|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
ژنی کورد و چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ی |
|
14-09-1386
گه‌لاوێژ موحه‌ممه‌دی
نوروێژ
کوردستان له‌مێژه وه‌ک سه‌نگه‌ری
ئازادی ناسراوه و له‌م ده‌وره پیرۆزه‌دا هیچ کات و ساتێک سه‌ری بۆ زۆردار و سته‌م‌و
چه‌وسانه‌وه شۆڕنه‌كردۆته‌وه
خه‌ڵکی خاوه‌ن ئیراده و به بیر‌و باوه‌ڕ و شۆڕشگێڕی کوردستان له زۆر قۆناغ دا
ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و به ژن و پیاوه وه به‌گژ داگیرکه‌ران و په‌لامارده‌رانی
کوردستان دا چوونه‌ته‌وه و بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه و خاکی کوردستان له خۆبردووی و
فیداکارییان له‌خۆ نیشان داوه و شانازیی زۆریان خوڵقاندووه ، لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو
شاهیدی تۆمارکردنی خه‌بات و چالاکییه‌کانیانن.
خه‌ڵکی کوردستان به پێی ئه‌و سته‌مه مێژوویی‌یه‌ی که لێی کراوه سروشتێكی
ئازادیخوازانه و خاوه‌ن هه‌ڵو‌ێستی هه‌بووه و هه‌ر به پێی ئه‌م سروشته‌ش بۆ نه‌هێشتنی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ران و کۆنه‌په‌ره‌ستان پێشه‌نگ بووه و ئێستاش هه‌ر پێشه‌نگه.
گه‌ر چاو له لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی خه‌باتی گه‌لی کورد بکه‌ین گه‌لێکی ئازادیخواز
و دژی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆر بووه و هه‌رکات هه‌و ڵی داوه بیر و بۆچوونی له
گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌م دا رێک بخات، به تایبه‌ت له بواری یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و
له پیوه‌ندی له گه‌ڵ ژنان دا ده‌توانین بڵێین به نیسبه‌ت ناوچه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاسته‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رابه‌ریی نێوان ژن و پیاو له‌سه‌ر ئه‌ساسێکی
پێشکه‌وتوو دامه‌زراوه و له گه‌ڵ ره‌وته پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌م دا رۆیشتووه.
هه‌رچه‌نده کوردستان ناوچه‌یه‌کی دواکه‌وتوو له ناو وڵاتانی دواکه‌وتوودا بووه و
هه‌رکات له لایه‌ن شوینیستانی دراوسێ هه‌وڵ دراوه که خه‌ڵکی کورد گیرۆده‌ی
داب و نه‌ریتی کۆن و دواکه‌وتوو بن و له دواکه‌وتوییدا بمێننه‌وه و پێش نه‌که‌ون،
که‌زۆر جار له ئاکامدا زاڵ بوونی ئه‌م داب ونه‌ریتانه به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان
دا،هه‌ڵویستی خراپ و ناروونی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان دا لێكه‌وتۆته‌وه.
سروشتییه که ژنانی کوردستانیش که‌م و زۆر له به‌شێک له و نابه‌رابه‌رییانه‌ی که
له په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و پیاو دا به‌رچاو ده‌که‌ون بێ به‌ش نه‌بوون .
به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره که ژنی کورد سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش تاراده‌یه‌ک
ئازادیی هه‌بووه و هیچ کات وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی بی ده‌سه‌ڵات له ماڵدا دانه‌نیشتووه
و له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا له کشتوكاڵه‌وه بگره تا بواری به‌رهه‌مهێنان
وکار له دامه‌زراوه گشتییه‌کان و هتد.... شان به‌شانی پیاوان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌رکی
ماڵ و په‌روه‌رده کردنی مناڵ ره‌نجی زۆری کێشاوه‌و ده‌توانین بڵیین که ژنان له
ئیداره‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا به‌شدارییان له پیاوان كه‌متر نه‌بووه.
له مه‌یدانی خه‌بات‌دا، ژنی کورد له ناو هه‌موو تاڵی و ناخۆشییه‌کانی ژیان دا
قووربانی داوه و به‌شێکی گه‌وره‌ی مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تییه‌کانی به‌ر که‌وتووه
، له هه‌ر په‌لاماردانێکی کوردستان دا یه‌که‌م گیانبه‌ختی ئه‌و په‌لامار و
ده‌ستدریژی و جه‌رگسووتاوی و ماڵ لێ شێواوییه ژن بووه .
ژنی کورد جگه له زوڵمی کۆمه‌ڵایه‌تی، زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌ییشی له‌سه‌ر بووه و
ئاسه‌واری قورس و برینی قووڵ و به‌سۆی له ده‌روونی دا جێ هێشتووه.
هه‌ر بۆیه ژنانی کورد له کوردستان‌دا هیچ کات له خه‌بات بۆ رزگاری و چاره‌نووسی
گه‌له‌که‌یان‌دا بێ لایه‌ن نه‌بوون و هه‌ر کاتیک شۆڕشێکی ئازادیخوازی له وڵات به
تایبه‌تی له کوردستان سه‌ری هه‌ڵ دابێ ، پێشه‌نگی ئه‌و شوڕشه بوون و به‌شدارییان
له راپه‌ڕینه‌كان و خه‌باتی رامیاری و چه‌کداری، به نهێنی و به ئاشکرا و له
یارمه‌تیدان به پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕان و تێکۆشه‌رانی رێگای رزگاری قه‌ت
که‌مته‌رخه‌مییان نه‌کردووه.
ژنانی رووناكبیری کورد ئه‌زانن بۆچی خه‌بات ئه‌که‌ن و چیان ده‌وێ. ژنانی کورد له
لایه‌ک ده‌یانه‌وێ گه‌له‌که‌یان له ژێر باری چه‌وسانه‌وه‌ی داگیرکه‌ر رزگاری بێ و
وه‌ک گه‌لێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی و ناسنامه بناسرێ و له لایه‌کی دیکه‌ش ژنانی کورد
ئازادیی خۆیان ده‌وێ.
چوونکه ئه‌وان باش ئه‌وه ده‌زانن که کاتێک گه‌له‌که‌یان له سته‌م رزگاری بێ،
گه‌یشتن به ماف و ئازادییه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام کاتێک گه‌له‌که‌یان
له‌ژێر سته‌م و چه‌وسانه‌وه دایه ئه‌وانیش به شێکی چه‌وساوه‌ی ئه‌و گه‌له‌ن.
هه‌ر بۆیه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، ژنانی کورد دوو به‌ره‌یان بۆ خه‌بات
هه‌ڵبژاردووه، یه‌که‌م خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌یان که ژنان
له‌وبه‌ره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پیاوان له خه‌باتێکی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌دا به‌شدار بوون
که له لایه‌ن که‌سانی ئازادیخوازی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان رێنوینی ده‌کرێن. له‌و
به‌ره‌یه‌دا وه‌ک کورد خه‌باتیان کردووه‌و خه‌بات ده‌که‌ن و ته‌نیا قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌یان له به‌رچاو بووه، چوونکه سه‌لماندوویانه راده‌ی
پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له بواره‌کانی رامیاری،
کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی دا به راده‌ی به‌شداریی ژنان له خه‌بات دا
به‌ستراوه‌ته‌وه چوونکه له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له
مه‌یدان دا نه‌بێ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه قه‌ت ناتوانێ پێشکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بێ .
به‌ره‌ی دووهه‌می خه‌باتی ژنانی کورد له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و
ئازادییه‌کانی ژنان و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگادا به قازانجی ژنان بووه.
که‌به هه‌وڵ‌و تێکۆشانی خۆیان رێگای رزگاری و گه‌یشتن به مافه‌ره‌واکانیان
مسۆگه‌ر بکه‌ن . له‌سه‌ره‌تای هه‌رشۆڕشێک دا بینراوه وه بیستوومانه ژنانی کورد
چۆن له به‌رامبه‌ر مافه پێشێلکراوه‌کانی کورد دا به خۆراگری و فیداکاری و
له‌خۆبردوویی یه‌وه هاتوونه‌ته مه‌یدان و شاهیدی خه‌باته‌کانیان بووین
که‌فیداکاری و دلسۆزی و به‌په‌رۆشیی ژنانی کورد له‌چ ئاستێکی به‌رزدایه؟
نموونه‌ی ئه و شێره ژنانه‌ی که به ئازایه‌تی و لێهاتوویی خۆیان پیلانی دوژمنیان
پووچه‌ڵ كردۆته‌وه وهاوکار و رێنوین و رێ نیشانده‌ری پێشمه‌رگه بوون و له کاتی
ته‌نگانه‌و له ژێر ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خۆمپاره بارانی په‌لامارده‌رانی کوردستان
دا خوارده‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و ته‌قه‌مه‌نییان گه‌یاندۆته پێشمه‌رگه و نه‌یان
هێشتووه رۆڵه‌کانیان به‌رانبه‌ر دوژمنی دڵڕه‌ق و پڕ له قین تووشی برسێتی و
تینویه‌تی ببن،زۆره.
یادیان به‌رزو پیرۆز بێ که زۆرجار له‌وپێناوه‌دا گیانیان كردۆته قووربانی و
تێکه‌ڵ به‌کاروانی شه‌هیدان بوون یان که‌وتوونه به‌ر ده‌ستی دوژمنان و تووشی ئازار
و ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدرێژی بوون.
که‌م نین ئه‌وشێره ژنانه‌ی که شان به شانی پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات و
تێکۆشان دا سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر و دۆڵ به‌دۆڵی شار‌و گونده‌کانی کوردستانیان
نه‌پێوابێ و له پێناو ئازادیی گه‌له‌که‌یان دا ئازاریان نه کیشابێ و شه‌هید
نه‌بووبن.
که‌م نین ئه‌م شێره ژنانه‌ی به‌شانازییه‌وه کوڕ و کچ و هاوسه‌ری ژیانیان له
گه‌رمه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ دژی داگیركه‌رانی کوردستان‌دا ناردۆته ریزی
شۆڕشگێڕان و بۆ خۆیان به‌رپرسایه‌تیی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانیان له‌ئه‌ستۆ
گرتووه و یان تووشی جه‌رگسووتان و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری هاتوون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |