|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
بار‌و دۆخی ناله‌باری قوتابخانه‌كان له بواری ئابوورییه‌وه |
|
01-02-1387
ره‌وشی ئاڵۆزی ئابووریی
وڵات شوێنی ناخراپی له سه‌ر ره‌وتی ئاسایی راپه‌ڕاندنی كار‌و باری ده‌وڵه‌ت
داناوه. به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه ته‌نیا به
بوودجه‌ی ته‌رخانكراوی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێن‌و خۆیان داهاتیان كزه‌و یان هه‌ر بێ‌داهاتن،
زیاتر له باقیی شوێنه‌كان، كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌وه.
وه‌زاره‌تی علووم، بێهداشت‌و ئامووزشی پزیشكی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئامووزش‌و په‌روه‌رش،
دوو بنیاتی ده‌وڵه‌تین كه له‌گه‌ڵ داهێزانی ئابووری به‌ره‌وڕووی كێشه‌و گرفتی
سه‌ره‌كی بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی علووم، بێهداشت‌و ئامووزشی پزیشكی، هه‌ر به‌ینا به‌ینێك به بردنه
سه‌رێی نرخی ویزیت‌و ده‌واو ده‌رمان، هه‌واڵ ئه‌دات كه‌لێنی كه‌مهێنانی
بوودجه‌ی خۆی پڕ بكاته‌وه. به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی ئاوسانی ئابووریی وڵات
نایه‌ت‌و به‌رده‌وام نرخی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بیمه دابینی ناكات‌و خه‌ڵك ناچارن
به شێوه‌ی ئازاد یان له بازاڕی ره‌ش دا، ده‌ستیان بخه‌ن، هه‌ڵده‌كشێ.
ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان‌و مانگرتنیان، داخرانی هێندێك
له ناوه‌نده‌كانی پشتیوانی‌و پێڕاگه‌یشتن به نه‌خۆشه‌كانی دیالیزی، ئاكامی
ئه‌م گرفته‌ن. هه‌رچه‌ند ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌ت مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌م
به‌شه‌ی تا راده‌یه‌ك زیاد كرد، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه گرانیی رۆژ
له‌گه‌ڵ رۆژی پێداویسته سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك وای كردووه كه ئه‌م
رێگه‌چاره‌یه‌ش هیچ لایه‌نێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات.
له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه، ئامووزش‌و
په‌روه‌رشه، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پێگه‌یه‌كی ئابووریی
تایبه‌ت به خۆی نیه، له سه‌دا سه‌د چاوی له ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌و ته‌نیا
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و بوودجه‌یه‌ی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆی دیاری
ده‌كرێ.
به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵات خوێندن تا كۆتایی دواناوه‌ندیی، به خۆڕاییه‌و
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌رفه‌تی خوێندن‌و ئیمكاناتی پێویست بۆ هه‌موو تاكێك
بڕه‌خسێنێ‌و به‌رهه‌ڤـ بكات. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌زانین كه هه‌موو ساڵێ له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنی ناونووسیی قوتابییان، وه‌زاره‌تی ئامووزش‌و په‌روه‌رش، به
ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌و به‌خشنامه‌ی ئیداری، راده‌گه‌ێنێت كه
بنه‌ماڵه‌كان پێویست ناكات هیچ پاره‌یه‌ك بده‌ن‌و قوتابخانه‌كان بۆیان نیه داوای
یارمه‌تی له بنه‌ماڵه‌كان بكه‌ن. به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مانه ته‌نیا
