|
ئه‌و شێوه پێوه‌ندی‌یه له‌گه‌ڵ
ئا‌مریكا بوون ئیعترازاتی خوێان ده‌ربڕی‌و ته‌زاهوراتیان پێك هێنا، به‌ڵام له
رۆژی 16 سه‌رماوه‌ز یانێ رۆژی سێهه‌می خوپێشاندانه‌كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت
واریدی دانشگاه بوون‌و ته‌زاهوراته‌كه‌یات سه‌ركوت كرد‌و سێ كه‌س له دانشجووه‌كان
شه‌هید كران. له‌وكاته‌وه تاكوو ئێستا هه‌موو ساڵێك خوێندكارانی دانشگاكانی
ئێران و ده‌گه‌ڵ ئه‌وان خه‌ڵكی وشیاریی ولاته‌كه‌مان بۆ رێز گرتن له فیداكاریی
ئه‌و دانشجویانه‌و تێكۆشانی هه‌موو ئه‌و دانشجو‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه
دا شه‌هید كراون، زیندانی كراون و ئه‌شكه‌نجه ته‌زاهورات‌و ناره‌زایه‌تیی خوێان
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان كرابێ ده‌ربڕیوه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز ته‌زادی
به‌ینی دیكتاتۆری له‌گه‌ڵ وشیاری و ئاگایی خه‌ڵك ته‌زادێكی له مێژینه‌یه.
هه‌موو باش ئاگادارین له مێژووی به‌شه‌ریه‌ت دا هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی كه
تێگه‌یشتوون‌و به دژی وه‌زعی مه‌وجوود كه پڕ بووه له زوڵم‌و زۆرداری
ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌وكه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش‌و سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیستبداد‌و،ئیستبدادیش بۆ درێژه‌دانی حكوومه‌تی زاڵمانه‌ی خوێ ده‌ستی كردووه
به سه‌ركوت‌و زه‌بر‌و زه‌نگ به تایبه‌تی به سه‌ر ئه‌وانه‌ی هوشیاری‌و
ئاگاهی‌یان زیاتره. توێژی خوێندكاریش له ئێران‌و له نێو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا
كه دیكتاتۆری زاڵه‌و ئازادی سه‌ركوت ده‌كرێ، توێژی پێشره‌و ئاگای
ئیعترازاتی خه‌ڵكی بوونه. ئه‌وان بێجگه له‌و سته‌مه له سه‌ر خوێان بووه،
ناره‌زایه‌تییان هه‌بووه به‌لكَوو بوونه‌ته ده‌نگ‌و هاواری خه‌ڵكی سته‌م
لێكراوی خوێان‌و هه‌ر ئه‌ندازه سته‌م زیاتر بووه ده‌نگی خوێندكاریش
به‌رزتربوَه‌ته‌وه زۆرجار وابووه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له زه‌مانی په‌هله‌وی
و له زه‌مانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا وه‌كو به‌شێكی زۆر له وڵاته
دیكتاتۆره‌كان سه‌عیان كردووه ده‌نگی ئازادیخوازی خوێندكاران له سینگی ئه‌وان
دا خه‌فه بكه‌ن‌و بێده‌نگێان بكه‌ن به‌ڵام قه‌ت موه‌فه‌ق به‌و كاره نه‌بوونه.
به دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه پێگه‌یشتووی
ئێران كه باش له ده‌وری كاریگه‌ری خوێندكاره‌كان ئاگادار بوون‌و ئه‌وان باش
ده‌یانزانی كه ته‌زاهورات‌و ئیعترازاتی خوێندكاران له رۆژانی ته‌زاهورات به
دژی حكوومه‌تی پاشایه‌تی دا چه‌نده ته‌ئسیری دانابوو له سه‌ر ئالۆگۆركردنی
حكوومه‌تی ئێران، كاتێك كه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به
قه‌ولی خوێان ئه‌و كۆسپه له سه‌ر رێگای خوێان لابه‌ن هه‌ر به‌وه رازی نه‌بوون
كه حه‌ركاتی ئیعترازیی دانشجوه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن‌و بیانخه‌نه زیندان‌و
ئه‌شكه‌نجه‌یان بكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌ركی دانشگاكانیان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ داخست‌و
له‌و ماوه‌یه دا به هه‌زاران كه‌س له خوێندكاره تێكۆشه‌ر‌و ئازادیخوازه‌كان‌و
ئوستاده خه‌باتكاره‌كانی دانشگاكانی ئێرانیان ته‌سفیه كرد به‌و خه‌یاڵه‌ی كه
له دوای ئه‌وه به ڕاحه‌ت پاڵ ده‌ده‌نه‌وه‌و درێژه به حكوومه‌تی ئیستبدادیی
خویان ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی موزاحیمی خوێندكاری به‌رزبێته‌وه. به‌ڵام
ئه‌وان هه‌ر به ئه‌وه‌نده رازی نه‌بوون ئه‌وجار هێندێك ره‌وابیت‌وزه‌وابیتیان
دانا بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌جمووعه‌یه‌ك خوێندكار بۆ دانشگاكان رێگه بده‌ن،
مه‌جمووعه‌ێه‌ك ئوستاد بۆ ته‌علیم‌و ته‌ربیه‌تی ئه‌وان دیاری بكه‌ن كه ئه‌وانه
به قه‌ولی خوێان ئه‌فرادی(متعهد) به جمهوری ئیسلامی بن و له چوارچێوه‌ی
ته‌علیماتی جمهوری ئیسلامی دا ئه‌وانه په‌روه‌رده بكه‌ن بێجگه له‌وانه به
هه‌زاران هێزی به‌سیج‌و حیزبوڵڵا‌و ئه‌نواعی دیكه له هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ری
رێژیم به شێوه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی له دانشگاكان جێگیر كرد به‌ڵام غافل بوون له‌و
حه‌قیقه‌ته‌ی كه عیلم‌و زانست به سه‌ركوت‌و به زه‌بر‌و زه‌نگ بێده‌نگ ناكرێ‌و
له نه‌تیجه‌دا دیتمان كه حه‌ره‌كه‌تی دانشجویی له ئێرانێ‌دا نه ته‌نها به‌و
پیلانانه بێده‌نگ نه‌كرا به‌ڵكوو دیسان خوێندكاره‌كان هێزی هه‌ره له پێشی
ئیعترازاتی خه‌ڵكی بوون كه ئیلهام به‌خش یا هانده‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران
بوون بۆ ده‌ربڕینی ئیعتراز‌و ناره‌زایه‌تی له كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و
ئیعترازاته ئێستاش هه‌روا به‌رده‌وامه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین به
ده‌یان كه‌س له خوێندكارانی تێكوشه‌ر‌و ئازادیخوازی ئێرانی، له دانشگاكان دا
سه‌ركوت ده‌كرێن له زیندان ده‌كرێن‌و ته‌نانه‌ت ده‌كوژرێن‌وبێ سه‌ر‌و شوێن
ده‌كرێن به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ده‌نگی ناره‌زایه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌ر ئێستا
له گۆشه‌و كناری ئێران رۆژ نیه كه خه‌باتكارانی خوێندكار به دژی كۆماری
ئیسلامی ته‌زاهورات پێك نه‌هێنن‌و ئیعترازاتی خوێان نیشان نه‌ده‌ن.
دیارده‌یكی دیكه كه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرتر ئێمه ده‌یبینین‌و جێگای خوشحاڵی‌یه
ئه‌وه‌یه كه ئێستا خوێندكارانی كورد له دانشگاكانی ئێران نه ته‌نها بۆ ویست‌و
داخوازی‌یه سنفی‌یه‌كانی خوێان ئیعتراز ده‌كه‌ن‌و كۆماری ئیسلامی ئێران
ده‌به‌نه ژێر پرسیار‌و به دنیای ده‌ناسێنن، به‌ڵكوو ئه‌وان ئاڵاهه‌ڵگری سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیشن له سه‌ر خوێان. دیاره له وڵاتانی پێشكه‌وتوو‌و دێموكرات كه
ویست‌و داخوازی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی عادڵانه‌و قانوونی به پێی ئیمكانی
حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابین ده‌كرێ زۆرتر ئیعترازاتی خوێندكاری
ئیعترازاتێكی سینفی‌یه، به‌ڵام له ئێران دا و به تایبه‌ت له كوردستان دا
ئیعترازاتی خوێندكاری ئێستا شكڵێكی ماوه‌رای سینفی به خویه‌وه گرتووه‌و
خوێندكارانی ئێمه به پێی ئه‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌ی كه لێیان ده‌كرێ وه‌كوو هێزی
پێشكه‌وتنخوازی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بوونه‌ته ئاڵاهه‌ڵگری ماف خوازی، بوونه‌ته
ده‌نگی ئیعترازیی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردستان به ده‌ست ته‌بیعز‌و سته‌م‌و له
ژێر پێینانی مافه‌كانی سیاسی و ئینسانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا.
پێك هاتنی رێكخراوی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران نیشانه‌ی ئه‌و
ئاگاهی‌یه‌و ئه‌و زه‌روره‌ته بووه كه خوێندكارانی كورد له هه‌ر جێگایه‌كی
ئێران‌دا ده‌خوێنن‌و له هه‌ر جێگایه‌كی دنیا دا ده‌خوێنن ده‌نگی ئیعترازیی خویان
كۆ بكه‌نه‌وه سه‌ر یه‌ك به شێوه‌یه‌كی موته‌حد‌و یه‌كگرتوو بتوان به گژ رێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران دا بچنه‌وه‌و ئه‌و مافه زه‌ت كراوانه‌ی گه‌لی كورد كه
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا رۆژانه پێشێل ده‌كرێ به گوێی
خه‌ڵكی دنیا‌و خه‌ڵكی ئێران رابگه‌ێنن. ئه‌وه جێگای شانازیی‌یه كه
مه‌جمووعه‌یه‌ك له‌و خوێندكاره به‌وره‌و یه‌كگرتوانه ده‌بینین كه له ماوه‌ی
حه‌وتووه‌كانی رابردوو دا دوو جار له به‌ر ده‌ركی دانشگای تاران ته‌زاهوراتیان
كردووه‌و ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ی له گه‌لی كورد ده‌كرێ ئه‌وه‌ی كه گه‌نجه‌كانی
كورد به بێ موحاكمه كردن له دادگاكان دا، به ده‌ستی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رێژیم له خیابانه‌كان دا ده‌درێنه‌ر به‌ر رێژنه‌ی گولله‌و ده‌كوژرێن به بی
ئه‌وه‌ی كه‌س پێ بزانی‌و كه‌س دیفاعی لێ بكا بوونه‌ته ده‌نگی ئه‌و ئیعترازه
بۆ گه‌یاندنی به گوێی هه‌موو خوێندكاران‌و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و هه‌موو
خه‌ڵكی دنیا.
ئێمه لێره ویڕای قه‌درزانین‌و حورمه‌ت دانان بۆ تێكۆشان‌و بۆ وشیاری‌و بۆ
لێبوردوویی هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئێران كه بۆ مافی ئازادی‌و مافی
ئینسانی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشل كراون، دیفاع ده‌كه‌ن‌و
رووبه‌روو ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وه‌حشیی جمهوری ئیسلامی و له گیانی
خوێان وله عومر‌و ته‌مه‌نی جه‌وانی خۆیان مایه داده‌نێن، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌و
له ئه‌وله‌ویه‌تدا، قه‌درزانی ده‌كه‌ین له كار‌و تێكۆشانی ئه‌و خوێندكاره
كوردانه‌ی كه به ئاگاهی‌یه‌وه و به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك ئیعترازاتی خوێان
به دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له دانشگاكانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی
ئێران نیشان ده‌ده‌ن به پێك هێنانی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ده‌یانهه‌وه‌ی گه‌لی كورد زیاتر به گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌و خه‌ڵكی ئێران
بناسێنن‌و ئه‌و سته‌مانه‌ی كه له سه‌ر كورد هه‌یه به‌و شێوه زیاتر زه‌قی
بكه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه به‌رچاوی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران.
هاوڕێیانی خوَشه‌ویست!
رابردوو و ته‌جروبه‌یه‌ك كه له كۆماری ئیسلامیی ئێران دا هه‌مانه نیشان ده‌دا
كه كۆماری ئیسلامیی ئێران رێگایه‌كی گرتووه‌ته به‌ر‌و ئیعتقاداتێكی كه‌له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی ئینسان دا هه‌یه‌تی
به جێ نایه‌ڵێ‌و له سه‌ری به‌رده‌وامه. چه‌ن ساڵ له‌مه‌و پێش خه‌ڵكی ئێران‌و
به تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ئه‌وانه‌ی كه به
نێوی ریفوَرمیست هاتوونه‌ته سه‌ر كار ده‌توانن ده‌روازه‌یه‌ك به رووی
ئازادی‌یه‌كان دا بكه‌نه‌وه به‌ڵام ته‌جروبه نیشانی دا كه ئه‌و بۆچوونانه
هه‌ڵه‌ن و ئێستا ئێمه دوای نزیك به 26 ساڵ له تێپه‌رینی كۆماری ئیسلامی
ئێران ده‌بینین كه‌سێك كراوه‌ته سه‌رۆكی دانشگای تاران كه ئاخوندێكه هیچ
ئاگایه‌كی له دانشگاه له خوێندكار‌و له موشكلاتی دانشگاه‌و له عیلم‌و
زانستێك كه له‌وێ دا په‌ره‌ی پێ ده‌درێ نیه. له راستی دا ئه‌وه نه ته‌نها
گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له باری دیكتاتۆری بۆ دواوه به
به‌ڵكوو گه‌ڕانه‌وه بۆ قه‌هقه‌رایه له واقیعدا ئه‌وه ته‌حقیری هه‌موو
خوێندكار‌و مامۆستای دانشگاه‌و عیلم‌و زانسته له ئێران. هه‌ر ئه‌و ئێقدامه بۆ
خوێ نیشان ده‌دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌نده عیلم‌و زانست‌و خوێندكار‌و
مامۆستا له به‌ر چاوێ سووكه. بێ گومان ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامیی
ئێران له به‌ر چاوی خوێندكاره ئاگا‌و هوشیاره‌كانی ئێران به گشتی و
خوێندكاراه‌كانی دانشگای تاران به دوور نیه ئه‌وان به نیسبه‌تی ئه‌و
ته‌حقیركردنه ئیعترازاتی خوێان ده‌ربریوه‌و له‌وه به‌دواش ده‌ری ده‌بڕن.
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا له
سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته بووین‌و هه‌ین كه رێكخراوی خوێندكاری وه‌كوو رێكخراوێكی
پێشكه‌وتنخوازی ئێرانی و كوردستانی ئه‌وه‌نده‌ی كه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان
دایه به‌هێزی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه بتوانی ده‌نگی ئیعتراز‌و ئازادیخوازی خۆی
هه‌ر چی بلێندتر‌و ره‌ساتر به گوێی خه‌ڵكی ئێران‌و گوێی خه‌ڵكی دنیا
ڕابگه‌ێنێ. له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پێم خۆشه جارێكی دیكه پشتیوانیی خۆمان له
حه‌ره‌كاتی ئێترازیی دانشجوویی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و
دیفاع له مافی گه‌لانی ئێران و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رێكخراوی
خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئێعترازاتی
خوێندكاران كورد بۆ خه‌ڵكی ئێران بۆ حكوومه‌ت‌و بۆ دنیا پێك هاتووه، ده‌رببڕم.
هیوادارم ئه‌و رێكخراوه به كار‌و تێكۆشانی بێ‌وچانی خوێ ببێته چه‌ترێك كه
هه‌موو خوێندكاره تێكۆشه‌ره‌كانی كورد له هه‌ر جێگایه‌كی ئێران دا هه‌ن كۆ
بكاته‌وه‌و له هێزی ئه‌وان پوتانسێلێكی كاراتر‌و كارامه‌تر پێك بێنێ بۆ خزمه‌ت
به نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كه‌ی‌و هه‌روه‌ها حه‌ره‌كه‌ت له جه‌هه‌تی روخاندنی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و بونیادنانی حكوومه‌تێك كه له سه‌ر ده‌نگی ئازادی
خه‌ڵكی ئێران پێك بێت به شێوه‌یه‌ك كه بتوانێ حورمه‌ت بۆ دانشگا بۆ زانست بۆ خو
ێندكار‌و مامۆستایانی دانشگا ببێ.
له دوایی قسه‌كانم دا سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له 16 ئازه‌ری
1332 شه‌هید بوون‌و هه‌روه‌ها سڵاو له هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌و
ماوه‌یه‌دا تاكوو ئێستا له رێگای ئازادیخوازی له رێگای دیفاع له مافی
خوێندكاری‌و مافی گه‌لانی ئێران شه‌هید بوون‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا به تاوانی ئازادیخوازی به تاوانی
ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خوێان له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه دا ته‌سلیم
نابن‌و به چۆك دا نایه‌ن.
هه‌ر به‌هێز بێ رێكخراوی دانشجوویی
سه‌ركه‌وتوو بی ئازادی، دێموكراسی‌ومافی گه‌لان له ئێران دا
سه‌ركه‌وتوو بن |