|
مرۆڤ به نه‌خۆشیی
ئایدز درێژتر ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی دوایین
ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، هه‌تا ساڵی 2006، نزیكه‌ی 6/38 تا
3/46 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی ڤیرووسی ئایدز بوونه كه 5/2 میلیون
كه‌سیان منداڵانی ژێر 15 ساڵن. ته‌نیا له ساڵی 2005 نزیكه‌ی 1/4 میلیون كه‌س
تووشی ڤیرووسی ئایدز بوونه‌و 8/2 میلیون كه‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه كه
90%یان خه‌ڵكی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بوون. هه‌نووكه رۆژانه 13 هه‌زار كه‌س به
ئاماری تووشبووانی ئایدز زیاد ده‌بێ‌و 8 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه
گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م نموونه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز كه له ئێران دۆزرایه‌وه، ساڵی 1366ی هه‌تاوی
(1988ی زایینی) له منداڵێكی 6 ساڵان بوو كه له خوێنی هاورده‌ی تێكه‌ڵاو به
ئایدز كه‌ڵكی وه‌رگرتبوو و به‌پێی دوایین ئاماره فه‌رمییه‌كان، هه‌تا ساڵی 1385
ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه گه‌یشتووته 14 هه‌زار و 90 كه‌س كه 1760 كه‌سیان
گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. له‌نێو تووشبووانی ئایدز، 308/13 كه‌س پیاو (له‌سه‌دا
4/94) و 782 كه‌س ژن (له‌سه‌دا 6/5) بوون. هه‌روه‌ها له‌نێو 864 كه‌سی تووشبوو به
نه‌خۆشیی ئایدز (نه ڤیرووسی HIV) له وڵاتی ئێران، 789 كه‌س پیاو (له‌سه‌دا
3/91) و 75 كه‌س ژنن (له‌سه‌دا 7/8). به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه به‌هۆی ئایدز گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، تا ئێستا 1760 كه‌س بووه كه له‌م
ژماره‌یه 1695 كه‌س پیاو و 65 كه‌س ژنن. به‌پێی دوایین ئاماری تووشبووانی
ڤیرووسی HIV به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و جینس، له گرووپی ته‌مه‌نی 25 تا 34 ساڵ،
4407 كه‌س (له‌سه‌دا 8/40) واتا زۆرترین رێژه‌ی تووشبووان هه‌یه‌و گرووپی ته‌مه‌نی
35 تا 44 ساڵ به 3338 كه‌س (له‌سه‌دا 9/30) له پله‌ی دواتردایه. سه‌ره‌كیترین
شێوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ڤیرووسی HIV له ئێران بریتییه له ئیعتیادی ته‌زریقی
(له‌سه‌دا 9/64)، شێوه نادیاره‌كان (له‌سه‌دا 5/25)، په‌یوه‌ندیی جینسی (له‌سه‌دا
5/7) و كه‌ڵك وه‌رگرتن له خوێنی تێكه‌ڵاو به ڤیرووسی HIV (له‌سه‌دا 7/1). هه‌روه‌ها
شێوه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز به ریز بریتییه له ئیعتیادی ته‌زریقی
(له‌سه‌دا 9/56)، په‌یوه‌ندی جینسی (له‌سه‌دا 1/19)، كه‌ڵك وه‌رگرتن له خوێنی
تێكه‌ڵاو به ڤیرووسی HIV (له‌سه‌دا 6/14)، شێوازه نادیاره‌كان (له‌سه‌دا 8)و
گوێزرانه‌وه له دایك بۆ منداڵ (له‌سه‌دا 2/1). به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره،
زۆرترین رێژه‌ی مه‌رگ به‌هۆی ئایدز له‌نێوان مرۆڤگه‌لی 25 تا 34 ساڵ (577 كه‌س)و
پاشان پیاوانی 35 تا 44 ساڵ (542 كه‌س) بووه‌و شێوازه سه‌ره‌كییه‌كانی
تووشبوونی ئه‌وانه‌ی كه گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه بریتیه له ئیعتیادی ته‌زریقی
(له‌سه‌دا 1/72)، شێوازه نادیاره‌كان (له‌سه‌دا 5/10)، په‌یوه‌ندیی جینسی (له‌سه‌دا
7/9)، كه‌ڵك وه‌رگرتن له خوێنی تێكه‌ڵاو له‌گه‌ڵ ڤیرووسی HIV (له‌سه‌دا 1/7)و
گواستنه‌وه له دایك بۆ منداڵ (له‌سه‌دا 6). هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رۆكی
زانكۆی پزیشكیی پارێزگای كوردستان، 602 كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م
پارێزگایه تووشی ڤیرووسی HIV بوونه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ئاماری ته‌واو و وردی
ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه، له‌وانه‌یه ئاماری تووشبووان نزیكه‌ی
1500 كه‌س بێ. له‌نێو تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز له پارێزگای كوردستان، 9 كه‌س
ژن، یه‌ك كه‌س منداڵ‌و 292 كه‌س پیاون و شاری سنه به 256 كه‌س، زۆرترین ژماره‌ی
تووشبووانی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئاماری فه‌رمیی تووشبووان به ڤیرووسی ئایدز له
ئێران (نزیكه‌ی 15000 كه‌س)، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووان به ڤیرووسی HIV
له‌وانه‌یه 10 قاتی ئه‌م رێژه‌یه واتا پتر له 100 هه‌زار كه‌س بێ. به وته‌ی
نوێنه‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له قه‌یرانی ئایدز (UNARDS)،
رێژه‌ی ئاماری تووشبووان به ئایدز له‌ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووته 100%.
