|
15-10-1386
گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی
نۆروێژ
قسه‌كردن له‌سه‌ر توانای ژن‌و به‌شداریكردنی له كایه سیاسییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی
كۆمه‌ڵگادا، كارێكی سه‌خت‌و گرانه، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه هیچ
ئاماده‌یی‌یه‌كی مروڤانه‌یان به‌رانبه‌ر به بوونی ژن نیه‌و وه‌ك كائینێكی په‌راوێزخراوه‌و
ته‌نها وه‌ك هۆكارێك بۆ خۆشگوزه‌رانیی پیاو‌و خستنه‌وه‌ی مناڵ چاوی لی ده‌كرێت.
بوونی ئه‌م ئه‌قڵییه‌ت‌و
كلتووره له كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌رانبه‌ر به ژنان له خۆیه‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه گرتووه بگره مێژوویه‌كی قوڵی هه‌زاران ساڵه‌ی ئایینیی
هه‌یه‌و نه‌وه دوای نه‌وه درێژكراوه‌ته‌وه‌و چوارچێوه‌و سنوری زیاتری
به‌خۆیه‌وه گرتووه‌و چۆته نێو ئه‌قڵییه‌ت‌و ده‌ستووره‌وه‌و كاری
پێده‌كرێت......
له‌نێو كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتو‌وه مه‌زهه‌بییه‌كاندا ژنان پله‌یه‌ك له خوار
پیاوانه‌وه‌ن‌و پله دوویی ژنان به هه‌زار‌و یه‌ك پاساوی ئایینی‌و ئه‌خلاقی
كاری له‌سه‌ر كراوه. به‌ناوی پیرۆزییه‌وه ژنانیان ناچار كردوه به‌و ژیانه
رازی بن تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كه واهه‌ست بكه‌ن ئیتر ئه‌و چاره‌نووسه له
ئه‌زه‌ڵه‌وه بۆیان دیاری كراوه و نابیت لێی لابده‌ن.
به‌ڵام دواجار گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌و به‌ره‌وپیشچوونی مافی
مرۆڤ‌و هاتنه‌مه‌یدانی ژنانیش به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان‌و پێشكه‌وتنی هۆشیاری،
بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له چوارچێوه‌ی ماڵ بێنه‌ده‌ره‌وه و به‌شداری
له كایه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بكه‌ن‌و به به‌شێكی سه‌ره‌تایی
مافه‌كانیان بگه‌ن.
دیاره ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و قوربانیدانانه‌ی ژناندا هاته
بوون كه ویست وخواستیان بوو خۆیان وه‌ك مرۆڤێكی به‌توانا بسه‌لمێنن‌و ببنه
هه‌وێنی گۆڕانكاری‌و پێشكه‌وتن، له ده‌ره‌نجامی ئه‌م خه‌باته‌وه چه‌ندین ژنی
به‌توانا له‌بواری سیاسی‌دا ده‌ركه‌وتن‌و جێده‌ستی خۆیان له ناوه‌ندی سیاسی‌دا
سه‌لماند‌و به‌مه‌ش به‌شێك له‌و بیره‌كۆنانه‌یان سڕییه‌وه كه كار له‌سه‌ر
بێتوانایی ژنان ده‌كات له كایه جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا.
پێشتریش له ئورووپا به‌و جۆره‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌یری ژن ده‌كرا‌و ئه‌وه‌ی كه
ئێستا له رۆژئاوا هاتووه‌ته بوون ئه‌نجامی خه‌بات وكۆڵنه‌دان و یاخی بوونی
چه‌ندین ساڵه‌ی ژنان خۆیان بووه، بۆ تێكشكاندنی ئه‌قڵییه‌تی كۆنه‌په‌ر‌ستی‌و
سه‌یركردنی ژن وه‌ك كه‌ره‌سه‌یك بۆ چێژ وه‌رگرتن‌و مناڵ خستنه‌وه .
