|
12-02-1387
?
: گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی
نوروێژ
یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ی كه
كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تیمان داده‌نێت‌و ره‌نگ دانه‌وه‌ی
راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیان‌و كه‌سایه‌تیمان ده‌بێت، په‌روه‌رده‌ی ناو خێزانه، ئه‌و
په‌روه‌رده‌یه كه ته‌نیا فێری بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وت‌و مامه‌ڵه‌كردنمان ناكات، به‌ڵكو
له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی‌و جیاوازیی ره‌گه‌زی فێرمان ده‌كات، ده‌توانین ئه‌م
كاره له چه‌ند خاڵێكدا به كورتی ئاماژه پی بكه‌ین.
1ـ ئه‌ونده له‌ماڵدا گرنگی به بوونی كوڕ ده‌دریت هنیده‌و بگره زۆریش كه‌م
گرنگی به بوونی كچ ده‌درێ.له‌و دیارده ناحه‌زه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه كوڕ
پشت‌و په‌نایه، به‌ڵام كچ ماڵك‌و سامانی كه‌سێكیتره‌و نابیته كۆڵه‌كه بۆ بنه‌ماڵه.
نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت له رۆژگاری ئه‌مرۆدا ئه‌وه‌ی كوڕێك ده‌توانێت ئه‌نجامی
بدات، به‌هه‌مان شێوه‌و بگره زۆرتریش كچه‌كه‌ش ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات، هه‌روه‌ها
ئه‌و كاره قانوونی‌و ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی كوڕێك ده‌توانێ ئه‌نجامیان بدات، كچێكیش
ده‌توانێت هه‌مان كار به‌رێوه به‌رێت، له به‌ر ئه‌وه جیاوازی‌دانان له نێوان كچ‌و
كوڕدا هیچ بنه‌مایه‌كی زانستیی نیه.
به‌ڵكوو بگره به‌شێكی خراپی ناو بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌یه‌و هیچی
تر!!!!!
ده‌بێت كارێك بكه‌ین ئه‌و جۆره دیارده ناله‌بار‌و ناشیرینانه نه‌هێڵین.
2ـ كاتێك منداڵ ده‌كه‌وێته ته‌مه‌نی یاری‌كردن، ئێمه وه‌كوو دایك‌و باوك دێین
یاره‌كانیان جیاده‌كه‌ینه‌وه، كوڕان له ده‌ره‌وه گه‌مه ده‌كه‌ن‌و كچان له ماڵه‌وه،
هه‌روه‌ها یارییه‌كانی كوڕان بریتییه له شته شه‌ڕكه‌ره‌كان وه‌ك تۆپ‌و تانك‌و
ده‌مانچه‌و یان چۆن له داهاتوو ببێته پیاوێكی سالار‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست، هه‌روه‌ها
ئه‌و یارییانه‌ی كوران ده‌یكه‌ن جێگا‌و شوێنی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاره
به پێچه‌وانه‌ی گه‌مه‌كانی كچانه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ته كچان له چوارچێوه‌ی هێندێ یاری كه له منداڵیه‌وه ده‌یان كاته‌وه
به دایكێكی ناو ماڵ‌و فێریان ده‌كات چۆن ببنه ژنی ماڵ، هه‌روه‌ها له‌شوێنێكی
زۆر ته‌سك‌و بچوكدا ده‌رفه‌تی یاریكردنیان پێ ده‌درێ.
3ـ منداڵی كوڕ له شێوه‌ی قسه‌كردن دا فێری چه‌ندین زاراوه ده‌كرێن كه زۆر
زه‌حمه‌ته كچان بتوانن به‌كاری بهێنن یان هه‌ر بیری لێ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه دا كچان فێری ئه‌وه ده‌كرێن چۆن خزمه‌تی
براكانیان بكه‌ن گه‌ر له ته‌مه‌نیش دا له براكانیان گه‌وره‌تر بن.
4ـ دواتر ده‌گاته ته‌مه‌نی خوێندن له ده‌رفه‌ت‌و شانسی بۆ كوره‌كه له بارتره
له هی كچه‌كه. ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆربه‌ی ده‌رچووانی ئاست‌و پله به‌رزه‌كانی
خوێندن كوڕه‌كان بن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچان هه‌ر مافی
ئه‌وه‌یان پێ نادرێ بخرێنه به‌ر خوێندن، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی هۆكارن بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست به‌و جیاوازییه گه‌وره‌ی نێوان ئه‌و دوو مرۆڤه بكه‌ین.
یان له بواری خوێندندا زۆر به‌شی خوێندن هه‌یه كه‌مترین ژماره‌ی كچان تێیدا
ده‌خوێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه له‌بواری خوێندندو له
كڵاسی قوتابخانه له یه‌كتری داده‌بڕێن له به‌ر ئه‌وه گوناحه‌و شه‌رع رێگا
نادات كچ‌و كور پێكه‌وه بن ناهێڵن پێكه‌وه بخوێنن .
به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین جیاوازی‌و دورخستنه‌وه ده‌خه‌نه نێوانی ئه‌م دوو جێنه.
كه ده‌یانخه‌نه ناو ده‌ریای بێ بنه‌وه، هه‌ر بۆیه له وڵاتانی ئیمه‌دا
پیاوان هه‌میشه چاویان برسیه بۆ بینینی ژن‌و توشی ده‌یان‌و هه‌زاران كێشه‌یان
ده‌كه‌ن.
چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه بكه‌ین:
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر باسه‌كه نه‌ڕۆین‌و خوێنه‌ر بێزار نه‌كه‌ین به كورتی
چه‌ند شتێك هه‌یه زۆر پێویسته كاری بۆ بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه،
له‌وانه:
1ـ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه له نێوان كچ‌و كوڕدا جا به هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بێت، واته دابین‌كردنی مافی یه‌كسان بۆ هه‌ردوو لا واته كچ‌و كوڕ، تا
وه‌كوو هه‌ر یه‌كه‌یان بتوانن شانسی به‌شداری‌كردنیان له چالاكییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و شانسه‌ش ده‌ست بكه‌ویت، كه له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكانی زانست‌و
هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان بتوانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.
2ـ جیاوازی نه‌كردن له‌جۆری خوێندندا كه هه‌ردوو لا بتوانن ده‌ستیان به هه‌موو
بواره‌كانی خوێندن رابگاو به هیچ بیانوویه‌ك ده‌رفه‌تی خوێندنی لێ زه‌وت
نه‌كرێت، واته بتوانێت خوێندنی باڵا به ئاسانی ته‌واو بكات‌و رێگه‌ی لێ
نه‌گیرێت وه‌كوو كچ، كه به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین كه‌مترین ژماره‌ی ژنان
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵای خوێندنن، یان به هۆی رێگه‌لێگرتنیانه‌وه نه‌یان
توانیوه بگه‌نه ئاستێكی زانستیی به‌رز .
3ـ كاركردن بۆ هێنانه‌دی یه‌كسانیی كچ‌و كوڕ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی
كۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن، ئه‌م یه‌كسانییه‌ش ته‌نیا
به‌ده‌سته‌به‌ركردنی یاسا نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی پته‌وی
له پشت نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه رابێین چۆن به‌رگری
له خواسته‌كانی خۆمان بكه‌ین.
به‌رپرسایه‌تیی ژیانی خۆیان له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن، دابین‌كردنی ئه‌م
یه‌كسانییه ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات كه كه‌س له جیاتی كه‌س بڕیار نه‌دات،
كه‌س به ناوی ئه‌وی تره‌وه قسه‌و بڕیار نه‌دات، ئه‌مانه به‌ره‌وه ئه‌وه‌مان
ده‌بات چۆن به‌شێوه‌یه‌كی درووست په‌نا بۆ هێزی بیركردنه‌وه‌ی خۆمان به‌رین.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه له ناو پێك هاته‌ی مێژووی ئێمه‌دا
هه‌یه. ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه ژن به سه‌رچاوه‌ی شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی خێڵی
ده‌زانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته دان به مافی مرۆڤبوونی ژن‌دا بێنین‌و
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بیت تا ژن به مه‌ف‌و ئازادییه‌كانی خۆی
نه‌گات زۆر زه‌حمه‌ته كۆمه‌ڵگا بتوانێت ئازادییه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بینێت.
4ـ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی جوانان تووشی
لێدان‌و سوكایه‌تی‌و كوشتن‌و ئه‌تك كردن ببنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت كه ئیمه
ئێستا وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد كه وڵاتی سه‌ربه‌خۆمان نیه حیزبه
كوردستانییه‌كانمان یاسای سزای تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سالانه ده‌ر بكن، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدرێت مه‌سه‌له‌ی ژنان وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌واو
مرۆیی ته‌ماشا بكرێت، هه‌روه‌ها نه‌فره‌ت كردن له‌و دیاردانه‌ی ده‌بنه هوی
ئه‌وه‌ی ژنان‌و كچان بازرگانییان پێبكرێت .
ئێستا له ئێران‌دا ژنان‌و كچانی كه‌مده‌ست‌و لێقه‌وماو و بێ‌ده‌ره‌تان بازرگانیی
وڵاته عه‌ره‌به‌كانیان پێ ده‌كرێت. به داخه‌وه به‌شێكیش له ئێمه
ده‌گرێته‌وه....
یان ده‌بن به قووربانیی تاوانی پیاوانی خوێنرێژ‌و له باتی تاوانی پیاوان بۆ
هه‌تا هه‌تایه له ماڵی خه‌زوره به چاوێكی سووكه‌وه سه‌یر ئه‌كرێن.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ژن خاوه‌نی مافی یاسایی نیه له بواره‌كانی
به‌خێوكردنی منداڵ‌و وه‌رگرتنی مافی جیابوونه‌وه‌و میرات، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه
بكه‌یه‌نه جێگه‌ی كاركردن به‌وه‌ی بتوانین له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو ئه‌و
یاسا‌و نه‌ریتانه بكه‌ین به به‌شێك له مێژوو وه‌ك كارێكی خراپی نه‌وه‌كانی
پێشوو به‌نه‌وه‌كانی داهاتوومانی ببێژینه‌وه.
5ـ داوا له دایك‌و باوكان بكه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له نێوان كوڕ‌و كچ دا
نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له یه‌كه‌م رۆژی له‌دایك بوونه‌وه تاكو گه‌وره‌ش ده‌بن، هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین ئه‌م جۆره په‌روه‌رده كردنه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوومان
ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێك بۆ له‌دایكبوونی نه‌وه‌یه‌كی ئازاد. لێره‌دا مه‌به‌ستم
له‌و په‌روه‌رده‌یه ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده‌ی منداڵ به پێی نوێترین شێوه‌ی
ده‌روونناسی منداڵ له‌یه‌كه‌م رۆژی ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تا دوارۆژی
ژیانی درێژ ده‌بێته‌وه .
ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته پڕ له مێهره، به‌رامبه‌ر به كچێك وه‌ك كه‌سێكی لاواز له
ماڵدا ئه‌نجام ده‌درێ ده‌ره‌نجامی یه‌كه‌می بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تیی ئه‌م
كچه لاواز ده‌رده‌چێت.
جیاكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر پێوانه‌ی جینسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه كاری
پیاوانه‌یه‌و ئه‌مه كاری ژنانه‌یه، تاوه‌كوو ئێستاش هێندێك كار هه‌یه به‌كاری
پیاوانه ناسراوه‌و ژن نه‌ی توانیوه كاری تیدا بكات، یان هێندێ كار هه‌یه له
ناو ماڵدا به كاری ژنان ناسراوه به‌ڵام له ده‌ره‌وه وه‌ك ده‌ستكه‌وه‌ت‌و كاری
پیاوان ته‌ماشای ده‌كرێت .
ئه‌م وته‌و جۆره جیاوازییانه بۆ خۆی مانای ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كارێك
بنه‌مایه‌كی ئابووریی هه‌بوو وه‌ك كاری پیاوان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر كارێك زۆر گرنگیش بێت به‌ڵام بنه‌مایه‌كی ئابووری نه‌بێت وه‌ك كاری ژنان
ته‌ماشای ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌گه‌زی پیاو به‌سه‌ر ره‌گه‌زی ژن دا زاڵ
بیت‌و له ئه‌نجام دا توندوتیژی دژی ره‌گه‌زی ژنی لێ بكه‌وێته‌وه...... |