له توێژینه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه‌ولاَتانی
ئامریكای باكوور و ئورووپای ڕوَژئاوا به له سه‌دا 20 له ساڵ دا، له پله‌ی یه‌كه‌می
كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به ئایدز جێیان گرتووه و ولاَتانی ئورووپای
ڕوَژهه‌ڵات و ڕووسیه به له سه‌دا 300 له‌ڕووی گه‌شه‌و زۆربوونی ڕێژه‌ی
تووشبووان ، له پله‌ی یه‌كه‌م دان . هه‌روه‌ها ولاَتانی ئافریقایی به 30%،
ئامریكای ناوه‌ندی به 40%، ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به 60% و ولاَتانی ئیران به
100% له‌پله‌كانی دواتردان. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕابردوودا ئیعتیادی
ته‌زریقی له ڕێگای ده‌رزی پیسبوو به ڤیرووسی HIV، هۆكاری سه‌ره‌كی گوازتنه‌وه‌ی
ڤیرووسی ئایدز بووه‌و زیاتر له 65%ی نموونه‌كانی تووشبوونی پێكده‌هێنا، به‌ڵام
ئێستا گوازتنه‌وه له‌رێگای په‌یوه‌ندی جینسی بووه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی
تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌و نزیكه‌ی 50%ی نموونه‌كانی تووشبوون پێك ده‌هێنێ.
به‌هه‌رحاڵ دیاریكردنی ئاماری ورد و راسته‌قینه‌ی نه‌خۆشه ئایدزییه‌كان نالوێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه له گه‌لێ له شوێنه‌كانی جیهاندا، به‌تایبه‌ت
له ئێران، به‌هۆی به‌ریانه ئایینی‌و ده‌مارگرژییه جۆراوجۆره‌كان، تابۆیه‌و ده‌وڵه‌ته‌كان
راستییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له بیروڕای گشتی‌و ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌شارنه‌وه.
بۆ خه‌بات دژی ئایدز هۆشداری ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت ته‌ندروستیی تاكه‌كه‌سی‌و
جه‌سته‌یی پێویسته، به‌ڵام هۆشداری به‌ته‌نیا بۆ خه‌بات دژی په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه كه وه‌ك گڕكان له‌حاڵی هه‌ڵچوون دایه، به‌س نیه.
هۆشدارییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌بێ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی توێژ و
چینه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت ژنان و گه‌نجان جێگیر و كاریگه‌ر ببێ‌و
له‌پاڵ كۆمه‌ڵناسی، كولتوورناسی‌و خه‌سارناسی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا، ده‌بێ دیارده
كاریگه‌ره‌كان له په‌رسه‌ندنی‌دا وه‌ك هه‌ژاری، ئیعتیاد، له‌شفرۆشی، هه‌ڵاتنی
كچان و ژنانی سه‌رشه‌قام بنبڕ بكرێ. ئایدز نه‌خۆشیه، نه‌ك گوناه و كه‌سی
توشبوو، نه‌خۆشه نه‌ك تاوانبار. ده‌بێ رێگاكانی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه فێر
بین و كاتێك كه له‌گه‌ڵ تووشبووان به ڤیرووسی HIV رووبه‌ڕوو بووینه‌وه، وه‌ك
نه‌خۆشێك، نه‌ك وه‌ك تاوانبارێك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. |