|
به‌هره‌مه‌ند بن. له‌و جۆره
سیستمانه‌دا ژنان یه‌كێك له توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان كه زۆرترین زه‌ربه‌و غه‌در‌و
بێ‌عه‌داڵه‌تیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. یه‌كێك له‌و رێژیمه سه‌ده ناوه‌راستییانه،
كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه له ماوه‌ی 29 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له نگریسی خۆیدا
به‌رده‌وام یاسا‌و گه‌ڵاله‌گه‌لی جۆراوجۆری هه‌ڵاواردن‌و ئاپارتایدی له سه‌ر
بنه‌مای جینس، نه‌ژاد، ئایین‌و ره‌چاو كردوه‌و له‌م رێگایه‌دا ژنان له مافی ره‌وا‌و
مرۆیی خۆیان بێ‌به‌ش ده‌كه‌ن، تاكوو هیچ قسه‌و باسێك له ئازادی، عه‌داڵه‌ت‌و
یاساكان نه‌هێنه ئاراوه. سه‌همیه‌بندیی جینسییه‌تی یه‌كێك له‌و گه‌ڵاڵانه‌یه
كه چه‌ند ساڵێك به شێوه‌ی نهێنی‌و شاراوه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م
رێژیمه‌وه له ئارادا بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كه‌وتۆته
به‌رباس‌و بۆته مژارێك بۆ ده‌ڕبرینی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران‌و به‌تایبه‌ت
چالاكانی خوێندكاری‌و خه‌باتگێرانی مافی ژنان.
سه‌ره‌تا با پێناسه‌یه‌كی
كورت له‌م چه‌مكه بكه‌ین: له راستی‌یدا سه‌همیه‌به‌ندی جینسییه‌تی ده‌رخه‌ری
هه‌ڵاواردن‌و جیاوازی‌دانان له سه‌ر بنه‌مای جینسییه‌تی مرۆڤ له نیزامی كۆماری
خۆمه‌ینی دایه، روانینێكه كه له ئیدئۆلۆژیی دواكه‌وتوو‌و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رێژیمه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و به واتای پێشلكاری ئاشكرای
مافه‌كانی هاوولاتیبوون‌و دێموكراتیكی كچان‌و ژنانی خوێندكاری ئێران له
زانستگاكاندایه‌و دژایه‌تی‌یه‌كی بێ‌ئه‌مڵا‌و ئه‌ولای به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانی
ژن‌و پیاو ده‌كات.
ئامانج له‌و گه‌ڵاله پاشڤه‌رۆیه، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تێكۆشان‌و
چالاكی‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی ژنان‌و پێشگیری له نواندن‌و ده‌رخستنی هێز‌و
توانایی‌و لێهاتوویی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگادایه. چوونكه خوێندنی كچان‌و ژنان ده‌بێته
هۆی سه‌ربه‌خۆیی كه‌سایه‌تیی ئه‌وان‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی ژنان.
هه‌ر له‌و حاڵه‌دا به‌شداریی ژنان له مه‌یدانی كار‌و چالاكییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا‌و
وه‌ئه‌ستۆ گرتنی رۆڵ‌گه‌لی گه‌وره‌تر له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له بواره
جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا ده‌بێته هۆی دێموكراتیزه‌بوونی فه‌زایی ژیان‌و پێوه‌ندی‌یه
كۆمه‌ڵایه‌تیی‌یه‌كان‌و ئاگایی‌و هۆشیاربوونه‌وه‌یان له سه‌ر حقووق‌و مافه‌كانیان.
چوونكه گارانتی ئه‌و مافه قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه بۆ گشت بیاڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و
ژیان‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مۆدێرن ده‌بات.
ده‌نگۆی گه‌ڵاله‌ی سه‌همیه‌به‌ندی جینسییه‌تی به قازانجی كوڕان له
زانستگاكانی ئێران، له ساڵی 1382ی هه‌تاوی‌و چه‌ند ساڵێك پاش ئه‌وه كه
رێژه‌یی قبووڵی كچان له 50% تێپه‌ری بوو، بیسترا. ته‌نانه‌ت له مه‌جلیسی
شه‌شه‌می رێفۆرمیسته حكوومه‌تی‌یه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌دی خاته‌می
كه مه‌جلیسیشیان له‌ده‌ست دابوو، ده‌یانهه‌ویست ئه‌و گه‌ڵاله‌یه بێننه به‌رباس،
به‌تایبه‌ت له رشته‌ی پزیشكی‌دا، به‌ڵام كاتێك كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی‌و
ره‌خنه‌ی به‌رفراوان‌و توندی چالاكانی خوێندكاری‌و تێكۆشه‌رانی مافی ژنان
رووبه‌روو بوونه‌وه، به رواڵه‌ت بێ‌ده‌نگیان لێ كرد. له راستی‌دا ده‌وڵه‌تی
به‌ناو رێفۆرمخوازی خاته‌می، له كرده‌وه‌دا، به شێوه‌یه‌كی نهێنی
سه‌همیه‌به‌ندی جینسییه‌تی له رشته‌ی پزیشكی له زانستگاكاندا به‌ڕێوه برد.
به چه‌شنێك كه تا ساڵی 1384 ته‌ركیبی جینسییه‌تی له هه‌موو ئه‌و زانستگانه‌دا
كه ئه‌و ریشته‌ی تێدا بوو، به ته‌واوی یه‌كسان‌و به‌رابه‌ر بوو.
ساڵی 1385 نوێنه‌رانی مه‌جلیسی حه‌وته‌م به ئاشكرا باسیان له‌و گه‌ڵاله‌یه
كرد. به گوێره‌ی ئه‌و گه‌ڵاله‌یه، لانیكه‌م 30% بۆ هه‌ر جینس (واته كچ‌و كوڕ)
له زانستگاكان دیاری ده‌كرێت‌و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له ساڵی نوێی
خوێندنی 1387ـ 1388 به‌رێوه بچێت‌و به‌م شێوه‌یه تاكه رێگای پێشكه‌وتنی ژنان
بگرن‌و به‌ربه‌رست بۆ به‌شداری ژنان له زانستگاكاندا پێك بێنن. له چه‌ند ساڵی
رابردوودا، ژنان زۆرینه‌ی به‌شدارانی زانستگاكانی ئێرانیان پێك هێناوه‌و حه‌ز‌و
تامه‌زرۆیی ژنان بۆ خوێندن بۆته هۆی ئه‌وه كه ئه‌م ره‌وته هه‌ر درێژه‌ی
هه‌بێت. ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له 60% له خوێندكارانی
زانستگاكانی ئێران ژنن‌و كه‌متر له 40%ی دیكه له پیاوان پێك دێت.
كاربه‌ده‌ستانی رێژیم ئه‌م ره‌وته به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر داهاتووی كۆمه‌ڵگای
ئێران ده‌زانن‌و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به‌رده‌وام نیگه‌رانیی خۆیانیان
له‌م بواره‌دا ده‌ربڕیوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یان، ئه‌وان كۆمه‌ڵێك پاساو دێننه به‌رباس كه هیچ بنه‌مایه‌كی
عه‌قلانی‌و مه‌نتقیان تێدا به‌دی ناكرێت. پاساوگه‌لی وه‌ك: له‌نێوچوونی
هاوسه‌نگی جینسیه‌تی له زانستگاكاندا، بێ‌كه‌ڵك مانه‌وه‌ی به‌شێك له
هه‌زینه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی مرۆڤی پسپۆر، گۆڕانی
جینسییه‌تی بازاڕی كار، دابین‌كردنی خه‌وتنگه‌و شوێنی حه‌سانه‌وه، پاراستنی
خوێندكارانی كچ له خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رهه‌ڵدانی كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاكامی چوون سه‌ری خوێنده‌ورای ژنان، به‌تایبه‌ت له
بواری پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش‌و هتد... كه به رای من هه‌موویان بیانوویی
نادرووست‌و ناعه‌قلانین‌و ده‌توانین بڵێن كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی خوێندن‌و فێربوونی زانست‌و
پێشكه‌وتن‌و ناچار كردنی ژنان بۆ چوون له بیاڤ‌و بواری گشتی بۆ بواری
تایبه‌تی‌و ته‌ریك خستنه‌وی ژنان‌و گه‌ییشتنیان به مه‌به‌ستی ئه‌سڵی
ئیدئۆلۆژی 29 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیانه، واته ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌ی ژن
ته‌نیا خزمه‌ت كردن به پیاو‌و دایكییه‌تی‌و مانه‌وه له ماڵ‌و... هتد.
كارناسانی په‌روه‌رده له ئێران‌دا، یه‌كێك له كۆسپه سه‌ركی‌یه‌كانی
تێنه‌په‌رینی كوڕان له ئه‌زموونی چوون بۆ زانستگا (كنكور) مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی
ئه‌وان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. ئه‌م هۆكار‌و ئاسته‌نگه نابێ ببێته هۆی ئه‌وه كه
هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به قازانجی ئه‌وان به‌رێوه بچێت، به‌پێچه‌وانه له
هه‌موو دونیادا هه‌ڵاواردنه ئه‌رێنی‌یه‌كان به قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی ژنان
ده‌درێت، نه پیاوان. نموونه‌ی ئه‌م راستییه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو‌و
دێموكراتیكی جیهان‌و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئیسكاندیناوی به ئاشكرا ده‌بینرێت. له
حاڵێكدا كه بۆ كه‌مره‌نگ كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی كوڕان، پێشنیار‌و
بیر‌و بۆچوونی جیاواز كه‌وتۆته به‌رباس، تاكوو گه‌ڵاله‌یه‌كی دواكه‌تووانه‌و
ناسه‌رده‌میانه‌ی وه‌ك سه‌همیه‌به‌ندیی جینسییه‌تی نه‌یه‌ته ئاراوه‌و مافی
پێشه‌كه‌وتنی‌و نواندنی توانایی‌و لێهاتوویی ژنانی ئێران پێشل نه‌كرێت، به‌ڵام
كاربه‌ده‌ستان هیچ گوێرایه‌ڵی‌یه‌كیان بۆ ئه‌م بۆچوون‌و پێشنیارانه نه‌بووه‌و له
سه‌ر بریاره‌كه‌یان سوورن.
بارودۆخی ژنان له ئێران رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات‌و ئه‌م دۆخ‌و
ره‌وشه له سه‌ر ژنانی خوێندكاری زانستگاكانیش زیاتر له كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه
ده‌چێت‌و به گوێره‌ی بریاری به‌رپرسانی زانستگاكانی ئێران، له ساڵی نوێی
خوێندندا ژنان بۆ پاراستنی به قه‌ولی ئه‌وان حیجابی ئیسلامی، ده‌بێ كۆمه‌ڵێك
پێوانه‌و مه‌رج واژۆ بكه‌ن، هه‌تا بتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن. ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌گه‌له‌یه كه ئه‌وان له خه‌وتنگه‌و شوێنی حه‌سانه‌وه‌یان
له‌گه‌لیان به‌ره‌وروون‌و ئیمكاناتێكی ته‌ندرووستی‌و خوارده‌مه‌نی خراپیان
له‌به‌رده‌ست دایه‌و به‌رده‌وام له ژێر زه‌خت‌و گوشار‌و هه‌ره‌شه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی زانستگاكان‌و هێزه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كاندان. به‌ڵام ژنانی ئێران
ئیتر له بازنه‌و چوارچێوه ته‌نگ‌و به‌رته‌سكی تایبه‌تی هاتوونه‌ته ده‌رێ‌و
بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆیان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانیان‌و جێگیركردنی
به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانی له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگا هاتۆنه‌ته مه‌یدان‌و
ده‌یانهه‌وێ به شێوه‌ی پێویست رۆڵی سه‌ره‌كیی خۆیان له بواری گشتی‌دا بگێڕن.
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م راستییه‌ش، جووڵانه‌وه‌ی ئاكتیڤ‌و روو له
گه‌شه‌ی ژنانی ئێرانه كه هه‌رچی كات تێده‌په‌رێت، به‌هێز‌و به‌هێزتر ده‌بێ‌و
كچان‌و ژنانی خوێندكار پێشه‌نگ‌و ئاڵاهه‌ڵگرانی ئه‌و بزاڤ‌و به‌رخودان‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌ن. |