاره‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به پێی سه‌رژمێری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان‌و سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه
كه له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك له جیهاندا ژنێك له كاتی منداڵبووندا گیانی له‌ده‌ست
ده‌دا. له رۆژێكدا رێژه‌ی مردنی ژنان ته‌نیا به هۆی دوو گیانبوون ده‌گاته 1400
كه‌س كه ساڵانه ده‌بێته پێنج سه‌د‌و بیست‌و نۆهه‌زار (529000) ژن. هه‌روه‌ها
رزگاربوونی ژیانی ژنان له وڵاتانی ئه‌فریقا له كاتی منداڵبووندا 1 به 16یه،
كه ئه‌وه له حاڵێكدایه له ئه‌مریكای باكوور رێژه‌ی 1 به 3700 كه‌سه. لێره‌دا
به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێ كه هۆكاری جیاوازی له كرێكاری‌دا چ رۆڵێكی كاریگه‌ر
له ژیانی ژن‌دا ده‌گێڕێ، به تایبه‌ت له قاڕه‌ی ئه‌فریقادا كه 40%ی بنه‌ماڵه‌كان
ناتوانن رۆژانه خواردن بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. بۆیه ژنان ناچارن له
پێناوی دابین‌كردنی بژێوی منداڵه‌كانیان رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك كار زیاتر بكه‌ن.
ته‌نانه‌ت به‌كاری قورسی وه‌ها سه‌رقاڵن كه به هیچ جۆێك له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌سته‌ی
ژنان ناگونجێ‌و، له ئاكامدا له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی یه‌ك دۆلار بۆ بژێوی
منداڵه‌كانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
ـ رۆژنامه خه‌بات
ـ ماڵپه‌ڕی "ایران امروز" |