|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
په‌ره‌گرتنی ئێعتیاد له قوتابخانه‌كان‌و چوونه سه‌ری
ژماره‌ی تووشبووان به HIV له ئێران‌دا |
|
22-10-1386
كوردستان میدیا: جێگری په‌روه‌رده‌و
ته‌ربییه‌ت به‌ده‌نیی وه‌زیری ئامووزش‌و په‌روه‌رشی رێژیم، ئێعتیادی له
قوتابخانه‌كانی ئێران‌دا به مه‌ترسییه‌كی جیددی له قه‌ڵه‌م دا.
ژماره‌ی تووشبووان به مادده سڕكه‌ره‌كان له قوتابخانه‌كانی ئێران‌دا رۆژ به
رۆژ په‌ره ده‌ستێنێ‌و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له كاتێكدا نیگه‌رانی له‌م ره‌وشه
ده‌رده‌بڕن كه تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكیان بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌گرتنی ئێعتیاد له
نێو قوتابییه‌كاندا نه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت به وته‌ی خه‌ڵكی ئاسایی، هێندێ له
به‌رپرسانی رێژیم له بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده سڕكه‌ره‌كان له قوتابخانه‌كاند‌و
...دا ده‌ستیان هه‌یه.
به پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی حكوومه‌تیی "جمهوری اسلامی"، سه‌ید باقر پیشنه‌مازی،
جێگری وه‌زیری ئامووزش‌و په‌روه‌رش له بواری په‌روه‌رده‌و ته‌ربییه‌ت به‌ده‌نی‌دا
له سنه‌دا، به‌كارهێنانی مادده سڕكه‌ره‌كانی له قوتابخانه‌كانی وڵات‌دا به زه‌نگێكی
مه‌ترسیداری جیددی زانی‌و نیگه‌رانی له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له قوتابخانه‌كانی
وڵات‌دا ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناوبراو قوتابییانی ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانی ئوستانه سنوورییه‌كان
زیاتر له قوتابییانی ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانی ئوستانه ناوه‌ندییه‌كان له به‌رده‌م
مه‌ترسیی مادده سڕكه‌ره‌كان‌و زیانه‌كانی‌دان. ناوبراو هۆی ئه‌م دۆخه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه
بۆ هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی ئوستانه سنوورییه‌كان له بواری قاچاخی مادده سڕكه‌ره‌كاندا.
به‌ڵام دانیشتووانی ئوستانه سنوورییه‌كان كه زۆرینه‌یان له نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی
ئێران، عه‌ره‌ب، كورد، به‌لووچ، تورك‌و ... پێك هاتوون، له‌و بڕوایه دان كه
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی لاوانی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كان‌و دوورخستنه‌وه‌یان له خه‌بات دژی زوڵم‌و زۆری نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست، له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه مادده سڕكه‌ره‌كانیان له‌نێودا بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها بێكاریی لاوان‌و نه‌بوونی ئیمكاناتی سه‌یران‌و ... له‌م ئوستانه‌دا به
هۆكارێكی دیكه‌ی په‌ره‌گرتنی ئێعتیاد ده‌ژمێردرێ.
دوایین ئاماری ده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ تووشبووان به ئه‌یدز
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیسنا، تا یه‌كی به‌فرانباری 1386، ژماره‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه تووشی ویرووسی HIV (ئه‌یدز) بوون، گه‌یشتۆته 16 هه‌زار‌و679 كه‌س‌و
له‌م ژماره‌یه‌دا هه‌زار‌و 269 كه‌س له قۆناخی نه‌خۆشیی ئه‌یدزدان. ئه‌مه له
كاتێكدایه كه به پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی له‌شساغیی رێژیم تا 3 مانگ به‌ر
له رێكه‌وتی هێمابۆكراو، ژماره‌ی تووشبووان به‌م ویرووسه 16 هه‌زار‌و 90 كه‌س
بووه.
به پێی ئه‌م ئاماره له كۆی 16 هه‌زار‌و 679 كه‌سی تووشبوو به ویرووسی HIV،
94 له سه‌دیان پیاو‌و 6 له سه‌دیان ژنن.
هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه 11 هه‌زار‌و 257 كه‌س، واته 5/67 له سه‌دی كۆی كه‌سانی
تووشبوو له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆره‌نگی پیسه‌وه تووشی ئه‌م ویرووسه بوون.
به‌م پێیه كه‌ڵكوه‌رگرتنی موعتاده ته‌زریقییه‌كان له سۆره‌نگی پیس تا ئێستا یه‌كه‌مین
هۆكاری تووشبوون به HIVیه. هه‌روه‌ها تا ئێستا هۆی تووشبوونی 9/22 له سه‌دی
كه‌سه‌كان ناڕوونه. 6/7 له سه‌د‌و 5/1 له سه‌دیش به‌ریز له رێگه‌ی پێوه‌ندیی
جینسی‌و خوێن‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له خوێن ده‌كه‌ونه‌وه به ویرووسی ئه‌یدز
تووش بوون‌و 6/0 له سه‌دی كه‌سه‌كانیش له رێگه‌ی راگوێزانی ویرووسی HIV له
دایكه‌وه بۆ منداڵ تووش بوون.
به پێی راپۆرتی ئیسنا، تا ئێستا، 2 هه‌زار‌و 382 كه‌س له ئێران‌دا به‌هۆی
تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌یدز گیانیان له ده‌ست داوه كه له‌م ژماره‌یه 91 كه‌س
ژن‌و 2هه‌زار‌و 291 كه‌سیش پیاو بوون.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی هه‌ر سێ مانگ جارێك، دوایین
ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به تووشبووان به ویرووسی ئه‌یدز له سه‌رتاسه‌ری
وڵات‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه.
كارناسه‌كان وێڕای راگه‌یاندنی ژماره‌ی تووشبووان به ئه‌یدز كه به زیاتر له
سه‌د هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هۆی سه‌رنجنه‌دان‌و
خه‌مساردیی رێژیم له به‌رامبه‌ری‌دا رۆژ به‌ڕۆژ په‌ره ده‌گرێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |