|
سه‌ره‌تا حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران كه رێكخراوێكی به‌هێز‌و قاره‌مانانه خۆراگریی ده‌كرد. ئه‌و
خۆڕاگرییه نێـزیك به 10 ساڵ درێژه‌ی كێشا. له‌و نێوه‌دا هه‌م حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و هه‌م پارت‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ش به هه‌زاران شه‌هیدیان دا.
بۆ ماوه‌یه‌كی‌كش كوردستان له ژێر كونتروڵی پێشمه‌رگه‌كان دا بوو. ئه‌و كات شه‌ڕی
چه‌كدارانه هه‌بوو‌و هه‌رله‌به‌ر وه‌ی ده‌نگمان به‌رزبوو، چونكه په‌یامنێری
ئاژانس، رادیو‌و تلویزیونه‌كان له ده‌ره‌وه ڕا ده‌هاتن‌و ده‌نگ‌و باسی ئێمه‌یان
بڵاو ده‌كرده‌وه.
به‌ڵام كاتێك كه كۆماری ئیسلامی هه‌ر چۆنێك بێ ده‌ستی به سه‌ر كوردستان گرته‌وه‌و
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی به حیزبێكی هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یاند. له‌و
كاته به‌ملاوه حیزبه‌كان‌و پارت‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران به
نه‌هێنی خه‌باتی خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها خه‌باتی چه‌كدارانه‌ش ڕاوه‌ستا.
بۆیه خه‌باتی ئێمه ببوو به خه‌باتێكی نهێنی‌و نه‌مانده‌توانی به ئاشكرا
درێژه به خه‌باتی خۆمان بده‌ین. كاتێك كه خه‌باتی ئێمه بوو به نهێنی، ده‌نگی
ئێمه‌ش وه‌كوو پێشوو نه‌ما. به‌ڕاگرتنی شه‌ر زۆر كه‌س به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه خه‌باتی ئێمه نه‌ماوه، به‌ڵام وانه‌بوو، خه‌بات‌و
خۆڕاگریی ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به نهێنی بوو.
پ: ئێوه هه‌تا ئێستاش هه‌ر
به نهێنی خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین كه ئێوه جارێكی دیكه ده‌نگی خۆتان
ده‌رخستووه هۆیه‌كه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
و: له لایه‌ك له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا ده‌نگ به‌رزتر بووه‌و خه‌ڵك به ئاشكرا
ده‌نگی به‌رز ده‌كا‌و خوازیاری مافی خۆیه له‌لای تریشه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا‌و
به‌تایبه‌ت ئا‌مریكا فشارێكی زۆریان خستوته سه‌ر ئێران‌و به ئاشكرا راده‌گه‌یه‌نن
كه هه‌بوونی ئه‌و رێژیمه هه‌ره‌شه‌و خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ناوچه‌كه.
هه‌مووی ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئێستا میدیاكان له جاران زۆرتر
سه‌رنج بده‌نه به‌رخودان‌و چالاكییه‌كانی ئازادیخوازان له ئێران‌و كوردستانی
ئێران. خه‌بات‌و چالاكییه دیپلوماتیكییه‌كانی ئێمه زۆرتر بوونه، رادیومان
هه‌یه، رۆژنامه‌مان هه‌یه، ته‌له‌ڤزیونمان هه‌یه‌و ....
ئه‌و حوكمه دیكتاتوریه‌یی كه كۆماری ئیسلامی له ئێران‌و كوردستان دا
سه‌پاندویه‌تی ئێمه له‌قاوی ده‌ده‌ین‌و به‌م جۆره به‌رخودانی گه‌لانی ئێران‌و
نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا زۆرتر ده‌بێ.
