|
به‌رایی: له شه‌ست ساڵه‌ی
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان دا‌و به مه‌به‌ستی دووباره
تیشك خستنه‌سه‌ر پرس‌و كێشه‌كانی ژنان‌و نه‌خشی ئه‌وان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا،
به‌پێویست زانرا بۆ ئاگاداربوون له سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، ئه‌م چه‌ند پرسیاره له‌توێی وتووێژێك دا له‌گه‌ڵ كاك مسته‌فا هێجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا، بێنینه گۆڕێ.
وتووێژ: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا، پێتان
وایه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌ك حیزبێكی پێشڕه‌و، له‌مێژینه‌و به‌ئه‌زموون،
تا چه‌نده كاریگه‌ر بووه له بردنه سه‌ری ئاستی هوشیاریی ژنان‌و ناساندن‌و ده‌ستنیشان
كردنی كێشه‌كانیان؟
و: وه‌ك ئاگادارن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ره‌تای پێكهاتنیه‌وه
باوه‌ڕێكی قووڵی به مافی یه‌كسانی ژن‌و پیاو له كۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا هه‌بووه،
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بینین له ]كاتی[ دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له
ساڵی 1945وه یه‌كێك له‌و كاره گرینگانه‌ی كراوه حه‌ول دان بۆئازادیی ژن له
چوارچێوه‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان دا بووه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌موومان ده‌زانین كه
پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د، بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشه‌نگی ئه‌و كاره بێ،
خێزانی خۆی له‌پێش دا ناردۆته نێو كۆڕی ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی كه داوای مافی ژن
بكه‌ن. بێگومان ئه‌و هه‌وڵه بۆ خۆی ته‌ئسیرێكی زۆر زۆری بووه له كاتی خۆی‌دا
كه مه‌عمووله‌ن كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌وده‌می كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شیره‌تی بوو، زۆر
باوه‌ڕیان به مافی ژن‌و ئازادییه‌كانی ژن نه‌بووه. دوای ئه‌ویش له به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا، مافی ژنان وه‌كوو مافێكی
ره‌وا سه‌لمێندراوه‌و هه‌میشه ته‌بلیغی بۆ كراوه، كاری بۆ كراوه، له‌باری عه‌مه‌لیشه‌وه
له‌و فاسیله‌یه‌دا، كه رێژیمی پاشایه‌تی رووخا‌و حكوومه‌تی جمهوریی ئیسلامیی
ئێران دامه‌زراو كه ده‌سه‌ڵات له شار‌و گونده‌كان دا، به‌ده‌ستی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران بوو، هه‌موو ئاگادارین كه حیزبی دێموكرات ئاڵاهه‌ڵگری دیفاع له
مافی ژنان بووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌كرده‌وه هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆری بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئه‌و سته‌مانه‌ی له‌سه‌ر ژنان هه‌یه، وه‌كوو ماره‌كردنی كچان به چووكه‌یی،
ژن به ژنه‌و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه بۆ ژنان هه‌یه‌و ده‌خرانه ژێر پێ‌و
هه‌وڵی‌دا كه به‌رگری لێ بكا‌و ئه‌وه‌ی به‌پێی قانوون‌و راگه‌یاندن له‌نێو هه‌موو
خه‌ڵك دا بڵاو كرده‌وه‌و سه‌عی كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به كرده‌وه ئه‌و مافانه
له‌ژێرپێ ده‌نێن، سزا بدرێن‌و موره‌ته‌ب ته‌بلیغی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنان
وشیار بن‌و بۆ داواكردنی مافی خۆیان له كۆمه‌ڵگاداو هه‌روه‌ها له بنه‌ماڵه‌دا.
بێجگه له‌وه دامه‌زرانه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری
جمهوری ئیسلامیی ئێرانه‌وه توانی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ژنانی وشیارو
ئاگای كورد له ده‌ور خۆی كۆبكاته‌وه ئه‌م رێكخراوه توانی هه‌م بۆ مافی توێژی
خۆیان وه‌كوو ژن له كۆمه‌ڵگادا تێ‌بكۆشن هه‌م بۆ مافی سیاسیی گه‌لی كورد،
پشتیوانیی موباریزه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا بن.
كه ده‌بینین ئێستاش ئه‌و رێكخراوه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌نده‌ی كه توانیویه‌تی
هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادیی گه‌لان‌و مافی ژنان دا.
بۆیه من گومانم نیه كه به‌رنامه‌و كاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
هوشیاركردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێش بردنی جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و ئاشناكردنی ئه‌وان به
مافی ره‌وای خۆیان له كۆمه‌ڵگاداو له بنه‌ماڵه‌دا ته‌ئسیرێكی زۆری هه‌بووه.
پ: ئه‌گه‌ر چاو له‌مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بكه‌ین، ژنان به
شێوه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م‌و به‌رپرسایه‌تییان پێ ئه‌سپێردراوه. به بڕوای جه‌نابت
كه ته‌مه‌نێكه خه‌باتی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌شداری نه‌كردنه بۆ لێنه‌هاتوویی
ژنان ئه‌گه‌ڕێته‌وه یان بڕوا نه‌بوونی حیزب به مافی ژنان، یان له په‌راوێز
خستنیان؟
و: من پێم وابێ هۆیه‌كه‌ی هیچ كام له‌وانه نیه، به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شه‌رایه‌تی
سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی‌و خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له
پرسیاره‌كه‌ی پێشوودا ئیشاره‌م پێ‌كرد، بێجگه له ماوه‌یه‌كی كورت كه له‌نێو
شاره‌كان دا بوو، به‌قیه‌ی له ئاواره‌گی‌و له پێشمه‌رگایه‌تی‌دا بوو‌و ئه‌و شه‌رایه‌ته
بۆ كاری ژنان كه شه‌رایه‌تێكی زۆر سه‌خت بووه، ژنان به‌وجۆره‌ی كه پێویسته
نه‌یانتوانیوه له ریزی خه‌بات دا به‌شداری بكه‌ن‌و ئه‌وژانه‌ی كه هاتوونه‌ته
ریزی پێشمه‌رگایه‌تی‌و خه‌باتیان كردوه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیان هه‌موویان
نه‌یانتوانیوه درێژه به كاری پێشمه‌رگایه‌تی بده‌ن. شه‌رایه‌تی ژیانی سه‌ختی
شاخ، منداڵ بوون، نه‌بوونی جێگا‌و مه‌كانێكی وا كه بتوانن مناڵه‌كان له‌وێ‌دا په‌روه‌رده
بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنان وه‌ختیان ئازاد بێ به كاری خه‌بات‌و پێشمه‌رگایه‌تی
رابگه‌ن. ئه‌وانه به‌شێكی زۆر له‌و گیروگرفتانه بوون كه پێشی ئه‌وه‌یان گرتوه
كه ژنان بتوانن وه‌كوو پیاوان له جه‌ریانی خه‌بات دا، به‌شداربن‌و ئه‌و پۆست‌و
به‌رپرسایه‌تییانه كه شایسته‌ی خۆیانه به‌ده‌ستی بێنن. بێجگه له‌وانه وه‌كوو
ئاگادارن، ئێمه له ئه‌ساسنامه‌و به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دا چ له جیهه‌تی تێكۆشان، چ له جیهه‌تی مافی ژنان له كۆمه‌ڵگادا، هیچ ته‌فاوتێك
له به‌ینی ئه‌وان قایل نین‌و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه له خه‌بات دا به‌شدار
بوون كه ئێستا ژماره‌یان زۆر نیه، له هه‌مووی ئه‌و حه‌ق‌و حقووقه‌ی به‌شدارن
كه بۆ پیاوێك هه‌یه. دیاره ئه‌وه به مه‌عنای ئه‌وه‌ی نیه كه بڵێم هه‌موو
پیاوێك له حیزبی دێموكرات دا، یانی له‌نێو لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران دا، هه‌موویان وه‌ك یه‌ك باوه‌ڕیان به مافی ژن هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكرات به‌گشتی ده‌گرێته‌وه، ئێمه باوه‌ڕی
قووڵمان به مافی ژنان هه‌یه‌و پێمان وایه كه هێزی ژنان به‌شێكی ئه‌ساسی له‌و
هێزه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌راوێز بخرێنه‌وه‌و
به هێند نه‌گیرێن له واقیع دا حاشاكردن‌و پشت گوێخستنی به‌شێكی زۆر له‌و هێزه‌یه
كه ده‌توانێ له خزمه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی جووڵانه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌مان
دا بێ.
پ: حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی، چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و
چالاكی‌و هه‌ڵسووڕه‌ی ئێستای ژنان له‌نێوخۆی كوردستان دا؟
و: من پێم وابی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ژنان، له ئێستادا نه‌تیجه‌ی هۆشیاری‌و
ئاگاهیی ژنانه به ماف‌و ئازادییه‌كانی خۆیان‌و موباریزه‌كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كانیان‌و هه‌روه‌ها موباریزه‌كردن له موقابیلی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه له‌سه‌ر
رێگایان دان. ئه‌گه‌ر دیققه‌تمان كردبێ له‌ماوه‌ی زاڵبوونی حكوومه‌تی كۆماری
ئیسلامیی ئێران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌دا، مافی ژنان‌و ئازادیی ژنان
زیاتر له پیاوان خراوه‌ته ژێرپێ‌و سته‌مێك كه له‌سه‌ر ژنان بووه، دووقاتی ئه‌و
سته‌مه بووه كه له‌سه‌ر پیاوان بووه‌و ژنان بۆ ئه‌وه‌ی كه دژی ئه‌و سته‌مه
به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن، من پێم وابێ دژ كرده‌وه‌یه‌كی زۆر موناسبیان نیشان داوه،چالاكتر‌و
لێبڕاوانه‌تر تێ‌كۆشاون بۆ ئه‌وه‌ی كه دژی ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ریانه به‌ربه‌ره‌كانێ
بكه‌ن، له نه‌تیجه‌ی ئه‌و تێكۆشانه‌داو، ئه‌و هوشیاری‌و ئاگاهییه‌ی كه بوویانه
له‌و مه‌یدانه‌دا، توانیویانه به‌شێك له‌و ویست‌و داخوازانه‌ی كه هه‌یانه بگه‌ن
كه جمهوریی ئیسلامیی ئێران وه‌كوو حكوومه‌تێكی دواكه‌وتوو‌و دژی مافی ژن به‌ربه‌ره‌كانێی
كردوه ده‌گه‌ڵیان، بۆیه ده‌بینین كه ئێستا ژنانی كورد له كوردستانی ئێران دا
له بواری شێعر، له‌باری هونه‌ر، له‌باری موسیقی، له‌باری خوێندن نه‌ك هه‌ر له
پیاوان دواكه‌وتووتر نین، به‌ڵكوو له پیاوانیش پێشكه‌وتووترن. به‌تایبه‌تی من
زۆرجار سه‌رنج، ده‌ده‌مه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه راده‌ی ژنانی خوێنده‌وار، ئه‌و
كچانه‌ی كه له دانیشگاكان ده‌خوێنن و خوێندكارن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه له
سه‌تحی ده‌بیرستان دان ده‌توانن نمره‌ی زۆر باش به‌ده‌ست بێنن و ده‌ره‌جه‌ی ته‌حسیلاتیی
زۆر عالی دانشگاه ته‌واو بكه‌ن، ژماره‌یان ئێستا له كوردستانی ئێران دا له
پیاوان كه‌متر نیه. من پێم وابێ ئه‌وه یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه كه رێگایه‌كی
دروسته، ژنان گرتوویانه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و بواره‌دا له‌لایه‌كه‌وه به
كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌كوو حكوومه‌تێكی دژی مافی ژن نیشان بده‌ن، كه ئه‌و
كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه ئه‌وان له‌سه‌ر رێگای پێشكه‌وتنی ژن پێكیان دێنن،
ناتوانێ چۆك به ژنانی كورد دابدا و ئه‌وان له‌و مه‌یدانه دا به‌ربه‌ره‌كانیی
خۆیان درێژه ده‌ده‌ن، به پیاوان نیشان بده‌ن كه عه‌لاره‌غمی ئه‌و هه‌موو كۆسپه‌ی
كه له‌سه‌ر رێگایانه ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و توانایی‌یانه‌ی كه له پیاوێك دا هه‌ن،
له مرۆڤێكدا هه‌ن، ئه‌وانیش وه‌كوو مرۆڤێك ده‌توانن به‌ده‌ستیان بێنن بۆیه له هه‌موو
بواره‌كان دا ده‌بینین ره‌قابه‌تێكی زۆر موسبه‌ت، زۆر به‌جێ، له‌و مه‌یدانه‌دا ده‌بینین.
ئێستا به‌شێكی زۆر له ژنانی كورد له كوردستانی ئێران دا، پێشره‌وی مافی
ژنانن و له تێكوشانه سیاسییه‌كان دا به‌شدارن، بۆیه ده‌بینین به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی
كه به‌هۆی فه‌عالییه‌تی سیاسییه‌وه ده‌سگیر ده‌كرێن، له‌و ژنانه‌ن كه له‌ژێر
شكه‌نجه‌دا ئازار ده‌درێن و بێحورمه‌تییان پێ ده‌كرێ. به‌ڵام هیچكام له‌وانه نه‌یانتوانیوه،
ژنان له‌و بڕیاره‌ی كه هه‌یانه بگێرێته‌وه. بۆیه ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه كه له
كوردستانی ئێران دا هه‌یه و ژنان هاتوونه‌ته ئه‌و مه‌یدانه‌وه به جووڵانه‌وه‌یه‌كی
زۆر پێشكه‌وتووانه‌ی ده‌زانین، حورمه‌تی بۆ داده‌نێین و پێمان وایه كه ئه‌وه
یه‌كێك له شێوه هه‌ره پێشكه‌وتوه باشه‌كانی موبارزه‌ی ژنانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كانی خۆیان و، له‌باری سیاسی‌شه‌وه له‌لایه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن
له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌سه‌ڵاتی جمهووریی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر كوردستان لابه‌رن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مافی توێژی ژنان له كۆمه‌ڵگا و له بنه‌ماڵه‌دا به‌ده‌ست
بێنن و له‌گه‌ڵ پیاوان مافی هاوسانیان هه‌بێ. ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین له‌و
جووڵانه‌وه‌یه زۆری پێ خۆشحاڵین و له واقیع دا ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له راستای
ئه‌و داخوازیانه دایه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌دا
باوه‌ری پێیانه. و ساڵه‌هایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه بۆ ژنانی كورد
تێده‌كوشێ.
پ: هه‌ر وه‌ك پێشتر باست كرد، ژنان ئێستا له ئێران دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌باری
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه زوڵمیان لێ ده‌كرێ، به‌هۆی ژن بوونیشیان زوڵمیان لێ ده‌كرێ،
دووقات ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئێوه پێتان وایه، ئێستا له ئێران دا به بوونی ئه‌و
رێژیمه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر كاره، ژنان ده‌توانن به ئازادی بگه‌ن؟
و: ئه‌من له‌و باوه‌ره‌دا نیم كه به بوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نه‌ك ژن،
هیچكام له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی و كوردستانی بتوانن به مافه‌كانی
خۆیان بگه‌ن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه لێره‌دا چیه؟ ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك مرۆڤ به
ژن و به پیاوه‌وه، ده‌بێ به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ین له موقابیلی ئه‌و مانیع و
موشكیلاتانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگامان دان و یه‌كێك له موشكیله گه‌وره‌كان كه
ئێستا له‌سه‌ر رێگامان دایه، نه‌بوونی ئازادییه كه جمهورریی ئیسلامیی ئێران
له‌سه‌ر رێگای ئێمه هه‌م وه‌كوو پیاو هه‌م وه‌كوو ژن دایناوه. كه وه‌كوو باستان
كرد، هی ژنان دووقاته. راسته كه له چوارچێوه‌ی فیكر و ئیدئولۆژیی جمهووریی
ئیسلامیی ئێران دا، هیچ نه‌وعه ئازادییه‌ك به‌تایبه‌ت ئازادیی ژن ناتوانێ جێی
بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه‌ی نیه، كه ژنانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
ئیدئولۆژییه‌ی جمهووریی ئیسلامی، ته‌سلیم بن، به چۆك دابێن و سه‌ر به‌رده‌نه‌وه.
هه‌رچی جمهوریی ئیسلامی، كردی ئه‌وانیش پێی رازی بن. من پێم وابێ ته‌نها
رێگا هه‌ر به‌ربه‌ره‌كانی كردنه و له‌واقیعدا، ئه‌وه به‌ربه‌ركانێی ئه‌وانه كه
جمهوریی ئیسلامیی ئێران، مه‌جبوور ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نه هه‌موو مافه‌كانی
ژنان به‌ڵكوو لانیكه‌می مافه‌كانیان بسه‌لمێنێ. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێستا ئه‌گه‌ر
ژنان راده‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ هه‌یانبێ به‌ده‌ستیان هێناون،
هه‌موو له ئه‌سه‌ری ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانییه دایه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
جمهووریی ئیسلامیی ئێران باوه‌رێكی زۆر كه‌میشی به ئازادیی ژن هه‌بێ و
ئیجازه بدا ئه‌و مافانه‌یان پێ ره‌وا ببینرێ. بۆیه من قسه‌م ئه‌وه‌یه كه ژنان
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ختگیرییانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی ئه‌وان ده‌ی‌كا،
ده‌بێ بۆ مافی خۆیان به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن. هه‌ر وه‌كوو پیاوانیش له موقابیلی
ئه‌و حكوومه‌ته‌دا ده‌بێ به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئازادییه‌كانی
خۆیان به‌چنگ بێنن. ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه به‌ده‌ستهێنانی ئازادی له كۆمه‌ڵگای
دواكه‌توودا له ژێر سه‌یته‌ره‌ی حكوومه‌ته دیكتاتوری و ئیرتجاعی‌یه‌كاندا
كارێكی ئاسان نیه و ده‌بێ خوێنی بۆ بدرێ، ده‌بێ تێكوشانی بۆ ته‌رخان بكرێ،
ئاره‌قه‌ی بۆ برێژرێ و من پێم وابێ ئه‌وه یه‌كێك له‌و شتانه‌یه كه ژنانی
كورد له كوردستانی ئێران دا پێ به‌پێی پیاوان و شانبه‌شانی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كه‌یان له‌هه‌وڵ‌دان و ئه‌وه كارێكی زۆر دروسته و بێگومان ئاكامی باشی لێ
ده‌كه‌وێته‌وه. |