|
28-12-1386
?
:حوسێن ئازه‌ری
ڕۆژی 8 ی مارس، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهان، له گشت ژنان‌و به‌تایبه‌ت
ژنانی كوردستان پیرۆز بێ. تێكۆشه‌ران‌و ئازادیخوازان له‌م رۆژه‌دا وێرای دایكان‌و
خوشكانی به‌شخوراو ئازاردیتوو، به خۆپیشاندان‌و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به‌رز
راگرتنی ئاڵای پیرۆزی ئازادی‌و به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیخوازی، دژایه‌تیی خۆیان
له‌گه‌ڵ كۆیله‌تیی ژنان راده‌گه‌یه‌نن‌و داوای پاراستنی مافی زه‌وتكراو
پێشێلكراوی ئافره‌تان ده‌كه‌ن. مێژووی رووداوی رۆژی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بو
زیاتر له 150 ساڵ له‌مه‌و به‌ر.
ژنانی كرێكاری نیویۆرك، بۆ
ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیی خۆیان دژی بی مافی‌و هه‌ژاری‌و كه‌میی حه‌قده‌ست‌و
درێژبوونی كاتژمێره‌كانی كار‌و گۆشار‌و زه‌ختی كۆمه‌لگای پیاوسالاری، خۆپیشاندان
سازده‌كه‌ن، كه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و كات دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ده‌كاو به‌ره‌نگاریان
ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆ پیرۆزراگرتنی ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای
نابه‌رامبه‌ردا، 50 ساڵ دواتر له 8 ی مارسی 1907 له ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌م جار
15000 ژن له خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا، داوای مافی ده‌نگدان‌و باشتربوونی
دۆخی كاری ژنان ده‌كه‌ن. سی ساڵ دواتر له ساڵی 1910دا له ئاڵمان، خاتوو كلارا
زتكین، وه‌ك تێكۆشه‌رێكی رێگای ئازادیی ژنان، له دوهه‌مین كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
ژنانی سۆسیالیست‌دا، كه له 130 ژن له 17 وڵات پێك هاتبوو، داوای به فه‌رمیی
ناسینی رۆژێك بۆ ژنان ده‌كا. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌موو ساڵیك رۆژێك بۆ تێشك
خستنه سه‌ر بارودۆخی خراپ‌و نابه‌رابه‌ری ژنان ده‌ستنیشان كرا. له سوئێد ئه‌و
رۆژه له ساڵی 1912 وه پیرۆز ده‌كرێ. ئه‌و كات داوای مافی ده‌نگدان بۆ ژنان،
یه‌كێك له داوا سه‌ركییه‌كان بووه. راپه‌ڕینی ژنانی پترۆگراد، له 8 ی مارسی
1917 كه به ده‌سپێك‌و سه‌ركه‌وتنی شۆرشی سۆسیالیستی له سۆڤیه‌ت ده‌ژمێردرێ،
به‌شێكی زۆری له داواكانی ژنانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌به‌ر كرد. كه دواتر
له ساڵی 1921 له كۆنفرانسی سێهه‌می ژنان له مه‌سكۆ، ئه‌م رۆژه بۆ یه‌كجاری
بوو به رۆژی 8 ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆه‌كان،
له ساڵی 1977دا ئه‌م رۆژه‌ی به فه‌رمی په‌سه‌ندكرد.
دیاره ئه‌م خه‌باته 150 ساڵییه، به دوونیایه‌ك زه‌حمه‌ت‌و سه‌ختی‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و
قوربانیدان به‌ڕیوه چووه‌و ئێستاش هه‌ر نه‌پساوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامه ، به‌ڵام
مه‌خابن پڕ بووه له ده‌سكه‌وتی به‌نرخ بۆ كۆمه‌ڵگای ئینسانی‌و به‌ره‌وپێشبردنی
كۆمه‌ڵگا بۆ بنبڕكردنی نابه‌رابه‌ری‌و زوڵم‌و بێ‌عه‌داله‌تی به تایبه‌ت له سه‌ر
ژنان ده‌ستخستنی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌و باشتر كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووری‌و سیاسی ژنان، له وڵاتان به شێوه‌ی جۆراوجۆره بووه. راده‌ی ئه‌م
پێشكه‌وتنه، له وڵاتانی رۆژئاو‌و ئه‌مریكا‌و ژاپۆن‌و ئۆسترالیا له به‌راورد له‌گه‌ل
وڵاتانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئه‌فریقا‌و ئه‌مریكای لاتین، یه‌كجار
زۆره. ته‌نانه‌ت ئاستی داواكارییه‌كه‌شیان جیاوازیی هه‌یه. له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا
ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن كه مووچه‌یان به قه‌ت پیاوان بێ‌و بۆ دامه‌زراندنیان له‌گه‌ڵ
پیاو جیاوازییان بۆ دانه‌نێن‌و پۆسته گرینگه‌كان هه‌ر نه‌درێن به پیاوه‌كان‌و
رێگایان پێ بدرێ ببن به سه‌ركۆمار‌و سه‌روك وه‌زیرو شتی له‌م بابه‌ته. كه چی
له عه‌ره‌بستان ژنان ئیجازه‌ی لێخووڕینی سه‌یاره‌یان پێنادرێ‌و له كوه‌یت تازه
ئیزنیان وه‌رگرتووه هه‌ڵبژێردرێن‌و له ئه‌فغانستان‌و پاكستان هه‌ر ناهێلن له ژێر
بۆركا بێنه‌ده‌ر‌و له ئێرانی مه‌لایان، ده‌سته‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست، روحمی
پێكردوون‌و ئێجازه‌ی داوه پیاو له چوار ژن زیاتر نه‌هێنێ. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
دیارده‌ی ته‌عه‌داو زوڵم‌و فشار‌و نابه‌رابه‌ری دژی ئافره‌تان له كوردستانی
خۆشمان زۆره‌و دیارده‌ی ژن سووتان‌و به‌رده‌باران‌و كوشتن هه‌ر جارێ نا جارێك ده‌بێسرێته‌وه،
به‌ڵام كوردستان(مه‌به‌ست باشووری كوردستانه) له پاش 1991 هه‌تا ئێستا پێشكه‌وتنێكی
به‌رچاوی له ئاستی پاراستنی مافی ژن‌و ره‌چاوكردنی بریارنامه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، به‌خۆیه‌وه دیوه. ئه‌وه‌مان كاتێك بۆ
ده‌رده‌كه‌وی كه مافی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی ژنان له كوردستان، له به‌راورد
له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان چاوڵیبكه‌ین. دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ئێمه رازی بین،
به‌ڵكو ئه‌مه بزانین كه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كات ده‌گرێ‌و ئه‌وه‌ی
دوژمنان به كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان كردوه وا به خێرا، قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. هه‌ر
له هه‌مان كاتدا، له ئاستی چالاكیی مه‌ده‌نی‌و جه‌ماوه‌ریدا، بۆ نه‌هادینه‌كردنی
ده‌سكه‌وته‌كان‌و گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌ی تاراده‌یه‌كی زۆر دێمۆكرات‌و ئازاد،
خه‌بات‌و تێكۆشانی بێ‌وچان پێویسته.
خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنانی كوردستان، شان به شانی پیاوان، له هه‌موو بواره‌كاندا،
له پێناو وه‌ده‌ست هینانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و سه‌روه‌ریی سیاسی بۆ گه‌لی
كورد، لاپه‌رێكی زێرینی مێژووی خه‌باتی ژنانی كوردستانه. به‌شداریی ژنان له
شۆرشی كوردستان، زا‌منێكی جێگای متمانه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی شۆڕش، هه‌تا
بنبڕكردنی بێ‌عه‌داله‌تی‌و نابه‌رابه‌ری له سه‌ر توێژی ژنان. له ئێران‌و
كوردستانی رۆژهه‌ڵات، له چه‌ند ساڵی رابردوودا، خه‌باتی ژنان دژی یاساكانی
دواكه‌وتوو‌و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له
زیاد بوون دایه‌و هه‌ر ئیستا به ده‌یان‌و بگره به سه‌دان ژنی چالاكی سیاسی‌و
مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌نووس‌و وێبلاگنووس یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یان ئه‌وه‌تا حوكمی
زیندان‌و ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. یه‌كێك له‌و ژنانه، ژنه كوردێكی
چالاك به‌ناوی خاتوو په‌روین ئه‌رده‌ڵانه، كه حكوومه‌تی ئێران ئێجازه‌ی پێنه‌دا،
بێت بۆ سوئێد‌و خه‌ڵاتی ئۆلۆف پالمه وه‌رگرێ.
خه‌باتی ژنان، كرێكاران، خوێندكاران، كاسبكاران، مامۆستایان تێكڵاو به خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تیی میلله‌تانی بێ به‌شی، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی به‌رنامه‌ی چه‌كی
ناوكی‌و سیاسه‌تی تیرۆر‌و پێشتیوانی له تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی، سه‌روخواری
ئه‌و سیسته‌مه دژی گه‌لییه‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و به‌رو زبڵدانی مێژووی ده‌با.
با پێكه‌وه بیر له وته‌ی رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملووی هه‌میشه زیندوو بكه‌ینه‌وه
كه ده‌فه‌رمێ: هێچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ناتوانێ ئازاد بێ، ئه‌گه‌ر ژنان تیدا ئازاد نه‌بن.
بژی 8 ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان |