|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
درۆیه‌ك به ناوی عه‌داڵه‌ت |
|
06-09-1386
شنۆ. م
ئه‌م رۆژانه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران‌و هه‌روه‌ها له ته‌واوی شاره كوردنشینه‌كاندا
باس له شتێكی تازه ده‌كرێ به ناوی "سه‌هامی عه‌داله‌ت". ئاپۆره‌ی گه‌وره‌ی خه‌ڵك
له به‌رده‌م بانكه‌كاندا‌و هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی ئێمداد له به‌یانییه‌وه شكڵ ده‌گرێ‌و
هه‌تا نیوه‌ڕۆ بڕێ‌جار تا 5 و 6ی ئێواره درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌هامی عه‌داله‌ت چیه‌و له كوێوه هاتووه؟
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا گه‌لێك
دروشمی پۆپۆلیستی دا كه به تایبه‌ت بۆ چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا جێی سه‌رنج بوو،
بۆ وێنه دروشمی به‌شكردنی دارایی‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی ئێران له نێوان گشت
ئێرانییه‌كاندا، لابردنی یاسا ئیدارییه به‌رگره‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی سود (به‌ره)ی
وامه بانكییه‌كان، ناوبردنی خۆ به سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌تی میهره‌بانی‌و به‌رجه‌سته‌تر
له‌وانه شه‌ریككردنی خه‌ڵك له سه‌رپه‌ره‌شتیاری رێكخراوه، وه‌زاره‌تخانه، دامه‌زراوه‌و
شوێنه ده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
لێره‌دا مه‌جالی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و دروشمانه نیه، به‌ڵكوو مه‌به‌ست
شیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی "سه‌هامی عه‌داله‌ت"ه كه له‌و دروشمه سه‌یرانه‌وه
هاتووه.
لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئاوا پرۆگرامیان راگه‌یاندوه كه تا كۆتایی
ساڵی 1386 گشت بنه‌ماڵه هه‌ژاره ئێرانییه‌كان ده‌بن به خاوه‌نی سه‌هامی
عه‌داڵه‌ت. لێره‌دا ده‌بێ چه‌ند زانیارییه‌كی پێویست له باریه ئه‌و كاره
بخه‌ینه روو.
باس له دابه‌شكردنی ئه‌و سه‌هامه به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا كراوه. به پێی
راگه‌یاندنی "رێكخراوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌و پلان¬دانانی ئێران" ناوی گرووپه
جیاوازه‌كانی خه‌ڵك كه ئه‌و سه‌همانه‌یان پێ ده‌درێ به‌م شێوه هاتووه: كه‌سانی
ئه‌ندام له كومیته‌ی ئیمدادی ئیمام خومه‌ینی، بێهزیستی، بونیادی شه‌هید، بونیادی
كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕ (واته جانبازه‌كان نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌مئه‌ندامی ئاسایی شه‌ڕن)
ناوه‌نده‌كانی به‌سیج، رێكخراوه‌ی بازنشه‌سته‌گیی كارمه‌نده‌كان‌و كرێكاره‌كان.
ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه ئایا كه‌سانی بێكار كه له هیچ شوێنێك دانه‌مه‌رزاون،
ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان، خوێندكاران‌و قوتابیانی هه‌ژار، كه‌مئه‌ندامانی ئاسایی
كۆمه‌ڵگا‌و ئه‌وانه‌ی له هیچ شوێنێكی ده‌وڵه‌تی مووچه وه‌رناگرن‌و له كاری
رۆژانه نان په‌یدا ده‌كه‌ن‌و به یه‌ك رۆژ بێكاری خێزانه‌كه‌یان تووشی كێشه
ده‌بێ ناكه‌ونه ریزی هه‌ژاره‌كانه‌وه؟ له جیاتی ئه‌وه كه‌سێك كه بۆ وێنه
هه‌م كارمه‌نده‌و هه‌م له ناوه‌ندی به‌سیجدا چالاكه كه له‌و سه‌هامه‌دا به‌شدار
ده‌بێ!
له راستی‌دا پێناسه‌یه‌ك كه له خه‌ڵكی هه‌ژار كراوه ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌یه كه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرۆسه ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه. به پێی ئاماره
ره‌سمیه‌كان پتر له 40% خه‌ڵكی ئێران له ژیر هێڵی هه‌ژاری‌دا ده‌ژین‌و زیاتر له
2 میلێون كه‌س ته‌نانه‌ت 1 دۆلار له رۆژدا به ده‌ست ناهێنن (ناوه‌ندی ئاماری
ئاپۆره‌و كاری وه‌زاره‌تی ئاسایش‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 1385)
ئه‌و سه‌همانه به نرخی راسته‌قینه‌ی 650 هزار تمه‌ن دانراوه كه به پێی یاسا تا
دوو ساڵ نابێ بفرۆشرێته‌وه. ئه‌و سه‌همانه دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان تا 20
ساڵه‌و مانگانه ده‌بێ بدرێنه‌وه.
خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌مه‌یه كه بۆچی هه‌زاران كه‌س هه‌ر به وه‌رگرتنی ئه‌و
سه‌همانه خه‌ریكی فرۆشتنه‌وه‌یان ده‌بن؟
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار (به پێی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت) سه‌همه‌كانیان نه‌فرۆشنه‌وه،
ساڵی 60 هه‌زار تمه‌ن قازانج ده‌درێ به‌و سه‌همانه‌یان، واته له مانگێكدا ته‌نیا
5 هزار تمه‌ن. (تكایه 5 هزار تمه‌ن له مانگێكدا بۆ خێزانێكی 5 كه‌سی ئێرانی
بهێننه به‌رچاو) هه‌ر ئه‌و 60 هزار تمه‌نه‌ش ده‌بێ قه‌رزی خودی سه‌همه‌كه‌ی
لێبدرێته‌وه. لێره‌دایه كه بازاری ڕه‌شی كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌و عه‌داڵه‌ته شكڵ
ده‌گرێ. چوونكه ده‌لاله‌كان هه‌ر سه‌همی عه‌داڵه‌ت به 200 هه‌زار تمه‌ن
ده‌كڕنه‌وه. هزاران كه‌سیش هه‌ر به وه‌رگرتنی سه‌همه‌كه‌یان ئه‌و كاغه‌زانه
ده‌فرۆشنه‌وه به‌و پووڵه‌و به‌شه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست كه‌سێكی‌تر. ئاڵقه‌ی
دووهه‌می ئه‌و بازاڕه ره‌شه له ده‌ڵاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كا‌و ده‌گاته كه‌سانی
سه‌رتر له ده‌ڵاڵه‌كان. ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌همه‌كان له ده‌ڵاڵ ده‌كڕن‌و پاش
ماوه‌یه‌ك به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د سه‌هم راسته‌وخۆ ده‌بنه خاوه‌نی كارخانه
یان كارگه‌یه‌كی گه‌وره.
لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندوه كڕینه‌وه‌و فرۆشتنی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت له باری
یاساییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام هیچ به‌رگرێك له ئارادا نیه‌و كه‌سانی
ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سه‌رمایه به دروستكردنی بازاڕێكی ره‌ش، به‌ڵام به‌هێز
ده‌بنه خاوه‌نی كارخانه. له لایه‌كی‌تره‌وه گیرفانی بنه‌ماڵه ئێرانییه‌كان
ئه‌وه‌نده خاڵییه كه هه‌ر به وه‌رگرتنی ئه‌و سه‌هامه چاو به سه‌ر
قازانجه‌كه‌ی (گه‌ر هه‌یبێ) ده‌به‌ستن‌و به 200 هه‌زار تمه‌ن سه‌هامه 650
هه‌زاریه‌كانیان ده‌فرۆشنه‌وه.
ده‌وترێ تێمی سه‌ره‌كیی سه‌هامی عه‌داله‌ت له ماده‌ی 44ی یاسای بنه‌ره‌تیی ئێران
وه‌رگیراوه كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر خاوه‌ن به‌شایه‌تیی خه‌ڵك له شوێنه
ده‌وڵه‌تیه‌كاندا واته (مالكیت خصوصی) له حاست (مالكیت دولتی). بڕیار وایه
سه‌هامی عه‌داله‌ت له بارستایی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكاته‌وه‌و ببێته ئامێرێكی به‌هێز
بۆ لابردنی هه‌ژاری‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند له
ئێران‌دا. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌م باسه‌یه كه ته‌نانه‌ت له چه‌ند شوێنی
پێوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوه سه‌هامی ئه‌و شوێنانه‌ی دروانه‌ته
ده‌ست خه‌ڵك هی كارخانه یان كارگه‌لی گه‌وره‌ی قازانجده‌ر نین. له راستی‌دا سه‌هام
تایبه‌ت به‌و شوێنانه‌یه كه تووشی شكستی ماڵی بوون‌و له‌و رێگه‌یه‌وه خۆیان
ده‌رباز ده‌كه‌ن. پتر له سه‌دان ناوه‌ند‌و كارخانه‌و كارگه‌ی ده‌وڵه‌تی
ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕقازانج له ئێران‌دا هه‌ن كه به هیچ شێوه نادرێنه ده‌ست
خه‌ڵك‌و ته‌نیا له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ده‌وڵه‌ت دان.
رۆژانه ده‌یان كارگه‌و شوێنی كاری سه‌دان كرێكار به هۆی جیاواز له ئێران‌دا
داده‌خرێ. كرێكاره‌كان مان ده‌گرن، سه‌ركوت ده‌كرێن‌و له ئاكامیشدا له ماڵه‌وه
داده‌نیشن، بێ پاره‌و بێ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بێكاری. به‌شكردنی سه‌هامی ئه‌و
كارگه‌و كارخانه داخراوانه له نێوان ئه‌و بنه‌ماڵه كرێكارانه‌دا كه بێكار
كراون به‌ڕاستی چ پاساودانێكی عاقلانه‌ی هه‌یه؟
ده‌وڵه‌ت ئه‌و كۆمپانی‌و كارگه‌یانه به ناوی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت دابه‌ش ده‌كا كه
قه‌رزداری ئه‌ون‌و نه‌یانتوانیوه له واده‌ی دیاریكراودا قه‌رزه‌كانیان
بده‌نه‌وه‌و قازانج بخه‌نه گیرفانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی
یارمه‌تیده‌ری ده‌وڵه‌تن‌و كاری خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن هه‌رگیز نادرێنه ده‌ست
خه‌ڵك.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه ئاسانترین كار بۆ ده‌وڵه‌ت دانانی مۆله‌ت‌و ده‌رفه‌ته بۆ
كارگه‌و كارخانه‌كان‌و هه‌روه‌ها دانی وام به‌و شوێنانه، ئه‌م كاره ئه‌نجام
نادرێ‌و له جیاتی ئه‌وه هه‌زاران كرێكار بێكار ده‌بن، درگای كارخانه
داده‌خرێ‌و ماوه‌یه‌ك دواتر كارخانه به‌ش به‌ش ده‌كرێ‌و به ناوی سه‌هامی
عه‌داڵه‌ت ده‌فرۆشرێ.
وه‌ك هه‌میشه پرۆژه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێ به‌راوردكردنی پسپۆڕانه له ئێران‌دا
به‌ڕێوه ده‌برێن‌و به هه‌زاران‌و بگره چه‌ند میلیۆن خه‌ڵك ده‌كه‌ونه بازاڕێكی
ره‌شه‌وه كه نه سه‌ره‌تاكه‌ی دیاره‌و نه ئاكامه‌كه‌ی‌و نه قازانج‌و نه شكست.
پاش گشت دروشمه‌كان‌و ناوبردنی هه‌زار جاره‌ی ماده‌ی 44ی یاسای ئێران، هه‌ژاره‌كان
عه‌داڵه‌تیان بۆ به‌ش كراوه. به‌شی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی له سه‌روه‌ت‌و له
سامانی نه‌وت كه بۆشكه‌ی پتر له 90 دۆلاره ئه‌مه‌یه: مانگانه 5 هزار تمه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |