|
27-11-1386
نووسینی: ئالان
ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ چیه؟ چ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان "دین"و "ئه‌ده‌بیات"و "مناڵ"دا
هه‌یه؟ چ پێوانه‌یه‌ك بۆ ناسین یا شرۆڤه‌كردنی ئه‌و حه‌وزانه له ئارادایه؟
ئایا ناوه‌رۆكی خه‌یاڵاویبوونی كه‌ره‌سه ئه‌ده‌بییه‌كان له دیندا ده‌توێته‌وه
یان كه‌ره‌سه‌كانی دین له قاڵبه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ره‌خنه‌و راڤه ده‌كرێن؟
پێناسه‌ی ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ:
1ـ ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌نڕایان پێیان وایه ئه‌و رسته‌و بابه‌تگه‌له‌ی (گووتاری
ـ نووسیاری) كه ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ پێك دێنن، زانستی(علمی) نین، واته ره‌ت
ناكرێنه‌وه (گزاره‌های ابگال ناپزیرند). زانستیبوونی بابه‌تێك كاتێ ده‌سه‌لمێندرێ
كه توانایی ره‌تكردنه‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێ‌و مرۆڤـ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی جوانتر‌و
وردتری گیر كه‌وت بتوانێ له جێگای بابه‌تی پێشوو دایینێ، به‌ڵام له پانتایی
ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ‌دا بابه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده گشتی‌و گشتگیرن كه به‌رده‌نگ(مخاگب)
توانایی ره‌خنه‌ی فۆرمی‌و پێكهاته‌یی لێ زه‌وت ده‌كرێ‌و ناتوانێ بابه‌ته‌كان
عه‌قلانی بكا‌و به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی لێیان تێبگات. ئه‌و گوزارانه زانستی
نین، چوون ره‌خنه هه‌ڵ ناگرن‌و زیاتر له‌وه‌ی زه‌وینی(عقلانی)بن، شهودی (ئاسمانی)ن.
2ـ له‌و جۆره بابه‌تانه‌دا جێگای به‌شداریكردنی دیتران ده‌گاته كه‌مترین ئاستی
خۆی، چونكه به‌رده‌نگی ده‌ره‌وه‌ییان نیه‌و له بنه‌ڕه‌ت را كائیناتیزه‌كردنی
ره‌سته‌كان جێگا بۆ به‌شداریكردنی به‌رده‌نگ بۆ خۆماڵیكردن‌و ره‌خنه ناهێڵێته‌وه.
3ـ هیچ پێوانه یان گۆانكاریی
پێناسه‌یی كه بتوانێ حه‌وزه‌كانی "دین"، "ئه‌ده‌بیات"و "مناڵ" لێك جیا
بكاته‌وه، له به‌ر ده‌ستدا نیه، كه وابو‌و هه‌ركه‌س به حوكمی سه‌لیقه‌و
ئه‌زموونی تاكیی خۆی را ده‌رده‌بڕێ‌و دین‌و ئه‌ده‌بیات‌و ئه‌ده‌بیاتی دینی
پێناسه ده‌كا.
4ـ پێوانه به پێناسه‌و به پێچه‌وانه‌وه ئیرجاع ده‌درێته‌وه، بۆ وێنه
ئه‌ده‌بیاتی مناڵ، ئه‌ده‌بیاتێكه كه بابه‌تگه‌لی پێوه‌نده‌یدار به مناڵ باس
ده‌كا‌و ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ، ئه‌ده‌بیاتێكه كه بابه‌تگه‌لی دینیی مناڵ
باس ده‌كا.
5ـ سازكردنی پێوه‌ندی له نێوان ئاماژه مانایی‌یه‌كان ده‌گه‌ڵ ئاماژه
وێنه‌یی‌یه‌كان یه‌كێك له كاركرده هه‌ره گرینگه‌كانی پێوانه‌یه‌كی
دیاریكراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه بابه‌تێكمان پێناسه كرد، به‌ڵام نه‌مانتوانی وێنه یا
سه‌رچاوه‌ی بۆ بێنینه‌وه، ئه‌وكات كاره‌كه‌مان ده‌بێته كارێكی پووچ‌و بێ
بنه‌ما‌و تووشی گشتبێژی(كلی گویی) ده‌بین. بۆ وێنه كاتێ ده‌ڵێین ئه‌ده‌بیاتی
دینیی مناڵ، ئه‌ده‌بیاتێكه كه بابه‌تگه‌لی ئاسمانی، به بێ له به‌رچا‌وگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی دێنێته ئاراواه، ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی بۆ بێنینه‌وه. كاتێ
ئێمه نه‌مانتوانی له نێوان كتێبگه‌لی مناڵاندا، كتێبێك وه‌كو‌و سه‌رچاوه
بناسێنین‌و بڵێین ئه‌و بابه‌ته له‌و سه‌رچاوه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ئاوای
لێكدراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته باسه‌كه‌مان كاریگه‌ر نابێ‌و ئاكامی
لێ‌ناكه‌وێته‌وه.
ئامانج‌و مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی له زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌دبیاتی دینیی مناڵ:
بۆچی ئه‌ده‌بیاتی دینیی مناڵ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كاری پێ
ده‌كرێ؟ چ زه‌رووره‌تێك ئێمه بۆ ئه‌و باسه عه‌قلانییه هان ده‌دات؟ به گشتی
كۆماری ئیسلامی به دووی چ ده‌سكه‌وتێكدا ده‌گه‌ڕێ؟
مرۆڤ به پێی زانست‌و ناوه‌رۆكی بابه‌تی عه‌قڵانی‌و ئه‌زموونی‌و هه‌ستیاریی،
خۆی پێناسه ده‌كات‌و به‌ڵگه‌ی شه‌خسیی خۆی به ده‌سته‌وه ده‌دات، جا با له
روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌و لۆژیك زانانه‌وه هیچ پێكهاته‌یه‌كی مه‌نتیقی‌و فه‌لسه‌فی
له پشت نه‌بێ یان هاوئاهه‌نگ ده‌گه‌ڵ مانا‌و ناوه‌رۆك نه‌بێ، به‌ڵام كاتێك
رووناكبیر یان نووسه‌ری بواری مناڵ له سه‌ر پێناسه‌یه‌ك پێداگری بكات‌و
بیهه‌وێ بابه‌تێك روون بكاته‌وه، ده‌بێ ئاكام‌و ده‌ره‌نجامی ئه‌و مانایه‌ش
له‌به‌رچا‌و بگرێ. تێكه‌ڵكردنی ئیدئۆلۆژیی دینی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی مناڵ كه
هیچ پێوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیك‌و ده‌روونناسانه‌یان به یه‌كه‌وه نیه شوێنی
چه‌وت‌و ناحه‌ز له سه‌ر بارهێنانی كه‌سایه‌تیی مناڵ داده‌نێ. نووسه‌ری بواری
مناڵ ئافرێنه‌ری ده‌قه، چیرۆك ده‌نووسێ، شێعر ده‌هۆنێته‌وه. مامۆستای ئایینی،
فیلسووف‌و لێكۆڵه‌ر بیر ده‌كه‌نه‌وه، فه‌رزیه درووست ده‌كه‌ن‌و پرسیار
ده‌ورووژێنن تا بنه‌ما نه‌زه‌رییه‌كانی زانست یان بابه‌تی عه‌قلانیی جیهان روون
بكه‌نه‌وه، ئه‌و دو‌و ده‌سته‌یه له حه‌وزه‌ی فیكریدا لێك جیاوازن، به‌ڵام له
كۆماری ئیسلامی‌دا بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بیر له ئاكامی ئه‌و بابه‌ته
بكه‌نه‌وه، خۆیان تێكه‌ڵاوی هه‌ر دووك لایه‌ن ده‌كه‌ن‌و مناڵ تووشی
سه‌رلێشێواوی‌و گومان ده‌كه‌ن. خاڵی سه‌ره‌نجڕاكێش له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه كه
ته‌واوی ئه‌و بازنانه بێپسانه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئوتوماتیك‌و سروشتی
ده‌چنه نێو‌و هزر‌و بیری مناڵ‌و وه‌كو‌و واقیع تۆمار ده‌كرێن.
كاتێ مناڵ پاداشی ده‌درێتێ یان سزا ده‌درێ (به‌هادانی پۆزه‌تیڤـ‌و نیگه‌تیڤـ)،
مناڵ وه‌كو‌و مریشك له لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌وه كه چۆن كشه‌كش‌و جاجای لێده‌كرێ،
هیدایه‌ت ده‌كرێ‌و جارجاریش ون ده‌بێ. یا كاتێ میوان رو‌و له ماڵه‌كانمان
ده‌كات‌و ئێمه له‌گه‌ڵ میوان سه‌رگه‌رمی قسه كردنین، له پڕا مناڵه‌كه‌مان دێته
ژوور‌و بێ ئه‌وه‌ی كاری به میوان بێ ده‌گه‌ڵ ئێمه (دایك‌و باوك)قسه ده‌كا،
ئێمه چ ده‌كه‌ین؟ له مناڵ ده‌پرسین «كامیار، یا كاك كامیار سڵاوت كرد؟» یا كاتێ
ئێمه ده‌چین بۆ میوانی‌و مناڵه‌كه‌مان كارێكی ناحه‌زی لێ رو‌و ده‌دا، له
ده‌ست ده لووت راكردنه‌وه بگره تا بای گه‌وره له مێعده‌و ریخۆڵه به
تاڵكردن، ئێمه چه‌نده‌ی پێ تێك ده‌چین‌و چۆن داوای لێبوردن‌و به‌خشین له
خاوه‌نماڵ ده‌كه‌ین‌و مناڵه‌كه‌مان ته‌نبێ ده‌كه‌ین. هه‌ر به‌م پێیه بنه‌ماڵه
له مه‌ر بابه‌تێك به نێوی رێز‌و حورمه‌ت له نا‌و خه‌ڵك‌و پله‌و پایه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیدا، نۆرمێكی با‌و ره‌چا‌و ده‌كا‌و مناڵی خۆشی بۆ وه‌به‌ر
چا‌وگرتن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ها‌و نۆرمه باوه‌كان هان ده‌دات. به‌ڵام مناڵ له
هه‌مو‌و كاره‌كان دا (ئه‌رزش‌و نۆرمی با‌و) وه‌به‌رچا‌و ناگرێ، به‌ڵكو‌و له زۆر
كاردا لاسایی ده‌كاته‌وه، لێره‌دا مناڵ لاسایی ئه‌و نیزام یان كه‌سانه
ده‌كاته‌وه كه فۆرمی باوی بۆ داده‌نێن‌و، ده‌یهه‌وێ بزانێ ئایا ئه‌وانیش
خۆیان ئه‌و نۆرمه باوانه ره‌چا‌و ده‌كه‌ن. كاتێك بۆ وێنه ده‌بینێ ده‌سه‌ڵات‌و
نیزامی دینی، یاسایه‌ك بۆ ژیان داده‌نێ‌و هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رووی
ئه‌و رێوشوێنانه‌ن، خۆیان ره‌چاوی ناكه‌ن، تووشی گومان‌و سه‌رلێشێواوی ده‌بێت
یان كاتێ ده‌بینێ له قوتابخانه مناڵی فلان فه‌رماندار هاوپۆلیه‌تی‌و به
ماشێنی ئاخرین سیستێم‌و مودێل و...دێته‌وه قوتابخانه‌و هه‌مان فه‌رماندار له
وته‌بێژییه‌كانی خۆیدا ئیددێعای ده‌وڵه‌تی عه‌داڵه‌ت ته‌وه‌ر ده‌كا، پرسیاری بۆ
ساز ده‌بێ، ئه‌گه‌ر عه‌داڵه‌ت وایه بۆچی ئه‌و به فلان ماشێن ده‌گه‌ڕێ‌و بابی
من هیچی نیه؟! كه وابو‌و چه‌مكی عه‌داڵه‌ت ناوه‌رۆكی له لای مناڵ ده‌گۆڕدرێ.
به داخه‌وه له وڵاتی ئێران‌دا له مه‌ر به‌ربه‌ستی ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌كان‌و
ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی مناڵ، ته‌نیا له قوتابخانه‌دا كه‌سایه‌تیی
فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی مناڵ قه‌واره‌و شكڵ ده‌گرێ یانی ئه‌و بازنانه‌ی
یه‌ك به دوای یه‌ك داده‌بێ تێپه‌ڕكرێن ته‌نیا گرێ ده‌درێن به قوتابخانه‌و
له‌و قۆناغه‌دا مناڵ هه‌ر فێری بنه‌ما دینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی ده‌كرێ‌و له
جیاتی زێهنی ئاماده بكرێ‌و به پێی ویستی ده‌وره جیاجیاكان له ته‌مه‌نیدا
فێری ده‌رسه‌كانی ژیان‌و زانست كرێ جا هه‌ر له زانستی پایه‌و نه‌زه‌رییه‌وه
بگره تا زانستی وه‌ك فیزیك‌و ریازی‌و ... فێر ده‌بێ چۆن دین ده‌گه‌ڵ زانست
تێكه‌ڵ ده‌كرێ‌و ئه‌و ره‌وته تا چوون بۆ زانستگه درێژه‌ی هه‌یه كه به
داخه‌وه له‌وێش له جیاتی فێری زانسته ته‌كمیلییه‌كان بێ، تووشی سه‌ركووت،
نه‌رده‌كانی به‌ندیخانه‌و نابه‌رابه‌ری ده‌بێ. به‌م پێیه سیستمی په‌روه‌رده
له ئێران دا له سه‌ر دو‌و چه‌مك ساغ بۆته‌وه:
1ـ له باری كۆمه‌ڵایه‌تی: گرێدانی مناڵ به نیزامی دین.
2ـ له‌باری تاكایه‌تییه‌وه: په‌روه‌رده‌ی مناڵ له رێگای كه‌ره‌سه‌كانی دین‌و
له ئاكامدا هاندانی مناڵ بۆ بوون به كه‌سایه‌تییه‌كی دینی.
ئه‌و باسه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا بو‌و له
سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌روه‌رده‌و راهێنانی مناڵ له سیسته‌می دواكه‌وتوانه‌ی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا كه له پاشخانه‌ی هزرێكی دینی‌و مه‌زهه‌بی
سه‌رلێشێوا‌وه‌وه ئا‌و ده‌خواته‌وه. باسكردن‌و جه‌ختكردن له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی
دینیی مناڵ‌و ئاكامه‌كانی له حه‌وسه‌له‌ی بابه‌تێكی ئاوا كورت‌و سه‌رپێیدا
نیه‌و ده‌بێ به وردی ئاوڕی لێبدرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ آناتومى جامعة ـ فرامرز رفيع پور ـ شركت سهامى انتشار 1385
2ـ علوم اجتماعى سير تكوينى آن ـ احسان نراقى ـ نشر فروزان 1386
|