|
له هه‌ر 24 كاتژمێردا،
زیاتر له 6800 كه‌س له جیهاندا گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن".
دوكتور عه‌لیره‌زا ستایش، به‌رپرسی
به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له بواری ئه‌یدزدا له
ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا به رادیۆ فه‌ردای وت: "دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ندیدار
به ئێران، ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاو بۆه‌وه كه به پێی 66 هه‌زار كه‌س له
ئێران‌دا تووشی ئێچ ئای ڤین."
وه‌زاره‌تی بێهداشتی رێژیم له ئامارێك‌دا كه ساڵی 85و سه‌ره‌تای ساڵی 86
بڵاو بۆوه، رایگه‌یاند كه چوارهه‌زار كه‌س له ئێران‌دا تووشی نه‌خۆشی ئه‌یدزن‌و
ئه‌مه‌ش له كاتێك‌دایه كه دوكتور ئه‌حمه‌د كوشا، جێگری بێهداشتیی زانكۆی
زانسته پزیشكییه‌كانی ته‌ورێز رایگه‌یاندووه، هه‌نووكه 100هه‌زار كه‌س له
ئێران‌دا تووشی نه‌خۆشیی ئه‌یدزن. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیسنا، چه‌ند
ساڵ پاش دۆزینه‌وه‌ی ویرووسی ئه‌یدز، یه‌كه‌مین كه‌سی تووشبوو به ئه‌یدز له
ئێران‌دا ناسرا كه منداڵێكی توشبوو به نه‌خۆشی هێمۆفیلی بوو. ئه‌و منداڵه له
رێگه‌ی ته‌زریقی خوێنی پیسه‌وه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببوو. پاش په‌ره‌سه‌ندنی
ئێعتیاد له ئێران‌دا ژماره‌ی تووشبووان به ئه‌یدز به هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتنی
مۆعتاده‌كان له سوره‌نگی پیس‌و هاوبه‌ش زیادی كرد‌و هه‌روه‌ها هێندێ له شاره‌زایانی
ئه‌م بواره له‌و بڕوایه‌دان كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا زیاترین ژماره‌ی توشبوون
به ئه‌یدز له ئێران‌دا له رێگه‌ی پێوه‌ندیی جینسییه‌وه بووه.
كاربه‌ده‌ستانی رێژیم سه‌ره‌تا بێ له‌به‌رچاوگرتنی هۆیه نێوخۆییه‌كان رایانگه‌یاند
كه كه‌ڵكوه‌رگرتن له خوێنی پیسی هاورده بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی
ئه‌یدز له ئێران‌دا.
په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی رێژیم له ئێران‌دا‌و
به‌تایبه‌تی له ئاكامی سیاسته دژی‌گه‌لییه‌كانی رێژیم له‌و ناوچانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێرانیان تێدا ده‌ژین، بۆته هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاماری توشبووان به
نه‌خۆشیی ئه‌یدز. مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی ویرووسی ئه‌یدز له لایه‌ن مۆعتادانه‌وه
به راده‌یه‌كه كه دوكتور گلاره موسته‌شاری، كارناسی پایه‌به‌رزی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ 3 هه‌زار منداڵی توشبوو به نه‌خۆشی
ئه‌یدز،له ئێراند له دایك ببن.
شاره‌زایانی بواری نه‌خۆشیی ئه‌یدز، ده‌وری تلویزیۆن له ئاگاكردنه‌وه‌و
وریاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌دا بۆ پێش‌گرتن له توشبوون به ئه‌یدز‌و بڵاوبوونه‌وه‌و په‌ره‌گرتنی
به گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌ڵام دوكتور عه‌بباس سداقه‌ت، به‌رپرسی ئیداره‌ی
ئه‌یدزی وه‌زاره‌تی بێهداشتی رێژیم له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تیی
ئافتابدا رایگه‌یاند ده‌نگ‌و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به به‌رهه‌مهێنانی
به‌رنامه‌ی تلویزیۆنی بۆ راهێنانی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له ئه‌یدز نادا‌و
هێشتا به‌رپرسان له‌و بڕوایه‌دان كه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه له‌م پێوه‌ندییه‌دا
تابۆیه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێش‌گرتن له نه‌خۆشیی ئه‌یدزدا دوكتور ستایش به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له بواری ئه‌یدز له
ئێران‌دا، وێڕای جه‌خت كردن له‌سه‌ر گرینگیی ئامووزشی لاوان، وتی: نائاگایی له
نێو لاوانی كچدا زیاتره‌و ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن‌و نازانن كه ئێچ ئای ڤی
ده‌توانێ له رێگه‌ی پێوه‌ندیی جێنسی رێگه پێ نه‌دراوه‌وه بگوازرێته‌وه.
ناوبراو له بواری ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ررێی ئامووزشی لاوان له ئێران‌دا وتی:
ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه‌و ئامووزشی پێویست له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به سانایی باس
ناكرێ‌و له هه‌مان كاتدا، سانسۆرێكی سه‌یری راگه‌یاندن له‌م بواره‌دا هه‌یه.
هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و پێش‌گرتن له په‌ره‌گرتنی ئه‌یدز ئه‌ركی هه‌موو
ده‌وڵه‌تێكی خه‌ڵكی‌و به‌رپرسیاره به‌ڵام به پێی هێندێ له هه‌واڵه‌كان دام‌و
ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی رێژیم له شاره‌كانی كوردستان‌دا خه‌ریكی
به‌ڕێوه‌بردنی پیلانی جۆراوجۆر بۆ توشكردنی لاوانی كوردستان به ئه‌یدز‌و له
خشته بردنیانن. رێژیم له‌م پێناوه‌دا ژنان‌و بنه‌ماڵه له‌شفرۆشه‌كانی له
شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه هێناوه‌ته كوردستان‌و نیشته‌جێی كردوون كه وه‌ك
دوایین نموونه ده‌توانین هێما به نیشته‌جێكردنی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یدزی
له شاری جوانڕۆدا بكه‌ین. |