|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌دا | |
رۆژی هه‌ینی، 30/6/2006 ـ 9/4/1385، به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ناوه‌ندی ئانالیزو پێشبینی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه پێشوازی
لێ‌كرا.
له دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری‌دا هه‌ر دوولا پرسه گرینگه‌كانی ناوچه، ره‌وشی
ئێران، قه‌یرانی ناوكیی ئێران، پێشێل كردنی به‌ربڵاوی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و
ئازادییه‌كان به تایبه‌ت سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌كانی
ئێرانیان تاوتوێ كرد.
سكرتێری گشتیی حیزب وێڕای ئاماژه‌كردن به سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونی وتووێژه‌كانی
چه‌ندین |
 | |
ساڵه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا
له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌داو هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری تێكده‌رانه‌ی
رێژیمی ئێران له ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا، گرژی خولقاندن له ناوچه،
پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستی‌و توندڕۆیه‌كان‌و به تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی
له ئاشتی‌و سه‌قامگیری جیهان، له‌سه‌ر ئه‌وه پێی داگرت كه ته‌نیا رێگه‌چاره
یارمه‌تی‌دان به خه‌ڵكی ئێران‌و هێزه دێموكراته‌كانی ئه‌م وڵاته له‌وانه هێزه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌كانی ئێرانه تا به لابردنی ئه‌م رێژیمه دژی مرۆڤانییه‌و
دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكراتیك له جێگای خه‌ڵكی ئێران، ناوچه‌و جیهان له نه‌گبه‌تبی
ئه‌م رێژیمه مرۆڤكوژه رزگاریان بێ.
شیاوی وتنه كاك خوسره‌و عه‌بدوڵڵایی، له به‌رپرسانی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
حیزب له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به‌شدار بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |