|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
هۆی رێژه‌ی به‌رزی خۆكوژیی ژنانی كورد له كوردستانی
ئێران‌دا، چیه؟ | |
چنوور قادری
"دوعام بۆ بكه‌ن با زوو بمرم"، له‌م ژیانه‌دا هه‌ر ئازار‌و مه‌ینه‌ت به‌شی من بووه"،
"هاوار! هاوار! لێم گه‌ڕێن با به ده‌ردی خۆم بمرم"ئه‌مانه‌و زۆر نموونه‌ی دیكه
له وشه‌و رسته خه‌مناكانه‌ن كه له قوڵایی دڵی ژنانی چه‌وساوه‌و بێ‌په‌نای
كورد له گوند‌و شاره جۆرا‌وجۆره‌كانی كوردستانی ئێران‌دا به‌رز ده‌بنه‌وه‌و رۆژ
نیه كه ئێمه هه‌واڵی دڵته‌زێنی خۆكوشتن‌و خۆسووتاندنی كچان‌و ژنانی كورد له
كوردستانی ئێران نه‌بیسین، به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌وشه ساڵانێكی دوور‌و درێژه كه
به‌ره‌ورووی ژیانی ژنانی كورد بۆته‌وه، به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ
بوونی ئه‌م دیارده مه‌ته‌رسیداره وه‌ك راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر، نه‌ته‌نیا
هیچ رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو‌و ئینسانیی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هه‌وڵ
دراوه ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه به شێوه‌یه‌ك بشاردرێته‌وه‌و به كه‌می
باسی لێ |
| |
بكرێت.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر پرسیار
بۆ ویژدانه هوشیار‌و دێموكراته‌كان دێته گۆرێ كه بۆ چی ژنان ده‌بێ له‌و په‌رَی
بێ‌په‌نایی‌و بێ‌هیوایی‌دا په‌نا به‌رن بۆ ترسناكترین شێوه‌گه‌لی خۆكوشتن، واته
ئاور به‌ردان له جه‌سته‌ی پڕ له ئێش‌و ژانی خۆیان. تا چ كاتێك تاك‌و كۆمه‌ڵگا
كه بینه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌م دیارده‌یه‌ن بێده‌نگ‌و بێ‌هه‌ڵوێست ده‌مێننن؟ ئایا
ته‌نیا به هۆی ئه‌وه كه له ئاییندا خۆكوشتن دیارده‌یه‌كی حه‌رامه، له‌و
ژنانه كه خۆ ده‌سۆتێنن‌و ... بێزار بین‌و له بیری هیچ رێگاچاره‌یه‌كی ئه‌ساسی
بۆ پێشگیریكردن له درێژه‌دران به ئه‌م چه‌شنه خۆكوژی‌و خۆسووتاندنانه نه‌بین؟
ژنانیش تاكه‌ی ده‌بێ له ماف‌و ئازادییه‌كانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌م توند‌و
تیژییه‌دا بێ‌ده‌نگ بن؟
ناكرێ باس له سه‌ر خۆكوژیی ژنان‌و كچان له كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام ئاورێكی هه‌ر
چه‌ند كورتیش بێ له هۆیه‌كانی ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ده‌ینه‌وه. بێ‌گومان
ئه‌وه بێ هۆ نیه كه ژنان وه‌ك دوایین رێگاچاره له به‌رانبه‌ر كێشه‌و ئاریشه‌و
توند‌و تیژی‌و پێشڵكاریی ماف‌و ئازادییه‌كانی خۆیان ده‌ست ده‌ده‌نه
قوربانیكردنی خۆیان، به‌و ئامانجه كه له لایه‌ك خۆیان له‌و ژیانه پڕ له مه‌ینه‌ت‌و
ژان‌و سته‌مه رزگار بكه‌ن‌و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌م شێوه‌یه ناره‌زایه‌تی‌و
بێ‌ده‌سه‌ڵاتیی، خۆیان به‌رانبه‌ر به تاك‌و بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگا بسه‌لمێنن.
شك له‌وه‌دا نیه كه خۆكوژیی ژنان ناتوانێ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی‌و گونجاو‌و بۆ
رووبه‌روو بوونه‌وه‌و له نێو بردنی چه‌وسانه‌وه‌و زوڵم‌و توندوتیژی به حیساب
بێ، چوونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا كێشه‌كان قووڵتر‌و بێ‌چاره‌سه‌ری ده‌مێننه‌وه‌و
ئه‌وه هیچ خزمه‌تێك به كه‌سانێك كه كێشه‌و گیروگرفتی وه‌ك ئه‌وانیان هه‌یه،
ناكا.
به ڕای من یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی له
ژیانی ژنان له هه‌موو بواره‌كان دا هه‌یه، بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتر‌و
نادێموكراتیك‌و دژی گه‌لی و دژی ژنی وه‌ك كۆماری ئیسلامییه. له ماوه‌ی 27
ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئه‌م رێژیمه دواكه‌وتوو‌و كۆنه‌په‌رسته‌دا نه‌ته‌وه‌ی
كورد كه‌وتۆته به‌ر شه‌پۆلی توندی كوشتن، سه‌ركوت‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام‌و...هتد.
كوردستان به كرده‌وه یه‌كێك له ناوچه بێ‌به‌ش‌و هه‌ژاره‌كانی ئێرانه. نه‌ته‌وه‌ی
كورد له بواره‌كانی ئابوری،رامیاری ، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی له ژێر سته‌م‌و
چه‌وساندنه‌وه‌دایه. ئه‌مه وای كردوه كه ژیانی تاك‌و بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگای
كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی باس كرا‌و باندۆر‌و ته‌ئسیرێكی به‌رچاو‌و راسته‌وخۆ
وه‌ربگرێ كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا رۆژ به رۆژ ژیانیان تاڵتر‌و وه‌زعیان خراپ
تر بووه.
هه‌ژاری‌و بێكاریی به‌ربڵاو، ئێعتیاد، زاڵبوونی كولتووری پیاوسالاری،
هه‌بوونی داب‌ونه‌ریتی كۆن له سه‌ر تاك‌و كومه‌ڵگا، به‌شوودانی زۆره‌ملیی
كچان‌و دیاریكردنی هاوسه‌ر بۆ ژیانی هاوبه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ژیانی خۆیان
له هه‌ڵبژاردنی دا رۆڵێكیان هه‌بێ، نه‌بوونی یاسای پشتیوانی له ژنان و
پێشێلكردنی مافی ژنان له لایه‌ن دام‌و ده‌زگاكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی،
نه‌خوێنده‌واری‌و پێشگیری له ژنان بۆ درێژه‌دان به خوێندن و... هتد.
ئه‌مانه و زۆر هۆی دیكه كێشه‌گه‌لێكی جۆرا‌وجۆر له ژیانی ژنانی كورددا پێك
دێنن‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كێشه‌و ئاریشه‌كانی ژنان بێ چاره‌سه‌ر
ده‌مێننه‌وه‌و بوونی كولتوورێكی دواكه‌وتوو له كۆمه‌ڵگا كه ده‌بێ ژنان له
به‌رانبه‌ر كێشه‌كانی ژیانیاندا بێ‌ده‌نگ بن‌و ته‌حه‌ممولیان بكه‌ن، تووشی
نه‌خۆشی‌و قه‌یرانگه‌لی ده‌روونی‌و رۆحیی كردون. هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته
هانده‌رێك بۆ كوتایی هێنان به‌و كێشانه له رێگای خۆكوژیی كه ئه‌مرۆ بۆته
قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردستان.
بۆ نه‌هێشتن‌و بن بڕكردنی دیارده‌ی خۆكوژیی ژنان‌و گشت پێشلكارییه‌كانی ماف‌و
ئازادییه‌كانی ژنان له كوردستان پێویستی به هه‌نگاوی جیددی‌و به‌كرده‌وه‌و
به‌رپرسانه‌ی هه‌موو لایه‌ك‌و له پێش هه‌موان، خه‌باتی ژنان بۆ به ده‌ست
هێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانیان هه‌یه تا چی دیكه ئێمه بینه‌ری دیارده‌ی
دڵته‌زێنی خۆكوژی له نێو ژنانی كورددا نه‌بین.
به‌و هیوایه‌ی كه ئه‌م كپی‌و بێ ده‌نگییه به‌رانبه‌ر به خۆسووتاندن‌و
خۆكوژیی ژنان بشكێت‌و ده‌نگی ژنانی ژێر سته‌م‌و چه‌وساوه بگا به ویژدانه
وشیاره‌كان. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |