|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
چاوپێكه‌وتنی سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له پاریس دا | |
به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، 19/6/2006، به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب، سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
له پاریس كرد‌و له‌لایه‌ن خاتوو عوزرا زیا‌و، ده‌بیری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌و به‌رپرسی
به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و رۆژهه‌ڵاتی نزیك‌و دوو كه‌س له راوێژكارانی ئه‌و
پێشوازیی لێ‌كرا.
له دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری‌دا هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانی ناوچه‌و به
تایبه‌ت بارودۆخی سیاسیی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد. له‌م دانیشتنه‌دا،
|
 | |
سكرتێری گشتیی حیزب هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و به تایبه‌ت سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌و سه‌ركوتی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی له دژی ئه‌م نه‌ته‌وانه به تێروته‌سه‌لی دوا. له كۆتایی ئه‌م
دانیشتنه‌دا هه‌ردوولا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان، له‌سه‌ر پێویستیی درێژه‌دان
به‌م چاوپێكه‌وتنانه پێیان داگرت.
له‌م سه‌ردانه‌دا هاوڕێ كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی، به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی
حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداربوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |