|
2007ی زایینی دا له‌گه‌ڵ
دڕنده‌یی تیرۆر به‌ره‌وڕوو بۆوه‌و مرۆڤایه‌تی، خه‌باتگێڕێكی دێموكراسی‌خوازی له
ده‌ست دا.
ئه‌و داخ‌و كه‌سه‌ر‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی
كه له لایه‌ن خه‌ڵكی پاكستان‌و گه‌لانی دیكه‌ی جیهان له هه‌مبه‌ر تیرۆركردنی
بووتۆ نیشان درا‌و ده‌درێت، سه‌لمێنه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌و لێهاتوو‌و
كاریگه‌ریی بیر‌و روانگه‌ی پێشكه‌وتوو‌و مرۆڤانه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر رای گشتی‌یه.
سه‌ره‌تا ئاوڕێكی كورت له ژیانی سیاسی بووتۆ ده‌ده‌ینه‌وه تاكوو بزانین چۆن
ژنێك له پاكستان له وڵاتێكی جیهانی سێهه‌م دێته نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت‌و
كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و به‌رچاوی ده‌بێ كه سه‌ره‌كیترین
به‌رپرسایه‌تی ئه‌و وڵاته، واته سه‌رۆك وه‌زیری، وه‌ده‌ست دێنێ‌و پاشان تیشك
ده‌خه‌ینه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی كه‌سایه‌تی بووتۆ وه‌ك ژنێكی چالاك‌و
سیاسی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، كه به ده‌گمه‌ن ژنان توانیویانه
به‌راده‌ی ئه‌و له ناوچه‌دا باندۆڕیان له سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یان هه‌بێ.
بێنه‌زیر بووتۆ رۆژی 21ی ژووه‌نی 1953ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
سیاسه‌تڤان له شاری "كراچی"ی پاكستان له‌دایك بووه، ناوبراو كچی زولفه‌قار
عه‌لی بووتۆ، كه‌سایه‌تی گه‌وره‌و ناسراوی پاكستان‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی
ئه‌و وڵاته بوو كه ساڵی 1979 به كودیتای ژنڕاڵ "زیائولحه‌ق" ئێعدام كرا.
داپیری بێنه‌زیر بووتۆ كوردی كوردستانی ئێرانه، ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نترناسیوناڵ سوسیالیست كه سه‌ره‌تای ساڵی 2007 به‌ڕێوه چوو، له وتووێژێك
له‌گه‌ڵ خه‌لیل سنجاری رۆژنامه‌نووسی كورد ده‌ڵێ: "داپیرم كورد بووه واته
هێندێك خوێنی كورد له نێو خوێنی من دا هه‌یه،هه‌ركات كه‌من شتێك له سه‌ر كورد
له رۆژنامه‌یه‌كدا ده‌بینم یان بخوێنمه‌وه، له جێ‌دا رۆژنامه‌كه وه‌رده‌گرم‌و
به وردی ده‌یخوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه چی رووی‌داوه."
بێنه‌زیر بووتۆ ژنێكی خوێنده‌وار‌و ئاكادمیك بوو، ئه‌و كارناسیی سیاسی له ساڵی
1973 له زانكۆی هارواردی ئا‌مریكا وه‌رگرت‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری‌و سیاسه‌تی
له زانستگای ئاكسفۆرد خوێندبوو. بووتۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1977 ده‌گه‌ڕێته‌وه
پاكستان‌و ده‌ست به تێكۆشانی سیاسی ده‌كا.
بێنه‌زیر بووتۆ دوو ده‌وره‌ی نێوان ساڵه‌كانی 1988 تا 1990و 1993 تا 1996 بووه
سه‌رۆك وه‌زیری پاكستان‌و رێبه‌ریی حیزبی گه‌لی پاكستانیشی له ئه‌ستۆ بوو.
پاش كودیتای نیزامیی په‌رویز موشه‌ڕه‌ف، بێنه‌زیر بووتۆ ناچار ده‌بێ پاكستان
به‌جێ بێڵێ‌و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له دوو وڵاتی ئینگلیس‌و ئیماراتی یه‌كگرتووی
عه‌ره‌بی ده‌ژیا‌و له‌وێ‌دا خه‌ریكی تێكۆشانی سیاسی بوو.
ناوبراو له مانگی ئۆكتۆبری 2007ی زایینی، پاش هێندێك رێفۆرم‌و گۆڕانكاری له
سیستمی سیاسی پاكستان دا، گه‌ڕایه‌وه وڵاتی خۆی‌و هه‌تا دواساتی ژیانی بۆ
دێموكراتیزه كردنی پاكستان‌و جێگر كردنی دێموكراسی له‌و وڵاته‌دا تێكۆشا. خاڵی
سه‌رنج راكێشی ژیانی سیاسی بووتۆ ئه‌وه‌یه كه ناوبراو یه‌كه‌مین ژنی
سیاسه‌تمه‌داری پاكستانی بوو كه توانی ببێته سه‌رۆك وه‌زیری وڵاتێكی
ئیسلامی‌و شانازی یه‌كه‌مین ژنی سه‌رۆك وه‌زیر له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست له كارنامه‌ی خۆیدا تۆمار كردووه.
ده‌توانین سێ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م رۆڵه به‌رچاوه‌ی بێنه‌زیر بووتۆ له
ژیانی سیاسی دا ده‌ستنیشان بكه‌ین: یه‌كه‌م، ئه‌وه كه بووتۆ له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی له دایك ده‌بێ‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵی‌و لاو
بوونی‌دا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت به تیۆری‌و كرده‌وه ئاشنا ده‌بێ. ئه‌مه ده‌بێته
گه‌وره‌ترین فاكته‌ر بۆ ئه‌كتیڤ بوون‌و هاتنی بۆ نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت‌و به‌و
شێوه، و هیچ كه‌ند‌و كۆسپێك‌و داب‌و نه‌ریتێك ناتوانێ پێشگیری له ئاماده
بوونی بی‌نه‌زیربوتۆ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له ناوچه‌یه‌كی جیهان بكا كه
بوونی ژنان له مه‌یدانی به كرده‌وه‌و پراكتیكی سیاسی‌دا یاساغ‌و بڤه‌یه‌و
له هێندێك وڵاتیش دا هێڵی سوور دێته ئه‌ژمار. دوهه‌مین هۆكار، خوێنده‌واری‌و
ئاكادمیك بوونی بێنه‌زیر بووتۆیه. ئه‌و له زانستگای ئامریكا‌و بریتانیا له
رشته‌ی سیاسی ده‌خوێنێ‌و له‌و هه‌له‌ی كه بۆی ره‌خسا بوو، كه‌ڵكی باشی
وه‌رگرت‌و هه‌ر ئه‌و فاكته‌ره ده‌بێته بناخه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كراوه‌و دێموكرات
بوون‌و هه‌روه‌ها زانایی‌و پسپۆڕی له بواری سیاسی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
رێبه‌رێكی باش بۆ حیزبی گه‌لی پاكستان‌و دوو ده‌وره‌ش به‌رپرسایه‌تی قورسی
سه‌رۆك وه‌زیری له وڵاتێكی وه‌ك پاكستان وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.
سێهه‌مین هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی بووتۆ له ژیانی سیاسی‌دا، ڤیان‌و ئیراده‌و
وارسكه‌ی به‌هێزی بێنه‌زیر بووتۆ بۆ خۆیه‌تی كه ببێته یه‌كه‌مین ئه‌كته‌ری
چالاك‌و بێ‌وێنه‌ی ژن له مه‌یدان‌و چه‌په‌ری پراكتیكی سیاسی‌دا‌و ببێته
كه‌سایه‌تییه‌كی ئاوا گه‌وره كه به‌رپرسایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب‌و وڵاتێكیش
وه‌ئه‌ستۆ بگرێ كه بێ‌گومان هه‌ردوو فاكته‌ری سه‌ره‌وه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌یانه‌ن له كه‌سایه‌تی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی دا.
