|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
هه‌وڵی رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری مافه‌كانی ژنان
بۆ رزگاركردنی چه‌ند ژنێك له سزادانی به‌ردباران‌و ئیعدام
له ئێران‌دا |
|
وه‌رگیڕان‌و ئاماده‌كردنی:
شنۆ مێهرپرور
"ایماربروك"به‌رپرسی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی پارلمانی ئورووپا له نامه‌یه‌كدا
بۆ سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له بێلژیك، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای
ئێعدامی كوبرا ره‌حمان پوور، فاتمه حه‌قیقه‌ت په‌ژووهی، نازه‌نین مه‌هاباد فاتحی‌و
دلارا دارابی كرد. ناهید ریازی یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی رێكخراوی
رزگاری ژن له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رادیوفه‌ردا ده‌ڵێ: نوێنه‌رانی پارلمانی
ئورووپا به‌ڵێنیان پێ‌داوین كه به‌دواداچونیان له‌سه‌ر باسی ئێعدامه‌كان له
ئێران‌دا هه‌بێ. باسی به‌ردباران كردنی ژنان له ئێران‌دا سه‌ر له نوێ بۆته
باسێكی جیددی و گه‌رم.
به‌م زوانه چه‌ند ژن حوكمی به‌ردبارانیان بۆ ده‌رچووه‌و ئێمه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین
كه گیانی ئه‌م ژنانه رزگار بكه‌ین. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه:
دوو كه‌س له‌م ژنانه له كاتی گرتنیاندا ته‌مه‌نیان له ژێر ته‌مه‌نی قانونیدا
بووه. نامه‌ی به‌رپرسی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا بۆ سه‌فاره‌تی
كۆماری ئیسلامی، پاش ئه‌وه نێردرا كه هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن رێكخراوی رزگاریی
ژن یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری مافه‌كانی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارلمانی ئورووپا چاوپێكه‌وتنی هه‌بووه‌و
هێندێك زانیاریی سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی حوكمی ئێعدام‌و به‌تایبه‌ت حوكمی
ئێعدامی ئه‌و چوار ژنه خسته‌ڕوو.
ناهید ریازی یه‌كێك له ئه‌ندامانی رێكخراوی رزگاری ژن، سه‌باره‌ت به‌م چاوپێكه‌وتنه
به رادیۆ "فردا" گوتی:
نوێنه‌ران به‌ڵێنی به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كانی ئیبَعدامیان له ئێران‌دا پێ‌داوین.
ئێمه بۆ رزگاری گیانی ئه‌م ژنانه له‌هه‌وڵ داین‌و له هه‌وڵی ئاگادار كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له بارودۆخی ژنان له ئێران‌و مه‌سه‌له‌ی ئێعدامه‌كان
داین‌و بۆ پێشگیری له‌م حوكمانه هه‌ركارێك له ده‌ستمان بێ، درێغی ناكه‌ین:
هه‌واڵنێری رادیۆ "فردا"ده‌ڵێ: كوبرا ره‌حمان پوور، تاوانباره كه له رووداوێكی
تێكهه‌ڵچوون دا دایكی مێرده‌كه‌ی كوشتوه. فاتمه حه‌قیقه‌ت پژووهی سی‌وپێنج
ساڵه هاوسه‌ری كاتی یا سیغه‌كراوه‌كه‌ی كوشت و له دادگاشدا وێڕای دانپێدانان
به‌م قه‌ته‌ڵه گوتی: كه مێرده سیغه‌یه‌كه‌ی به نیاز بووه ده‌ستدرێژی بكاته
سه‌ر كچێكی پانزده‌ساڵان. نازه‌نین مه‌هاباد فاتحی له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی
زیاتر له هه‌ڤده‌ساڵ نه‌بوو زیندانی كرا‌و تاوانباره به‌وه‌ی كه له كاتی
تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ چه‌ند لاوێك، یه‌كێكیانی كوشتوه. دلارا دارابی نۆزده‌ساڵانیش
له كاتی تووشبوون به‌و تاوانه 17ساڵ ته‌مه‌نی بوو كه به‌وه تاوانباره له
كاتی دزی له‌گه‌ڵ پیاوێك، ژنێكی كوشتوه. هه‌وڵی رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری له
مافه‌كانی ژنان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤـ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمی ئێعدامی ئه‌م چوار ژنه به‌رده‌وامه.
رێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران رایگه‌یاندوه كه نزیك به 150 هه‌زار زیندانی له
وڵات‌دا هه‌یه نزیكه‌ی 4%یان ژنن. به پێی ئه‌م هه‌واڵه له‌م ژماره زیندانیانه‌ی
ژن كه زیاتر له 5هه‌زار كه‌سه، 40%یان به هۆی مه‌واددی سڕكه‌ر گیراون كه نێوه‌یان
شوودران.
به‌ڵام زۆربه‌ی زیندانیانی ژن كه تاوانیان مه‌واددی سڕكه‌ره له به‌ندی ژنانی
گونبه‌د كاووسدان. راوێژكاری ئوستانی گوڵستان، هۆیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وتی تایبه‌تی
ئۆستانی گوڵستان گه‌ڕانده‌وه كه بۆته رێگای هاتوچۆی قاچاخچیانی مه‌واددی
سڕكه‌ر.
فه‌ریبا موه‌ده‌ت (رادیۆ فه‌ردا):
راپۆرتی زانكۆ كینگز كۆلیژی له‌نده‌ن، 177 وڵاتی كۆڵیوه‌ته‌وه كه به‌و پێی‌یه
له نێوانیاندا ژماره‌ی ژنان‌و كچانی زیندانی له وڵاتانی چین، روسیه، ئه‌مریكا‌و
تایله‌ند زیاتر له هه‌مووانه.
فه‌زین عاسمی (رادیو فه‌ردا):
نزیك به مانگێكه كه شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا درێژه‌ی هه‌یه. نزیكه‌ی
هه‌زار كه‌س تا ئێستا له درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون. 80 تا 90 له سه‌دی
قوربانیان به پێی ئامار له غه‌یره نیزامی‌یه‌كان پێك دێن كه زۆرترینیان ژنان‌و
منداڵانن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |