|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و یاساكانی هه‌ڵاواردن دژی ژنان |
|
06-09-1386
ئاماده‌كردنی: چنوور قادری
راگه‌یه‌ندراوی جیهانی له‌مه‌ڕ لابردنی هه‌موو جۆره جیاوازیدانان‌و هه‌ڵاواردنێكی
دژی ژنان، له 18ی دێسامبری ساڵی 1979، واته نزیك‌و هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، رێك‌وپێك كرا‌و له 3ی سێپتامبری 1980دا
به شێوه‌ی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا 184 وڵات ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان ئیمزا كردووه. رێژیمی كۆماری ئیسلامی
یه‌كێك له‌و رێژیمه ده‌گمه‌نانه‌یه كه له ئیمزاكردنی ئه‌م كۆنوانسیۆنه خۆ ده‌بوێرێ‌و
به كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌پێدان‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته دژه ژنییه‌كانی
پێداگری ده‌كا. راگه‌یه‌ندراوه‌كه چیه‌و بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی قه‌بووڵی
ناكا؟
مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه "هه‌ڵاواردن دژی ژنان" به‌م چه‌شنه
پێناسه ده‌كا: "... به ره‌وازانینی هه‌ر جۆره جیاوازیدان، بێ‌به‌ش‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌ك
به‌هۆی ره‌گه‌ز، به چه‌شنێك كه بیهه‌وێ ئه‌م ئامانجه به‌ڕێوه ببا‌و یان ئه‌م
ئاكامه‌ی به‌دواوه بێ كه له‌سه‌ر رێگای به‌ڕێوه‌بردن‌و به فه‌رمی‌ناسینی
مافی به‌رابه‌ری ژن‌و پیاو، مافی مرۆڤ‌و دابین‌كردنی ئازادییه بنچینه‌یی‌یه‌كان
له لایه‌ن ژن ـ جیا له بار‌ودۆخ‌و پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ـ له بواره‌كانی سیاسی،
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی‌و هاووڵاتی‌بوون‌و له بوارگه‌لی دیكه، بۆ
ئه‌وان كۆسپ‌و ئاسته‌نگی پێك هێنابێ‌و یان پێشگیری لـێ كرابێ."
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده روون ده‌كاته‌وه سه‌یر نیه كه رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران ئه‌م كۆنوانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی ئیمزا نه‌كردووه‌و نایكا!
ئه‌م كۆنوانسیۆنه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كانی دیكه‌و پرۆتۆكۆله جیهانییه‌كان له‌سه‌ر
ئه‌وه پێداگرن كه: مافی مرۆڤ، به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو، جیاوازنه‌بوونی مرۆڤ به‌هۆی
ره‌گه‌ز، به‌كورتی به فه‌رمی‌ناسین‌و رێزگرتن له به‌ها‌و بایه‌خه مرۆڤییه‌كانه!
جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له‌م بواره‌دا به‌م شێوه‌یه پێداگری ده‌كا:
له مادده‌ی یه‌كدا هاتووه: "هه‌موو مرۆڤه‌كان ئازاد له دایك ده‌بن‌و له بواری
حه‌یسییه‌ت‌و مافه‌كانه‌وه به‌رابه‌رن."
له مادده‌ی دوودا هاتووه: "هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ك،
به‌تایبه‌ت له بواری نه‌ژاد، ره‌نگ، ره‌گه‌ز، زمان، ئایین، رامانی سیاسی یا هه‌ر
بیر‌وڕامانێكی دیكه‌و هه‌روه‌ها ره‌چه‌ڵه‌ك، ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی، سامان، پله‌و
به‌رپرسایه‌تی یان هه‌ر پێگه‌یه‌كی دیكه، له ته‌واوی مافه‌كان‌و هه‌موو ئه‌و
ئازادییانه‌ی كه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتوون، به‌هره‌مه‌ند بێ."
به پێی په‌سندكراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، مافی ژنان به‌شێك له مافی مرۆڤه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سكه‌وته گه‌وره‌یه‌ی مرۆڤایه‌تی‌دا، رێژیمی كۆماری
ئیسلامی به پێی یاسا شه‌رعییه‌كان جیاوازی‌دانان له نێو ژن‌و پیاودا به شتێكی
ئاسایی ده‌زانێ‌و ئه‌و ئه‌سڵه‌ی له یاساكانی‌دا جێگیر كردووه‌و رۆژ به‌ڕۆژ
توندتر به‌ڕێوه‌ی ده‌با. ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی‌ترین مافی مرۆڤی، واته شێوه‌ی
له‌به‌ركردنی جل‌وبه‌رگ به پێی ئایینامه‌یه‌ك كه ئه‌مساڵ ده‌ركراوه، پێشێل ده‌كرێ‌و
سزای تاوانگه‌لی وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده سڕكه‌ره‌كان‌و هتدی بۆ دانراوه.
له‌م نێوانه‌دا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌ركوت له
لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی‌و تایبه‌ت به
سنووره‌كانی ئێران نیه، به‌ڵكوو سه‌رنج¬نه‌دان‌و پێشێلكردنی كۆنوانسیۆنه
جیهانییه‌كان به واتای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و دژایه‌تیی ئاشكرای ئه‌م رێژیمه
له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی‌و بایه‌خه ئینسانییه‌كانه.
توند‌وتیژی دژی ژنان له ئێران‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك ریشه‌ی له نیزامی سیاسی‌و
ئیدئۆلۆژیكی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دایه. لابردن‌و بنبڕكردنی توند‌وتیژی دژی
ژنان له نێو ماڵ‌و له كۆمه‌ڵگادا، پێویستی به لابردن‌و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات‌و
سته‌مێك هه‌یه كه بۆخۆی هانده‌ر‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئیدئۆلۆژیی زۆر‌و توند‌وتیژییه.
رێژیمێك كه 30 ساڵه له رۆژی رووناك¬دا لاوانی وڵاته‌كه‌مان‌و ته‌نانه‌ت
منداڵانیش له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا له سێداره ده‌دا، رێژیمێك كه به هێرشكردنه سه‌ر
لاوان‌و ژنان له شه‌قامه‌كان یان میواندارییه‌كان، لێیان ده‌دا‌و بێ‌رێزی‌و
سووكایه‌تییان پێ ده‌كا. رێژیمێك كه جینایه‌ته نامرۆڤانه‌كانی وه‌ك به‌ردباران،
ده‌رهێنانی چاو‌و بڕینی ده‌ست‌و پێ‌و هتد ... به‌ڕێوه ده‌با‌و توند‌وتیژی به‌رهه‌م
دێنێ‌و به‌رگری له‌م كاره‌ی ده‌كا، له نێوه‌رۆك‌و بناخه‌دا رێژیمێكی دژه
مرۆییه.
ئه‌گه‌ر مافی ژنان، مافی مرۆڤه، دژبه‌ری‌و دژی ژن بوونی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیش به مانای دژه مرۆڤی بوونی ئه‌م رێژیمه‌یه. بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای
جیهانییه كه له خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ پێكهێنانی
ژیانێكی ئازد‌و مرۆڤانی پشتیوانی‌و پارێزگاری له مافی مرۆڤ‌و كۆنوانسیۆنه‌كانی
په‌سندكراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بكه‌ن‌و هه‌رچی زیاتر ئه‌م رێژیمه دژی گه‌لییه مه‌حكووم بكه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |