|
نووسینی: نووشین عه‌برایی ؛
وه‌رگێڕانی: كوێستان فتوحی
به بڕوای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه، رێكخراوه فیمینیستییه‌كان و په‌ره‌گرتنی
مافی ژنان و خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توند و تیژی دژی ئه‌م توێژه، مه‌یدان له
پیاوان ته‌سك بۆته‌وه، بۆیه ئه‌م بارودۆخه بۆ هێندێكیان خۆش نیه. پرسی خه‌ته‌نه‌ی
ژنان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانی پووچه‌ڵ كردۆته‌وه‌و هه‌موو دنیای له خه‌می
قوربانییانی جه‌هل و نه‌زانی وه گریان خستوه، له سه‌د ساڵی ڕابردوودا پرسی
خه‌ته‌نه‌ی ژنان یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆربه‌ی
كۆمه‌ڵه و ناوه‌نده‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌نجوومه‌نه
پزیشكییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌روونناسان بووه. ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان له خاڵێك
دا به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌ویش قه‌ڵتوبڕ كردنی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان ته‌نیا
به مه‌به‌ستی پێشگیری له چێژ وه‌رگرتنی جینسی‌و له ئاكامدا به نیازی
پاراستنی داوێن پاكیی ئو توێژه.
ئه‌م نه‌ریته له ئه‌فریقا و
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ساڵانێكی زۆر كۆن. دیاره ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌كی روونی نیه. ئه‌م میراته
كولتووری‌و نا مرۆڤانه‌یه، نه‌وه له دوای نه‌وه‌و سینگ به سینگ به‌بێ هیچ كه‌م
و كۆڕی یا گۆڕانێك گه‌یوه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. به‌جۆرێك
كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ساڵانه سێ میلیۆن كچی بێ تاوان ده‌بنه قوربانیی
ئه‌م جینایه‌ته. خه‌ته‌نه‌ی ژنان چوار شێوازی جیاوازی هه‌یه كه به‌پێی نه‌ژاد
و میللییه‌تی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێ. ئه‌م كاره ڤامرۆڤانه‌یه له خرابترین هه‌لومه‌رج
و له‌و شوێنانه‌دا كه له هه‌ر جۆره پاك و خاوێنی، ده‌رمانی بێهۆشی یا كه‌لوپه‌لی
پێویستی نه‌شته‌رگه‌ری بێبه‌شن، به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره
رێوره‌سمێك به‌ڕێوه ده‌چێ كه تێیدا ژنێكی به ته‌مه‌ن كه له قه‌ڵتوبڕكردنی
ئه‌ندامی جینسیی كچاندا پسپۆره، هه‌ندێك جاریش دایكی منداڵه‌كه به چه‌قۆیه‌ك
یا تیغ (مووس)ێك كه زۆرجار به‌هۆی زۆر به‌كار هێنران، كول و قایروساوییه‌وه، به
دڵڕه‌قییه‌كی ته‌واوه‌وه له گیانی ئه‌و منداڵه بێتاوانه به‌رده‌بن و كه له
ترسان وه‌ك مێرووه‌كه ده‌له‌رزێ، تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵی كه‌مئه‌ندامانی ده‌كه‌ن.
دوایه‌ش به ده‌رزییه‌كی زۆر ئه‌ستوور و ده‌رزییه‌كی ناخاوێن برینه‌كه ده‌دوورنه‌وه‌و
ته‌نیا كۆنێكی زۆر چووك ئه‌ویش بۆ مێز كردن ده‌هێڵنه‌وه. دوای ته‌واو كردنی
كاره‌كه‌یان كه‌مێك خۆڵه‌مێش به برینه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن و پاشان لاقه‌كانی منداڵه‌كه
توند به په‌كنده‌وه ده‌به‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنرێژی نه‌كا دوایه‌ش منداڵه
بێچاره‌كه له گۆشه‌یه‌ك فڕێ ده‌درێ تا بۆ خۆی چاك بێته‌وه، جاری وایه ئه‌و
منداڵه تا 40 رۆژ هێزی رێگا رۆیشتنی نیه. ئه‌وجار دایك و باوك به شانازییه‌وه،
له‌ناو خزم و تایفه‌دا دێن و ده‌چن و فه‌خر ده‌فرۆشن كه به‌م كاره، ئاماده‌یی بۆ
زه‌ماوه‌ند، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌ی و داوێن پاكیی كچه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردوه.
ریما سه‌لاح سه‌رۆكی به‌شی به‌ربه‌ره‌كانێ دژی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له یونیسێف
ده‌ڵێ: به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره، دایك و باوك ده‌توانن منداڵه مێینه‌كه‌ی
خۆیان بنێرنه ناو كۆمه‌ڵگه‌و به مایه‌ی شانازیی خۆیانی بزانن. به‌ڵام
گیروگرفتی ئه‌و قوربانییانه‌ی جه‌هل و نه‌زانی به‌وه‌نده ته‌واو نابێ.
ته‌مه‌نی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره چوار تا 12 ساڵه، زۆر منداڵ به‌هۆی
ئازاری زۆره‌وه هه‌ر له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
خوێنرێژیش یه‌كێكی تر له هۆیه‌كانی مردنی ئه‌و قوربانییانه‌ی نه‌زانی و
دڵڕه‌قیی مرۆڤه. ئه‌وانه‌ی تریش ده‌مێننه‌وه تا كۆتایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ
گیروگرفتی زۆری فیزیكی‌و ده‌روونی به‌ره‌وروو ده‌بن. به‌پێی راپۆرتی
كارناسانی به‌شی به‌ربه‌ره‌كانی بۆ نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌ی ژنان زۆر جار برینی
چه‌قۆ یا تیغ تا نزیك كۆم ده‌ڕوا، دوور نیه و ته‌نانه‌ت رێگارۆیشتنیش بۆ ئه‌و
ژنانه به زه‌حمه‌ت ده‌بێ. ئه‌م كاره هێندێك جار ده‌بێته هۆی هه‌وكردنێكی زۆر
له ئه‌ندامی زاوزێ و شوێنی میز و ئه‌و چڵكه له هه‌موو له‌شیدا بڵاو
ده‌بێته‌وه. به‌شێك له‌و ژنانه تووشی نه‌زۆكی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی دووگیانیش
ده‌بن له‌كاتی منداڵ‌بووندا له‌گه‌ڵ زۆر مه‌ترسیی گیانی به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، سڵامه‌تیی كۆرپه‌كه‌شیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له
هه‌ندێك شوێن كه ئیمكانی زیاتر هه‌یه، ناچار ده‌بن نه‌شته‌رگه‌ریی "سزاریه‌ن"
بكه‌ن، جیا له‌وه منداڵ یا دایكه‌كه له‌ناو ده‌چێ یا هه‌ردووكیان نوقسان ده‌بن
و تا كۆتایی ته‌مه‌ن له گێژاوی نه‌فامی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێ بسووتێن.
به وته‌ی دوكتور لاریس ئه‌لمورس پسپۆری منداڵان ولێكڵه‌ر له زانستگه‌ی
كارولینسكا له شاری ستوكهوڵمی سوئێد له‌نێوان 180 ژنی سوودانیی خه‌ته‌نه‌كراو
دا 99 كه‌س نازا "عقیم"ن و زۆربه‌یان به‌ده‌ست چڵك كردنه‌وه ئازار ده‌كێشن.
پسپۆران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی كرتنه‌وه‌ی خێرای
نه‌خۆشییه‌كانی جینسی وه‌ك ئه‌یدز و بۆ ژنان گیرگرفتی زۆر ده‌خوڵقێنێ.
لێكۆڵینه‌وه‌ی گۆڤاری له‌نسێت (Lancet) له مانگی ژوئه‌ن ده‌ری خست كه
خه‌ته‌نه‌ی ژنان هۆیه‌كی گرنگ بووه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌یدز و هه‌روه‌ها هۆیه‌ك
بووه بۆ چێژ وه‌رنه‌گرتنی جینسی له دوای پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش.
ئه‌و گۆڤاره له‌گه‌ڵ چه‌ند ژن كه خه‌ته‌نه كراون وتووێژی كردوه. به‌شی زۆری
له‌و ژنانه به‌ده‌ست ئازاری زۆر، مێزبه‌خۆدا كردن، نه‌زۆكی، سه‌رهه‌ڵدانی
برینی قووڵ له‌ناوه‌وه و گیروگرفتی ده‌روونی ده‌ناڵێنن. ئه‌و گۆڤاره
ماوه‌یه‌كه خه‌باتی جیددی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان ده‌ست پێ كردوه
و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای تونده له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره
ده‌كه‌ن.
له روانگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ژن بوونه‌وه‌رێكی ناپاك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره كه
به چاولێكردنی هه‌ر بێگانه‌یه‌ك له رێگه‌ی لاده‌دا و تووشی لارێی ده‌بێ.
بۆیه ئه‌م خودای پاكی و سه‌رچاوه‌ی عه‌شقی خودایی‌یه، سه‌ختترین توند و تیژی
له دژی ئه‌نجام ده‌درێ تا عه‌شقێك كه خودا پێی به‌خشیوه لێی بسێنرێته‌وه.
لایه‌نگری خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان سه‌ره‌ڕای قامكدانان له‌سه‌ر لایه‌نی له‌شساغیی
خه‌ته‌نه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه نه‌هێشتن یا كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌یلی جینسی
شووره‌یه‌ك به‌ده‌وری پاكی‌و پاكداوێنیی ژنان دا ده‌كێشێ. ئایا ئه‌و كه‌سانه ژن
وه‌ك مرۆڤ چاو لێ ده‌كه‌ن یا له ریزی ئاژه‌ڵاندا ده‌بینن كه پێویستیان به
چاودێری‌و نیگابانی هه‌یه؟ خۆزگه ئه‌م كرده‌وه‌یه كۆتایی به ناپاكییه‌كان
هێنابا. چ زۆرن ئه‌و كچه زۆر لێكراوانه‌ی به‌هۆی توندوتیژیی له‌م جۆره، ماڵ و
حاڵ و ته‌نانه‌ت وڵاتی خۆیان به‌جێ هێشتوه‌و، رۆژبه‌رۆژ دولاری زیاتر ده‌خه‌نه
گیرفانی بازرگانانی سه‌نعه‌تی سێكسه‌وه. هه‌ر ئێستا له جیهاندا 135 میلیۆن ژن
و كچی خه‌ته‌نه‌كراو هه‌یه كه 85% یان ئه‌فریقایین. له زۆر باره‌وه كچان ئه‌و
كاره سه‌خت و پڕ له مه‌ترسییه به به‌شێك له پێویستییه‌كانی ژیانی خۆیان
ده‌زانن، چونكه بڕوای گشتیی خه‌ڵك له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و كچانه‌ی
كه خه‌ته‌نه ناكرێن، به داوین پاكیان نازانن و كه‌س مه‌یلی ئه‌وه‌ی نیه
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنێ. بۆیه كچانی مه‌زلووم له پێناوی
مانه‌وه‌ی خۆیان و خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌كان بۆ ئه‌م پێویستی (كه‌مئه‌ندامی)یه مل
راده‌كێشن. له وڵاتانی بۆركینا فاسۆ، ساحلی عاج، غه‌نا، سیرالیئۆن، بنین،
كامیرون، سوودان، ئیتیۆپی، كنیا، چاد، عه‌ره‌بستان، ئۆردۆن، عێراق، سووریه،
ئێران، هێند، ئه‌ندۆنێزی، مالزی و سریلانكا، خه‌ته‌نه‌ی ژنان پێشینه‌ی مێژوویی
هه‌یه و له هێندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئه‌و كرده‌وه‌یه هه‌ر درێژه‌ی
هه‌یه. له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان نایاسایی
راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام خه‌ڵك له ناوچه دوور ده‌سته‌كان، به نهێنی و دوور له
چاوی مه‌ئمووران منداڵه‌كانیان خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن. ده‌مارگرژی و ورد بوونه‌وه‌ی
له‌راده‌به‌ده‌ری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان ریشه‌ی له
بارودۆخی فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وان دا هه‌یه‌و، رۆچۆته نێو بیر
و زه‌ینیانه‌وه، به‌جۆرێك كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان بكرێ دوور له چاوی
پۆلیس ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. پێویسته بگۆترێ له هه‌ندێك له وڵاتان بۆ نموونه
میسر، ئه‌و تاوانه نامرۆییه‌یان تێكه‌ڵاوی تێكنۆلۆژی كردوه‌و كچان له
نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێنن و ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ ده‌كه‌ن. له دوای وڵاتانی
ئه‌فریقایی، كوردستانی عێراق زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی لێ
به‌رێوه ده‌چێ. به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوی جیهانیی له‌شساغی 60%ی ژنانی
ئه‌و ناوچه‌یه (كوردستانی عێراق) خه‌ته‌نه كراون. به‌ڵام ئه‌وه‌یان به شێوه‌ی
رازێك له ده‌روونیان دا شاردۆته‌وه‌و له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س قسه ناكه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه وه‌ده‌ست كه‌وتوه له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی كوردستانی
عێراق له 1544 ژن و كچ 907كه‌س ئه‌م جینایه‌ته‌یان له‌سه‌ر به‌ڕێوه چوون. له‌و
ناوچه‌یه ژنان مافی ده‌ربڕینی هیچ بیر‌و بۆچوونێكیان نیه‌و وه‌ك بۆنه‌وه‌رێكی
ناپاك چاویان لێ ده‌كرێ كه مێرده‌كانیان لوتفیان كردوه پاروه نانێكیان
له‌به‌رده‌م داده‌نێن. كرده‌وه‌ی توند و تیژی پیاوان، نه‌خوێنده‌واری، كار
نه‌كردنی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، كه‌مپی ئیمكاناتی له‌شساغی، كه‌مپی
زانیاری، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵان، قاچاغی منداڵان و شووكردنی
پێشوه‌ختی كچان له‌و ناوچه‌یه، ئاماری خۆكوژی ژنانی رۆژ به رۆژ زیاتركردوه.
رێكخراوی یونیسێف رایگه‌یاندوه ئاماری ژنانی خه‌ته‌نه‌كراو له وڵاتانی
سه‌نعه‌تیش دا كه‌م نیه. تا ئێستا له ئه‌مریكا 168هه‌زار، له فه‌ڕانسه
42هه‌زار، له ئینگلستان 10هه‌زار ژنی خه‌ته‌نه‌كراو ناسراون. له وڵاتانی
ئوسترالیا، كانادا، دانیمارك، ئیتالیا، هوله‌ند و سوئێدیش ژماره‌ی ئه‌م ژنانه
كه‌م نین. ئه‌و ژنانه كۆچه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌ی ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستن كه چوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه. سه‌یر له‌وه‌دایه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان له هه‌لومه‌رجێكی خراپی ده‌روونی‌و جیسمانی دان،
به توندی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه كچه‌كانیشیان ده‌بێ خه‌ته‌نه بكرێن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 14 ژنی ئه‌فریقایی نیشته‌جێی وڵاتی فه‌ڕانسه
كراوه، 11 كه‌سیان كچه‌كانی خۆیان بۆ پشوو (تعگیلات) ناردۆته‌وه بۆ ئه‌فریقا تا
له‌وێ خه‌ته‌نه بكرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆخۆشیان قوربانیی ئه‌و كرده‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه نا دادپه‌روه‌رانه بوون.
خاڵێكی گرنگ كه ده‌بێ باس بكرێ مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تیی ئایینی ئیسلامه
له‌گه‌ڵ ئه‌و كرده‌وه نائینسانییه‌دا. زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێ ئه‌و كرده‌وه‌یه به
ئیسلامه‌وه بچه‌سپێنن و روخساری ئه‌و دینه‌ی پێ خه‌وشه‌دار بكه‌ن، به‌ڵام
ته‌واوی زانایان و گه‌وره‌كان به سوننی و شیعه‌وه زۆر فه‌توایان له‌دژی ئه‌و
سته‌مه مرۆیی‌یه داوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر "ئه‌لئه‌زهه‌ر" به‌یاننامه‌یه‌كی توندی دژی ئه‌و
كرده‌وه‌یه ده‌ركردو به‌دوای ئه‌ودا قوتابخانه ئایینی‌یه‌كانیش هه‌وڵی
ره‌تكردنه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌یان دا. دوژمنانی ئایین ئه‌م كرده‌وه‌یه به
موسوڵمانانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، له‌حاڵێك دا نه له قورئان دا ئیشاره‌ی پێ
كراوه نه له مێژووی ژیانی پێغه‌مبه‌ردا، ژنان و كه‌سوكاری بۆ ئه‌م كرداره
رێنوێنی كراون. به‌پێی راپۆرتی سایتی WACC له 26ی ئاوریلی ئه‌مساڵدا، نیل
فورد سه‌رۆكی به‌شی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌ی ژنان له ئه‌فریقا له
رێكخراوی یونیسێف سیاسه‌تێكی تازه‌و سه‌ختی بۆ خه‌بات دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه،
گرتۆته پێش و له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و WHO world health
organization و له زۆر رێكخراوی ناحكوومی (NGO) و فیمینستی‌یه‌كان بۆ مافی
له‌ده‌ست چووی ژنانی ئه‌و ناوچانه ده‌ستیان داوه‌ته هێندێك كاری به‌په‌له. بۆ
نموونه له رێكخراوه‌كانیRAINBO, NOCIRC, PRB TOSTAN, FGC, WOWORC, PRB و سه‌دان
ئورگان و رێكخراوی ناحكومیی دیكه خه‌بات بۆ نه‌مانی خه‌ته‌نه‌ی ژنانیان
كردۆته سه‌رفه‌سڵی كاری خۆیان و، هه‌وڵی جیددی بۆ ده‌ده‌ن. ته‌واوی كارناسان،
كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی پسپۆر له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه
خه‌باته‌كه نابێ ته‌نیا به شێوه‌ی فیزیكی‌و ترسان له گیروگرفتی قه‌زایی‌یه‌و
بێ، به‌ڵكوو له‌په‌نا ئه‌و سه‌خت گرتنانه‌و به‌رێوه‌بردنی یاسا و له‌به‌رچاو
گرتنی سزای قورس بۆ سه‌رپێچیكه‌ران و سزادانیان به پاره‌یه‌كی زۆر، ده‌بێ
هه‌وڵ بدرێ بۆ گۆڕینی بیروبۆچوونی خه‌ڵك. به وته‌ی "مارتا سانتوز یاز"
سه‌رۆكی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی یونیسێف، به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجی رێكخراو،
پێویستی به ئاگاكردنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه. یونیسێف
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامانجی خۆی دا پێویستی زۆری به هاوكاری ده‌وڵه‌تان،
كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵك هه‌یه تا له ریشه‌وه ئه‌و فه‌رهه‌نگه
بگۆڕێ و باوه‌ڕه‌و چه‌وته‌كان له بیر‌و زه‌ینی خه‌ڵكدا بسڕێته‌وه. له‌م
باره‌یه‌وه‌ش زۆری هه‌وڵ داوه، بوودجه‌ی زۆری بۆ ته‌رخان كردوه‌و رێگه‌چاره‌ی
پێویستی دیتۆته‌وه. رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاری زانایانی
كۆمه‌ڵناس و پسپۆرانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ئه‌و
ناوچانه كار ده‌كا، له رێگای فێركردنی ژنانه‌وه راده‌ی ئاگایی‌یان ده‌باته
سه‌ر و، به‌م جۆره شێوه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه‌یان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێ.
گیروگرفتی ده‌روونی و جیسمی منداڵه‌كانیان له‌دوای خه‌ته‌نه كردن ئاگاداریان
ده‌كه‌نه‌وه و قیزه‌ونیی ئه‌و كاره‌یان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه. به‌پێی
به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بیروفكری پیاوانیش كار ده‌كه‌ن تا ئه‌وانیش به چاوی
بوونه‌وه‌رێكی گرنگ له ژنان بڕوانن و له‌گه‌ڵ پیاوان به یه‌كسانیان بزانن.
هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێكی فیمینیستی به هاوكاریی رێكخراوه‌كانی
لایه‌نگری مافه‌كانی مرۆڤ گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌ستدایه كه به‌پێی ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه، بتوانن له ته‌واوی وڵاتاندا له هه‌ر كابینه‌یه‌ك دا وه‌زاره‌تێك
به‌ناوی وه‌زاره‌تی ژنان دامه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر‌و باشتر به
گیروگرفته‌كانی ژنان رابگه‌ن و پارێزگاری له مافه‌كانیان بكه‌ن. |