|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
گه‌ڵاڵه‌ی پته‌وكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی یان پته‌وكردنی
ئاسایشی رێژیم | |
03-09-1386
وریا ره‌حمانی
له سه‌ره‌تای ساڵی 1386ی هه‌تاویدا، رێژیمی كۆماری ئیسلامی به ئۆپه‌راسیۆنی
پۆلیسی له رێگای هێزه چه‌كدار‌و ئاسایشه‌كانیه‌وه ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێ‌كردنی
گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو "پته‌وكردنی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی" له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خوازیاری ئه‌وه بووه كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه
به توندی درێژه‌ی پێ بدرێ‌و یه‌كێ له كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم له‌مه‌ڕ
ره‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ دامه‌زرانی وه‌زاره‌تی "امر به
معروف و نه‌ی از منكر" به ئامانجی جێبه‌جێ‌كردنی ته‌واو‌و قۆناغ به قۆناغی ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه، ئاگاداری داوه. گه‌ڵاڵه‌ی "به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی"
له چوار قۆناغدا (خه‌بات له دژی به‌دحیجابی‌و لات‌و لووته‌كان، به‌ره‌نگاری
كردنه‌وه له‌گه‌ڵ جل‌وبه‌رگی مودێلی رۆژائاوا‌و كۆكردنه‌وه‌ی موعتاده‌كان)
جێبه‌جێ كراوه‌و تا ئێستا سه‌دان كه‌س گیراون‌و ده‌یان كه‌س له ژێر ناوی "اراژل
و اوباش" له سێداره دراون. |
| |
له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه‌دا، ئه‌و ژنانه‌ی كه له روانگه‌ی رێژیمه‌وه به‌دحیجاب ناسراون، كه‌وتوونه‌ته
به‌ر لێپرسینه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه
ئینتیزامییه‌كانی رێژیم، له هه‌شت مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 1386دا، یه‌ك میلیۆن‌و
سێسه‌دهه‌زار ژنی به‌دحیجاب كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێپرسینه‌وه‌و 482 كه‌س گیراون.
له قۆناغی دووهه‌مدا هێزه‌كانی رێژیم فرۆشتنگه‌كانی جل‌وبه‌رگی رۆژئاواییان
پشكنیوه‌و گه‌لـێ له فرۆشتنگه‌كانی جل‌وبه‌رگی بیانی‌و هه‌روه‌ها دووكانه‌كانی
فرۆشی سی‌دی‌و كافی‌نێته‌كانیان داخستووه‌و به‌ڵێنی نووسراویان له خاوه‌كانیان
وه‌رگرتووه. به وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌كان، ته‌نیا له ماوه‌ی
سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 1386، لانیكه‌م 800 فرۆشتنگه‌ی جل‌وبه‌رگی بیانی،
1800 دوكانی سی‌دی‌و 620 كافی‌نێت داخراون‌و سه‌ره‌نجام له قۆناغی سێهه‌مدا كه
ئێستاش به توندی به‌ڕێوه ده‌چێ، سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی كه به پێی پێوانه‌كانی
رێژیم به "لات‌و لووت" ناسراون، ده‌ستگیر كراون‌و ده‌یان كه‌س له سێداره دراون.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا له ماوه‌ی
نێوان ئوكتۆبری 2006و سێپتامبری 2007دا، حوكمی له سێداره‌دانی 265 كه‌س له
ئێران جێبه‌جێ كراوه كه لانیكه‌م 16 كه‌سیان له ژێر ناوی "لات‌و لووت"دا له
زیندان یان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له سێداره دراون. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر‌وبه‌ندی
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا گیراون یان له سێداره دراون، به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی
رێژیم تاوانبار نه‌بوونه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سووچانه‌ی كه
رێژیم باسیان لـێ ده‌كا، نه‌بووه‌و له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌وان به
گوێره‌ی یاسای ئێران سووچ نیه‌و له یاسادا هیچ سزایه‌كیان بۆ دیاری نه‌كراوه.
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی،
ئه‌وه‌یه كه نه ته‌نیا له رووی سیاسییه‌وه، به‌ڵكوو له رووی ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گوشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵك‌و سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانیان زه‌وت
ده‌كا. رێژیم هیچ سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی ناناسێ‌و له رێگای زه‌بر‌و
زه‌نگ‌و بڕیاردان له‌مه‌ڕ شێوازی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و هه‌ڵبژاردنی جۆری
جل‌وبه‌رگ‌و ده‌ستێوه‌ردان له كار‌وباری رۆژانه‌و ژیانی تاكه‌كه‌سی‌و خێزانیی
خه‌ڵك، ده‌یه‌وێ هاووڵاتیان‌و شارۆمه‌ندان گوێڕایه‌ڵ‌و چاوترسێن بكا‌و كه‌ش‌و
هه‌وایه‌كی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پاندووه كه توانایی ده‌ستپێشخه‌ری‌و
ئافراندن‌و چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌وان سه‌ندوه‌ته‌وه.
رێژیم به ئامانجی پاراستنی ئاسایشی خۆی (نه ئاسایشی كۆمه‌ڵگا)و بۆ
شاردنه‌وه‌ی ناكامی‌و بێ‌توانایی خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه
كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان، به گه‌ڵاڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی وه‌ك
گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشی كولتووریی رۆژئاوا (له رێگای خه‌بات دژی
به‌دحیجابی، جیاكردنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان له ئیداره‌كان‌و زانكۆكان،
كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایته‌كان، داخستنی دوكانه‌كانی فرۆشی سی‌دی،
كافی‌نێته‌كان‌و فرۆشتنگه‌كانی جل‌وبه‌رگی بیانی) ده‌ستی داوه‌ته هاندان‌و
شێواندنی بیر‌وڕای گشتیی خه‌ڵك‌و ترساندن‌و تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا. هه‌ڵسوكه‌وتی
توند‌وتیژانه‌و نامرۆڤانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش له سه‌ر‌وبه‌ندی
جێبه‌جێ‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كێ له ناوازه‌ترین‌و
به‌رچاوترین نموونه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
بووه‌و هه‌موو هێماكان نیشانی ده‌ده‌ن كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی به
جێبه‌جێ‌كردنی گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی وه‌ها، به شوێن كاردانه‌وه‌ی توند‌وتیژانه
دایه بۆ ئه‌وه كه ئامرازێكی بۆ درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵات‌و توندتركردنی
سه‌ركوتی خه‌ڵك به‌ده‌سته‌وه بێ. كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به بێ
له‌به‌رچاوگرتنی هۆی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و هه‌وڵنه‌دان بۆ
چاره‌سه‌ركردنیان، له دژی "هۆكار"ه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن‌و به خستنه‌ڕووی ئامار‌و
هه‌ژماری ناڕاست‌و زێده‌ڕۆیانه، ده‌ڵێن كه گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌وری رێگرانه ده‌بینێ‌و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و رێژه‌ی سووچ‌و تاوان، به‌ڵام زیادبوونی توند‌و خێرای
ئاماری نۆرمشكێنی‌و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ماوه‌ی 28 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی
كۆماری ئیسلامی، نیشان ده‌دا كه گه‌ڵاڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رێژیم،
به‌تایبه‌ت گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی نه ته‌نیا ده‌وری رێگرانه
نابینێ‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لـێ‌ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكوو
ئاكام‌و لێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی زۆری به شوێنه‌وه‌یه‌و
ئاسایشی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی هاووڵاتیان به توندی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی.
ئاسایش، ترساندن‌و تۆقاندن، دوو چه‌مكی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازن‌و ترس
له گیران، زیندانی‌بوون، ئه‌شكه‌نجه‌و سووكایه‌تی پێكردن كه ئێستا له ناخی
گه‌لـێ له هاووڵاتیاندا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ستی ته‌ناهیی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا ناگونجێ‌و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی په‌ره پێ‌ده‌دا.
پێداگریی رێژیم له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی له
حاڵێكدایه كه بێ‌پلانی‌و هه‌ره‌سهێنانی رێژیم له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
پێداویستییه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كانی خه‌ڵك، كۆمه‌ڵگای
ئێرانی به‌ره‌و داڕمان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه پاڵ پێوه‌ناوه‌و تووشی قه‌یران‌و
كێشه‌گه‌لێكی قووڵی وه‌ك گیرۆده‌بوون به ماده سڕكه‌ره‌كان، هه‌ژاری، خۆكوژی،
ئه‌یدز، ناكۆكیی چینایه‌تی، هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، هه‌ڵاواردنی
جینسی‌و زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری رێژه‌ی سووچ‌و تاوان كردوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له باتی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م
دیارده‌و قه‌یرانانه كه خۆیان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانیانن، به جێبه‌جێ‌كردنی
گه‌ڵاڵه دژی ئاسایشییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك په‌ره پێ ده‌ده‌ن‌و درزی
نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌ت پتر له جاران زیاتر ده‌كه‌ن‌و هه‌روه‌ها كه ئه‌زموونی
گه‌ڵاڵه هاوشێوه‌كانی رێژیم له ماوه‌ی 28 ساڵی رابردوودا نیشانی داوه،
خه‌ڵكی ئێران نه ته‌نیا ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ترساندن‌و تۆقاندن‌و زه‌بر‌و
زه‌نگ، به‌ڵكوو میكانیزمی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن به
ئامرازی خه‌باتی نه‌رێنی دژی رێژیم‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له كرده‌وه
سه‌ركوتكه‌ره‌كانی. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |