|
به‌رایی
باشیك (كه عه‌ره‌به‌كان پێی ئه‌ڵێن به‌عشیقه) شارۆچكه‌یه‌كه سه‌ر به قه‌زا(شارستان)ی
ته‌لكێفی پارێزگای موسڵ. ئه‌م ده‌ڤه‌رانه وه‌ك كه‌ركوك‌ئاسا كاریگه‌ریی سیاسه‌ته
گڵاوه‌كه‌ی ته‌عریبی به‌عسیان زۆرتر پێوه دیاره‌و به هۆی عه‌ره‌به هاورده‌و
دراوسێكانه‌وه به‌كرده‌وه كورد عه‌ره‌ب نشینن‌و هێشتا به‌شێوه‌ی فه‌رمی سه‌ر
به هه‌رێمی كوردستان نین‌و له ژێر سێبه‌ره دزێوه‌كه‌ی مادده‌ی 140(سه‌دوچل)ی
ده‌ستووردا حه‌سابی عه‌ره‌بستانه‌كه‌ی عیراقیان بۆ ئه‌كرێت‌و بۆ ناكرێت! به‌م
پێیه‌ش شپرزییه‌كی زۆرتری ده‌روونی، ئیداری‌و ئه‌منی له‌وێ‌و ناوچه هاوچاره‌نووسه‌كانیدا،
ئاسایی ئه‌نوێنێ.
ئه‌حزانی گوندێكی باشیكه‌و له‌وی له نێوان كچه كوردی ئێزدی، دۆعا‌و كوڕه
عه‌ره‌بی موسوڵمانی هاودێیی خۆی موهه‌ندیل‌دا خۆشه‌ویستییه‌ك دروست ئه‌بێ‌و له
لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه دژایه‌تی ئه‌كرێن. كێشه‌كان ئه‌گه‌نه راده‌یه‌ك كه
له تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا، له به‌ر پاراستنی گیانی‌و بۆ
چه‌ند رۆژێك دۆعا لای پۆلیسدا ئه‌بێ‌و به ناوبژێویكردنێكی فه‌رمی‌و پاش رازی
بوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌و زه‌واجه، دوعا ئه‌درێته‌وه به كه‌س‌وكاری‌و له
به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی هێشتا لێی تووڕه‌یه ئیزنی پێنادات كه بڕواته‌وه ماڵی
خۆیان‌و بڕیار ئه‌درێت تا رۆژی زه‌ماوه‌نی له‌گه‌ڵ موهه‌ندیل له ماڵی
بڕواپێكراوێكی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه له باشیك بمێنێته‌وه.
دوعا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك
له‌و ماڵه‌دا ئه‌بێت‌و رۆژی حه‌وتی چواری دووهه‌زار‌و حه‌وت كه‌سانێك له‌وێ ده‌ریدێنن‌و
به قژ رایئه‌كێشن تا مه‌یدانێكی به‌رینی ناو شار‌و به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی
باشیكه‌وه ته‌نانه‌ت هێزه عه‌سكه‌رییه‌كانیش، دوای تێهه‌ڵدانێكی زۆر به‌ردبارانی
ئه‌كه‌ن‌و به بلۆك ئه‌یكوژن‌و پاشان به به‌ستنه‌وه‌ی به دوو ئوتۆمبیله‌وه‌و
راكێشانی به‌ره‌و دوو لای راست‌و چه‌پ جه‌سته‌ی دووله‌ت ئه‌كه‌ن‌و دواتریش ئه‌یسوتێنن.
به‌دواداچوونی تاوان
له لێكۆڵینه‌وه له مه‌ڕ كاره‌ساتی دوعادا ره‌نگه فره گرنگ نه‌بێت كه ئایا ئه‌و
كیژۆڵه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێ یان تاوانێكی ئه‌نجام دابێت؟ چۆن‌و چه‌ندی
تاوانباربوون یا نه‌بوون‌و ئاستی تاوانباریی ئه‌و مێرمنداڵه، پێویست به لێدوان
ناكات. به‌ڵام گرنگه بزانین: سزاده‌ر‌و تۆڵه‌ئه‌ستێنه‌كانی چه‌نده ره‌وایی‌یان
هه‌یه‌و له كوێوه ئیزنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یان پێدراوه؟ به پێی كام
یاسا‌و رێسای حكوومی، كۆمه‌لایه‌تی‌و ئایینی ده‌ستیان دایه ئه‌و جینایه‌ته
مرۆڤانه‌یه؟ بۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته تا ئه‌و راده‌یه تووڕه ببوون كه وه‌ك گورگ
به‌ر ببنه گیانی قوربانییه‌كه‌یان؟ چ هێزێك وای له‌و بكوژانه كرد كه به‌و شێوه‌یه
رق‌و نه‌فره‌تیان به سه‌ر ئه‌و كچه بێدیفاعه‌دا خاڵی بكه‌نه‌وه؟ كامه فتوا
تۆوی دڕنده‌یی‌و ته‌وه‌حوشی له نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا چاند‌و هانی دان بۆ
خولقاندنی ئه‌و كاره‌ساته؟ جوخه‌ی ره‌جمی دۆعای مێرمنداڵ چ ده‌سته‌و تاقمێك
بوون؟
ئه‌و دید‌و بۆچوونانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته هه‌ن ئه‌كرێت له‌م خالانه‌ی
خواره‌وه‌دا پۆلێنبه‌ندی بكرێن:
1- قه‌تڵێكی نامووسی كه ته‌نیا جیاوازی له‌گه‌ڵ كوشتنه هاوشێوه‌كانیدا ئه‌وه
بوو كه له‌مدا به هۆی مۆبایله‌كانه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زیاتری په‌یدا كرد.
2- كرده‌وه‌یه‌كی ئیڕهابی كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌بوونی ده‌مارگرژیی
ئایینی‌و عه‌شیره‌یی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان
كوردانی ئێزدی‌و كوردانی موسوڵمان له لایه‌ك‌و له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵگرساندنی
ئاگری شه‌ڕی كورد عه‌ره‌ب‌و هه‌روه‌ها تۆقاندنی ئێزدییه‌كان بۆ هێندێ مه‌به‌ستی
سیاسی دۆعای تێدا قوربانی كراوه.
3- له پێناو سه‌روه‌ریی دیندا نواندنی هه‌ڵوێستێكی توندی ئایینی به‌رانبه‌ر
به زه‌واجی هاودینێك له‌گه‌ڵ غه‌یره دینێكدا واته كوشتنێكی پیرۆز‌و له رێی
خوادا.
لێره‌دا به ره‌چاوكردنی ئه‌و پۆلێنبه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و
چه‌ند فیلمه‌ی كه له كاتی كوشتنی دۆعادا به‌و مۆبایلانه‌ی كه به خه‌ڵكه‌كه
بوون، هه‌ڵگیران‌و دواتر ده‌ستاوده‌ست بڵاوكرانه‌وه وه‌ك تاكه دۆكۆمێنتی جێی
بڕوای مه‌سه‌له‌كه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جینایه‌ته ئه‌كۆڵینه‌وه.
دوعا كوژه نامووسپه‌رسته‌كان
زه‌وتكردنی مافه‌كانی ره‌گه‌زی مێ به شێواز‌و قاڵب‌و به ناوی جیاجیاوه له
پرنسیپه دزێو‌و ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیاوسالارن. هه‌ر له سنوورداركردنی
خۆشه‌ویستی له‌نێوان خزم‌و عه‌شیره‌و ئایین‌و ره‌گه‌زدا كه ئه‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی خێزان به تاك بسه‌پێندرێ‌و مه‌ودای هه‌ڵبژاردنی خێزان له لایه‌ن
تاكه‌وه به‌رته‌سك بكاته‌وه‌و زۆرجارانیش خۆكوژی دوای سه‌ركوتكردنی عه‌شقی لێ
ئه‌كه‌وێته‌وه، تا ده‌گاته هه‌واڵی كوشتنی ژنان، قه‌سابیكردنیان، چاوهه‌ڵكۆڵین،
گوێ‌و لووت بڕین، ده‌ست‌و پێ قرتاندن‌و شكاندن، قژتاشین‌و هتد به بیانووی
پاراستنی شه‌ره‌ف‌و نامووسه‌وه خۆسووتاندنی ئافره‌تان له په‌رچه‌كردارێكدا
به‌رانبه‌ر به خراپبوونی مێرد، برا‌و باوك زۆربه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم رۆژ لانیكه‌م
هه‌فته‌كان گوێچكه‌مان ئه‌بزوێنێ. لای ئێمه نه ته‌نیا ژنان له ماف‌دا له‌گه‌ڵ
پیاوان یه‌كسان نین، به‌ڵكوو به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ئه‌وه پیاوه كه یاسا‌و
رێسا‌و چوارچێوه بۆ ژن دائه‌نێ‌و سه‌رپه‌رشیاریی ئه‌كات‌و له كاتی
سه‌رپێچیكردندا سزایشیان له سه‌ر دائه‌نێت كه نموونه‌ی زۆر زه‌ق‌و لووتكه‌ی
ئه‌و سزایانه قه‌تڵی نامووسییه.
قه‌تڵی نامووسی بریتییه له كوژرانی ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی كه به پێی هێندی
پێوه‌ری كۆن‌و دواكه‌وتووانه تووشی لادان له یاسای بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره ببن،
له سه‌ر ده‌ستی پیاوانی نزیكی ئافره‌ته‌كه‌وه وه‌كوو: مێرد، برا، باوك، كوڕ،
مام، خاڵ‌و به ده‌گمه‌نیش رێ ئه‌كه‌وی ئامۆزا‌و خاڵۆزا‌و پوورزاكان‌و خزمانی
دوورتره‌وه، به شێوه‌ی نهێنی‌و دوور له چاوی خه‌ڵك.
ئیسته‌یش با بزانین كوشتنه‌كه‌ی دوعا ئه‌چێته خانه‌ی قه‌تڵه نامووسییه‌كانه‌وه
یان نه؟
دوعا كورد‌و ئێزدییه به‌ڵام بكوژه‌كانی (زۆربه‌ی نزیك به هه‌موویان) عه‌ره‌ب‌و
موسوڵمانن كه‌واته بكوژه‌كانی نه‌ته‌نیا كه‌س‌وكاری نزیكی نین ته‌نانه‌ت خزمی
زۆر دووریشی نین، ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ئاوماڵ‌و دراوسێی ماڵی دۆعا به‌ڵام
سه‌رهڕای رۆڵی به‌رچاوی ده‌مارگرژیی ئایینی‌و عه‌شیره‌یی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا،
له نه‌ته‌وه‌و ئایینێكی جیاوازن(!؟) جیا له‌مه‌ش قه‌تڵه‌كه به ئاشكرا‌و به
به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت‌و ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازیی هه‌یه
له قه‌تڵی نامووسی كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام ئه‌درێت. له‌مانه‌ش
گرنگتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی قه‌تڵه نامووسییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كه‌مته‌رخه‌میی ئافره‌ته‌كه له (ستر عورت)دا واته ویست یا كرده‌وه‌ی قوربانی
بۆ ده‌رخستنی عه‌وره‌تی خۆی له ئاست نامه‌حره‌مدا جا بۆ سێكس‌كردن بێت یان به
رێكه‌وت‌و بێ هیچ مه‌به‌ستێك، له كوشتنه‌كه‌ی دوعادا بكوژه‌كان به ئه‌نقه‌ست بۆ
سووكایه‌تیكردنێكی زۆرتر پێی‌و به هۆی راكێشانییه‌وه له پشتێنه
به‌ره‌وخواری رووت ئه‌كه‌نه‌وه‌و دواتریش له گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا
جه‌سته‌ی به ته‌واوی ده‌رئه‌خه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵك‌و مۆبایلانه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دوعا ئاوێته‌ی چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی بووه‌و بۆته پێناسه
بۆی، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌واشه هه‌واڵی: "كوژرانی دوعا له لایه‌ن
كه‌س‌وكارییه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئابڕووی تكاوی بنه‌ماڵه" نامووسپه‌رسته‌كان‌و
ئه‌وانه‌ی كه شه‌ره‌فی خۆیان به ناوگه‌ڵی ئافره‌ته‌كانیان ئه‌زانن، بسكه له
سمێڵی غیره‌ت‌و پیاوه‌تییانه‌وه هات‌و ده‌ستی ئۆخه‌ی‌و حه‌زكردنیان هێنا به
ریشیاندا‌و وره‌ی پێبه‌خشین بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌و ئه‌گه‌ریش
پێشتر ده‌ستیان به ئاوا جینایه‌تێك سوور بووبێ، زیزنه‌بوون‌و
په‌شیمان‌نه‌بوونه‌وه لێی؛ به‌ڵام به سه‌رنجدان به: 1- خزم نه‌بوونی
بكوژه‌كانی 2- نهێنی نه‌بوونی كوشتنه‌كه 3- رووتكردنه‌وه‌ی له به‌رچاوی
خه‌ڵكدا، ناتوانین بڵێین كه ئه‌ویش قوربانی قه‌تڵی نامووسییه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه مه‌سه‌له‌كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌یر ئه‌كه‌ن‌و خوێندنه‌وه‌ی‌دیكه‌یان له
سه‌ری نیه ئه‌یانهه‌وێت كاره‌ساته‌كه بچووك نیشان بده‌ن یان چه‌واشه‌ی بكه‌ن.
دۆعا كوژه ئیمانداره‌كان
هێندێك نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن كه ره‌وایی خۆیان له پرنسیپه
ئایینییه‌كانه‌وه وه‌رئه‌گرن، سه‌رچاوه‌ی هێندی نه‌ریتیش خودی ئایینه. له‌و
داب‌و دیاردانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری كه كاریگه‌ریی ئایینیان له سه‌ره
یان له نێو ئایینه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ین به: سووك
سه‌یركردنی ژن، راگرتنی له چوارچێوه‌ی نێو ماڵدا‌و ئێزن نه‌دان پێی بۆ
ئه‌نجامی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی، به ماشینێكی خزمه‌تگوزاریی دووكاره‌ی:
به‌رهه‌مهێنی مناڵ‌و مركێنه‌ره‌وه‌ی شه‌هوه‌ت زانینی‌و جیا له‌م دوانه‌ش
ناساندنی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ناكامڵ، نه‌گریس، كه‌م‌عه‌قڵ‌و لاواز، ئازادیی
ته‌واوی پیاو له ته‌ڵاقدانی ژن‌و به‌شوودانی كچ به بێ پرس‌وڕای خودی
ئافره‌ته‌كان، به كورتی ئیختیاری ره‌های نێر له چۆن مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ
مێ‌دا كه وایانكردووه جێگه‌و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ژن له نێو كۆمه‌ڵدا
بشێوێندرێ.
وێڕای هه‌ڵسوكه‌وتی ناوه‌ند‌و كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان به درێژایی مێژوو،
چه‌ندین ده‌قی ئایینی پشتیوانن بۆ مانه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و بیرۆكه دوگمانه‌ی
كه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن. بۆ نموونه له ئیسلامدا:
ژنانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن چۆنتان پێ‌خۆشه بیانكێڵن، له شایه‌تی‌دان‌و میراتدا دوو
ژن به‌رانبه‌ر پیاوێكن، پیاوان سه‌رپه‌رشتیار‌و گه‌وره‌ی ژنانن‌و ده‌یان شتی له‌م
بابه‌ته. لای ئێزدییه‌كانیش: له خوێنده‌واری‌و چالاكیی كۆمه‌لایه‌تی‌دا ژنان
هه‌رگیز ناگه‌نه ئاستی پیاوان‌و ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانی لالش ئه‌كه‌ن بۆیان
نیه چاویان به ژنه عابیده‌كانی ئه‌وێ بكه‌وێ(نابێ ده‌ربكه‌ون)و ته‌نانه‌ت
به‌رجه‌سته‌كاره ئایینییه ژنه‌كانیش چه‌واشه پێناسه كراون: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سڵی
رێبه‌رانی دین له ناو نه‌چێ پیاوێك ( بۆ نموونه فاتم(فاگمه)ی هاوسه‌ری عه‌لی)
له سووره‌تی ژنێكدا هاتووه‌و زه‌واج‌و منداڵبوونیشی له پێناوی مانه‌وه‌ی
دیندا بووه، ئه‌گینا ژن گچكه‌تره له‌وه‌یه كه ببێته به‌رجه‌سته‌كاری ئایینی.
كه‌وابوو له‌قه‌تڵه نامووسییه‌كاندا به گشتی ئه‌بێ دین به هانده‌ر‌و
پاڵپشت‌و تاوانباری ناڕاسته‌وخۆ‌و پشت‌په‌رده بزانین‌و له مه‌سه‌له‌ی دۆعادا
به‌تایبه‌تی‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی باسی پێكدادانی دوو دینی جیاواز‌و هه‌ڵگری
خوێندنه‌وه‌ی كۆن‌و دواكه‌وتووانه‌ن له ژن له كۆمه‌ڵگایه‌كی سوننه‌تی وه‌كوو
كوردستان عیراقدا، رۆڵی دین له روودانی ئه‌و جینایه‌ته‌دا راسته‌وخۆ‌و
ناڕاسته‌وخۆ حاشا هه‌ڵنه‌گره.
لای ئێزدییه‌كان زه‌واج له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا به ته‌واوی‌و بێ هیچ
ئه‌ملاولایه‌ك قه‌ده‌غه كراوه. له ئیسلامیشدا زه‌واج له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا
ته‌نیا به مه‌رجێك دروسته كه له‌پێشدا ئه‌و غه‌یره‌دینه موسوڵمان بكرێ.
به‌م پێیه‌ش چه‌نده ناخۆش‌و هه‌تكه بۆ ئێزدییه‌كانی خزمی دوعا كه ئه‌و شوو به
موسوڵمانێك بكات، هه‌مان هێنده‌و بگره زیاتریش خزمانی موسوڵمانی موهه‌ندیل
پێیان تاوان‌و ریسواییه كه ئه‌و ئێزدییه‌ك بخوازێ نه‌وه‌ك ئیغفاڵی بكات‌و له
دین وه‌ریبگێڕێ!
ئه‌گه‌رچی به پێی ئاوا بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ركام له ئێزدی‌بوونی موهه‌ندیل‌و
موسوڵمان‌بوونی دۆعا تاوانێكی هاوبێچم، وه‌ك‌یه‌ك‌و به‌رانبه‌رن؛ له كوشتنی
دۆعادا زۆرترین په‌نجه‌ی تاوان به‌ره‌و ئێزدییه‌كان راكێشراوه‌و ئه‌وانیان به
تاوانباری سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م داوه‌و ئه‌گه‌ر یا ویست یا كرده‌وه‌ی به
موسوڵمان‌بوونی دۆعا له‌پڕۆسه‌ی شووكردنی به موهه‌ندیل‌دا (هه‌رچه‌ند هیچ
لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی‌و ناوچه‌یی ئه‌م گریمانه‌یه‌ی پشتڕاست
نه‌كردۆته‌وه) زۆر زه‌ق كراوه‌ته‌وه‌و واراگه‌یه‌ندراوه كه له به‌ر ئه‌وه‌ی
دۆعا تووشی لادان له دین هاتووه كوژراوه‌و ئه‌و گریمانه كه واته ئه‌گه‌ر یا
ویست یا كرده‌وه‌ی به‌ئێزدی‌كردنی موهه‌ندیل له لایه‌ن یا به هۆی دۆعاوه له
پڕۆسه‌ی زه‌واجیاندا‌و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی كه ره‌نگ‌بێ دوعا له به‌ر ئه‌وه
كوژرابێت كه بووه یان ئه‌بێته هۆی كافربوونی موسوڵمانێك، كه‌متر باسی لێوه
كراوه.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له سه‌ر كاره‌ساتی دوعا:
- رۆژێك دوای رێپێوانه مێژووییه‌كه‌ی رێكخراو‌و ناوه‌نده فه‌مێنێستییه‌كانی
كورد بۆ پارلمانی كوردستان، دام‌و ده‌زگا ژنانه‌كانی سه‌ر به حیزبه
ئیسلامییه‌كان رێپێوانێكیان رێكخست. باشه ئه‌گه‌ر خوشكانی موسوڵمان ئامانجێكی
تریان نیه‌و ئه‌و رێپێوانه‌یان په‌رچه‌كردارێكه به‌رانبه‌ر به سته‌م دژ ئافره‌ت
(وه‌كوو ره‌گه‌ز) بۆچی خۆیان له ژنانی دیكه‌ی كوردستان جیا كرده‌وه؟
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له مه‌راسیمێكدا له هه‌ولێر(صلوه الغایب) نوێژی مردوویان
بۆ دۆعا خوێند‌و له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی یه‌كجار سۆزدار‌و عاتیفی‌دا دۆعایان برده
ئاستی سومه‌ییه‌و بیلال‌و كێ‌وكی‌و ئه‌و تاوانه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئێزدییه‌كان.
- ره‌وته ئیسلامییه‌كانی‌تریش به ئاشكرا‌و نهێنی له كۆڕ‌و راگه‌یاندنه‌كانیاندا
وایان گه‌یاند كه دۆعا له‌به‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له دینه‌كه‌ی خۆی‌و
موسوڵمان‌بوونی له لایه‌ن كه‌س‌وكاره شه‌یتانپه‌رسته‌كانیه‌وه (ئه‌و ناوه‌ی
كه وه‌ك جۆره بێحورمه‌تی پێكردنێك ئیسلام له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی تایفه
یه‌زدانییه‌كانی ئێزدی، یارسان‌و عه‌له‌وی دایناوه) كوژراوه‌و به‌م پێیه‌ش
ره‌وایه كه تۆڵه‌ی دۆعای تازه موسوڵمان بسێنرێته‌وه له‌و كافرانه.
- له رۆژهه‌لاتی كوردستانیشدا له درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ره‌وته‌ی باشووردا
هه‌ندێك وتاریان نووسی‌و ئه‌مانیش له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌مان شتیان دووپات
كرده‌وه‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی CD یه‌ك له ژێر ناوی «تصاویر واقعی: شه‌هید
كردنی خوشكه دوعا به ده‌ستی شه‌یتان په‌رسته‌كان» شێلگیرانه‌تر له باشوور ئه‌و
تاوانه‌یان دایه پاڵ ئێزدییه‌كان‌و هه‌نگاوێكیش له برادینییه‌كانی ئه‌ودیویان
كه‌وتنه پێشه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیشیان به تاوانبار له قه‌ڵه‌م دا‌و له
راستی‌دا CDیه‌كه‌یان بانگه‌شه‌یه بۆ جیهاد دژی ئێزدییه‌كان.
CD یه‌كه بریتیه له «مه‌راسیمه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كه نوێژی
مردوویان بۆ دۆعا خوێند‌و په‌خشان وشیعریان پێدا وت‌و وتووێژی ته‌له‌فزوێنیی
كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ تاقمێك، گوایه خه‌ڵكی ئاسایی‌دا سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی
ئه‌وكوشتنه‌و پێویستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی، تێكه‌ڵێك له فیلمی كوشتنه‌كه‌ی دوعا‌و
چه‌ند دیمه‌نێكی فیلمی (محمدرسول الله) وه‌ك كوشتنی یاسر‌و سومه‌یه‌و حه‌مزه‌و
زه‌جردانی بیلال‌و هتد كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان‌و سروودی هێرشبه‌ر‌و
حه‌ماسیی دینی ناوئاخن كراوه‌و هه‌ندێك نووسراوه‌ی (متحرك) كه فارسییه‌و
كه‌سێك ئه‌یخوێنێته‌وه‌و تیایدا له لایه‌یه‌كه‌وه باس له‌وه ئه‌كات كه گوایه
دۆعا ماوه‌ی شه‌ش مانگه موسوڵمان بووه‌و هه‌ر له به‌ر گۆڕینی دینه‌كه‌ی
حكوومه‌تی مه‌سعوود بارزانی زیندانی كردوه‌و دواتر راده‌ستی كه‌س‌وكاره
شه‌یتانپه‌رسته‌كه‌ی كردۆته‌وه تا بیكوژن.و ئه‌وانیش دوای لێدانێكی زۆر داوای
لێئه‌كه‌ن تۆبه بكات‌و له شه‌یتان(مه‌له‌ك تاوس) داوای لێبوردن بكات به‌ڵام
نووری ئیمان به چه‌شنێك له دڵیا جێگیر بووه كه تا كاتی ده‌رچوونی گیانی
هه‌ر (یاالله)و (یارسول الله) ئه‌ڵێت. له لایه‌كی تره‌وه باس له‌وه ئه‌كات كه
دوعا دوای موسوڵمان بوونی له‌گه‌ڵ كوڕێكی موسوڵماندا زه‌واجی كردووه‌و چه‌ند
رۆژێك دوای زه‌ماوه‌نكردنیان، برا‌و مامه‌و خاڵۆ‌و خزمانی نزیكی‌و باقی
شه‌یتانپه‌رسته‌كانی باشیك له ماڵی خۆیدا ده‌ریدێنن‌و ئه‌یكوژن. بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئه‌م كچه موسوڵمانه دنیای ئیسلام نه‌هه‌ژێنی كه‌ناڵه
ماهواره‌ییه‌كانی حكومه‌تی بارزانی به زیناكار ئه‌یناسێنن. دوای كوژرانی
دۆعایش موسوڵمانه‌كان هێندێك له ئێزدییه‌كانیان كوشت‌و هه‌ڕه‌شه‌یان له
باقی‌تریان كرد‌و ئه‌وانیش له ترسا چوونه ناو پارتی‌و یه‌كیه‌تییه‌وه له
حاڵێكدا كه تا كاتێ كه سه‌ددام مابوو جاش‌و نۆكه‌ری به‌عس بوون‌و له‌گه‌ڵ
كورددا شه‌ڕیان ئه‌كرد به‌ڵام چونكوو پارتی‌و یه‌كیه‌تی‌و ئێزدی هاوهه‌ڵوێستن
به‌رانبه‌ر به ئیسلام، په‌نایان دان‌و وه‌ك پێغه‌مبه‌ریش ئه‌فه‌رمێ: الكفرُ مله
واحده. هه‌روه‌ها داستانێك ئه‌گێڕنه‌وه كه گوایه له كاتی ژیانی
پێغه‌مبه‌ردا یه‌هوودییه‌ك كراسی ئافره‌تێكی موسوڵمان ئه‌دڕێنی تا به‌شێك له
جه‌سته‌ی به رووتی ببینرێت‌و له سه‌ر ئه‌وه شه‌ڕێك له‌نێوان موسوڵمانه‌كان‌و
جووله‌كه‌دا دروست ئه‌بێ‌و ئه‌م شه‌ڕه‌یش كه ئیسته له نێوان شه‌یتانپه‌رست‌و
موسوڵماندا ده‌ستی پێكردووه هه‌مان شته‌و شه‌یتانپه‌رسته‌كان بۆ سووككردنی
ئیسلام ئه‌و كچه تازه موسوڵمان بووه‌یان به ته‌واوی رووت كردۆته‌وه‌و فیلمیان
لێ‌هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌و خوشكه‌یش جگه له ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌سێكی نیه كه
تۆڵه‌كه‌ی بسێنێته‌وه‌و پاشان داوای یه‌كیه‌تی‌و غیره‌ت‌و شه‌ڕكردن له
سه‌رجه‌م موسوڵمانان ئه‌كات»
ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت‌و به‌س لای
خه‌ڵكی كاڵ‌فام‌و ساده‌دا مه‌سه‌له‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كرد‌و ویستیان وه‌ك ئه‌ڵێن له
ئاوی لێڵ ماسی بگرن به‌ڵام به تێڕامان له سێ‌كوچكه‌ی: ره‌جم‌كردنی دوعا به
وردی گوێدان به دیالۆگی ناو فیلمی ئه‌و كاره‌ساته شوناس(ماهیت)ی ئیسلامی
سیاسی گرێكوێره‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌كرێنه‌وه.
ره‌جم: ره‌جم یا به‌رده‌بارنكردن حوكمێكی ئایینی ئیسلامه‌و سه‌رچاوه‌و
شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی ئایه‌تێكه به هه‌مان ناوه‌وه كه (منسوخ التلاوه)یه واته
ده‌قێك كه له قورئاندا نیه به‌ڵام حوكمی پی ئه‌كرێت. ئه‌گه‌رچی هه‌موو زانا
ئایینییه‌كانی ئیسلام له سه‌ر چۆنیه‌تی‌و هه‌ل‌ومه‌رجی سه‌لماندن‌و
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رده‌بارنكردن یه‌ك رایان نیه، به‌ڵام زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌م
خالانه ته‌بان: - ئه‌وكه‌سه‌ی كه به‌رده‌باران ئه‌كرێ ژیانی خێزانی پێك
هێنابێ‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری بنه‌ماڵه‌وه په‌یوه‌ندیی سێكس(زینا)ی
هه‌بووبێ. ـ زیناكه به هۆی شایه‌تی‌دانی كه‌سانی بڕواپێكراوه‌وه یان
دانپێدانانی خودی تاوانباره‌كه‌وه سه‌لمابێت‌و حاكمێكی دینیش فرمانی به
ره‌جمی تاوانباره‌كه دابێت. ـ تاوانبار تا ناوقه‌دی به هه‌ردوو ده‌ستیه‌وه له
چاڵێكدا بچه‌قێندرێت. ـ ئه‌و به‌ردانه‌ی كه بۆی فڕێ ئه‌درێن له ده‌نكه گوێزێك
گه‌وره‌تر نه‌بن با فره‌تر زه‌جر بكێشی‌و به سه‌ختی گیان بسپێرێ.
دیاره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باس‌كران
بۆ دوعا ناشێ یان له كاتی كوشتنه‌كه‌یدا له به‌رچاو نه‌گیراوه. ئه‌و نه
ژیانی خێزانی پێك‌هێنابوو نه زینایشی كردبوو (دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه
پزیشكییانه‌ی دواتر له سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت كه هێشتا كچه) وه‌ك
چۆن له به‌ردبارانكردنه‌كانیR |