زۆر ئاسان‌و ساكار نیه كه ژنێك بتوانێ به پێی هه‌لومه‌رج‌و پێكهاته
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگییه‌ی كه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
هه‌یه، گه‌شه بكات‌و بگاته ئاستێكی باڵا كه بتوانێ كاریگه‌ری له سه‌ر
كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌بێ. كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر له وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا،
هه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان‌و راسته‌وخۆ كۆسپ‌و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م
به‌شداریی ژنان له بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیان دا دروست ده‌كه‌ن. له زۆربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌دا، ژنان وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا ناتوانن رۆڵی خۆیان به وێنه‌ی
زایه‌ندی به‌رامبه‌ریان واته پیاو بگێڕن‌و گه‌شه بكه‌ن. به‌تایبه‌ت له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان،
به‌شداری‌و چالاكی سیاسی ژنان له ئاستی ئیلیت‌و بژارده‌دا خاوه‌نی كه‌مترین
رێژه‌ی جیهانه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به به‌شداریی ژنان له پارلمان یان هێزی یاسادانان، هێزی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌و مودیرییه‌تی به‌رز له‌و وڵاتانه‌دا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه ئاستێكی چه‌نده نزمی هه‌یه. ئه‌و به‌شه‌ش كه بوونیان هه‌یه، ئاستی
به‌شدارییان له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی وڵاته‌كان نیه. چونكوو
زۆربه‌ی سیستمه سیاسی‌یه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نادێموكراتیكن‌و ته‌نیا له
سیستمێكی دێموكراتیكدا گرنگی‌و بایه‌خ به رۆڵی ژنان له كۆمه‌ڵگادا ده‌درێ.
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و ژنێكی ئیلیت واته بژارده‌ی كۆمه‌ڵگای پاكستان
بوو كه توانی به سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بێ‌و ئه‌وه‌ی سه‌لماند
كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت‌و مه‌ودا به ژنان بدرێت ده‌توانن وه‌ك پیاوان له نێو
مه‌یدانی كرده‌وه‌ی سیاسی‌دا رۆڵ بگێڕن.
كوژرانی ناجوانمێرانه‌ی بووتۆ گورزێكی به‌ژان بوو كه له په‌یكه‌ری
دێموكراسی‌خوازی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا‌و به‌و چه‌شنه گه‌لانی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، خه‌باتگێڕێكی شێلگیر‌و تێكۆشه‌رێكی سیاسی‌و لایه‌نگری
دێموكراسی یان له ده‌ست دا كه بێ‌گومان بۆشاییه‌كه‌ی به‌م زووییانه
پڕناكرێته‌وه، چونكه بووتۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌و راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بارودۆخی
سیاسی پاكستان هه‌بوو، به كرده‌وه‌ش بینیمان كه به دوای رووداوی تیرۆر كردنی
بێنه‌زیر بووتۆ قه‌یرانی سیاسی له پاكستان قووڵتر بۆوه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ
پاكستان به‌ره‌و ئاڵۆزی‌و نائه‌منی زیاتر بڕوا.
له هه‌مووی گرنگتر، جوڵانه‌وه‌ی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا كه‌سێكی
جێگای هیوا‌و ژنێكی به‌ئه‌زموون‌و سه‌ركه‌وتوو كه ده‌یتوانی ببێته وێنه‌و
سه‌مبۆل بۆ زۆركه‌س، له ده‌ست دا.
راسته تیرۆری بووتۆ زه‌برێكی قورس بوو‌و چیتر ئه‌و به كرده‌وه له مه‌یدانی
سیاسه‌ت دا نه‌ماوه، به‌ڵام ژنانی ئازادیخواز‌و لایه‌نگری بیری
دێموكراسیخوازی‌و پێشكه‌وتنی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێ بێ هیوا بن‌و
ده‌بێ ژیان‌و ئه‌زموونی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی بێنه‌زیر بووتۆ بكه‌نه سیمبۆل‌و
شێلگیرانه له بواره سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كاندا، رۆڵ بگێڕن‌و
جێپه‌نجه‌ی خۆیان له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا به‌جێ بهێڵن. |