|
سكرتێری گشتی:
سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و موساحبه‌یه‌ی كه پێكتان هێناوه,
به نه‌زه‌ری من دوو تایبه‌تمه‌ندی ده‌توانین باس بكه‌ین له رابیته له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م‌دا, یه‌كێكیان نێوخۆیی‌یه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه.
ئه‌وه‌ی كه له رابیته له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی نێوخۆیی‌دا ده‌توانم باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه
كه, ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران, ته‌جره‌به‌یه‌كی باشمان هه‌یه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرتنی كۆنگره‌كان كه كارێكی دێموكراتیكه بۆ دیاریكردنی
رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه ئه‌وه سێزده‌هه‌مین كۆنگره
بوو. بۆیه ئێمه جار له‌گه‌ڵ جار له ته‌جره‌به‌ی رابردوو ئیستفاده ده‌كه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی كه كۆنگره‌كه‌مان دێموكراتیك‌تر بێ‌و نوێنه‌رانی واقیعیی ئه‌ندامانی
حیزب‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان بتوانن به‌شداری بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تیی
حیزب له كۆنگره‌دا. هه‌ر به‌و پێ‌یه ئێمه له كۆنفرانسه‌كانی پێش كۆنگره‌دا له‌و
ته‌جره‌به جارێكی دیكه ئیستفاده‌مان كرد كه بتوانین هه‌نگاوێكی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه
بچین به‌پێی ئه‌و ئیمكاناته‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له ئیختیاری ئێمه‌دا هه‌یه.
یه‌ك له‌وانه كه ده‌توانم ئیشاره‌ی پێ‌بكه‌م به‌شداریی زیاتری ژنان بوو. له
كۆنفرانسه‌كانی كۆنگره‌كانی رابردوودا مه‌عمووله‌ن ئه‌ندامانی ژن به دوو مه‌رحه‌له
هه‌ڵ‌ده‌بژێردران, بۆیه ئه‌غڵه‌ب كه‌متر ده‌یانتوانی, شانسی ئه‌وه به‌ده‌ست
بێنن كه له كۆنگره‌دا به‌شدار بن. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنان وه‌كوو مافی
واقیعیی خۆیان بتوانن له كۆنگره‌دا به‌شدار بن, ئه‌وجاره میكانیزمێكمان به‌كار
هێنا كه ژنان به یه‌ك مه‌رحه‌له نوێنه‌رانی خۆیان راسته‌وخۆ هه‌ڵ‌بژارد بۆ ئه‌وه‌ی
كه به‌شدار بن له كۆنگره‌دا. بۆیه راده‌ی نوێنه‌رانی ژن‌و, ئه‌و ده‌فعه‌ی به
نیسبه‌تی كۆنگره‌كانی پێشوو زۆر زیاتر بوو كه 5/7% له ئه‌ندامانی كۆنگره له
ژنان پێك هات.
بێجگه له‌وه ئه‌ندامانمان له ئورووپا‌و ئه‌مریكا‌و ئوسترالیا‌و به كوللی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات‌و ئه‌وانیش هه‌ر به راده‌یه‌كی زیاتر به‌شدار بوون. ئه‌وه‌ش ده‌لیله‌كه‌ی
دوو هۆ بوو, یه‌كێكیان ئه‌وه كه: راده‌ی ئه‌ندامانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
فاسیله‌ی به‌ینی كۆنگره‌ی 12 تا 13 زیاتر بووه. هۆیه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمیته‌ی ناوه‌ندییش عه‌لاقه‌مه‌ند بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه راده‌یه‌كی
زیاتر له ئه‌ندامانمان له ده‌ره‌وه ڕا بێنه‌وه بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌دا.
ئه‌وه بوو كه راده‌ی نوێنه‌رانی ئه‌ندامانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات حدودی 28
كه‌س بوو كه, ئه‌وه له‌چاو كۆنگره‌كانی رابردوومان‌دا شتێكی بێ‌سابقه بوو.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كادر‌و پێشمه‌رگه یا
نوێنه‌رانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ش‌دا, میكانیزمێكمان هه‌ڵ‌بژارد كه بتوانین نوێنه‌رانی
ته‌یفه جۆراوجۆره‌كانی كادر‌و پێشمه‌رگه باشتر بتوانن به‌شدار بن, به شێوه‌یه‌ك
كه هه‌ر ئۆرگانێكی حیزبی‌و هه‌ر ناوه‌ندێكی حیزبی بتوانێ نوێنه‌ری راسته‌وخۆی
بنێرێ بۆ كۆنگره, بۆ ئه‌وه‌ی كه جێگای هیچكام له‌و ئۆرگانانه وه‌كوو نوێنه‌ر
به‌تاڵ نه‌بێ. به گشتی ئه‌وانه مه‌سایلێك بوون كه له رابیته له‌گه‌ڵ
كۆنگره‌دا ته‌ئسیری دانا, بۆیه كۆنگره‌ی ئه‌وجاره‌مان ده‌توانم بڵێم زیاتر له
رابردوو نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی حیزب بوو كه له خواره‌وه ڕا هه‌ڵ‌بژێردراون‌و
هاتن بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌دا.
مه‌سه‌له‌ی دیكه كه پێویسته ئیشاره‌ی پێ‌بكه‌م‌و ده‌توانین جوزوی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی
كۆنگره‌ی به "حساب"ی بێنین ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌ی ئێمه ئه‌وساڵ له شه‌رایه‌تێك‌دا
گیرا كه ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه, خه‌ریكه به سورعه‌ت ده‌چنه پێشێ. له ئه‌فغانستان
ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات كراوه, رێژیمی تالیبان گۆڕاوه, حكوومه‌تێكی تازه‌و
دێموكراتیك هاتۆته سه‌ر كار, ئێستا ورده ورده هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و ئه‌وه‌ی
كه ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی بدرێ به خه‌ڵك. له عێراقی دراوسێی وڵاته‌كه‌مان‌دا,
حكوومه‌تی سه‌دام حوسێن رووخاوه, له‌وێ‌دا ئاڵوگۆڕێكی دێموكراتیك خه‌ریكه ده‌چێته
پێشێ. خه‌ڵكی كورد به‌تایبه‌تی به به‌شێكی زۆر له مافه‌كانی خۆیان كه
ساڵهایه موبارزه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پێی شاد بوون. نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراقی وه‌كوو
عه‌ره‌به‌كان, وه‌كوو توركمانه‌كان, ئه‌وانیش زوڵم‌و زۆری زۆرداریان له‌سه‌ر
لاچووه, بۆخۆیان خه‌ریكن پارلـمان پێك دێنن, قانوونی ئه‌ساسیی مووه‌قه‌تیان ته‌نزیم
كردوه. حكوومه‌تی كاتی‌یان هه‌یه كه قه‌راره له داهاتوودا بگۆڕدرێ‌و مه‌جلیسێكی
دائمی‌تر پێك بێ. ئه‌وانه هه‌موو ئاڵوگۆڕێكن به‌ره‌و دێموكراسی كه بێ‌گومان ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه كه له مه‌نتیقه‌ی ئێمه‌دا ده‌ستی پێ‌كردوه, ته‌ئسیراتی له‌سه‌ر
ئێمه وه‌كوو كورد به گشتی‌و دوایی وه‌كوو حیزبی دێموكرات به‌تایبه‌تی‌و له‌سه‌ر
ئێران به‌ته‌واوه‌تی بێ‌ته‌ئسیر نیه. بۆیه له‌و باره‌شه‌وه ده‌توانم بڵێم كه
كۆنگره‌كه‌مان له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیی‌دا گیرا.
بۆیه بڕیاراتێكی كه له كۆنگره‌دا ته‌سویب كران, بڕیاراتێكی زۆر گرینگ‌و چاره‌نووسساز
بوون كه له‌وانه ده‌توانین بڕیاری كۆنگره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕینی
دروشمی ستراتیژیكی حیزبی دێموكرات كه خودموختاری بوو بۆ فیدرالیزم‌و, هه‌روه‌ها
ته‌سویبی ئاڵای كوردستان له كۆنگره‌دا, جوزوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌توانم
حیساب بكه‌م كه له كۆنگره‌دا به‌ڕێوه‌چوون.
پ: كاك مسته‌فا به‌ڕێزتان
ئاماژه‌تان به گۆڕینی دروشمی ستراتیژیك كرد. ئه‌و هۆكارانه چ بوون كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران پاش چه‌ندین ده‌یه دروشمی ستراتیژیكی خۆی له
خودموختاری‌یه‌وه بۆ فیدرالیزم گۆڕی؟
و: راستی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ته‌جره‌به‌ی تاكوو ئێستای دونیای پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌ی نیشان داوه كه
فیدرالیزم باشترین نه‌وعی حكوومه‌ت‌و به‌شداریی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌بردنی
ئیداره‌ی نێوخۆیانه كه ئیمتحانی خۆی داوه, به‌تایبه‌تی ئه‌و ئیمتیحانه‌ی له
نێو وڵاتانی پانوبه‌رین‌و پڕحه‌شیمه‌ت‌و به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌ن,
ته‌جروبه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه. ئێمه له زۆربه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌و پێشكه‌وتووی
دنیایه‌دا ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی فیدرالیزم به‌ڕێوه ده‌چێ‌و ئه‌وه
ته‌جروبه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه, له واقێع‌دا فیدرالیزم‌و شێوه‌ی حكوومه‌تداریی
فیدرالی, ده‌توانین به یه‌كێك له عامیلانی موهیممی پێشكه‌وتنی وڵاتانی
دێموكراتیك‌و پێشكه‌وتووی ئه‌وڕۆكه‌ی به حیساب بێنین. بۆیه ئێمه پێمان وایه
كه وه‌كوو ته‌جروبه‌یه‌ك, هه‌ق وایه ئێمه‌ش له ئێران‌دا كه وڵاته‌كه‌مان
وڵاتێكی پانوبه‌رینه, وڵاتێكی پڕحه‌شیمه‌ته‌و به‌تایبه‌تی وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه
كه له شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره پێك هاتوه, ته‌جره‌به‌یه‌كی باشه كه ئێمه ده‌بێ
ئیستفاده‌ی لـێ‌بكه‌ین, چونكه ته‌جره‌به‌ی تائێستا ئه‌وه‌شی ده‌رخستوه كه
حكوومه‌تی سانتراڵـی توتالیتێر له مه‌ركه‌زدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به ده‌سته‌وه
بگرێ, نه‌ك ناتوانێ موشكیلاتی خه‌ڵك حه‌ل بكا, به‌ڵكوو رۆژبه‌ڕۆژ به ناره‌زایه‌تیی
خه‌ڵك زیاد ده‌كا.
بێجگه له‌وه سیستمی حكوومه‌تی فیدرال, نه‌وعێك ژیانی هاوبه‌شی داوته‌ڵه‌بانه‌یه
كه خه‌ڵك بۆ خۆیان‌و له‌سه‌ر داخوازی خۆیان پێكی ده‌هێنن. چونكه له‌سه‌ر
داخوازی خۆیان پێكی ده‌هێنن‌و حوكم‌و زۆردارییان له‌سه‌ر نیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
وڵات, له ئه‌منییه‌تی وڵات‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن‌و ده‌سكه‌وته‌كانیان پارێزراوه‌و
ده‌زگا حكوومه‌تی‌یه‌كان له ناوه‌ند ڕا ناتوانن ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌وان وه‌رگرنه‌وه‌و
زه‌بتی بكه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی گه‌لان ئێران یا بڵێین نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له
نێوخۆی ئێران‌دا به شكڵـی فیدرالیزم, ده‌توانێ قورسایی‌یه‌كی ئه‌وتۆ بخاته سه‌ر
حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی وه‌كوو سیستمه‌كانی دیكه‌ی فیدرالیزم, كه ئه‌و حكوومه‌ته
مه‌ركه‌زییانه نه‌توانن به دڵخوازی خۆیان هه‌ر وه‌ختێكی ویستیان مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
پێشێل بكه‌ن‌و زوڵم‌و زۆر بكه‌ن له نه‌ته‌وه‌كان. له‌و سیستمه‌دا خه‌ڵك وڵات به
هی خۆی ده‌زانێ‌و له هه‌موو بارێكه‌وه دڵسۆزی بۆ ده‌كا.
ئێستا ره‌نگه پرسیارێك بێته‌پێشێ كه ئایا حیزبی دێموكرات ئێستا په‌ی بردووه
به‌و ئیمتیاز‌و ویژه‌گی‌یه باشانه‌ی كه فیدرالیزم هه‌یه‌تی؟ له جوابی ئه‌م
پرسیاره‌دا ده‌توانم عه‌رزتان بكه‌م, كه نه‌خێر. حیزبی دێموكرات له‌مێژساڵه په‌ی
به‌و ویژگییانه بردوه, به‌ڵام, بۆچی باسی نه‌كردوه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه
پێمان وابووه هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی, هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی‌و به‌تایبه‌تی
وه‌زعییه‌تی نێوخۆیی ئێران له‌وحاڵه‌دا نیه كه ئه‌و داخوازه بچێته‌پێشێ.
به‌ڵام, ئێستا ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر دنیادا هاتوه, دنیا له حاڵه‌تی دوو قوتبی هاتۆته
ده‌رێ. ئێستا سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌كان چاره‌نووسی خۆیان به ده‌سته‌وه
بگرن. دیفاع له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كا. له نێوخۆی ئێران‌دا نه‌ته‌وه‌كانی
وه‌ك: توركه‌كانی ئازه‌ربایجانی, وه‌ك عه‌ره‌به‌كان, به‌لووچه‌كان, توركمانه‌كان,
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راده له هوشیاری‌و ئاگایی كه ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ریانه
له لایه‌ن حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی‌یه‌وه هه‌ستی پێ‌ده‌كه‌ن. بۆ لابردنی ئه‌و سته‌مه
حه‌ول ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كی كه له ده‌ستیان بێ‌و ئیمكانیان هه‌بێ. ئێمه له
ته‌زاهوراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكانی شاره‌كان, له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
پارلـمان, ئه‌وه هه‌ست پێ‌ده‌كه‌ین‌و هێندێك تێكۆشانی نهێنی له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا
پێك هاتوه. وه‌زعییه‌تێكی دیكه‌ش كه ده‌توانم ئیشاره‌ی پێ‌بكه‌م‌و موهیممه ئه‌وه‌یه
كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا, ناتوانێ ویست‌و
داخوازی گه‌لانی ئێران ـ به‌و جۆره‌ی كه له رابردوودا ده‌یانتوانی ـ سه‌ركوتی
بكا, به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و نه‌ته‌وانه به جێگایه‌ك بگا له دنیادا. به‌ڵام
ئێستا ئه‌و نه‌ته‌وانه له دنیادا دیفاعیان لـێ‌ده‌كرێ, له سازمانی میله‌ل‌دا
دیفاعیان لـێ‌ده‌كرێ. ئه‌مریكا, ئورووپا‌و هه‌موو وڵاتانی پێَشكه‌وتوو دیفاع له
مافی گه‌لان ده‌كه‌ن‌و حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌لان به مافی چاره‌نووسی
خۆیان بگه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بینین كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی
ئێران نه‌یتوانیوه گیر‌وگرفت‌و موشكیلاتی خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئێران چاره‌سه‌ر بكا. بۆیه ئێمه پێمان وایه هه‌م له باری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه‌و,
هه‌م له باری نێوخۆی ئێران‌و به تایبه‌تی ده‌مه‌وێ ئیشاره بكه‌م به وه‌زعییه‌تی
كورد له ناوچه‌دا. ئێستا له كوردستانی عێراق‌دا كورد له به‌شێكی فیدراڵـی‌دا
