|
كوێستان فتووحی
گه‌ر بیر له‌و هه‌موو زوڵم‌و ئازار‌و ناهه‌قییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی
خۆمان ده‌كه‌مه‌وه، دڵم پڕ ده‌بێ له ئازار‌و ده‌رد، هیلاك‌و بێزار ده‌بم‌و هه‌ستێكی
زۆر ناخۆش روح‌و جه‌سته‌م داده‌گرێ. لێتان ناشارمه‌وه له قووڵایی دڵمه‌وه نه‌فره‌ت
له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالار ده‌كه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی ئازار‌و
ره‌نج‌و بێ‌مافییه‌كانی ژنانه، له‌و سیستمه‌ی‌دا ده‌بینم (سیستمی پیاوسالار).
ئه‌و وشه ره‌ق‌و ناشیرینه‌ی كه زۆربه‌ی پیاوان، به رووناكبیره‌كانیشه‌وه، كه
دێته به‌رباس لێی هه‌ڵ‌ده‌به‌زنه‌وه. ئاخه‌ر نه‌كا سه‌روه‌ری‌و سالارییان بكه‌وێته
مه‌ترسییه‌وه!
رۆژێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و
رووناكبیرانه! باسی كێشه‌كانی ژنانمان ده‌كرد، گوتی ئه‌رێ ئه‌وه چیه، ئێوه
ژنان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به فیمینیست ده‌زانن، وشه‌ی "پیاوسالاری"ی
تان لـێ‌بستێنن، هیچی دیكه‌تان نیه باسی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش دروست نیه به‌ڕاستی ئه‌وه
شه‌ڕه له دژی پیاوان!
گوتم چ بكه‌ین، ئێمه باس له بێ‌مافییه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین، كه باس له ره‌نج‌و
ئازاری ژنان ده‌كه‌ین، ده‌بێ بشڵێین كێن ئه‌وانه‌ی ژنان ئازار ده‌ده‌ن‌و كۆڕی
بنه‌ماڵه‌یان لـێ‌كردوونه‌ته دۆزه‌خ. كه باسی خۆكوشتن‌و خۆسووتاندنی ژنان
ده‌كه‌ین، ده‌بێ هۆكاره‌كان بڵێین كه چیه وا له‌و ژنانه ده‌كا مه‌رگیان
پێ‌باشتر بێ له ژیان. كه باسی دیارده‌ی دزێوی چه‌ند هاوسه‌ری ده‌كه‌ین ـ كه
خراپترین توندوتیژی‌و سووكایه‌تییه دژی ژنان ـ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌وه
خواستی هه‌وه‌سبازانه‌ی پیاوانه كه ئه‌م سووكایه‌تییه بۆ ژنان به‌ڕه‌وا
ده‌زانن. كه باسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر جه‌سته‌ی ژنان ده‌كه‌ین، ده‌بێ
ده‌ستدرێژیكه‌ر به تاوانبار بزانین‌و ریسوای بكه‌ین.
تكایه خواست‌و داواكانمان چه‌واشه مه‌كه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ پیاوان شه‌ڕمان نیه،
به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ سیستمێك شه‌ڕمانه كه له‌وێدا ژن وه‌ك مرۆڤێكی نالایه‌ق چاوی
لـێ‌ده‌كرێ‌و هیچ حیسابێك بۆ قسه‌ی ناكرێ. ره‌نگه هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه
پیاوان بن، كه هه‌ر واشه، به‌ڵام ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سیستمه‌یه وای
كردوه كه پیاو هۆكاری هه‌موو كێشه‌كان بێ. به‌و حاڵه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ پیاوان
شه‌ڕمان نیه، ئه‌و كه‌سه‌ی خواسته‌كانی ژنان به شه‌ڕ دژی پیاوان ده‌زانێ،
خراپ تێگه‌یشتوه، یان به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ خه‌باتی ژنان‌و داواكانی ژنان
چه‌واشه بكا‌و ژن‌و پیاو له به‌رامبه‌ر یه‌ك دا رابگرێ‌و بیانكاته دژی یه‌ك بۆ
ئه‌وه‌ی رێگای خه‌باته‌كه له ژنان سه‌ختتر بكه‌ن. ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و
كه‌لتوور‌و یاسایانه‌یان ده‌وێ كه پیاوان سه‌روه‌ر‌و سالار بن‌و ژنانیش
خزمه‌تكارو فه‌رمانبه‌ری ئه‌وان، هه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه ژنان به
ناوی شه‌ره‌ف‌و نامووسه‌وه ئازار بدرێن‌و سووكایه‌تییان پێ‌بكرێ‌و گیانیان
لـێ‌بستێنرێ، ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه پیاوێك مافی هه‌بێ
زیاتر له سێ ژن‌و چوار ژنی له ئیختیار دابێ، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی هه‌سته
جینسییه‌كانی، به‌ڵێ ئه‌و كه‌لتووره‌یان ده‌وێ كه ئه‌گه‌ر ژن ده‌ستدرێژیشی
كرایه سه‌ر، هه‌ر ئه‌و به تاوانبار بزانرێ.
ژنانی خه‌باتكار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه شه‌ڕیانه كه ئه‌و سیستمه دژی
ئینسانییه‌یان قبووڵه كه هیچ رێزێك بۆ ژن دانانێ‌و وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ قبووڵی
نیه‌و ته‌نیا وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك ده‌یبینێ‌و ئه‌و جه‌سته‌یه‌ش ده‌بێ له زیندان‌و
ئه‌مر‌و فه‌رمانی پیاوان دا بێ.
پاش هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی من ئه‌و به‌ڕێزه گوتی ئه‌وه‌ی تۆ‌و ئه‌مسالی تۆ
هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن هه‌قی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆتانه، به‌ڵام قه‌تی پێ‌ناگه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان ئه‌و وه‌زعه به قازانجیانه، شتێكی دیكه‌ش، زۆربه‌ی
هاوجنسه‌كانیشت ئه‌و سیستمه‌ی كه تۆ ئاوا باسی خراپییه‌كه‌ی ده‌كه‌ی
قبووڵیانه.
له‌و باره‌وه زۆرمان قسه‌و باس كرد به تایبه‌تی له سه‌ر هه‌ڵوێستی پیاوانی
رووناكبیر‌و دێموكرات كه لێره‌دا به‌پێویستی نازانم هه‌مووی بێنمه‌وه، به‌ڵام
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوتی زۆربه‌ی هاوره‌گه‌زه‌كانی خۆت ئه‌و سیستمه‌یان
قبووڵه. لێره‌دا منیش ده‌ڵێم به‌ڵـێ تا ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هاوره‌گه‌زه‌كانی من
ئه‌و سیستمه ناڕه‌وا‌و نادادپه‌روه‌ره‌یان قبووڵ بووه، به هۆی ئه‌وه‌ی له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هاتووینه سه‌ر دنیا، كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م قومی شیره‌كه‌ی
دایكمان گوێمان پڕده‌كرا له وشه‌ی نه‌كه‌ی، عه‌یبه، نه‌چی، نابێ، تۆ كچی،
زه‌عیفه‌ی، بێ‌ده‌سه‌ڵات‌و نالایه‌ق‌و ... هه‌رواش مێشك‌و بیروزه‌ینی كوڕیش
پڕده‌كرا له‌و قسانه "تۆ پیاوی، ئازا‌و به‌هێز بۆیه ده‌بێ خاوه‌ن بڕیار‌و
سه‌روه‌ر‌و سالاربی". ئه‌م تێڕوانینانه سه‌پێنراون به سه‌رماندا، بۆیه بۆخۆشمان
گومانمان هه‌یه له تواناكانی خۆمان. ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سیستمه
پیاوسالاره‌یه وای كردوه كه ژن ئه‌و چاره‌نووسه ره‌شه‌ی كه به‌سه‌ری‌دا
سه‌پاوه قبووڵ بكا. مرۆڤێك كه له‌و كاته‌وه دێته سه‌ر دنیا به‌م تێڕوانینه‌وه
په‌روه‌رده بكرێ، حاشا له بوونی عه‌قڵ‌و توانا‌و شعووری بكرێ، زۆر
زه‌حمه‌ته هه‌روا به ئاسانی له‌و قالبه دیاریكراوه‌ی كه بۆی دانراوه
بێته‌ده‌ر‌و ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف‌و رۆڵی خۆی به
غه‌ڵه‌ت بزانێ‌و به‌ربه‌ره‌كانییان له‌گه‌ڵ بكا.
به‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ ئیدی له كوردستانی خۆشمان بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بیر‌وفكره نادروستانه. ئه‌وه‌ش راست نیه كه زۆربه‌ی ژنان
به ژێرده‌سته‌یی خۆیان‌و سه‌روه‌ری پیاوان رازی بن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیفه‌ته
ئازارهێنه‌ره‌یان قبووڵه رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ روو له كه‌میی ده‌ده‌ن‌و مه‌یدانی
لایه‌نگرانی پیاوسالاریش رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ته‌سكتر ده‌بێته‌وه.
دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێ به كه‌یفی پیاوان نه‌بێ، بۆیه زۆریان به قسه‌كانیان
ده‌یانه‌وێ دڵی ژنان له‌و خه‌باته‌ی كه ده‌ستیان داوه‌تێ ساردبكه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئێمه نه‌ك نابێ به‌و قسانه تووشی ناهومێدی بین به‌ڵكوو چاكتر ده‌بێ
هان بدرێین بۆ به‌ربه‌ره‌كانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سیستمی پڕ له ناعه‌داڵه‌تی‌و
بۆ سڕینه‌وه‌ی بیر‌و فكری پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا. هه‌روه‌ها
فشاره‌كانمان زیاتر بكه‌ین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ گۆڕینی هه‌موو ئه‌و یاسایانه كه
جیاوازی له نێوان مافه‌كانی ژن‌و پیاودا به زه‌قی دیاری كردوه. به‌ڵام
هه‌رده‌م ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ ته‌نیا به گۆڕینی یاساكان كێشه‌ی ئێمه
له‌م كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌دا چاره‌سه‌ر نابێ. شه‌رتی بنه‌ڕه‌تی گۆڕینی یاساش،
گۆڕینی بیر‌وبۆچوونی كۆمه‌ڵه.
بۆیه بۆ نزیك بوونه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، ده‌بێ له خۆمانه‌وه
ده‌ست پێ‌بكه‌ین، ئه‌و بیر‌وباوه‌ڕه غه‌ڵه‌تانه‌ی كه سه‌پاوه به‌سه‌رماندا له
بیروزه‌ینی خۆماندا پاك بكه‌ینه‌وه. بۆ گۆڕینی وه‌زعییه‌تی ژنان له‌و
چاره‌نووسه تاڵه، له ده‌ستدانی هێندێك به‌هاش ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین، ئه‌و
به‌هایانه‌ی كه له لای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ ژنان جوانن وه‌ك مه‌زڵووم بوون‌و
شه‌رمێونی، ژنێك ئه‌م به‌هایانه بخاته ژێرپێ به ژنێكی سه‌ره‌ڕۆ‌و یاخی‌و
ته‌نانه‌ت به‌بێ‌حه‌یاشی ناوده‌به‌ن. بۆیه نابێ له‌وه بترسین‌و ده‌بێ
نرخه‌كه‌ی بۆ بده‌ین. به ئاگایی‌و ئازایه‌تی‌و بڕوابه‌خۆبوون ده‌توانین ئه‌و
شه‌ڕه به‌رینه‌وه‌و به مافه‌كانمان بگه‌ین. |