|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
مین، دوژمنی خه‌وتووی مرۆڤ | |
31-01-1387
?
:ئازاد كوردی
4ی ئاوریلی 2008، سێهه‌مین ساڵرۆژی دیاریكردنی رۆژی جیهانی زانیاریدان‌و
هۆشیاركردنه‌وه له‌مه‌ڕ مین‌و پشتیوانی‌و هاوكاریكردنی كار‌و چالاكییه‌كانی
مینی دژه نه‌فه‌ره، له ساڵی 2006ی زایینی‌دا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌م هه‌نگاوه ئینسانی‌و به‌رپرسیارانه‌ی به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی مین له
|
| |
جیهاندا هه‌ڵگرت. دیاریكردنی
ئه‌م رۆژه به پێشنیاری وڵاتانی ئه‌ندام له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌كردنی
مینی دژه كه‌سی (په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا) بوو كه ئێستا ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام
له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا گه‌ییشتۆته 158 وڵاتباشترین میكانیزم بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
كێشه گه‌وره‌یه‌ی جیهان، به‌رێوه‌چوونی به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانی په‌یماننامه‌ی
ئۆتاوا، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌دایه كه زیاترین رێژه‌ی مین‌و ته‌قه‌مه‌نی
پاشماوه‌ی شه‌ره‌كانیان تێدایه. چوونكه ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌رهه‌مهێنان،
گواستنه‌وه‌و به‌كارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ری قه‌ده‌غه كردووه‌و بۆ له‌نێوبردن‌و
نه‌هێشتنی مینه زه‌وی‌یه‌كان‌و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌كانی به‌جێ‌ماوی شه‌ڕه‌كان
به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر پشتیوانی‌و هاوكاری ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه مینییان
زۆر تێدایه.
هه‌ر به‌م بۆنه جیهانی‌یه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا بڵاوی
كرده‌وه كه له ساڵی 2007دا، 6 هه‌زار كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه زه‌وی‌یه‌كان
بۆنه‌ته قوربانی. ئه‌م رێكخراوه له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مساڵی خۆیدا هێما به‌وه
ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بزاڤێكی گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی مافه مرۆڤ‌و
ناوه‌ند‌و رێكخراوه ئاشتیخوازه‌كان بۆ ئه‌م كێشه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه له سه‌رانسه‌ری
جیهان ده‌ستی پێ كردوه، به‌ڵام هێشتا مینه‌كانی دژی كه‌س‌و به‌كارهێنانیان
كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و ده‌ستنیشان ده‌كات كه مینه زه‌وی‌یه‌كان ساڵانه
ده‌بنه هۆی كوژران‌و كه‌م ئه‌ندامبوونی زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س‌و لانیكه‌م یه‌ك
له پێنجی ئه‌م قوربانیانه منداڵ‌و ژنانن كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل پێك دێنن.
مینه زه‌وی‌یه‌كان‌و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌كانی به‌جێ‌ماوی شه‌ڕه‌كان له
سه‌رانسه‌ری جیهان بۆته كێشه‌و گرفتێكی نێونه‌ته‌وه‌یی. بوونی مینه زه‌وی‌یه‌كان
له زیاتر له 80 وڵاتی جیهان بۆته هۆی ئه‌وه كه به میلیۆن كه‌س ژن، پیاو،
كور‌و كچ له ترسی له‌ده‌ست دانی گیان یان به‌شێك له ئه‌ندامی لاشیان تووشی
ترس‌و دڵه‌راوكێی توند‌و به‌رده‌وام بن‌و به هۆی مینه چێندراوه‌كان كار‌و
ژیانیان بكه‌وێته خه‌ته‌ر‌و ته‌نانه‌ت زیان‌و خساره‌تی زۆر به به‌شی جۆتیاری،
ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، بازرگانی‌و سه‌رمایه‌گوزاریی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی‌و
هتد...ی وڵاته‌كان ده‌گه‌یه‌نێ.
له نێو وڵاتانی جیهاندا میسر به بوونی زیاتر له 23 میلیۆن مین له پله‌ی یه‌كه‌م‌و
ئێران به 16 میلیۆن مین له پله‌ی دووهه‌م‌و وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق،
ئانگۆلا‌و چین به 10 میلیۆن مین له پله‌ی سێهه‌می جیهاندان. راپۆرته‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه نزیك به 110 میلیۆن مین له زیاتر له 80 وڵاتی جیهان دا چێنراون یان
به‌كار هاتوون كه ساڵانه ده‌یان هه‌زار مرۆڤ ده‌كه‌نه قوربانی.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه هێمامان پێ كرد، ئێران به 16 میلیۆن مین له پله‌ی دووهه‌می
جیهاندایه‌و ئه‌م رێژه‌یه چه‌ندین ساڵه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوته‌وه‌و ئه‌و راستی‌یه
ده‌سه‌لمێنێ كه كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی هه‌نگاوی
پێویست‌و جیددیان له پێناو هه‌ڵگرتن‌و له‌نێوبردنی مینه زه‌وی‌یه‌كاندا هه‌ڵنه‌گرتووه.
واته به‌شی ئێران 16%ی رێژه‌ی مینه‌كان له جیهاندایه. چوار پارێزگای
كوردنشینی كوردستانی ئێران (ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كوردستان، كرماشان‌و ئیلام)
له‌گه‌ڵ پارێزگای خۆزستان زیاترین رێژه‌ی مینی چێندراوی دژی كه‌سی‌و مادده
نه‌ته‌قی‌وه‌كانی ئێرانیان له خۆ گرتووه، به چه‌شنێك كه چوار میلیۆن هێكتار له
زه‌وی‌یه‌كانی ئه‌م 5 پارێزگایه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنووره‌كانی رۆژئاوایی
ئێران به مینی چێندراو پیس كراون. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه سه‌رژمێری‌یه‌كی راست
له سه‌ر رێژه‌ی كوژران‌و كه‌م ئه‌ندامبوونی قوربانیانی مین له ئێران‌دا له‌به‌رده‌ستدا
نیه، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ‌و ناده‌وڵه‌تی‌یه‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه له‌و پێنج پارێزگایه كه چواریان كوردنشینن، رۆژانه 2 تا 3 كه‌س ده‌كوژرێن.
زۆربه‌ی ئه‌م مینانه له ئاكامی 8 ساڵه شه‌ڕی مالوێرانكه‌ری نێوان ئێران‌و
عێراقدا چێندراون، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ 17 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه
تێده‌په‌رێت، به‌ڵام هێشتا رۆژانه شاهیدی چه‌ندین كوژراو‌و برینداری قوربانی
مین له ئێرانداین.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، 78% له رووداوه‌كانی مین له ئێران ده‌بنه هۆی كوژران،
نڤیشكان‌و كه‌م ئه‌ندامبوونی قوربانیان‌و به‌ركه‌وتووه‌كان‌و نزیك به 38%یش له
قوربانیانی مین به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی‌و ته‌ندروستی‌و به‌ر له
گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
وزاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌ركی خاوێنكردنه‌وه‌ی زه‌وی‌و
كیڵگه‌كانی به مێن چێندراوی ئێرانی له ئه‌ستۆیه، هه‌موو ساڵێك واده‌و به‌ڵێنی
نه‌هێشتن‌و له‌نێوبردنی مینه‌كان له‌و 5 پارێزگای ئێران ده‌دا، به‌ڵام ده‌بینین
كه پاش 17 ساڵ له كۆتایی هاتن به شه‌ری ئێران‌و عێراق، هێشتا مینه چێندراوه‌كانی
نێو زه‌وێ، مووچه، كوێستان‌و زۆزانه‌كانی كوردستانی ئێران به‌جێ ماون‌و بێجگه
له شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان، بۆته هۆی نائارامی‌و گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی
كوردستان له بواری ئابووری‌دا‌و به‌ردوام زه‌ره‌ر‌و خساره‌تی گه‌وره‌ی ماڵی‌و
گیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و رۆژ نیه هه‌واڵی كوژران‌و كه‌م ئه‌ندامبوونی
كاسبكار، كۆلبه‌ر، ژن، منداڵ، لاو‌و ئاژه‌ڵدار‌و جۆتیارانی كوردستان نه‌بیسین.
گومانێك كه له‌و نێوه‌دا دێته ئارا، ئه‌وه‌یه كه گه‌لۆ بڵێی كاربه‌ده‌ستانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی ئه‌وه كه زۆربه‌ی شوێن‌و ناوچه مینرێژكراوه‌كانی
سنووری رۆژئاوای ئێران كه نه‌ته‌وه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب‌و ئازه‌ری لێ ده‌ژین،
به تایبه‌ت 4 پارێزگا له 5 پارێزگا كه مینی چێندراوی تێدایه كوردنشینن، له
چوارچێوه‌ی سه‌ركووت‌و هه‌ڵاواردن به دژی گه‌ڵانی ئێران پێك نه‌هێنن‌و ئه‌م
كێشه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌یان بێ چاره‌سه‌ر هێشتۆته‌وه‌و هیچ هه‌نگاوی
پێویست‌و كاریگه‌ری بۆی هه‌ڵناگرن؟! له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه چه‌ندین ساڵه‌یه
كه به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی ئه‌م 5 پارێزگایه بۆته‌وه‌و رۆژانه گیانی چه‌ند كه‌سی
سڤیل‌و بێ‌تاوان ده‌ستێنێ، ئه‌گه‌ر له هێندێك شوێن‌و ناوچه‌ی دیكه‌ی ئێران
ببوایه، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م‌و كورتدا بنبڕ‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |