|
دێموكراتی كوردستانی ئێران
پیرۆز بێ.
ساڵی ڕابوردوو به‌ربه‌ره‌كانی‌و
خه‌بات به دژی سه‌ره‌ڕۆیی‌و له ژێر پێنانی مافی مرۆڤ، له سه‌رانسه‌ری
ئێران‌دا درێژه‌ی هه‌بوو، ڕێژیم هه‌موو پیلان‌و زه‌برو زه‌نگێكی به‌كارهێنا بۆ سه‌ركوتو
به‌چۆكدا هێنانی خه‌ڵك، به‌لاَم بێجگه له ناكامی چی دیكه‌ی بۆ نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت
دیاری كردنی كه‌سێكی وه‌ك مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژادو ده‌وڵه‌تی پۆلیسی ئه‌منییه‌تیه‌كه‌شی
نه‌یانتوانی شتێك له مه‌سه‌له‌كه بگۆڕن.
له ئاستی سه‌رانسه‌ری‌دا
دیسان ته‌عتیل كردنی ڕۆژنامه‌كان، خۆپێشاندانه‌كانی خوێندكاران، توند‌وتیژتر له
سالاَنی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا به‌ربه‌ره‌كانی‌و مافخوازی
كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌رانی شیركه‌تی واحید له تاران‌و به‌ربه‌ره‌كانی ژنان جێگای
تایبه‌تیان له به‌ربه‌ره‌كانی دژی ڕێژیم‌و كۆڵنه‌دان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی
خۆیان تۆمار كرد. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست له
ماوه‌ی ساڵی 1384دا ده‌كرێ له‌و فرسه‌ته‌دا ئیشاره‌ی پێ بكه‌ین، په‌ره‌گرتنی
زیاتری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، وشیاری و ئاگاهیی زیاتریان له سه‌ر مافه ڕه‌واكانیانو
فیداكاری به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و مافانه بوو. له‌و چوارچێوه‌دا به
تایبه‌تی پێویسته ئیشاره به به‌ربه‌ره‌كانیی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی عه‌ره‌بی
جنووب بكه‌ین. هه‌رچه‌ند له‌و خه‌باته ڕه‌وایه‌دا سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌به‌شو
ژێر سته‌می ئه‌و هه‌رێمه شه‌هیدو بریندار‌و زیندانی كران به‌لاَم خه‌باتی ئه‌وان
هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كوردستانی خۆشه‌ویستیش به درێژایی ساڵی ڕابردوو مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانی به‌كرێگیراوانی
كۆماری ئیسلامی‌و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مانی كوردستان به تایبه‌ت لاوه‌كان بوو.
گه‌لی كورد له سه‌رانسه‌ری خاكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، له ئیلام ڕا تا ماكۆ ده‌یان
حه‌ره‌كه‌تی ئیعتڕازیی هێمنانه‌یان دژی كرده‌وه‌كانی ڕێژیم وه‌ڕێ خست‌و داوای
مافه سیاسی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌یه‌كانی خۆیان كرد، به‌لاَم داخوازی ئه‌وان به سه‌ركوتو
زه‌برو زه‌نگ وه‌لاَم درایه‌وه‌و به ده‌یان كه‌سیان لێ شه‌هید كرا‌و سه‌دان كه‌سیان
بریندار بوون، خرانه زیندانه به‌دناوه‌كانی ڕێژیم، یان له خاك و زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر
بوون.
فیداكاری‌و له‌خۆبردوویی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر سته‌می ئێران به تایبه‌ت گه‌لی
كورد له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به هه‌موو دنیا‌و ده‌سه‌لاَتدارانی كۆماری
ئیسلامیی نیشان دا كه ئه‌و خه‌ڵكه ئاماده‌یه هه‌موو چه‌شنه قوربانی‌یه‌ك بدا
به‌لاَم له ویست‌و داخوازی خۆی بۆ به ده‌ست هێنانی مافه دێموكراتیك‌و ڕه‌واكانی
پاشگه‌ز نابێته‌وه. ڕێژیمیش زۆر له‌وه زه‌بوونو داماوتره كه بتوانێ به زه‌برو
زه‌نگ خه‌ڵك چاوترسێن بكا.
ئێمه له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا سلاَو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و ڕۆڵه
گیانبه‌ختكه‌رو ئازایانه‌ی كه له ڕێگای ڕزگاری‌و ئازادیی گه‌له‌كه‌یاندا گیانی
خۆیان به‌خت كرد. سلاَوو په‌یمانی وه‌فاداری‌و هاوپێوه‌ندی بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی
كه ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕێژیمی نه‌زانی‌و تاریكی پشتی
نه‌چه‌ماندوونو ئێستاش له زینداندا سروودی ئازادی ده‌ڵێنه‌وه‌و لێ‌بڕاون كه به‌هارو
ڕووناكی‌و خۆشه‌ویستی بۆ گه‌له‌كه‌یان به جێژنانه بێنن.
به‌لاَم هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
ساڵێك كه ئێستا باوه‌شمان بۆ كردۆته‌وه‌و به پێشوازی‌یه‌وه ده‌چین (ساڵی 1385)،
ئاوسی زۆر ڕووداو و ئاڵوگۆڕ له ئێران دایه. دوای نیزیك به 28 ساڵ تیرۆر‌و
پشتیوانی له تیرۆریزم، درۆ كردن له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران و دنیا، له ژێر پێنانی
مافی مڕۆڤ، دژایه‌تی له گه‌ڵ ئاشتی له ناوچه‌و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری
نێوخۆی ولاَتانو له سه‌رووی هه‌موانه‌وه كار كردن‌و پێ‌داگرتنی ڕێژیم له سه‌ر
درێژه‌دان به پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی كه ئامانجی نیهاییه‌كه‌ی ساز كردنی چه‌كی
ئه‌تۆمی‌یه، سه‌ره‌نجام خه‌ریكه دنیا‌و به تایبه‌ت ڕۆژئاوا دژی ئه‌و حكوومه‌ته
یاغی‌یه یه‌كده‌ستو یه‌كگرتوو ده‌كا.
ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه له‌م ساڵ‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران
به ئه‌قڵییه‌تی كۆن‌و دواكه‌وتوو و سیاسه‌تی ڕابردووی‌و به كۆڵێك قه‌یرانی
نوێی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی بكه‌وێته به‌ربه‌ره‌كانێی جیددی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
وه‌زاڵه‌هاتوو و ئازادیخوازی ئێران له نێوخۆ‌و دنیای پێشكه‌وتوو له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، بێ‌گومان له‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌یه‌دا لایه‌نی دۆڕاو ڕێژیمه‌و
ئێمه تاوانی ئاماده‌كاریی ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌یه‌و ئاكامه پێشبینی نه‌كراوه
ناله‌باره‌كانی بۆ خه‌ڵكی ئێران، ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی.
ئێمه ده‌ڵێین گه‌لی كورد‌و هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی ئێران خوازیاری ئازادی،
ئاشتی، شادی‌و به‌خته‌وه‌رینو بێزارن له شه‌ڕو دیكتاتۆری‌و دواكه‌وتوویی كه
به‌رهه‌می زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌لاَتی ئه‌و ڕێژیمه‌یه.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
له‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌یه‌دا ئێمه گه‌لی كورد‌و حیزبه پێشڕه‌وه‌كه‌ی، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك هه‌میشه له به‌ره‌ی ئازادی، دێموكراسی‌و
ئاشتی داین بۆیه ئه‌ركی سه‌ر شانمانه كه به ئاماده‌یی زیاتر‌و باوه‌ڕی
قایمتر، هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و دنیای پێشكه‌وتوو ئه‌و
به‌ربه‌ره‌كانی‌یه درێژه بده‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی سێبه‌ری قورسی ئه‌و ڕێژیمه
له سه‌ر خۆمان‌و هه‌موو جیهان لا ده‌به‌ینو حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له
جێگای داده‌نێین. دیاره له‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌یه‌دا هه‌موو شێره‌ژنان، خوێندكاران،
كرێكاران، لاوان‌و به گشتی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی وشیارو ئاگاهی
نیشتمانه‌كه‌مان له گه‌ڵماننو ئه‌وه‌ی زیاتریش ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه كۆماری
ئیسلامیی ئێران ده‌بێ. له‌و به‌ربه‌ره‌كانیه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لو نه‌مان بۆ
دژی گه‌لی‌یه‌كانه.
ئێمه به‌و هیواو ئاواته‌وه پێ ده‌نێینه ساڵی نوێ‌و پێمان وایه نه‌ورۆزی
ئه‌وساڵ هه‌ر ته‌نیا نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ نابێ به‌ڵكوو ، ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێ
له ئاڵوگۆڕه‌كان به‌ره‌و ڕووی ئازادی‌و ڕزگاریش ده‌بێ.
كه‌وابوو جێژنی نه‌ورۆزو ساڵی نوێمان پیرۆز‌و ساڵی ده‌سكه‌وته به‌نرخه‌كان
ده‌بێ.
هه‌موو ڕۆژێكتان نه‌ورۆزو نه‌ورۆزیشتان پیرۆز |