|
به‌ڕێز جه‌نابی كاك
مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێڕای سڵاو‌و حورمه‌ت!
خه‌به‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، یه‌كێكی دیكه له
ده‌سكه‌وته سیاسی‌یه به‌نرخه‌كانی كوردستان بوو كه بێ‌گومان به تێكۆشانی به‌ڕێزتان‌و
جه‌نابی مام جه‌لال‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی‌كردنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیه‌تیی
نیشتمانی‌و پارتی دێموكراتی كوردستان هاته‌دی.
ئه‌و ئیقدامه وه‌ڵامێكی به‌جێ به ویست‌و داخوازیی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌لی كورد
بوو، هه‌ربۆیه‌ش شادی‌و هیوای خسته دڵی هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌رو
دۆستانی. به‌م بۆنه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان‌و
هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
هیوادارین ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بێ له برایه‌تی‌و هاوكاری
نێوان هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كوردستانی عێراق به‌تایبه‌ت پارتی‌و یه‌كیه‌تی‌و
ئاكامه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسایشی زیاتر بۆ گه‌لی كورد.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
2006/1/8 ، 18/10/1384 |