|
ناره‌زایه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا
دژی گرتنی ناوبراوان، ده‌وڵه‌تی دۆمینیكه‌ن ناچار بوون له كاتێكدا كه هاوسه‌ره‌كانیانی
له به‌ندیخانه‌دا راگرتبوو، ئه‌و سێ ژنه ئازاد بكا. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند، له
25ی نوامبری ساڵی 1960ی زایینی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی نهێنیی رێبه‌ری
دیكتاتۆری ئه‌و وڵاته‌وه رفێنران و پاش ده‌ستدرێژی‌كردنه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌دان،
كوژران. كوژرانی ئه‌م سێ ژنه نه‌ته‌نیا هێزه‌كانی بۆ خۆڕاگری‌و به‌رخۆدان دژی
دیكتاتۆری به‌چۆكدا نه‌هێنا، به‌ڵكوو بوو به‌هۆی به‌شداری چالاك و بێ‌وێنه‌ی
ژنان له خه‌باتدا و دواتر رووخاندنی رێژیمی دیكتاتۆری دۆمینیكه‌ن. پاش 20 ساڵ
له ساڵی 1981دا له كۆنفڕانسی ژنانی قاره‌مانی ئا‌مریكا و ده‌ریای كارائیبدا،
ساڵرۆژی كوژرانی ئه‌م سێ خۆشكه كه بۆخۆیان سه‌مبۆلی خه‌بات و خۆڕاگری بوون،
وه‌ك رۆژی جیهانیی خه‌بات له‌پێناوی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان رایانگه‌یه‌ندرا
و له 17ی دێسامبری ساڵی 1999دا، كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
25ی نوامبری وه‌ك رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژی ژنان په‌سند
كرد.
رۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ
توندوتیژی دژی ژنان ده‌رفه‌تێكی پێك هێنا كه تابۆی دوان له‌مه‌ڕ توندوتیژی
دژی ژنان له‌نێو بچێ‌و ئه‌م مه‌سه‌له گرینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه، بكه‌وێته به‌ر
باس و لێكۆڵێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن و سمینار پێك بهێنرێن تاكوو نه‌ته‌نیا
ژنان سه‌ر مافه‌كانی خۆیان زیاتر شاره‌زابن، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگاش شێوازه‌كانی
توندوتیژی دژی ژنان باشتر بناسێ، چونكوو توندوتیژی دژی ژنان به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر وه‌ك: كڕین و فرۆشتنی كچان و ژنان، كوێله‌یی به شێوه‌یه‌كی مۆدێڕن،
شووكردنی به زۆره‌ملێ، توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی، سونه‌ت كردنی كچان، كوشتنی
منداڵانی كچ و ...هتد به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌داخه‌وه توندوتیژی دژی ژنان دۆزێكی جیهانییه‌و هه‌رچه‌ند له هێندێك له
وڵاتاندا یاساگه‌لێك دژی هه‌ڵسووكه‌وتی توندوتیژانه له‌گه‌ڵ ژناندا هه‌ن، به‌ڵام
هێشتا ئه‌م یاسایانه نه‌یانتوانیوه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی توندوتیژی له‌سه‌ر
ژنان بگرن. |