|
كوردستان، ئیلام،
كرماشان‌و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، بۆته هۆی تراژدییه‌كی توقێنه‌ر بۆسه‌ر گیانی
خه‌ڵكی ناوچه‌و ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی "مین"ه‌وه گیانیان
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن. ئه‌م دیارده‌یه كه ده‌رنجامی شه‌ڕی
ئێران‌و عێراق‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داسه‌پاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه به‌سه‌ر كوردستان‌و به‌رهه‌می سیاسیه‌تی ژینۆساید‌و كاولكردنی
ژینگه‌ی كوردستان له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌یه. دیارده‌ی "مین"وه‌ك
مۆته‌كه‌ی مه‌رگ‌و تۆقان بۆ خه‌ڵكی ناوچه بووه‌و خه‌سارێكی زۆری گیانی‌و
ماڵی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاندوه. به‌رووبووم‌و كوێستانه‌كانی كوردستان
مینڕێژكراوه‌و ئیكۆسیستمی ژینگه‌ی كوردستانی شێواندوه‌و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
گه‌شه‌نه‌كردوویی كۆمه‌ڵگای كوردستانه كه چاره‌سه‌رنه‌كردنی له لایه‌ن رێژیمه‌وه
خه‌سارێكی قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌یه.
مین
"مین" ئه‌و چه‌كه بێده‌نگه‌یه كه بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گیانی تاكه‌كانی دوژمن‌و
خاوه‌نی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی‌و هه‌رده‌م ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌و هه‌تا ته‌قاندنه‌وه‌ی
ئاماده‌ی كار ده‌بێ. گرینگی ئه‌م چه‌كه كه به دوو شێوه‌ی ژێرزه‌وینی‌و زه‌وینی
به‌كار ده‌هێنرێ، له تێكهه‌ڵچوونه چه‌كدارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه
نیزامییه‌كان چ له نێوخۆ‌و چ له سه‌ر سنووره‌كاندا، كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گیرێ‌و به
مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌و پێش‌گرتن له هێزه‌كانی دوژمنه، مه‌خابن!
زۆرترین خه‌سار كه پاش شه‌ڕ له مینڕێژكردنی ناوچه به‌جێ‌ده‌مێنێ، خه‌سار گه‌یاندن
به به‌روبووم‌و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گیانی خه‌ڵكی سیڤیل‌و ته‌نانه‌ت منداڵ‌و وه‌رزێره‌كان‌و
... هتده كه له راستیدا باندۆرێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ته‌نانه‌ت كولتووریی ناوچه‌كه‌ش داده‌نێ.
یه‌كه‌م پره‌نسیپێك كه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ت‌و هێزانه‌ی كه "مینی دژه نه‌فه‌ر" به‌كار
ده‌هێنن‌و له كاتی دامه‌زرانی "ناتۆ"وه راگه‌یاندراوه، ئه‌م پره‌نسیپانه‌یه:
!ـ دیاریكردنی نه‌خشه‌ی مه‌یدانه مینڕێژكراوه‌كان
2ـ شوێن هه‌ڵگرتن‌و دانانی تابلۆ بۆ مه‌یدانه مینه‌كان
3ـ دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مینی تێدا چێنراون
4ـ دانی نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مینڕیژ كراون به هێزه‌كانی ئاشتی یان
دوژمن، دوای تێكهه‌ڵچوون‌و شه‌ڕ
ئه‌م په‌یماننامه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه له رێژه‌ی مه‌رگ‌و خه‌ساری گیانی
مرۆڤه‌كان له شوێنه شه‌ڕلێدراوه‌كاندا، كه‌م بێته‌وه‌و پێش به‌و قات‌و قڕییه
بگرێ.
له ماوه‌ی 65 ساڵی رابردوودا، پتر له 110 میلیۆن مین له 70 وڵاتی دنیادا
چێنراوه‌و كه ساڵانه 24 هه‌زار نه‌فه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانیان
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن‌و په‌كیان ده‌كه‌وێ كه زۆربه‌یان ژن‌و
منداڵ‌و مێرمنداڵانن. به‌راورد ده‌كرێ كه له ئاستی جیهانیدا هه‌ر حه‌وتوو 1200
نه‌فه‌ر بریندار‌و 800 كه‌س قوربانی ده‌بن‌و به پێی راپۆرتی ICBL (كه‌مپه‌ینی
نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌كردنی مین‌و به‌رهه‌مهێنانی مین) 13 وڵاتی جیهان
ره‌نێوهێنانی مینیان قه‌ده‌عه كردوه. ئێران به هۆی هه‌بوونی 16 میلیۆن مین له
پله‌ی دووهه‌مدایه‌و میسر به 23 میلیۆن، پله‌ی یه‌كه‌م، عێراق‌و ئه‌فغانستان،
ئانگۆلا‌و چین به 10 میلیۆن، له پله‌ی سێهه‌مدان.
بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مین له ئۆكتۆبری ساڵی 1996 له
ئۆتاوا كۆنگره‌یه‌كی گرینگ به سه‌رپه‌رشتیی حكوومه‌تی كانادا له ژێر ناوی
"به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌كردنی جیهانی مینی دژه نه‌فه‌ر" به به‌شداری چالاكانه‌ی
50 حكوومه‌ت‌و به‌شداری رێكخراوه‌كانی خاچی سوور، به‌ڕێوه‌چوو.
له 5ی كانوونی یه‌كه‌می 1997 په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا له نیۆیۆرك له لایه‌ن
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه له 22 ماده‌دا پێك هاتبوو، 122 وڵات
واژۆیان كرد. په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا به گشتی رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ
قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌نباركردن، به‌كارهێنان‌و گواستنه‌وه‌ی مینی
دژه تاكه‌كه‌سییه‌و جه‌خت خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ پاكسازی ناوچه
مینڕێژكراوه‌كانه.
له‌و رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هاتووه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و
رێكه‌وتننامه‌یه‌یان واژۆ كردوه، ده‌بێ:
ـ مینی دژه كه‌سی به‌كار نه‌هێنن.
ـ له به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه، په‌ره‌پێدان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆو
راسته‌وخۆ خۆیان بپارێزن
ـ یارمه‌تیده‌ری هیچ لایه‌نێك نه‌بن بۆ به‌كارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر
ـ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌بێ پێبه‌ند بن بۆ له‌نێوبردنی مینی دژه نه‌فه‌ر
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه كه:
ـ مینه ئه‌نباركراوه‌كان ده‌بێ له ماوه‌ی 4 ساڵدا له نێو ببرێن.
ـ له ماوه‌ی 10 ساڵدا، كیڵگه مینه‌كان پاك بكه‌نه‌وه‌و یان پشتگیری كاری پاك
كردنه‌وه‌ی كیڵگه مینه‌كان بن له وڵاته مینڕێژكراوه‌كاندا.
ـ كاری هۆشیاركردنه‌وه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مین (MRE) ئه‌نجام
بدرێت‌و هه‌وره‌ها یارمه‌تی قوربانییانی مین بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان‌و
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵ.
به‌دوای ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌دا، ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام په‌ره‌یان سه‌ند‌و تا
ئێستا 156 وڵات به فه‌رمی ئه‌ندامی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ن‌و نزیك به 37 وڵاتیش
واژۆی نه‌كردوه‌و له‌وانه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی تێدا ده‌ژی واته
سوریه‌و ئێران، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق له 15ی ئابی 2007دا بۆته
ئه‌ندام كه به پێی ئاماره‌كانی باشووری كوردستان، له ماوه‌ی 10 ساڵی
رابردوودا نزیكه‌ی 80 میلیۆن مین له ناوبراوه‌و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی مین
له كوردستاندا كه‌م بۆته‌وه‌و دره‌نجامی پابه‌ندبوون به رێكه‌وتنی ئۆتاوایه.
شایانی باسه كه رێكه‌وتی 18 ـ 22ی نوامبری 2007، وڵاتانی ئه‌ندام له
په‌یاننامه‌ی ئۆتاوادا، هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له عه‌ممان پێته‌ختی
وڵاتی ئوردون به به‌شداری نوێنه‌ری 115 وڵات به‌ڕێوه برد.
مین له كوردستاندا
پتر له 70%ی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان ـ به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی خودی
رێژیم كه پتر له 16 میلیۆن مینه ـ پارێزگا كوردنشینه‌كانی وه‌ك: كوردستان،
ئیلام، كرماشان‌و ئازه‌ربایجانی رۆژائاوایه‌و پارێزگای خوزستانیش یه‌كێكی دیكه
له پارێزگاكانی ئێرانه كه مینڕێژكراوه. ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه
سه‌رسنوورییه‌كانی نزیك شاره‌كان به‌دوای شه‌ڕی ئێران‌و و پاشماوه‌ی مینه
چێندراوه‌كان، بۆته كاره‌ساتێكی مه‌رگهێنه‌ر بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر رابردووی كۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌ته‌كانی له‌هه‌مبه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی كورددا بخشێنین، ده‌بینین كه ژینۆسایدی كورد یه‌كێك له
ئامانجه‌كانی ئه‌و رێژیمه بووه‌و هه‌وڵی سه‌ره‌كی له‌و پێناوه‌دا كاول كردن،
شه‌ڕ، ئاڵۆزكردن، كپكردن‌و قات‌و قڕی خه‌ڵكی كوردستان‌و كاولكردنی ژینگه‌و
به‌ربووم‌و لێڕه‌وار‌و كوێستانه‌كانی كوردستانه. زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌و
سیاسه‌ته‌و پاشماوه‌ی مینه چێنراوه‌كان، منداڵان، مێرمنداڵان، ژنان، كاسبكاران،
ئاژه‌ڵداران، وه‌رزێر‌و ... كه بۆته په‌رۆسشییه‌كی ده‌روونی تا ده‌گاته
خه‌ساری ماڵی وه‌ك: كوشتنی مه‌ڕوماڵات، مینڕیژبوونی زه‌وی‌و موچه‌ی خه‌ڵكی‌و
...هتد. نه‌بوونی تابلۆكانی شوێنه مینییه‌كان، چاره‌سه‌رنه‌كردن‌و پاك
نه‌كردنه‌وه‌ی مینه‌كان له كوردستاندا، یارمه‌تی نه‌دان به بنه‌ماڵه‌ی
قوربانیان، پشت گوێ‌خستنی ناوچه مینڕێژكراوه‌كان‌و گه‌لێك هۆكاری دیكه بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی كه دیارده‌ی "مین"و "مینڕێژ"كردنی كوردستانی ئێران، ببێته
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌شه‌نه‌كردوویی‌و په‌ره‌نه‌سه‌ندنی كوردستان. |