پڕ‌وپاگه‌نده‌ی بۆش‌و به‌تاڵن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خولی خوێندن به هۆی ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ
ئه‌م دامه‌زراوه، چه‌ند مانگ پاش كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌درێ به
وه‌زاره‌ت‌و پاشان له به‌ینی پارێزگاكان‌و دواتریش له نێوان شار‌و قوتابخانه‌كان
دا دابه‌ش ده‌كرێت، گیر‌و گرفت بۆ به‌رپرسه‌كان پێك دێت. به‌رپرس ده‌بێ فیشی
ئاو‌و به‌رق‌و گاز‌و ته‌له‌فوون له گیرفانی خۆی بدات‌و كه‌چی ته‌خته یان
ماژیكی وایت بۆرد به قه‌رز له بازاڕ بێنێ‌و به تكا‌و پاڕانه‌وه له خاوه‌نی
"نوشت ابزار"ه‌كان (كه‌ره‌سه‌كانی نووسین) كاغه‌زی قوتابخانه دابین بكات. به
كورتی هه‌رچی به‌رپرسی قوتابخانه‌یه، ئه‌بێ چه‌ند مانگێك قه‌رزداری كاسبكاری
ناو بازاڕ بێت. له وه‌ها ره‌وتێكدا‌و له رووی ناچارییه‌وه به‌رپرسی
قوتابخانه‌كان ده‌سته‌وداوێنی بنه‌ماڵه‌ی قووتابیان ده‌بن‌و داوایان لێده‌كه‌ن
كه یارمه‌تیی ماڵیی قوتابخانه بده‌ن، هه‌ڵبه‌ت جاری واش هه‌یه ئامووزش‌و
په‌روه‌رش خۆی به‌رپرسه‌كان ناچار به‌م كاره ده‌كات. وه‌ك چۆن له ساڵی
خوێندنی87 ـ 1386دا داوای كرد. قوتابخانه‌كان ده‌بێ خۆیان یارمه‌تیی لووله
كێشیی گاز كۆ بكه‌نه‌وه‌و ده‌وڵه‌ت ناتوانێ یارمه‌تییان بدات‌و ئاشكرایه كه
ئیتر نه‌وت‌و گازۆڵیشیان بۆ نانێرن!
له‌م ساڵی خوێندنه‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی ته‌رخانكراو زۆر دره‌نگتر له
ساڵان ئه‌ویش به شێوه‌ی نیو‌و ناته‌واو گه‌یشته قوتابخانه‌كان، گیر‌و گرفت بۆ
به‌رپرسی قوتابخانه‌كان پێك هات. به چه‌شنێك كه بۆ نموونه له شاری مه‌ریواندا
ئه‌م مووچه‌یه له مانگی ره‌شه‌مه‌دا رژایه حیسابی قوتابخانه‌كانه‌وه، ئه‌ویش
وه‌ك وتمان به چه‌شنێكی نیوه‌و ناته‌واو. به جۆرێك كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
قوتابخانه‌كان قه‌رزاری به‌رپرس‌و جێگری قوتابخانه‌كان یان كاسبكاری بازاڕن. به
پێی سه‌رچاوه باوڕپێكراوه‌كان، قوتابخانه شه‌و‌و رۆژانه‌كان له شاری
مه‌ریوان‌و به‌خشی چناره‌دا هه‌ركام نزیكه‌ی بیست ملیۆن تمه‌ن قه‌رزاری
ماونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای به‌رپرسه‌كان بۆ راكێشانی ئێعتبار به هیچ
جێگایه‌ك نه‌گه‌یشتووه.
هاوكات ئه‌بێ ئه‌وش بڵێین كه له مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه تا ئێستا مووچه‌ی
ئیزافه‌كاریی مامۆستایان نه‌دراوه‌و به پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتی ده‌وڵه‌ت كه
چه‌ندین جار رایگه‌یاندبوو كه له نه‌ورۆزی 87ه‌وه ته‌واوی مووچه‌ی
دواكه‌وتووی مامۆستایان ده‌درێ، به‌ڵام مامۆستای وا هه‌یه كه مووچه‌ی كاری
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری هێشتا له لای ده‌وڵه‌ت ماوه‌و روونیش نیه كه‌ی ئه‌گاته
ده‌ستی! ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له سه‌ر نرخی
بۆشكه نه‌وتی 48 دۆلار بوودجه‌ی وڵاتی دیاری كردووه. كه‌چی ده‌زانین كه
هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 86ه‌وه نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا‌و له‌و ساڵه‌دا ده‌وڵه‌ت
به دوو به‌رابه‌ری ئه‌و نرخه نه‌وتی فرۆشت. ئه‌ی باشه ئه‌م داهاته چی
لێهات، ئه‌گه‌ر خه‌رجی گرووپه تیرۆریسته‌كان‌و كڕینی قاچاخی كه‌ره‌سه‌كانی
دابین‌كردنی وزه‌ی ناوكی‌و دزی‌و به‌رتیلدان به‌م وڵات‌و به‌و لایه‌ن نه‌كرا؟!! |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |