|
زۆر وتراوه، به‌ڵام
ئاستی كاره‌ساته‌كه به تایبه‌تی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا
ئه‌وه‌نده قووڵ‌و جه‌رگبڕه كه زانیاریدان له سه‌ریان، ئه‌گه‌ر دووپاتكردنه‌وه‌ش
بن، وه‌كوو پێویستی‌یه‌ك خۆ ده‌نوێنن.
گیرۆده‌بوون چیه؟
باسی ئێمه له سه‌ر كێشه‌ی گیرۆده‌بوونه به ماده سڕكه‌ره‌كان، كه نێچیری
ئه‌م داوه پێی ده‌ڵێن گیرۆده (موعتاد). به كه‌سانێك ده‌ڵێن گیرۆده كه جه‌سته
و رۆحیان به به‌كارهێنانی ماده‌ی سڕكه‌ر، له سیگاره‌وه بگره تا "هرۆئین،
تریاك، حه‌شیش، كڕاك، شیشه و..." راهاتووه یانی خوێنیان به‌بوونی ماده‌ی ئه‌سڵی
و مه‌ترسیداری نێو ئه‌م سڕكه‌رانه واته"نیكۆتین" راهاتووه‌و نیكۆتین پێویسته
بۆ له‌شیان. نیكۆتین له رێگای هه‌ناسه و گه‌رووه‌وه ده‌چێته نێو جه‌سته‌وه
و تێكه‌ڵاوی خوێن ده‌بێ‌و هه‌روه‌ها له رێگای پێستیشه‌وه ده‌چێته نێو جه‌سته‌ی
مرۆڤ، بۆیه ده‌ڵێن هاوته‌نیشتی كه‌سی سیگاریش، به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ سیگار
ده‌كێشێ.
گیرۆده‌بوون له روانگه‌ی پزیشكی‌یه‌وه:
به زمانێكی ساده، ده‌ڵێن ئه‌و مادانه‌ی كه كار و بارودۆخی" نۆرۆنه‌كان‌و
سیناپسه‌كان" له مێشك و سیسته‌می نۆرۆنی‌دا تووشی كێشه‌و گرفت ده‌كه‌ن، پێیان
ده‌ڵێن ماده‌ی سڕكه‌رو ره‌وانگه‌ردان ، كه ئه‌م مادانه هه‌ندێ جـار بۆ
ته‌سكینی ئێش به كاری ده‌به‌ن. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی، نیكۆتین له
سه‌ره‌تای به‌كارهێنانه‌وه ده‌بێته هۆ‌ی هه‌یه‌جانی عه‌سه‌بی‌و له‌دوایشدا
خه‌مۆكی ناوه‌نده‌كانی مێشك‌و نوخاع ، رشانه‌وه و سه‌رئێشه و زۆرجاریش
سه‌رگێژه . ژنانی گیرۆده، هه‌ندێ جار منداڵانی ئیفلیج‌و ناڕه‌س یان ناته‌واو
ده‌هێننه دونیا . هه‌روه‌ها ژنانـی گیرۆده له ره‌وتی ژیانیاندا، زووتر له
پیاوانی گیرۆده، تووشی كێشه ده‌بن. له پیاوانیشدا گیرۆده‌بوون ده‌بێته هۆ‌ی
گۆڕانی ژنتیكی و له ئاكام‌دا، ناته‌واوبوونی جنین و منداڵ. هه‌ندێ جار، پیاوان و
به تایبه‌ت لاوه‌كان بۆ زیادبوونی مه‌یل و توانایی جینسی له ماده‌ی سڕكه‌ر
كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه ئاكامی ئه‌م كاره‌یش بێتوانایی جنسییه.گیرۆده‌بوون جیا
له‌وه‌ی كه هێزی خۆپاراستنی سیپه‌لاك، بۆ ده‌ركردنی مه‌وادی ژاراوی ده‌دزێ ،
(انفاركتوس) یان راوه‌ستانی دڵ له كه‌سی سیگاری نزیك ده‌كاته‌وه. جیا
له‌مانه گیرۆده‌بوون ده‌بێته هۆ‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه، وه‌كوو
شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لاك، و له ژنانیشدا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. هه‌روه‌ها ئه‌م
مادانه له سه‌ر ئاكاری ده‌رمانه كیمیاییه‌كان، ئاسه‌واری خراپ داده‌نێن.
هۆكاری گیرۆده بوون چیه؟
ـ بنه‌ماڵه‌یی
ـ كۆمه‌ڵایه‌تی
بنه‌ماڵه‌یی خۆی ده‌بێته سێ به‌ش:
1- كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی وه‌كوو جیابوونه‌وه‌ی باوك و دایك.
2- نه‌داری‌و هه‌ژاری
3- ئاسایشی ئابووری
كۆمه‌ڵایه‌تیش خۆی ده‌بێته پێنج به‌ش:
ـ تاكه‌كه‌سی،(مه‌سائیلی تاكه‌كه‌سی و ره‌وانی ...)
ـ كونجكاوی و زیته‌ڵی، واته ئه‌زموون كردن
ـ ته‌ماح، قورسی كۆدۆئین یا مۆڕفین كه ئارام به‌خشه و مرۆڤیش به شێوه‌ی
سروشتی حه‌ز به ئارامشی زیاتر ده‌كا.
ـ بێكاری، كه به راستی له‌م كۆمه‌ڵگادا خه‌سارهێنه‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ
ته‌مه‌نی لاوان.
ـ له‌به‌رده‌سبوون و نه‌بوونی سنوور (بازاڕی گه‌رم)
ئه‌گه‌ر بێین وردتر له‌م هۆكارانه بڕوانین، ده‌بینین كه كێشه‌ی ئابووری
واته ناكۆكی چینایه‌تی یانی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی ئابووری له هه‌موو
هۆكاره‌كاندا به جۆرێك ، پڕڕه‌نگ رۆڵی خۆی ده‌نوێنێ . ئه‌م راستیه پێمان
ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ناكۆكی چینایه‌تی‌و نه‌بوونی دادوه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، باشترین جێگه‌یه بۆ درووسبتوون و
په‌روه‌رده‌بوونی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه‌و هیچ دوور نیه كه كێشه‌ی
گیرۆده‌بوون ببێته دیارده‌یه‌كی ئاسایی له‌م كۆمه‌ڵگانه‌دا.
وه‌ك له ئاماره‌كان‌و هه‌واڵه‌كاندا ده‌یبیستین‌و ده‌یبینین ، گیرۆده‌بوون
هه‌ر به ته‌نیا له كۆمه‌ڵگا بێ‌به‌ش‌و هه‌ژاره‌كانه‌وه نزیك نیه،
به‌ڵكوو زۆرجار، زه‌ربه‌ی زۆر به‌هێز و كاولكه‌رانه‌ی له خه‌ڵكی ناوچه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش داوه. هه‌روا كه زۆرجار بینیومانه خاوه‌نی كه‌لان
سروه‌ته‌كان ، هه‌موو سروه‌ت و دارایی خۆیان به‌با داوه‌و به‌پێی مه‌سه‌لێكی
ناسراو له‌م بابه‌ته‌دا،"دووكه‌ڵیان كرد".
روانگه‌ی كۆمه‌لگا له هه‌مبه‌ر گیرۆده:
وه‌ك ده‌زانین، گیرۆده تاوانبار نیه، به‌ڵكوو نه‌خۆشه. كه‌وابوو به‌هیچ
چه‌شنێك نابێت وه‌ك تاوانبار چاوی لێ بكه‌ین و هه‌میشه ده‌بێ له بیری
ئه‌وه‌دا بین كه یاریده‌ر بین بۆ رزگاربوونی. چون ئه‌ویش له‌پێش‌دا وه‌ك
ئێمه سالـم بووه‌و نه‌خۆش نه‌بووه. گیرۆده مرۆڤێكی له‌ڕ و لاواز‌و بێ‌هێز و
بێ‌ئیراده‌یه، كه به‌رده‌وام حه‌ز به ته‌نیایی ده‌كا و له‌ئه‌نجامی كار
و به‌رپرسایه‌تیدا دوودڵ و نائومیده، بۆیه گیرۆده به مرۆڤێكی پڕمه‌ترسی و
بێ‌مه‌سئوولیه‌ت ده‌ناسرێ و هه‌موو شت به خۆشییه كورتخانه‌ییه‌كانه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه‌و بۆ ئه‌و خۆشیانه هه‌وڵ ده‌دا. ئینسانی گیرۆده، نمونه‌ی
بێ‌مێهری وبێ‌سۆزییه كه رۆژ به رۆژ به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌وكه‌سه‌كانی
بێ‌ڕه‌حمتر ده‌بێت . ئینسانی گیرۆده هێزی متمانه‌به‌خۆ‌ی (ئێعتماد
به‌نه‌فسی) له راده‌ی سفردایه.
ئاكامی روانگه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ وشه و كێشه‌ی گیرۆده‌بوون ده‌بێته ئه‌مه
كه، گیرۆده‌بوون یانی كۆتایی ژیان ، یانی چه‌رمه‌سه‌ری، یانی مردنی رۆح.
گیرۆده‌بون هه‌ر ئه‌و ناوه پڕمه‌ترسیه‌یه كه هه‌زاران ماڵی چۆڵ كرد،
چه‌ند هه‌زار لاوی له ژین و ژینگه‌یان دوور خسته‌وه. گیرۆده‌بوون هه‌ر
ئه‌و به‌ڵایه‌یه كه بێ‌مه‌سئوولیه‌تی و بێ‌خه‌یاڵی هێنایه گۆڕێ و ملیۆنان
مرۆڤی له نێو برد‌و ئه‌م ره‌و‌ته‌ش به‌رده‌وامه. گیرۆده‌بوون، هێزی
بیركردنه‌وه‌ی له مرۆڤی عاقڵ گرت و به قایمی ریشه‌ی چه‌قاند تا رۆح ئه‌نجن
ئه‌نجن بكات و له‌ش بێ‌هێز، تا بیر بكات به خه‌و .گیرۆده‌بوون تنۆكێكه كه
دونیای روونی رۆشنبیری و پێشكه‌وتنی داپۆشی و ستوونی به هێزو به‌رزی مرۆڤایه‌تی
شكاند. به‌ڵـێ گیرۆده‌بوون بنچینه‌ی ماڵه‌كانی رووخاند تا نیزامی بنه‌ماڵه
تێك بچێ. گیرۆده له نێو كۆمه‌ڵگا، له نزمترین‌وكه‌مترین ره‌ده‌و ئاستی
كه‌سایه‌تیدایه . ئه‌م روانگه به پێی ره‌وتی زه‌مان درووس بووه‌و هه‌ر
به‌و چه‌شنه گیرۆده له به‌ر چاوی خه‌ڵك شووم بووه، بۆیه كه‌س حه‌ز به
به‌رخوردو قسه‌كردن له گه‌ڵیان ناكات، چون ناتوانن متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ لای
خۆیان رابكێشن.
مرۆڤ چۆن نه‌كه‌وێته نێو ئه‌م چه‌رمه‌سه‌ریه‌وه:
مه‌سه‌لێكی ناسراوی كوردی ده‌ڵێ: "هیچ كه‌س هیچ شتێكی له زكی دایكیه‌وه
نه‌هێناوه"، ئێمه‌ش ده‌ڵێین هه‌موو كه‌س به‌شێك له ژینگه‌و شوێنی
ژیانیه‌تی. بۆ دیارده‌ی گیرۆده‌بوون‌و تووشبوون به‌م به‌ڵایه‌ش، ئه‌م
راستییه خۆی ده‌نوێنێ‌و نیشان ده‌دا كه گیرۆده‌بوون ئاكامی ئاسه‌واری خراپی
بنه‌ماڵه‌و شوێنی ژیان‌و ده‌ورووبه‌ره. بۆ نمونه، ئه‌م راستیه له
له‌داوكه‌وتنی لاوان‌دا، به روونی به‌رچاو ده‌كه‌وێ‌و روون ده‌بێته‌وه كه
ئاسه‌واری شوێنی ژیان‌و بنه‌ماڵه له سه‌ر تاكه‌كه‌س چه‌ند ناسكه و
گرینگه. بۆیه ده‌ڵێن ئاگاداریدان له‌مه‌ڕ لایه‌نه جیاوازه‌كانی دیارده‌ی
تووشبوون به ماده سڕكه‌ره‌كان زۆر به‌جێ‌و گرینگه‌و ده‌بێ باوك و دایكان و
به‌رپرسان، منداڵان و به‌تایبه‌ت تازه‌لاوان ولاوا‌كان ، له چۆنیه‌تی تووشبوون
و ئاسه‌واری تووشبوون ئاگادار بكرێنه‌وه. كه‌وابوو بۆ له‌نێوبردنی ئه‌م
كاره‌ساته ده‌بێ بنه‌ماڵه له بواری ده‌روونناسیه‌وه ئاگادار بن‌و به
منداڵان‌و لاوان ئاگاداری بده‌ن. به‌ڵام ئاسه‌واری به‌رچاوو گرینگ،
بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره واته كۆمه‌ڵگا دایده‌نێ. له‌راستیدا كۆمه‌ڵگا ده‌بێ
هه‌لومه‌رج‌و بارودۆخی سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتن بۆ ته‌مه‌نی ناسكی لاوان پێك
بێنێ، تاكوو لاوانی سالـم‌و پێشكه‌وتوو، داهاتوویه‌كی سالـم و پێشكه‌وتوو ساز
بكه‌ن. ده‌بێ له هه‌مبه‌ر دوارۆژی هاتنه‌دی ئه‌م كاره‌ساته، زانیاری بدرێ،
چونكه سه‌لـماوه هۆ‌ی پێكهاتنی زۆربه‌ی ئه‌م كاره‌سات‌و قه‌یرانانه، نائاگایی
خه‌ڵكه‌و دیاره باشترین رێگه‌ی ده‌رمانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ، زانیاریدان‌و
پێش‌گرتنه.
رۆڵی سیاسه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌ی گیرۆده‌بوون:
سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگادا زۆرجار ره‌وتێكی نه‌رێنی ده‌گێڕێ‌و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و
كاتگه‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتێك له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
به‌ره‌وا نه‌زانرێن‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به زۆره‌ملێ چه‌سپاندبێ. وڵاتی چین له
پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستی، نموونه‌ی به‌رچاوی ره‌چاوكردنی
سیاسه‌تی نه‌رێنی بوو، له چیندا مادده‌ی سڕكه‌ر كرابووه هۆكارێك بۆ له
نێوبردنی هێزی به‌رخۆدان‌و به‌ربه‌ركانێی لاوانی چینی له‌گه‌ڵ رێژیمی
ده‌سه‌ڵاتدار كه پشتی به بریتانیا به‌ستبوو. له ئێران‌دا، كۆماری ئیسلامی له
لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به ره‌وا نازانرێ‌و رێژیمه‌كه خاوه‌نی ئیدئۆلۆژییه‌كه كه
له بنه‌ڕه‌تدا دژی زیندوویه‌تی خه‌ڵك به گشتی‌و لاوان به تایبه‌تی‌یه، هه‌ر
بۆیه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌و بواره‌دا كه په‌ره به هه‌ستی داماوی‌و
نه‌هامه‌تی‌و مردووبوونی رۆح‌و هزر ده‌دا، خه‌ڵك به گشتی‌و لاوان به‌تایبه‌تی
تووشی قه‌یرانی نه‌بوونی هانده‌ری ژیان ده‌كا‌و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری
سه‌ره‌كی بۆ په‌نابردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك‌و لاوان بۆ لای مادده
سڕكه‌ره‌كان‌و تووشبوونیان به دیارده‌ی ئێعتیاد. هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن كۆماری
ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك‌و به كرده‌وه كار بۆ تووشبوونی لاوان به
مادده سڕكه‌ره‌كان ده‌كا‌و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مه‌ش چاوپۆشی بكه‌ن، ئه‌وا كۆماری ئیسلامی به خه‌مۆك كردنی
لاوان، پێكنه‌هێنانی ده‌ره‌تانی كاركردن، نه‌بوونی پشووی سالم‌و پشتیوانی
یاسایی له نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگا، خۆی له خۆیدا سیاسه‌تی كردۆته هۆكاری
سه‌ره‌كی تووشبوون به مادده سڕكه‌ره‌كان.
به چاوخشاندنێك به ئاماری گیرۆده‌بووان به مادده سڕكه‌ره‌كان له ئێرانی پێش
شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و دوای شۆڕش، ده‌بینین ئاماره‌كان ئێستا به‌راده‌یه‌كی
دڵته‌زێن له‌سه‌رێ‌یه: له ساڵی 1384 له رۆژدا 12 كه‌س به‌هۆی گیرۆده‌بوون
به مادده سڕكه‌ره‌كانه‌وه له‌ئێراندا ده‌مردن. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
چواره‌مین هۆكاری مردن له ئێران‌دا گیرۆده‌بوون به مادده سڕكه‌ره‌كان بووه،
بیست له سه‌دی زانكۆییه‌كانی ئێران له ژێر ئه‌گه‌ری گیرۆده‌بوون به مادده
سڕكه‌ره‌كاندان. ئاماره‌كانی ساڵی 1386نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ر به ته‌نیا شاری
تاران بیست هه‌زار كه‌س ته‌زریقی گیرۆده به‌ماده‌ی سڕكه‌ر‌ی تێدایه.
كوردستان‌و كێشه‌ی گیرۆده‌بون به ماده‌سڕكه‌ره‌كان:
كوردستانی ئێران یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ئێران كه خه‌بات دژی رێژیمی
ده‌سه‌ڵاتدار تێیدا زۆر به‌هێزه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌م بواره‌دا چالاكن، كوردستان
ساڵانێكی دوور‌و درێژ كه به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی
وه‌ختدا وێستاوه و داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردی كردووه، هه‌ر
بۆیه زۆرجار به شێوازی جۆراوجۆر بوو‌ه‌ته قوربانی سیاسه‌ته شوومه‌كانی
ئه‌م رژیمانه.
چالاكانی بواری مافی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا دوای ئه‌وه‌ی كه به
شێوازێكی خراپ‌و توندوتیژ له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن، له به‌ندیخانه‌كاندا ئازار و
ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن‌و به هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و ترساندن به كوشتنی خۆی و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی، واداریان ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵیان هاوكاری بكه‌ن‌و
هاوڕێیانی هاوبیروباوه‌ڕیان به رێژیم بناسێنن‌و ببنه چاوساخی رێژیم یان
گیرۆده‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و ره‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا‌یان
ده‌كه‌ن تا هه‌موو بیره به‌رزه‌كان له‌نێو به‌رن. زۆرجاریش مێشكیان
ده‌شۆرنه‌وه‌و له شه‌قامه‌كانی ناو شاره‌كاندا وێڵیان ده‌كه‌ن. |