|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
ته‌ڵاق؛ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان تێنگه‌یشتن له یه‌كتری | |
18-11-1386
هه‌تاو
راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا زۆر ئاڵۆز‌و تێكچرژاون‌و، ئه‌و ئاڵۆزی‌و تێكچرژاویه‌ش ره‌گ‌و
ریشه‌ی له سروشت‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندایه. یان به واتایه‌كی دیكه ده‌كرێ
بڵێین كه ئێمه‌ی مرۆڤـ دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگامان به جوانی نه‌ناسیوه. |
 | |
ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی، بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر له مه‌سه‌له‌كه ورد بینه‌وه‌و ، پێناسه‌یه‌كمان بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌بێ، ده‌كرێ
بڵێین كه: "كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان‌و كردار‌و ره‌فتاری به‌رامبه‌ر
نێوان مرۆڤه‌كانه كه پێكه‌وه ده‌ژین‌و بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاری كرا‌و له‌گه‌ڵ
یه‌كتری هاوكاری ده‌كه‌ن. جیا له‌وانه‌ش پێَوه‌ر‌و یاساگه‌لێكی ساده‌و ئاڵۆز به
سه‌ر پێوه‌ندی ئاسایی ئه‌واندا زاڵه‌و بنیات‌و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌رخی
ژیانیان ده‌سووڕِێنن.
له نێو كۆمه‌ڵگای جیهاندا چ پێشكه‌وتوو چ دواكه‌وتوو كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی باش‌و
خراپ هه‌ن. كه تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو نین. یه‌كێك له‌و دیارده
ناحه‌زانه، دیارده‌ی ته‌ڵاقه، كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگای ئێران به
گشتی‌و، كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به تایبه‌تی ته‌نیوه‌ته‌وه.
ته‌ڵاق یان جیابوونه‌وه به مانای له یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێوه‌ندی ژن‌و
مێردایه‌تی‌یه.
هۆكار‌و مه‌به‌سته‌كانی ته‌ڵاق: چه‌ندین هۆكار له‌و مه‌سه‌له‌دا رۆڵیان هه‌یه،
كه پێوه‌ندییان به ئاڵوگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌یه. هۆكاره‌كانی له به یه‌ك
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تیی له رێگای ته‌ڵاقه‌وه ده‌كرێ به
شێوه‌ی خواره‌وه پۆلێن به‌ندی بكرێن:
1 ـ چاوه‌ڕوانی له راده‌به‌ده‌ری یه‌كێك له لایه‌نه‌كان به‌رله ده‌ست
پێ‌كردنی ژیانی هاوسه‌رێتی. ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه بریتین له: پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندی جنسی، له‌شساغی ده‌روونی‌و جسمانی، قه‌ول‌و به‌ڵێنی
به درۆ، ناوبانگ ده‌ركردن‌و ته‌ناهیی پیشه‌یی كه زۆرتر ژن له مێرده‌كه‌ی
چاوه‌ڕوانیه‌تی.
2 ـ هێنانه به‌ر باسی كێشه‌و گرفته ماڵییه‌كان كه ده‌كرێ به‌شێكیان له
هه‌زینه‌ی رێوڕه‌سمی شایی سه‌رچاوه‌یان گرتبێ.
3 ـ رێك نه‌كه‌وتنی ئه‌خلاقی‌و شه‌خسی ژن‌و شوو له‌گه‌ڵ یه‌كتری. وه‌ك
ئیزدواجه مه‌سڵه‌حه‌تییه‌كان، گه‌وره به بچووك‌و به زۆر به‌شوودان‌و ... هتد.
4 ـ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ور‌وبه‌ر، به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌و به‌رپرسه‌كانی دوو
لایه‌ن.
5 ـ هاوته‌مه‌ن نه‌بوونی كچ‌و كوڕ یان كه‌مبوونی ته‌مه‌نیان له كاتی
هاوسه‌رێتی‌دا.
6 ـ نه‌بوونی ئاگای‌و نه‌خوێنده‌واری، جیاوازی فه‌رهه‌نگیی‌و ناوچه‌یی .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئایین‌و مه‌زهه‌ب، به‌دگومانی،
مۆعتاد بوون، بێكاری، نه‌بوونی ماڵ، شارنشینی، ناكۆكی له سه‌ر شوێن‌و جێگه‌ی
سه‌قامگیر بوون‌و... ده‌كرێ وه‌كوو هۆكار‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌ڵاق
سه‌یریان بكه‌ین.
به وته‌ی كانوونی ژنانی ئێران 60%ی داواكارییه‌كانی ته‌ڵاق له پارێزگای
كوردستان دا ژنان پێكی دێنن. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماری ئیزدواج‌و
ته‌ڵاق له پارێزگای كوردستاندا به شێوه‌ی نێونجی رۆژانه 88 كه‌س پێوه‌ندی
ژن‌و مێردایه‌تی ده‌به‌ستن‌و، له به‌رامبه‌ریش دا 11 جۆری ته‌ڵاق روو ده‌دا.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری ژنانی ئێران، له شاری سنه، له پارێزگای
كوردستاندا به شێوه‌ی نێونجی رۆژێ 5/5 جۆری ته‌ڵاق روو ده‌دا، كه له بواری
به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ڵاق له ریزی یه‌كه‌می سێ پارێزگای وڵات دایه.
سه‌رنج راكێشتر ئه‌وه‌یه كه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه دادگوسته‌ری‌و خوازیاری
جیابوونه‌وه‌ن، 60%ی داواره‌كانی ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه ژنانن‌و، 30%ی
پیاوانن‌و 10%یش به شێوه‌ی رێكه‌وتن (توافقی) دێنه دادگاكان. به پێی
توێژینه‌وه‌ی سازمانی "سه‌بت‌و ئه‌سناد"و سازمانی "سه‌بت ئه‌حواڵ" به
پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو رێژه‌ی دابه‌زینی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش زۆر
دابه‌زیوه. له ساڵی رابردوو 2/17 له سه‌دی جۆری ته‌ڵاق به‌ڕێوه چووه،
به‌ڵام له‌مساڵ دا له‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕیدا خۆی له 7/95 له سه‌د داوه!!
ئه‌و راپۆرته ده‌ڵێ: زۆربه‌ی كارناسانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به دیدێكی
نیگه‌رانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و ئاماره‌ی ئیداره‌ی سه‌بت‌و ئه‌سناد‌و، له‌و
باوه‌ڕه‌دان كه چوونه سه‌ری ئاماری ته‌ڵاق، له لایه‌ك‌و دابه‌زینی ئیزدواج،
به سه‌رنجدان به زیادبوونی حه‌شیمه‌ت، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گیر‌و گرفت‌و
كێشه‌گه‌لی وه‌ك: ترسی لاوه‌كان له پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش‌و، له ئاكامدا
چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی ئیزدواج‌و زیادكردنی گه‌نده‌ڵی له نێو كۆمه‌ڵگادا‌و ...
هتد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه، هه‌رچه‌نده له ساڵانی رابردوودا هێندێك هه‌نگاو له
بواری په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی ئیزدواج به شێوه‌ی كلاس به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام
به داخه‌وه دیسان هیچ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر ئه‌و ره‌وته كۆمه‌ڵایه‌تیه
دانه‌ناوه. ته‌واوی ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه: 85%ی داخوازانی ته‌ڵاق
بۆ دادگاكان هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شیان بڕیاری
جیابوونه‌وه‌یان داوه‌و له‌مه‌ڕ گرفته ئابوورییه‌كان وه‌زاڵه هاتوون.
خوێنده‌وارانی كه‌متر له دیپلۆم هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی ئیزدواج له‌گه‌ڵ
یه‌كتری ناكۆكیان لێ په‌یدا بوه‌و یه‌كتریان به باشی نه‌ناسیوه. زۆریه‌ك له
كارناسانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كوردستان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه
ناكۆكی بیر‌و ئه‌ندیشه‌یه‌كی قووڵ له نێوان ژنانی ئه‌مڕۆ‌و نه‌سڵه‌كانی
رابردوو یانی دایكانی ئه‌و نه‌سڵه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و هۆكاره بۆته یه‌كێك له
هۆكاره‌كانی چوونه سه‌ری رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌و پارێزگایه‌دا. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ
ئاكامێك له‌و بابه‌ته وه‌ربگرین. ده‌كرێ هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق له پارێزگای
كوردستاندا به‌و چه‌شنه‌ی خواره‌وه كۆبه‌ند بكه‌ین:
لاوازی بناغه‌ی بیر‌و باوه‌ڕ له نێو بنه‌ماڵه‌دا، نه‌بوونی ئاشنایه‌تی هه‌ردوو
لایه‌ن له سه‌ر یه‌كتری، هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسایه‌تی‌و ئه‌ركناسی هه‌ردوو
لایه‌ن، نه‌گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی ئیزدواج، مه‌یل‌و سۆزی له راده‌به‌ده‌ر
به شتێك، كێشه‌ی ماڵی‌و ئابووری، ئێعتیاد، بێكاری‌و نه‌بوونی پیشه،
هاوته‌مه‌ن نه‌بوون‌و ... هتد ده‌كرێ وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌یه
ناویان به‌رین. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |