|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
پارلمانی ئورووپا | |
رۆژی دووشه‌ممه، 26/6/2006 ـ 5/4/1385، به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب له پارلمانی ئورووپا له برۆكسێل دا به‌جیا
چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی شاندی پارلمانتێرانی پارلمانی ئورووپا‌و جێگری سه‌رۆكی
پارلمانی ئورووپا.
له چاوپێكه‌وتنه‌كان دا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسه ناوچه‌یی‌یه‌كان، ره‌وشی ئێران،
قه‌یرانی ناوكیی ئێران، سه‌ركوتی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان‌و پێشێل كردنی به‌رده‌وامی
مافه‌كانی مرۆڤـ‌و ئازادییه دێموكراتیكه‌كان له ئێران دا ئاڵوگۆڕی
|
 | |
بیروڕایان كرد.
له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا به‌ڕێز
كاك مسته‌فا هیجری هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لی له سه‌ر پرسی نه‌ته‌ویی، دامه‌زراندنی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ و ئامانجه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی
سیستمێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ له ئێران دا، خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌ڵوێسته‌كان‌و
سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دواو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پێی
داگرت كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی سه‌رنه‌كه‌وتووی 15 ساڵ دیالۆگ‌و
وتووێژی ئورووپا له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلاسمی‌دا، كاتی ئه‌وه هاتووه كه
ئه‌م یه‌كیه‌تییه له باتی بیركردنه‌وه له دیالۆگی نوێ، به پشتیوانی‌كردنی
له ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتیك‌و نه‌ته‌وه‌چه‌وساوه‌كانی ئێران، بۆ هێنانه سه‌ركاری
سیستمێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ هه‌نگاو بنێ‌و له‌م رێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی ئێران و
گه‌لانی ناوچه‌و هه‌روه‌ها ئاشتیی جیهانی له نه‌گبه‌تی ئه‌م رێژیمه سه‌ره‌ڕۆو
قه‌یران خولقێن‌و دژی ئاشتییه رزگار بكا.
جێی باسه له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا هاوڕێیان كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی‌و كاك میرۆ
عه‌لیار، له به‌رپرسانی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شدار بوون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |