|
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه
گیر‌و گرفتی كه‌سا‌یاتی یان كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یاندوونیه‌ته ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كۆتایی به‌وگرێبه‌سته بهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه هێندێ هۆكاری كه‌سایه‌تی‌و یاسایی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌ینه به‌رچاو گه‌ر به‌كورتیش بێت، كه‌بوونه‌ته هۆكاری ته‌ڵاق..
سه‌ره‌تا هۆكاری كه‌سایه‌تی
ده‌ست پێده‌كه‌ین:
1ـ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی خێرا، واته شووكردنی كچ له نێوان ته‌مه‌نی 19-
15 ساڵیدا كه مانای كه‌م ئه‌زموونیی په‌یوه‌ندی‌و كه‌مبوونی هه‌ست وتوانای
فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێكه له به‌رده‌م
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ژیانی هاوسه‌رییان ده‌بێته‌وه،
له ئه‌نجامدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به په‌له‌و بێ بیركردنه‌وه كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی
نێوانیان بهێنن .
2: كورتی ماوه‌ی یه‌كترناسینیان‌و هاوڕێیه‌تیی نێوان ئه‌و دووكه‌سه، ئه‌و
جۆره هۆكارانه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه
وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌شێكه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
چوونكه یه‌كترناسین‌و هاوڕێیه‌تی بۆ هه‌ردوو ده‌سگیرانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و
درێژ بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ست‌و سۆزیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر تاقی بكه‌نه‌وه‌و له
گه‌ڵ یه‌كتر بگونجێن، بۆیه گه‌ر ماوه‌ی یه‌كترناسینه‌كه كورت بوو، ئه‌وا له
زاڵبوون به‌سه‌رگرفته‌كانی ژیانی هاوسه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌یان كه له ته‌مه‌نی منداڵیدان.
3: پێكهێنانی هاوسه‌ریتی ناشاد، یه‌ك له دایك‌و باوكی هاوسه‌ره‌كان یان
هه‌ردووكیان زۆرجار هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك شتێكی نه‌ریتی ئه‌زموونی خۆیان له‌ژیانی
هاوسه‌ریدا بگوازنه‌وه بۆ كوڕ‌و كچه‌كانیان، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چوونكه هه‌م قۆناغه‌كه جیاوازه هه‌م ئه‌زموونه‌كانیش،
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هاوسه‌ره‌كانیش وه‌كو یه‌ك له چوارچێوه‌ی ماڵێكدا بیر
ناكه‌نه‌وه ئیدی چۆن ده‌بێت ئه‌زموونی كۆنی دایك‌و باوك دووباره بكه‌نه‌وه،
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ره‌كان به‌یه‌كتره‌وه، په‌یوه‌ندیی
دایك‌و باوكیان هه‌ڵ سه‌نگێنن.
4-جیاوازیی گشتیی‌و جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تیی هاوسه‌ره‌كان، ئه‌م جیاوازییه‌ش
ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزانیی هاوسه‌ره‌كان‌و سه‌ر به چینی جیاواز‌و
جۆری ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه پێش هاوسه‌رگیری هاوڕێیه‌تییان كردوه‌یه، سروشتییه
له باگراوندی كۆمه‌ڵایه‌تیی
هاوسه‌ره‌كاندا جیاوازیی هه‌بێ، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه كاتی ده‌رده‌كه‌وی،
كه‌جیاوازیی باگراونده‌كه زۆر بێت، ئه‌مه‌ش كار له په‌كخستنی نزیك
بوونه‌وه‌یان‌و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كات.
5-جیاوازیی بیرووباوه‌ڕی ئایینی ئینسانه‌كان واته كور‌و كچ، ئه‌م هۆكاره كاتێك
روو ئه‌دات كه هه‌ر یه‌كه‌و سه‌ر به‌خێڵێكی ئایینی جیاواز بن، كه زۆر جار ئه‌م
حاڵه‌ته له كۆمه‌ڵگا فره ئایینییه‌كاندا روو ده‌دات.
6-جیاوازیی ئاره‌زووی كه‌سایه‌تی، سه‌رقاڵبوونیان به‌شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی
رۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێ له یه‌كدورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌راندا، هه‌رچه‌نده زیاتر
له ئامانجه‌كانیاندا جیاواز بن زیاتر له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و زیاتر له
حاڵه‌تی ته‌ڵاق نزیك ده‌بنه‌وه.
كه‌واته یه‌كه‌میان خۆی به‌ڕاست‌و دووه‌م به هه‌ڵه ده‌زانێت، هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندییه روكه‌شه‌كان زۆرجار واده‌كات گومان دروست ببێت به‌تایبه‌ت له
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ره‌گه‌زی دووه‌مدا .
به شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكار زۆرن بۆ ته‌ڵاق له‌وانه‌ش:
- ئازاری جه‌سته‌یی
-له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن
-بێڕێزیكردن به یه‌كتری
-درۆكردن له گه‌ڵ یه‌ك
-دوودڵی‌و دڵپیسی
و زۆر هۆی دیكه‌بوار بۆ ته‌ڵاق خۆش ده‌كه‌ن ئاكامه‌كه‌شی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی
لێده‌كه‌ویته‌وه‌و به‌داخه‌وه باجه گه‌وره‌كه‌شی منداڵه‌كانیان ده‌یده‌ن |