پ: كاك مسته‌فا ئه‌گه‌ر گۆڕانێك له ئێران‌دا له چه‌شنی عێراق بكرێ، كورد تا چ
راده‌یه‌ك بۆ ئه‌و گۆرانه ئاماده‌یه یان پێگه‌ی كورد له‌م هاو سه‌نگییه
نوێیه‌دا چۆن ده‌بێ؟
و: ئێستا له ئێران كورد هه‌م له بواری سیاسی‌و هه‌میش له بواری چه‌كداریدا
به‌هێزترین هێزه، ئێمه خه‌ڵكمان به شێوه‌یه‌كی نهێنی رێكخستوه‌و بۆ هه‌ر
چه‌شنه ئالوگۆرێك ئاماده كردون. ئه‌گه‌ر گۆرانێك له ئێران‌دا پێك بێ كورد له
كوردستانی ئێران ده‌توانێ رۆڵی خۆیان ببینن، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌م‌و كوریش،
به‌ڵام پێم وایه كه ده‌توانین نه‌حش‌و رۆڵێكی باشمان هه‌بێ.
پ: یانی ئێوه ئاماده‌ن؟
و: به‌ڵـێ ئێمه ئاماده‌كاریی باشمان كردووه.
پ: پێوه‌ندییه‌كانی ئێوه له‌گه‌ل حیزب‌و پارته‌كانی دیكه كورد له‌كوردستانی
ئێران‌دا له چ ئاستێك دایه؟
و: پێوه‌ندییه‌كی زۆر دۆستانه له نێوان ئێمه‌و پارته سیاسیه‌كانی دیكه‌ی
كورد له كوردستانی ئێران‌دا هه‌یه. له‌گه‌ڵ هێندێكشیان هاوپه‌یمانین بۆ نموونه
ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه، ئه‌ندامانی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵین.
به كورتی پێوه‌ندییه‌كانمان باشن.
پ: ئێوه زۆر هاتوچۆی ئا‌مریكا ده‌كه‌ن، پێوه‌ندیی ئێوه له‌گه‌ڵ
به‌رێوه‌به‌رانی ئا‌مریكا دا چۆنه ئه‌م پێوه‌ندییه چ قازانجێكی بۆ پرسی كورد
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه؟
و:تاكو ئێستا ئا‌مریكا هیچ پشتگیرییه‌كی له ئێمه نه‌كردوه، به‌ڵام پێوه‌ندیمان
به یه‌كه‌وه هه‌یه. ئێمه له سه‌ر ئێران‌و رێژیمی ئێران دانوستاندن‌و
ئاڵوگۆڕی بیر‌ورا ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له سه‌ر پرسی كورد له كوردستانی
ئێران‌دا. له‌م سه‌فه‌ره‌ی دواییمدا بۆ ئا‌مریكا، من له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئامریكادا
دانیشتم‌و گفتگومان كرد. بیروڕا‌و نه‌زه‌راتی ئێمه له ئامریكادا به بایه‌خه‌وه
وه‌رده‌گرین. پێوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وامن‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ
ئوروپایی‌یه‌كانیشدا باشه.
پ: ئێوه فه‌رمووتان كه ئا‌مریكا هیچ پشتیوانیه‌كی نه‌كردوه، به‌ڵام میدیاكان
ده‌نووسن كه ئا‌مریكا هاوكاریی مادیی باشی به ئێوه كردوه؟
و:نه‌خیر، ئه‌مه راست نیه، تاكو ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی مادی نه له لایه‌ن
ئامریكا‌و نه‌ش له لایه‌ن ئورووپایی‌یه‌كانه‌وه به حیزبی دێموكراتی كودرستانی
ئێران نه‌كراوه.
پ: حیزبێك به ناوی په‌ژاك له لایه‌ن (پ.ك.ك)وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
دامه‌زراوه، ئایا هیچ پێوه‌ندییكتان له‌گه‌ڵ پ.ك.ك دا هه‌یه؟
و:نه‌خێر، په‌ژاك به‌شێك له P.K.Kیه‌و ئێمه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ
P.K.K نیه.
پ: ئێوه كۆتاییتان به شه‌ری چه‌كدارانه هێناوه! یان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له
باشوور كوردستاندا ده‌ژین‌و ناتانهه‌وێ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و
ئێران‌دا ئاڵۆزی پێك بێ، ئاگر به‌ستتان راگه‌یاندوه؟
و:ئێمه شه‌ری چه‌كدارای به به‌شێك له خه‌باتی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام له
حاڵی حازردا رامانگرتوه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه له باشووری كوردستاندا
ده‌مێنین‌و سه‌رۆكایه‌تی‌و رێبه‌رایه‌تی ئێمه له‌وێن. به‌شێك له خه‌باتی
ئه‌وێ به ئاشكرایی به‌رێوه ده‌چێ. ئێمه نه‌مانویستوه‌و نامانهه‌وێ هیچ
كێشه‌یه‌ك له نێوان كۆماری ئیسلامی‌و كورده‌كانی عێراقدا پێك بهێن. ئێمه
ده‌مانهه‌وێ له باشووری كوردستاندا ئارامی‌و ئه‌منییه‌ت سه‌قامگیر بێ‌و
چه‌نده له توانا‌و ده‌ستمان بێ، هاوكاریی كورده‌كانی باشوور ده‌كه‌ین. بۆ
ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ئێمه هیچ زیانێك به ئه‌وان نه‌گه‌یه‌نێ
ئێمه ئێستا به‌شێوه‌ی كاتی ڕامان گرتوه.
پ: به‌ڵام هێزی چه‌كدارای ئێوه له باشووری كوردستان دا هه‌یه؟
و:به‌ڵـێ له كوردستانی باشووری‌دا هێزی چه‌كدارامان هه‌یه‌و له كوردستانی
ئێرانیشدا رێكخستنی نهێنیمان هه‌یه، به‌گشتی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شه‌ری
چه‌كدارانه‌مان راگرتووه.
پ: ئێوه له بیری هه‌ڵگرتنی ناوی ئێران له‌سه‌ر حیزبی خۆتان دا نین؟
و:ده‌زانێ چۆنه، ئه‌وه گرێدراوی بیروباوه‌ڕی كورده‌كانی ئێرانه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له كوردستانی ئێران‌دا. ئێمه فیدراڵی له
چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیكدا به چاره‌سه‌ری ده‌زانین. وه‌كی كورد تا ئه‌و
كاته‌ی كه له ئێران دان، ئه‌و به‌شه به‌شی كوردستانی ئێرانه، ئه‌مه‌ش رای
سیاسی، ئێمه ده‌مانهه‌وێ له ئێران‌دا فیدراسیونێك پێك بێت كه كوردستانی
ئێرانیش له‌نێو ئه‌و فدراسیۆنه دا بێ.
ئه‌گه‌ر نه‌سلی دوارۆژ بیهه‌وێ ناوی ئێران له سه‌ر حیزب هه‌ڵ بگرێ، ئه‌وه
مافی ئه‌وانه‌و سه‌ربه‌ستن. به‌ڵام ئێمه له‌م چوارچێوه‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
پرسی كورد له كوردستانی ئێران‌دا ده‌ڕوانین.
پ: به‌رێز كاك مسته‌فا پێشتر دوو سكرتێری ئه‌م حیزبه، دوكتور قاسملوو‌و دوكتور
شه‌رفكه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی پارته‌كه‌تان له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه‌وه تیرۆر كراون. باشه ئێوه‌ش له خۆتان ناترسن ... یان هیچ
ته‌دبیر‌و رێوشوێنێكی ئه‌منییه‌تی بۆ پیشگیری له هه‌ر جۆره هێرشیكتان گرتوته
به‌ر؟
و: بێگومان ئیحتمالی مه‌ترسیی گیانی له‌سه‌ر من هه‌ر كاتێك هه‌یه. به‌تایبه‌تی
كاتێك كه دێم بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌و مه‌ترسییه بۆ من هه‌یه. بۆیه له زۆربه‌ی
وڵاتانی ئۆروپادا له ژێر چاوه‌دێریی پۆلیسدا ده‌گه‌رێم. هه‌روه‌ها له لایه‌ن
دۆست‌و هه‌ڤاڵانی حیزبه‌كه‌مانه‌وه ده‌پارێزرێم. به‌ڵـێ من هه‌ست به‌و
مه‌ترسی‌و خه‌ته‌ره ده‌كه‌م.
سوپاس
و: زۆر سوپاست ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆت به ئاوات ده‌خوازم. |