|
به‌شداریی كرد. سه‌ره‌تا
باسێكی كورتی سه‌باره‌ت به هێندێك مه‌سه‌له‌و هه‌لومه‌رجی پێوه‌ندیدار به
حیزب پیشكه‌ش كرد. دواتر به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و باسی
جۆراوجۆریان هێنایه گۆڕێ، كه سكرتێری گشتی، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه‌و
رێنوێنیی پێویستی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تیی كاری ئورگانه‌كانی حیزب‌و
ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له ده‌ستووری كاری حیزب دان، بۆ به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه
شی كردوه. پاش چه‌ند كاتژمێر باس‌و لێدوان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سیاسی‌و ته‌شكیلاتییه‌كان،
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی پێ‌هات.
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
گشتیی لاوان
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، 10ی مای، سكرتێری گشتیی حیزب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
له‌گه‌ڵ كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، پێك هێنا. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كاك مه‌نسوور عه‌زیزی،
به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نۆروێژ، راپۆرتێكی
سه‌باره‌ت به كار‌و تێكۆشانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه له وڵاتی نۆروێژ پیشكه‌ش كرد.
له‌و راپۆرته‌دا سه‌رجه‌م چالاكی‌و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانی
له بواره جۆراوجۆره‌كاندا خرابووه به‌رباس. پاشان هاوڕێ هیجری، وێڕای
پێداگرتن له‌سه‌ر گرنگی‌و بایه‌خی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و رۆڵی لاوان له نێو
بزووتنه‌وه‌دا، رێنوێنیی پێویستی دا به لاوان بۆ به‌هێزكردنی ته‌شكیلاته‌كه‌یان
له نۆروێژ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ڕیزان كومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموكراتی
راسپارد كه له توانا‌و ئیمكاناتی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی
لاوان له‌و وڵاته‌دا كه‌ڵك وه‌ربگرێ. پاش 3 كاتژمێر باس‌و گفتوگۆی چڕ‌وپڕ،
كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ له هیوا‌و هومێد به داهاتووی خه‌باتی
گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ هات.
پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی یارسان
سه‌ر له به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه، 11ی مای، هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب،
پێشوازیی كرد له هه‌یئه‌تێكی ئه‌نجومه‌نی یارسان، كه ئه‌نجومه‌نێكی فه‌رهه‌نگی‌و
كولتووریی په‌یڕه‌وانی ئایینی "یاری"یه. هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی
یارسان، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به چالاكی‌و فه‌لسه‌فه‌ی
دامه‌زران‌و تێكۆشانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێشكه‌ش به سكرتێری گشتیی حیزب كرد.
دواتر كاك مسته‌فا سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانی خۆی خستنه روو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی یارسان، زۆر بابه‌تی پێوه‌ندیدار به
كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان خستنه به‌رباس. له كۆتایی‌دا سكرتێری
گشتیی حیزب بۆ جارێكی دیكه‌ش پشتیوانیی حیزبی له داخوازه ره‌واكانی په‌یڕه‌وانی
ئایینی یاری دووپات كرده‌وه. كاك مسته‌فا گوتی: حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی هه‌ق به به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگای فره‌فه‌رهه‌نگ‌و فره‌مه‌زهه‌بی
كوردستان ده‌زانێ‌و له به‌رنامه‌ی دایه كه له داهاتوودا له ئیمكاناتی راگه‌یاندنی
خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه فه‌رهه‌نگی‌و كولتوورییه‌كانی ئه‌وان كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له كه‌شێكی زۆر دۆستانه‌و خۆمانه‌دا به‌ڕێوه چوو.
به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی
ژناندا
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه، 11ی مای، هاوڕێ هیجری، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
به‌رینی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی
نۆروێژدا به به‌شداریی كرد. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له نۆروێژ، خوشكه گوڵان هیجری، راپۆرتێكی
سه‌باره‌ت به كار‌و تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
پێشكه‌ش كرد.
دواتر سكرتێری گشتیی حیزب، به درێژی باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی، نابه‌رابه‌ریی
نێوان ژن‌و پیاو، ئه‌و زوڵموزۆره‌ی كه ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌كرێ كرد. دواتر
رێگاكانی خه‌بات دژی ئه‌و زوڵموزۆره‌ی ده‌ستنیشان كردن. كاك مسته‌فا له وته‌كانی
خۆی‌دا بارودۆخی خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنانی كوردستانی خسته به‌رباس‌و لایه‌نه
لاواز‌و به‌هێزه‌كانی كاری یه‌كیه‌تیی ژنانی شی كرده‌وه. سكرتێری گشتیی
حیزب له كۆتایی‌دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه حیزبه‌كه‌مان ئاماده‌یه كه
له هه‌موو توانای خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردن‌و به‌هێزكردنی تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌لك وه‌ربگرێ.
له به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه گه‌لێك باس‌و بابه‌تی
جۆراوجۆریان هێنایه گۆرێ‌ِ كه نێوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر باس‌و گفتگۆی به‌كه‌ڵك سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی
پێوه‌ندیدار به تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی ژنان كۆتایی پێ‌هات.
دیدار له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه كورده‌كانی
نیشته‌جێی نۆروێژ
ده‌بێ بگوترێ جیا له‌م كۆبوونه‌وانه له‌و چه‌ند رۆژه‌دا، كاك مسته‌فا هیجری له
ده‌رفه‌تی جۆراوجۆردا چاوی به چه‌ندین كه‌سایه‌تیی كوردی دانیشتووی وڵاتی
نۆروێژ كه‌وت‌و له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا نه‌زه‌ر‌و بیر‌وبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كانی پێوه‌ندیدار به كێشه‌ی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گۆڕییه‌وه‌و
داوای لـێ‌كردن، له‌مه‌ودوا زۆرتر حیزب‌و رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی، له نه‌زه‌رات‌و
بۆچوونه‌كانی خۆیان، سه‌بارت به مه‌سه‌له سیاسی‌و ئاڵوگۆڕه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كومیته‌ی
حیزب له نۆروێژ
هه‌روه‌ها كاك مسته‌فا له‌م سه‌فه‌ره‌یدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ
كومیته‌ی گشتیی حیزب له وڵاتی نۆروێژ، پێك هێنا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه
جۆراوجۆره‌كانی كار‌و تێكۆشانی حیزب له هه‌موو بواره‌كاندا كه‌وتنه به‌رباس‌و
لێكۆڵینه‌وه‌و گیروگرفت‌و كه‌موكورییه‌كان ده‌ست نیشان كران‌و لایه‌نه به‌هێزه‌كانی
كاروتێكۆشانی حیزب ئاماژه‌یان پێ‌كرا. هاوڕێ سكرتێری گشتیی حیزب، رێنوێنی
پێویستی سه‌باره‌ت به تێكۆشانی حیزب له نۆروێژدا به كومیته‌ی حیزب‌و رایسپارد
كه پێویسته ته‌شكیلاتی حیزب له هه‌موو توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌كانی ئه‌ندامانی
حیزب بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رچی باشتری تێكۆشانی حیزب كه‌ڵك وه‌رگرێ. به‌ڕێزیان
پاراستنی یه‌كیه‌تیی ریزه‌كانی حیزب‌و به‌هێزكردنی ریزه‌كانی ته‌شكیلاتی حیزب
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب‌و كومیته‌ی حیزبه‌و ده‌بێ هه‌موو ئه‌و
كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه لاببرێن كه پێش به په‌ره‌سه‌ندنی تێكۆشانی حیزب ده‌گرن. |