ئه‌مه‌ش وایكرد كه پیاوان باوه‌ڕ به‌وه بهێنن، كه ژنان له باری سیاسییه‌وه
توانایان كه‌متر نیه‌و ده‌بێت باوه‌ڕ به‌وه بهێنن‌و گۆڕانكاری له ئه‌قڵ‌و
ده‌ستووردا بكرێ‌و ئه‌و بوواره‌ش به ژنان بدرێت تا هه‌وڵ‌و توانای خۆیان
له‌باری سیاسییه‌وه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
ژنان له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات به‌گشتی‌و كوردستانی ئیمه به‌تایبه‌تی هه‌موو
رێگایه‌كیان له‌به‌رده‌م دا خراوه‌و ناتوانن مرۆڤێكی كارا بن بۆ گۆڕانكاری‌و
به‌ره‌وپێشچوونی ماف‌و ئازادییه‌كانیان‌و رۆڵیان هه‌بێت له گۆڕانكارییه‌كاندا،
ژنان له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا مافی ئازادی
خۆشه‌ویستی‌و هاوسه‌ری‌و چوونه ده‌ره‌وه‌شیان لێ زه‌وت كراوه، جاچۆن بتوانن
به‌شداری كاروباری سیاسی بكه‌ن‌و رۆڵی كارای خۆیان بگێڕن‌و ببنه خاوه‌نی
بڕیار‌و پێگه‌یه‌كی سیاسی بگرنه ده‌ست، چوونكه ئه‌قڵییه‌تی پیاوانی
رۆژهه‌ڵاتی دژی هه‌موو ماف‌و ئازادییه‌كانیه‌تی‌و هه‌زاران سانسۆری ئه‌خلاقی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینییان بۆ ژنان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆت‌و به‌ندیان بكه‌ن‌و له
چوار چێوه‌ی ماڵدا زندانیان بكه‌ن .
به‌درێژایی میژوو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی
به‌چاوێكی سووك له ژنیان روانیوه و ئه‌م روانگه‌یه‌ش بۆ ئیستا درێژ
بووه‌ته‌وه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پاش هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی له بواری زانست‌و
زانیاری‌و تێكنۆلۆژی مافه ئینسانییه‌كاندا له جیهاندا به‌دی هاتوون، هێندی
له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به ناچاری‌و له‌ڕوكه‌شدا بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌قڵییه‌تی
كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و شه‌ره‌ف پارێزی‌و جوانكردنی رووی خۆیان، رێگایان به ژنان
داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن، به‌وه‌ی ته‌نها بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن نه‌ك
خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ پۆسته سیاسییه‌كان‌و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا بگرنه ده‌ست‌و
ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌كاندا به ئێرانیشه‌وه كه
وڵاتیكه هه‌موو مافه ئینسانیه‌كانی تێدا پێشێل كراوه به‌دی ده‌كرێت.
وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه دووچاری ئه‌و كێشه‌یه بۆته‌وه‌و
له داهاتووشدا هه‌مان كێشه‌مان روبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئیستا ژنان له ده‌ستوورو یاساكانی زۆرینه‌ی وڵاتانی
رۆژهه‌ڵات دا پله‌یه‌ك له خوار پیاوانه‌وه‌ن و ساده‌ترین مافیان پێ ره‌وا
نابینرێت‌و رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌ته‌نیا سه‌فه‌ر بكه‌ن كه ئه‌وه بچوكترین مافه،
ئیدی ئه‌و جۆره ئه‌قڵانه چۆن رێگا به ژنان ده‌ده‌ن خاوه‌نی بڕیاری سیاسی
بن‌و قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و چاره‌نووس‌و داهاتوو بكه‌ن؟
ده‌توانین بڵێین ژنان له‌كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتدا چه‌وساوه‌ترین مرۆڤن‌و كه‌مترین
بواریان پێدراوه له كاروباری سیاسی‌دا به‌شداری بكه‌ن‌و قسه‌ی جددییان هه‌بێت.
چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی پیاوسالار‌و مه‌زهه‌بگه‌را هه‌رگیز باوه‌ڕیان به ژنان
نه‌بووه‌و وه‌ك مرۆڤێكی گومان‌لێكراو سه‌یریان كردووه. |