|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
چه‌ند چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له فه‌ڕانسه‌دا | |
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزب له درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌دا بۆ وڵاتی فه‌ڕانسه ئه‌م
دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێك هێنا:
ـ رۆژی 20ی ژوئه‌نی 2006، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه‌و یه‌كێك له راوێژكارانی له ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی
ئه‌و حیزبه‌دا له پاریس |
 | |
ـ 21ی ژوئه‌نی 2006، چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ خاتوو دانیه‌ل میتران، خێزانی سه‌ركۆماری پێشووی فه‌ڕانسه‌و سه‌رۆكی
بنیاتی "فڕانس لیبرته" له ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی بنیاته‌كه له پاریس
ـ 22ی ژوئه‌نی 2006، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
حیزبی سه‌وزه‌كانی فه‌ڕانسه‌و یه‌كێك له راوێژكارانی له ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی
ئه‌و حیزب دا له پاریس.
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان دا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه بۆ لایه‌نه فه‌ڕانسه‌یی‌یه‌كان دوا:
بارودۆخی ئێران‌و كوردستانی ئێران، بزاڤه كرێكارییه‌كان، بزاڤه خوێندكارییه‌كان‌و
جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و نه‌ته‌وه‌كان، له‌ژێرپێنانی په‌ره‌گرتووی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و
ئازادییه دێموكراتیكه‌كان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه، سه‌ركوتی جیابیران، پێشێل كردنی
مافی نه‌ته‌وه‌كان، پشتیوانی له تیرۆریزم‌و گرووپه تیرۆریستی‌یه‌كان، ده‌ستێوه‌ردان
له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه، دژایه‌تیی رێژیم له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئاشتی
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا، به‌رنامه‌ی ناوكیی رێژیم‌و مه‌ترسیداربوونی بۆ گه‌لانی
ناوچه‌و ئاشتیی جیهان.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیی حیزب له چاوپێكه‌وتنه‌كان دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت
كه ئه‌گه‌ر رۆژئاوا به‌ڕاستی خوازیاری كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان‌و ناسه‌قامگیری
له ناوچه‌و له ریشه هه‌ڵكێشانی تیرۆریزم‌و له مه‌ترسی نه‌كه‌وتنی جیددی
ئاشتیی جیهانییه، ته‌نیا رێگه چاره پشتگیری له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران‌و هێزه
دێموكرات‌و پێشكه‌وتن خوازه‌كانی ئێرانه تا به وه‌لانانی ئه‌م رێژیمه جینایه‌تكار‌و
قه‌یران خولقێنه‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی دێموكراتیك له ئێران دا، گه‌لانی
ئێران‌و ناوچه له نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌م رێژیمه دژی مرۆڤانییه رزگاریان بێ.
جێی باسه له سه‌رجه‌م چاوپێكه‌وتنه‌كان دا هاوڕێ كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی، به‌رپرسی
به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌شدار بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |