|
وه‌دیهاتنی ئه‌و ویسته ڕه‌وایه‌دا
قوربانی بدا، هه‌ر بۆیه‌ش كوژران و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له نه‌ك
هه‌ر له داخوازیییه‌كانی پاشگه‌زی ناكاته‌وه به‌ڵكوو سوورتری ده‌كا.
گه‌لی كورد به‌و كرده‌وه
شۆڕشگێرانه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆی هه‌ڵبڕی و ئه‌و ده‌نگه حه‌قخوازانه‌یه‌ی
به گوێی هه‌موو دنیا و به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامی گه‌یاند كه، چی دیكه
ئاماده نییه له ژێرده‌ستی و بێ مافیدا بژی و خوازیاری چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه‌ی گرفته‌كانیه‌تی.
هۆکاره‌کانی خۆپێشاندانه‌کان
که وا به خێرایی و گڕگرتوو شاره‌کانی کوردستانی ده‌ته‌نییه‌وه چی بوون؟
ـ هۆكاره‌كان ده‌بێ له تووڕه‌یی و قینی په‌نگ خواردووی ئه‌و خه‌ڵكه به
درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له‌و ڕێژیمه‌و، حه‌قانیه‌تی داواكانیان
بدۆزینه‌وه، كه هه‌میشه له جیاتی گوێگرتن بۆ ئه‌و داوایانه و چاره‌سه‌ركردنیان
له گه‌ڵ توند‌و تیژی و سه‌ركوت به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ش بڵاوده‌کرانه‌وه
که له کاتی خۆپێشاندانه‌کاندا، ئیداراتی ده‌وڵه‌تی، بانک و بینای دامه‌زراوه‌کانی
تر ده‌سووتێندران یان ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌کانیان ده‌شکێندران. ئه‌مانه تا چ ڕاده‌یه‌ک
ڕاست بوون و ڕاتان سه‌باره‌ت به‌م ئاکارانه چین؟
ـ ئه‌وه كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا هێندێك خه‌ساره‌ت به داموده‌زگاكانی
حكوومه‌تی گه‌یشتووه ڕاسته. هۆی ئه‌و كارانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دنه‌دانی
عه‌وامیلی ڕێژیم و هێندێك كه‌س و لایه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌و شێوه
كرده‌وانه‌دا ده‌دیته‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی عه‌وامیلی ڕێژیم به‌هانه‌یان
ده‌ست كه‌وێ بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك، زه‌ره‌رمه‌ند كردنی خه‌ڵك ( سوتاندنی پاساژی
حه‌مید له سنه و شكاندنی ده‌ركی دوكانه داخراوه‌كان و تاڵانكردنی كه‌لوپه‌له‌كانیان
و....). ئێمه لامان وایه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین
به بێ توند‌و تیژی ده‌سكه‌وتی سیاسیی زیاتری ده‌بێ و ڕێژیم كه‌متر به‌هانه‌ی
ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ سه‌ركوت. به‌ڵام له هیچ ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینێك‌دا
كه‌س ناتوانێ ته‌زمینی ئه‌وه بكا كه توندوتیژی نایه‌ته پێش، به تایبه‌ت له
ڕێپێوانی خه‌ڵكی كورددا كه زۆر له ڕێژیم بێزارن.
کۆماری ئیسلامی به ناردنی هێزی
"ئاسایش" و چه‌کدار له شاره‌کانی تره‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌ستگیرکردن و
زیندانیکردنی چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان، خۆپێشاندانه‌کانی سه‌رکوت
کرد. ئێستا بارودۆخی سیاسی و ده‌روونیی هاووڵاتیان چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
ـ ڕاسته ڕێژیم خۆپێشاندانه‌كانی سه‌ركوت كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی قوڵبه‌ست
كرد و خستنیه زیندانه‌كان كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی تاقه‌تپڕوكێنی جیسمی و ڕه‌وانی
دان، ئێستاش شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر ماڵان و گه‌نجه‌كان به تاوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره
ده‌گرن و ده‌یانبه‌نه زیندان، بۆیه خه‌ڵك هه‌ست به نائه‌منی ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن.
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگه به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی چه‌وتی ڕێژیم نه‌ك
هه‌ر نه‌یتوانیوه وره‌ی خه‌ڵك دابه‌زێنێ و به‌چۆكیان دا بێنێ به‌ڵكوو ئێمه
ئاگادارین كه ئێستاش خه‌ڵك هه‌روا ئاماده‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
له ڕێژیمن. ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه خه‌ڵكی یه‌كگرتووترو به تواناتر كردووه و هیوای
پێ به‌خشیون.
په‌یوه‌ندیی نێوان پارت و
ڕێکخراوه کوردییه‌کانی کوردستانی ئێران له چ پله‌یه‌کدایه؟
ـ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حیزبی دێموكرات، له گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی
كوردی ئێران ـ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی به‌ستراوه به لایه‌نی دیكه نین ـ پێوه‌ندی
دۆستانه‌مان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له پارت و ڕێکخراوه سه‌رانسه‌رییه‌کاندا
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش بڵاوده‌که‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت کاری هاوبه‌شیش ده‌که‌ن. ئاخۆ ده‌بێت
هۆیه‌کان چی بن که له کوردستاندا دیارده‌ی وا به‌دی ناکرێت؟
ـ به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و فه‌زایه له نێو ڕێكخراوه‌كانی كوردی له
كوردستانی ئێران‌دا پێك نه‌هاتووه، كه پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
ئایا ئاسۆیه‌ک بۆ لێک نزیکبوونه‌وه‌ی به‌م زووانه و
کاری هاوبه‌ش له نێوان پارت و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران‌دا به‌دی ده‌کرێت؟
ـ من به‌و شاره‌زایییه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كانی كوردی ئێران هه‌مه، به‌و
زوانه ئیمكانی كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو پارت و ڕێكخراوه‌كانی كوردی
ئێران به‌دی ناكه‌م.
ئایا ئێوه هه‌وڵ بۆ کام یه‌ک له‌م دیاردانه: (ئیئتیلاف،
یه‌کێتیی کرده‌وه "اتحاد عمل"، به‌ره‌ی کوردستانی) ده‌ده‌ن؟
ـ ئێمه له هه‌لو مه‌رجێكی وه‌ك ئێستادا كه بواری لێك نێزیكبوونه‌وه بۆ كاری
هاوبه‌ش پێك نه‌هاتووه، هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی به‌ره به شتێكی نه‌گونجاو ده‌زانین،
بۆیه زۆرتر هه‌وڵمان داوه و ده‌یده‌ین كه زه‌مینه بۆ كاری هاوبه‌ش پێك بێنین
و له پرۆسه‌ی ئه‌و كار كردنه‌دا بچینه پێش و بگه‌ینه ئاستی پێكهێنانی به‌ره‌ش. |