به به‌شێكی زۆر له مافه‌كانی گه‌یشتوه, ئه‌وانه هه‌موویان ده‌ستیان دا به ده‌ستی
یه‌كه‌وه كه ئێمه بێینه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتوه
كه ئه‌و شیعاره بكه‌ینه دروشمی ستراتیژیكی حیزبه‌كه‌مان‌و به خۆشحاڵـی‌یه‌وه
كۆنگره‌ش به زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌وه په‌سه‌ندی كرد. له نێو گه‌لی كورددا, له
نێو خه‌ڵكی مه‌نتیقه‌دا‌و له نێو هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانیش‌دا, ئیستقباڵـی
زۆری لـێ‌كرا. بێجگه له‌وانه, ده‌توانم بڵێم كه په‌سندكردنی ئه‌و شیعاره ئێمه‌ی
له كوردی هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه نزیكتر كردۆته‌وه, چونكه ئێستا كورده‌كان ته‌قریبه‌ن
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو كورد, له هه‌موو به‌شه‌كانی دابه‌شكراودا, له زۆربه‌ی‌دا
خه‌ڵكه‌كه خوازیاری سیستمی فیدراڵن, بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان. بۆیه ئه‌من پێم وابێ ئه شیعاره له وه‌ختی خۆی‌دا ته‌سویب كرا‌و به‌جێ
ته‌سویب كرا. ره‌نگه ئه‌وه ئه‌گه‌ر زووتر ته‌سویب كرابایه, وه‌ختی نه‌بوایه,
ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بایه فورسه‌ت له‌ده‌ست چووبا, بۆیه ئه‌من پێم وایه ئه‌وه ئه‌و
ده‌لیلانه بوو كه كۆنگره بڕیاری داوه كه ئه‌و شیعاره به‌و شێوه‌و له‌و وه‌خته‌دا
بگۆڕِێ.
پ: كاك مسته‌فا, حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك پره‌نسیپ وتووێژی ره‌د نه‌كردۆته‌وه. بڕیاری
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چ بووه؟
و: وه‌ك ئاگادارن هه‌موو دنیا
به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد, شاهیده ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی موبارزه‌كه‌مان
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا, هیچ وه‌خت خوازیاری شه‌ڕی موسه‌لله‌حانه
نه‌بووین‌و هه‌میشه ئه‌و شیعاره‌مان هه‌بووه‌و باوه‌ڕمان پێی بووه‌و ئێستاش
پێمان وایه كه مه‌سه‌له‌ی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێرانێ‌دا ده‌بێ له
رێگای ئاشتی‌و دیالۆگی دۆستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ, به‌ڵام, كۆماری ئیسلامیی
ئێران هیچ رێگایه‌كی بۆ گه‌لی كورد نه‌هێشته‌وه, بێجگه له‌وه‌ی كه موبارزه‌ی
خۆی به شێوه‌ی چه‌كداری دیاری بكا. به‌ڵام ئه‌وه مانیعی ئه‌وه نه‌بووه كه
ئێمه مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه فه‌رامۆش بكه‌ین‌و بیخه‌ینه پشتگوێ,
له هه‌موو مه‌رحه‌له‌یه‌ك‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ مه وه‌ك ئه‌سڵێكی گرینگ له‌به‌رچاو
بووه‌و هه‌ر وه‌ختێكی بۆمان گونجاوه حه‌ولمان داوه له‌و وه‌سیله‌یه‌ش كه
باشترین وه‌سیله‌یه ئیستفاده بكه‌ین. به‌ڵام, به‌داخه‌وه ته‌جره‌به‌ی
رابردوومان نیشانی داوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئوسووله‌ن باوه‌ڕی به‌وه
نیه كه مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد دابین بكا, وه‌ختێك
باوه‌ڕی پێی نیه, مه‌سه‌له‌ی وتووێژیش له نه‌زه‌ر جمهووری ئیسلامیی ئێرانه‌وه,
زۆرتر بۆ چه‌واشه‌كردن‌و بۆ ته‌بلیغاتكردن‌و بۆ پیلانگێڕان بووه. بۆیه كۆماری
ئیسلامیی ئێران هه‌میشه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌تره‌ح كردنی مه‌سه‌له‌ی
موزاكره له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات له رابردوودا هه‌ده‌فه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه
پیلانه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكا. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران
حكوومه‌تێكی دێموكراتیك نیه كه بیهه‌وێ به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی خۆی‌بدا
به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانێ. له هه‌مووی موهیمتر به نه‌زه‌ری من ئه‌وه‌یه
كه كۆماری ئیسلامیی ئێران, حكوومه‌تێكی یه‌كده‌ست نیه كه بتوانێ له‌وێ‌دا
بڕیارێك كه له پارلـمان ده‌درێ یا ده‌وڵه‌ت ده‌یدا به‌ڕێوه بچێ. له ئێرانێ‌دا,
ئێستا ده‌وڵه‌تگه‌لی زۆر بچووك هه‌یه‌و كه‌س حیسابی كه‌س ناخوێنێته‌وه. ده‌وڵه‌ت
مه‌علووم نیه چ كاره‌یه. كێ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته مه‌علووم نیه. له سیستمێكی
ئاوادا چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له
رێگای وتووێژه‌وه ئێمه زۆر به زه‌حمه‌تی ده‌زانین, به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی
ئه‌وانه‌دا, چونكه وه‌ك پره‌نسیپ باوه‌ڕمان به وتووێژ هه‌یه, دیسانیش ئێمه
وتووێژمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ره‌د نه‌كردووه‌ته‌وه, ئێستاش ره‌تی ناكه‌ینه‌وه,
ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه چونكه ته‌جره‌به‌ی رابردوومان ته‌جره‌به‌یه‌كی تاڵه,
پێمان وایه كه وتووێژ ده‌بێ له وڵاتێكی ئورووپایی كه دۆستی هه‌ردووكلامان,
یه‌عنی دۆستی كورد‌و رێژیمی ئێران بێ, له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و
نه‌زه‌رات‌و شاهیدیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێك بێ یا سازمانی میلله‌ل. له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه وتووێژه‌كه له‌سه‌ر داخوازی گه‌لی كورد‌و بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی بكرێ, نه‌ك بۆ به‌حسی‌ئینحرافی.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی بگاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه
ده‌توانێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی حه‌ل كا‌و به جیددی بیهه‌وێ موزاكره بكا,
ئێمه دیسانیش به‌پێی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه ئاماژه‌م پێ‌كرد, ئاماده‌ین بۆ
موزاكره‌و موزاكره ره‌ت ناكه‌ینه‌وه. ئه‌وه به‌حسێكه كه له كۆنگره‌دا كراوه‌و
له راپۆرتی سیاسی كه پێشكه‌شی كۆنگره كراوه, له‌وێ‌دا دوای باسكردن به ته‌سویب
گه‌یشتووه. یه‌عنی ئه‌وه ئێستا به‌شێكه له سیاسه‌تی رێبه‌رایه‌تیی تازه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه ده‌بێ پێی پابه‌ند بێ.
پ: كاك مسته‌فا, له راپۆرتی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می
حیزب‌دا هاتوه, به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، باوه‌ڕی ته‌واومان به
پێویستیی پێكهێنانی رێكه‌وتنێكی به‌رین به به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه دێموكرات‌و
وڵاتپارێزه‌كانی ئێران هه‌یه‌و ئاماده‌ین له‌و رێگایه‌دا له خۆمان مایه دانێین‌و
هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتوه: له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستانی ئێران‌و هێزه سیاسی‌یه‌كانی دیكه‌ی وڵات به دڵه‌وه
باوه‌ڕمان به پێویستیی كاركردن بۆ گه‌یشتن به پلاتفۆرمێك بۆ هاوكاری‌و خه‌باتی
هاوبه‌ش له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌دا هه‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی زۆرمان داوه. بڕیاری كۆنگره له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا چ
بووه، ئوسووڵه‌ن به‌ڕێزتان دووره دیمه‌نی پێكهێنانی رێكه‌وتنێكی به‌رین له
زۆربه‌ی هێزه دێموكرات‌و وڵاتپارێزه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به
پلاتفۆرمێك بۆ هاوكاری‌و خه‌باتی هاوبه‌شی هێزه كوردستانی‌یه‌كان چۆن ده‌بینی؟
و: ئێمه كه باسی ئۆپۆزیسیۆن
ده‌كه‌ین، ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له یه‌ك جودا كه‌ینه‌وه. به نه‌زه‌ری من ئێمه
ئۆپۆزیسیۆنێكمان هه‌یه وه‌كوو ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی ئێران. خه‌ڵكێك كه له حكوومه‌ت‌و
له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی وڵات له‌و بیر‌وباوه‌ڕه ئیرتجاعی‌و دواكه‌وتوانه‌ی
كه ئێستا بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌ت بێزارن، ئه‌و خه‌ڵكه به ئه‌نواعی
شێوه كه له ده‌ستیان هاتوه، له سه‌ره‌تای پێكهاتنی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه
تا ئێستا، رۆژ به‌رۆژ موباریزه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا توند‌وتیژتر
كردوه. له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا قوربانییان داوه، زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان كێشاوه،
كوژراون، بێ‌سه‌ر‌و شوێن كراون‌و ئه‌و ره‌وته تا ئێستاش به نیسبه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه
موباریز‌و شۆڕشگێڕه‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه. رۆژنامه‌نووسه‌كان، نووسه‌ره‌كان،
شاعیره‌كان، ئه‌فرادی سیاسی، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له سه‌ره‌تادا باوه‌ڕی
ئایینی‌یان هه‌بوو‌و به‌و پێ‌یه یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌یان ده‌دا‌و به‌ڵام
دوایی كه كۆماری ئیسلامی‌یان ناسی، په‌شیمان بوونه‌وه. ئه‌وانه هه‌موویان
موباریزه‌یه‌كن كه چوونه‌ته پێشێ‌و له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا خه‌ڵكه‌كه به‌دانی
قوربانی‌و به قیمه‌تێكی زۆره‌وه، ده‌سكه‌وتی زۆر باشی بووه. ئه‌وه له
واقیع‌دا جێگای رێزن، جێگای حورمه‌تن‌و جێگای شانازین. ئه‌و خه‌ڵكه كه له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و زه‌بر‌و زه‌نگه‌دا رێگای موباریزه‌یان به‌ر نه‌داوه‌و ته‌سلیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بوون.
شتێك كه لێره‌دا ده‌بێ ئیشاره‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه: موشكیله‌و گیر‌وگرفتی
ئه‌و ئۆپۆزیسۆنه ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزیسیۆنێكی یه‌كگرتوو نیه. حیزبێكی ئاشكرای
نیه كه بتوانێ سازمانی بدا، ناتوانن یه‌كگرتوو بن‌و حه‌تتا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
دوچاری په‌رش‌و بڵاوی بوون. ئه‌وه‌ش له واقیع‌دا خه‌تاكه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
خه‌ڵكه‌كه، به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حكوومه‌ت، چونكه حكوومه‌ت ئیجازه‌ی
پێكهێنانی حیزبی دێموكرات‌و سه‌ربه‌خۆ نادا. ئیجازه‌ی فه‌عالییه‌تی ئازادانه
به خه‌ڵك نادا، ئیجازه‌ی فه‌عالییه‌تی ئازاد به سه‌ندیكا‌و كۆڕ‌وكۆمه‌ڵه
دێموكراتیكه‌كان نادا. له نه‌تیجه‌دا خه‌ڵكه‌كه له ئه‌سڵ‌دا بێ ره‌هبه‌ر ماوه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئێستا كه ورد |