|
01-12-1386
ئازاد كوردی
یه‌كێك له دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌كانی ژیانی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران دا، ئه‌و ره‌وش‌و بارودۆخه دژوار‌و ناله‌باره‌یه كه كاسبكار‌و
كۆڵبه‌رانی كورد تێیدا ده‌ژین. ژیان له پێناو ئامانجێكی هێژادا، ئه‌ویش په‌یدا
كردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ رزگاری له هه‌ژاری به كه‌مترین حه‌قده‌ستی
ئینسانی، خه‌بات له پێناو ژیان هه‌تا گه‌یشتن به لێواری مه‌رگدا‌و قه‌بووڵكردنی
هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێگا مه‌ترسیدارانه كه له كاتی كاری كۆڵبه‌ری‌و
كاسبكاریدا به‌ره‌وروویان ده‌بێته‌وه، ماندوو بوونێكی بێ راده‌و شه‌كه‌ت بوونی
جه‌سته‌و رۆحیان له پێناو گوزه‌رانی ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕین
له ره‌وشی بێكاری كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌وان
بۆ به‌ره‌نگاری له هه‌مبه‌ر ژیانی ته‌ژی مه‌ینه‌ت، ده‌رده‌سه‌ر‌و نه‌هامه‌تی
خۆیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كارێك كه سه‌راسه‌ر ژان‌و گرفت‌و رۆژڕه‌شی‌یه.
ژیانی كۆڵبه‌ر‌و كاسبكارانی
كوردی كوردستانی ئێران له سه‌ر سنووره‌كان كه هێندێك جار به ناهه‌ق به
قاچاخچی ناو ده‌برێن، ئه‌وه‌نده تراژدیكه كه نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر
هه‌ڵده‌گرێ. له‌م نوسراوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به كورتیش بێ چه‌ند لایه‌نی
جۆراوجۆر له كار‌و ژیانی كاسبكارانی كوردی كوردستانی ئێران بنرخێنین‌و وێنه‌یه‌كی
بچووك له ژیانی دژوار‌و ته‌ژی كێشه‌و نه‌هامه‌تی ئه‌وان پیشان بده‌ین.
یه‌كه‌مین پرس كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا دێته رۆژه‌وه‌وه، ئه‌وه‌یه كه گه‌لۆ
بۆچی ژیانی كۆڵبه‌ر‌و كاسبكاری سه‌ر سنوور!؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر روون‌و ئاشكرایه، كۆڵبه‌ر‌و كاسبكارانی كوردی
كوردستانی ئێران ئه‌و كاره‌یان به دڵخواز‌و به ویست‌و ئیراده‌ی خۆیان
هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵكوو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دۆخه سیاسی،
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین. چونكوو ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو
مرۆڤه‌كانی دیكه حه‌ز له ئاسووده‌یی‌و ئه‌منییه‌تی كار‌و ژیان له كۆمه‌ڵگادا
ده‌كه‌ن‌و نایانهه‌وێ كه له پێناو پێداویستی‌یه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان،
خۆشه‌ویستترین سه‌رمایه‌ی ژیانیان، واته بێ‌گومان پێكهێنه‌ر‌و خوڵقێنه‌ری ئه‌م
بارودۆخه‌ش هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نیه، بێجگه له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری
ئیسلامی ئێران‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م حكومه‌ته
نادێموكراتیكه. چونكوو سیستمه سیاسی‌یه‌كان دیاریكه‌ری شێوازی ژیانی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگان‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كه كار‌و رۆڵ‌و
كاراكتێری مرۆڤـ له بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. بۆیه
هه‌ڵبژاردنی ژیانی كۆڵبه‌ر‌و كاسبكاری له واقعی ژیانی سیاسی، ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستانی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و بێ دوان‌و ئاخافتن
ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌م كه‌سانه چه‌نده ناچار‌و بێ ده‌ره‌تانن كه
روو له ژیانێكی ئاوه‌ها مه‌ترسیدار‌و دژوار بكه‌ن.
خاڵی سه‌رنجڕاكێش به نیسبه‌ت كاری كۆڵبه‌ر‌و كاسبكارانی كوردی سه‌ر سنوور
ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كار‌و هاتووچووكردنیان به نهێنی‌و نائاشكرایه‌و هه‌ركات‌و
ساتێك ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه كه ببن به قوربانیی هێرش‌و ته‌قه كردنی هێزه
دژی گه‌لییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و له خوێن خه‌ڵتانیان‌و له‌ده‌ست دانی
گیانیان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی پارووه نانێك بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان. حاڵه‌تی
دووهه‌میش كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر گیانی كۆڵبه‌ران‌و كاسبكارانی
كورد، هاتوچووی ئه‌وانه له رێگا‌و كێڵگه به مین چێندراوه‌كانی سه‌ر سنوور.
ده‌بینین به‌م دوو هۆیه كه ئاماژه‌م پێ‌كرد، رۆژانه چه‌ندین كۆڵبه‌ر‌و كاسبكار‌و
هاووڵاتی سڤیلی كورد ده‌بنه قوربانی‌و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، تووشی
برینداری‌و په‌ككه‌وتوویی ده‌بن. بوونی مین‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و بۆمب له سه‌ر
سنووره‌كانی كوردستانی ئێران كێشه‌گه‌لی جۆراوجۆری بۆ خه‌ڵك درووست كردوه.
رێژه‌یه‌كی زۆر مین له خاڵه‌كانی سه‌ر سنووری شار‌و گونده‌كانی كوردستانی
ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ چێندراون كه بوونه‌ته هۆی مه‌ترسی ئاریشه بۆ
سه‌ر ژیان‌و كار‌و ئاسایشی خه‌ڵكی سڤیل. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به سه‌دان
هاووڵاتی مه‌ده‌نی‌و بێ‌ده‌ره‌تانی كورد بوونه‌ته قوربانی، له نێو ئه‌و
قوربانییانه‌دا به سه‌دان سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه ده‌بینرێن.
كاسبكارانی كوردی سه‌ر سنوور بۆ په‌یداكردنی 5 تا 10 هه‌زار تمه‌ن ناچارن له
دوو ئاسته‌نگ‌و مه‌ترسی گه‌وره تێپه‌ڕن، تا بتوانن ئه‌م راده كه‌مه پاره‌یه
دابین بكه‌ن. یه‌كه‌میان مه‌ترسی مینه چێندراوه‌كانی سه‌ر رێگا‌و ئه‌رد‌و
كێڵگه‌كانه‌و دووهه‌میشیان هێرش‌و ته‌قه‌ی به‌رده‌وامی هێزه دژی گه‌لییه‌كانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه.
سه‌ره‌ڕۆیی‌و ملهوڕی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌م پێوه‌ندییه‌دا
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆتاوا كه له ساڵی 1997 له كانادا وه‌ك
په‌سه‌ندكراوێكی جیهانی، به‌رهه‌مهێنان، كۆكردنه‌وه، گواستنه‌وه‌و
به‌كارهێنانی مینی دژه‌نه‌فه‌ری قه‌ده‌غه كردووه، هێشتا ئاماده نه‌بووه كه
ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئیمزا بكات‌و بۆ له نێوبردنی مین‌و یارمه‌تیدانی
قوربانیانی مین‌و پاك كردنه‌وه‌ی رێگا‌و مووچه‌و مه‌زراكانی مین له كوردستان
دا.
هه‌ر بۆیه مینه چێندراوه‌كانی نێو زه‌وی‌و كێڵگه‌كانی كوردستان دوژمنانی
خه‌وتوو‌و شاراوه‌ی خه‌ڵك به گشتی‌و به‌تایبه‌تی كۆڵبه‌ر‌و كاسبكارانی سه‌ر
سنوورن كه به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانی‌و چاره‌نووسی ئه‌وان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان
به‌ره‌و رۆژڕه‌شی‌و داهاتوویه‌كی نادیار‌و پرژان ده‌بات جگه له ترس‌و له‌رزی
كۆڵبه‌ران‌و كاسبكارانی سه‌ر سنوور له مین‌و هێزه دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی كۆماری
ئیسلامی، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كار‌و پیشه‌ی ئه‌وان له باری جه‌سته‌یی‌و
ده‌روونی‌یه‌وه زۆر زیان‌و خه‌ساره‌تی هه‌یه‌و له ده‌ردی ئێش‌و ژان‌و
ئاریشه‌كانی ئه‌و كاره‌یان ده‌ناڵێنن. به‌ڵام له به‌ر قورسایی‌و دژواری ژیان‌و
سه‌ختی بواری گوزه‌ران له ژێر سێبه‌ری حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی دا، ئه‌وان
ناچارن له پێناو بژێوی ژیان، ژیانیان له هه‌ڵدێری مه‌رگ نزیك كه‌نه‌وه. |