|
كومیته‌كانی حیزبی له
ئورووپا‌و ئامریكای كرد‌و كار‌و چالاكییه‌كانی كومیته‌كانی حیزبی له نزیكه‌وه
هه‌ڵ‌سه‌نگاندوه.
تاوتوێكردنی وه‌زعییه‌تی ئێران‌و كوردستان، پرسی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له
ئێران، سه‌ركوتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان، پێخۆستی ئازادییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان،
ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م پرس‌و باسانه بوون كه سكرتێری گشتیی حیزب له لێدوان‌و
چاوپێكه‌وتنه‌كانی‌دا تیشكی ده‌خسته سه‌ریان‌و له‌مباره‌وه هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی ده‌خسته ڕوو.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه، سكرتاریای حیزبی
دێموكرات كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیی بۆ به‌ڕێزیان له سكرتاریای حیزب پێك هێنا.
له‌م كۆنفرانسه رۆژنامه‌ڤانییه‌دا كه رۆژی 5 شه‌ممه 5/5/85ی هه‌تاوی به‌ڕێوه
چوو، هه‌واڵنێری راگه‌یه‌نه‌كانی رۆژنامه‌ی "كوردستان"، "رادیۆ ده‌نگی
كوردستانی ئێران"، "ئاگری"، "لاوان"، "ژنان"و "تیشك تی‌ڤی" به‌شدارییان كردبوو.
ده‌قی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان:
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا! سه‌ره‌تا زۆر سپاس له‌وه‌ی كه به‌شدار بوون له‌م
كۆنفرانسه چاپه‌مه‌نییه‌دا. هه‌روه‌ها ئیزن ده‌خوازم له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه
به‌خێرهاتنه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌ڕێزتان بكه‌م بۆ كوردستان، پاش سه‌فه‌رێكی چه‌ند
مانگه له ئورووپا‌و ئه‌مریكا.
وه‌ك یه‌كه‌م پرسیار، دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م جاره‌تان له ئورووپا‌و
ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت‌و حیزبه‌كان به‌گشتی هه‌ڵگری چ گوتارێك
بوو؟ ته‌وه‌ری باسه‌كان چ بوون؟
و: زۆر سپاستان ده‌كه‌م. له راستیدا ئه‌و باسانه كه ئێمه له‌و سه‌فه‌ره
بوومان، ئه‌و پرۆژه‌و پرسیارانه بوون كه له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه به
من سپێردرابوون كه له ئه‌مریكا‌و ئورووپا له‌گه‌ڵ دۆستانمان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی
سیاسی، نوێنه‌رانی حكوومه‌تی، بیهێنینه ئاراوه. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
وه‌زعییه‌تی ئێران به‌گشتی، وه‌زعییه‌تی كوردستانی ئێران، له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ له ژێرپێنانی مافی مرۆڤ له كوردستاندا، سه‌ركوتی ئازادییه‌كان‌و
ویست‌و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا به تایبه‌تی له سه‌ر كورده‌كانی
ئێران، ئه‌وه مه‌ئمووریه‌تێك بوو كه به ئێمه سپێردرابوو. من له‌گه‌ڵ
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته له ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له فه‌ڕانسه، به پێكهێنانی كونفرانس
به‌شداریمان كرد، بۆ ئه‌وه كه ده‌نگی خۆمان به تێكڕا به گوێی خه‌ڵكی جیهان،
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كان‌و ده‌وڵه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نین. بێجگه له‌وه له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌سائیلی حیزب‌و مه‌سه‌له‌ی كوردستانی ئێران
مه‌جمووعه‌یه‌كی زۆر چاوپێكه‌وتنی خسووسیم بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه.
ئه‌وه به‌حسێك بووه كه ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌ئمووریه‌تی ده‌فته‌ری
سیاسی‌دا به ئه‌نجاممان گه‌یاندوه‌و پێم وابێ كه سه‌فه‌رێك بوو كه به
نیسبه‌تی وه‌خت‌و زه‌مان‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له مه‌نته‌قه‌و دنیادا هه‌ن،
توانیمان مه‌ئمووریه‌تێ كه له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه پێمان سپێردرابوو
جێبه‌جێی بكه‌ین.
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا! به‌ڕێزتان وێڕای وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان‌و به هاوڕێیه‌تیی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و
چالاك له بواری مافی مرۆڤدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له یه‌كێك له
ساڵۆنه‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا‌و هه‌روه‌ها سه‌نا به‌شداریتان كرد‌و گوتارتان
پێشكه‌ش كرد. فه‌رموون ئه‌و دیدار‌و به‌شداربوونه‌تان له سه‌ر بانگهێشتنی چ
كه‌س‌و لایه‌نێك بوو، به‌ڕێزتان وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات به‌شداریتان
كردبوو‌و یان وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ؟ له
لێپرسراوانی ئه‌مریكایی چ كه‌سانێك به‌شدار بوون له‌م كۆبوونه‌وه‌و دیدار‌و
چاوپێكه‌وتنانه‌دا؟
و: ده‌عوه‌تێك كه له ئێمه كرابوو له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كوردیی ئه‌مریكاوه
بوو، ئه‌وان ته‌رتیبی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان به موافقه‌تی كۆنگره‌و سه‌نا پێك
هێنابوو، ئه‌من وه‌كوو نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌دا، به‌شدار بووم‌و وه‌ك سوخه‌نگوی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌زه‌رات‌و بۆچوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانم له‌و كۆنفرانسه‌دا راگه‌یاندوه‌و له راستیدا هه‌موومان وه‌كوو نوێنه‌رانی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، یه‌ك پرۆژه‌و پێشنهادمان هه‌بووه، بۆ
راگه‌یاندراوه گشتییه‌كانی جیهان‌و له ئه‌مریكا‌و ئورووپا، ئه‌ویش ئه‌وه بوو،
كه ئێمه پێشنه‌هادی ئاڵوگۆڕمان بۆ ئه‌و حكوومه‌ته كردوه. پێشنه‌هادمان كردوه
كه كۆماری ئیسلامی به حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فیدراڵیی بگۆڕدرێ.
فیدرالیزمێك كه له‌وێدا نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێرانی بتوانن حكوومه‌تی
نێوخۆی خۆیان هه‌بێ‌و له به‌ڕێوه‌به‌ریی حكوومه‌تی گشتیی ئێران‌دا به شێوه‌ی
یه‌كسان به‌شداری بكه‌ن. مه‌به‌ستی ئێمه وه‌كوو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ‌و هه‌روه‌ها وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌وه
بوو كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران داوته‌ڵه‌بانه‌و به مه‌یلی خۆیان له
ئێران‌دا بمێننه‌وه‌و به شێوه‌ی یه‌كسان به‌شدار بن له حكوومه‌تی ئێران‌دا.
پێمان وایه كه ئه‌و شێوه حكوومه‌ته ده‌توانێ یه‌كپارچه‌یی ئێران بپارێزێ به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی كه زۆرجار نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامیی
ئێران یا هێندێك لایه‌نی شوڤێنیست پێیان وایه كه مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی‌و مافی
نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێته هۆی له‌تبوونی ئێران. ئێمه پێمان وایه كه درێژه‌ی
سته‌م‌و نابه‌رابه‌ریی له ئێران‌دا ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌و گه‌رایش بۆ
جیایی‌و له‌ت له‌ت بوونی ئێران فه‌راهه‌م ده‌كا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌شداری بكه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی ئێران‌دا، ئه‌و
گه‌رایشه زۆر زۆر زه‌عیف ده‌بێ.
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا له‌و سه‌فه‌ره‌ی كه جه‌نابتان بۆ ده‌روه‌ی وڵات هه‌تان
بووه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی لاوانیش دیدارتان هه‌بوو.
فه‌عالییه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له بواره
جۆراوجۆره‌كاندا چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
و: فه‌عالییه‌تی یه‌كیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا‌و له‌و شوێنانه‌ی كه
جه‌معییه‌تی كوردی ئێرانی‌و به تایبه‌ت ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌وێدا نیشته‌جێن زۆر به‌رچاوه له‌و پێوه‌ندییه‌دا
تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی لاوان له وڵاتانی ئیسكاندیناوی زۆر زۆر به‌رچاوه،
پێشكه‌وتنی یه‌كجار زۆری به‌ده‌ست هێناوه‌و به‌ڕاستی جێگای شانازییه بۆ
میلله‌تی كورد له كوردستانی ئێران‌و له به‌شه‌كانی دیكه‌دا. فه‌عالییه‌تی
ئه‌و رێكخراوه‌مان جۆرێكه كه له راستیدا بێوێنه‌یه له نێو هه‌موو كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵگاكاندا، ته‌نانه‌ت له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه ئورووپایی‌یه‌كانیشدا. وه‌كوو
ئاگادارن یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سوئێد توانییان به
هۆی ئه‌و فه‌عالییه‌ت‌و لێهاتووییه‌ی كه له خۆیان نیشانیاندا، ساڵی رابردوو
بوون به ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی لاوانی ئنترناسیۆنالیست، له فه‌عالییه‌ته‌كانی
كه له سوئێد‌و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئورووپادا به‌ڕێوه ده‌چێ ئه‌وان نه‌قشی
ئه‌ساسییان هه‌یه، یه‌كیه‌تیی لاوان‌و به‌تایبه‌تی پێمخۆشه ئیشاره بكه‌م به
تێكۆشانێك كه له ساڵڤه‌گه‌ڕی یادی شه‌هید دوكتور قاسملو له‌و ساڵدا له‌و
رۆژانه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو یه‌كیه‌تیی لاوان نه‌قشی زۆر ئه‌ساسییان گێڕا‌و
زه‌حمه‌تێكی یه‌كجار زۆریان كێشا، به پێویستی ده‌زانم كه لێره‌وه من سوپاسی
زه‌حمه‌ت‌و تێكۆشانی ئه‌و لاوانه بكه‌م. ئه‌وه‌نده‌ی كه من هه‌میشه ده‌چمه
ئه‌وێ پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان هه‌یه، ته‌ماسم له‌گه‌ڵیان هه‌یه، ئاگاداری
فه‌عالییه‌تی تێكۆشانه‌كه‌یانم، ئه‌و فه‌عالییه‌ته‌ی كه ئه‌وان هه‌یانه بۆ
ئێمه جێگای هیوایه‌و جێگای دڵخۆشییه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه له داهاتوودا
ئه‌و لاوانه بتوانن ببن به هه‌ڵسووڕێنه‌رانی زۆر لێهاتووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی،
رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و به‌و جۆره‌ی كه شیاوه
بتوانن نه‌قش‌و ته‌ئسیری خۆیان له كۆمه‌ڵگادا به شێوه‌ی موسبه‌ت دابنێن.
پ: به‌ڕێز كاك مسته‌فا له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌بریی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گۆڤاری "ژنان" پڕبه‌دڵ
به‌خێرهاتنت ده‌كه‌ین بۆ نێو هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رانت. پێم خۆشه به‌و پرسیاره
ده‌ست پێ‌بكه‌م، جه‌نابتان له‌م سه‌فه‌ره‌تاندا بێ‌گومان له‌گه‌ڵ رێكخراوه
دێموكراتیكه‌كان دیدار‌و چاوپێكه‌وتنتان هه‌بووه‌و له نێو ئه‌و رێكخراوانه‌دا،
ئه‌ندامان‌و چالاكانی ژنانیشتان بینی، فه‌عالییه‌ت چۆنه له ده‌ره‌وه، ئایا
ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و وه‌ك رێكخراو تا چه‌نده توانیویانه، له‌مه‌ڕ
ناساندنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كێشه‌ی ژنان له كۆماری ئیسلامی‌دا به
كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌وه رۆڵیان هه‌بێ؟
و: یه‌كیه‌تیی ژنانیش وه‌كوو ئۆرگانیزاسیۆنێكی فه‌عال كار‌و تێكۆشانی خۆیان
هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا، ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ژنان، من
به‌ش به‌حاڵی خۆم لێی رازی نیم، من پێم وایه كه یه‌كیه‌تیی ژنان ده‌بێ، زۆر
له‌وه‌ی كه هه‌یه فه‌عالتر بن، چونكه هه‌موومان له‌وباوه‌ڕه‌داین كه ژنان
بێجگه له سته‌مێكی نه‌ته‌وایه‌تیی كه له‌سه‌ریانه، سته‌می جینسیشیان
له‌سه‌ره‌و سته‌مێك كه له كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ریانه، بۆ هه‌مووی ئه‌وانه،
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی تێكۆشانێكی زۆر به‌رچا‌و‌و زیاتریان نه‌بێ، ناتوانن
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مانه‌دا موباریزه بكه‌ن‌و بتوانن كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان
پێك بێنن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه كه لێره‌دا یه‌كیه‌تیی ژنان یا ژنان به تاقی
ته‌نێ ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن ته‌بیعه‌ته‌ن یه‌كێك له ئه‌ركی پیاوانی
دێموكراتیش ئه‌وه‌یه كه له‌و موباریزه‌یه‌دا یار‌و هاوكاری ژنان بن، به‌ڵام له
ئه‌ساسدا خودی ژنان له‌و مه‌ورده‌دا ده‌بێ زیاتر هاوكاریی بكه‌ن. له‌و
سه‌فه‌ره‌ی ئه‌خیردا كه من بووم له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له نۆروێژ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان بوو، ئه‌وه‌ی كه هه‌ستم پێ‌كرد
له مه‌جمووعه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌و به نیسبه‌تی
هه‌ڵسه‌نگاندنێك له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌فه‌ره‌كانی پێشوومدا چاوم پێ‌كه‌وت،
هه‌ستم كرد كه پێشكه‌وتنێك هه‌یه له بواری یه‌كیه‌تیی ژنان‌و فه‌عالییه‌ت‌و
تێكۆشانیاندا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له سوئێد چاوپێكه‌وتنم بوو ئه‌وانیش له شێوه‌ی فه‌عالییه‌تێك
كه له نێو ژناندا هه‌یانه بۆیان باس كردم راپۆرتێكیان پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ
هه‌مووی ئه‌وانه‌دا كه فه‌عالییه‌ت‌و تێكۆشانی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌و بواره‌دا
تێده‌كۆشن جێگای رێز‌و ته‌قدیره، به‌ڵام پێویسته جارێكی دیكه ته‌ئكید
بكه‌ینه‌وه كه خوشكان زیاتر له مه‌وریدی سته‌مێكی كه له‌سه‌ریانه له هه‌موو
بواره‌كاندا تێكۆشانیان زیاتر بێ. ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌و مه‌یدانه‌دا یارمه‌تیده‌ری یه‌كیه‌تیی
ژنان بین به تایه‌بتی ئه‌من له هه‌موو وڵاته‌كاندا به تایبه‌تی له وڵاتانی
ئیسكاندیناوی كه فه‌عالییه‌تی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هه‌یه، ته‌وسیه‌م كردوه به كومیته‌كانی حیزبی كه له‌و بواره‌دا یارمه‌تیده‌ر
بن‌و ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستیان دێ درێغی نه‌كه‌ن. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
كاروباری یه‌كیه‌تیی ژنان‌و تێكۆشانیان.
پ: رێزدار كه‌كێ مسته‌فا هجری، ساله‌ك ب سه‌ر دامه‌زراندنا كۆنگره‌یا
نه‌ته‌وه‌یێن ئیرانا فه‌ده‌رال وه‌كی رێخستنه‌كه هه‌ڤگرتی و بۆ یه‌كه‌مین جار د
دیرۆكا 27 سالیا ده‌ستهلاتداریا كۆمارا ئیسلامی ب ناڤێ نۆنه‌رێن نه‌ته‌وه‌یێن
ئیرانێ پێك هات. هوون دكارن بۆ مه ئه‌نجاما كار و چالاكی و خه‌باتێن ڤێ كۆنگرێ
د پێڤاژۆیا ساله‌ك خه‌باتا وێ ده بكه‌ن؟ د ئاستا ناڤ نه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌ڤ
كۆنگره‌یه چا‌وا تێ وه‌رگرتن؟
و: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرڵ، به نیسبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی
نزیك به ساڵێكه پێك هاتوه، پێشكه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه‌و له بواری
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و له نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا باش ناسراوه، له باری
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه هێندێك ئیقداماتی زۆر‌و به‌رچاو كراوه مه‌سه‌له‌ن، یه‌كێك
له‌وانه ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، له ئه‌مریكا
وه‌كوو ئۆرگانیزاسیۆنێكی ره‌سمی سه‌بت كراوه‌و هه‌موو ئه‌و حه‌ق‌و حقووقه‌ی
ئۆرگانیزاسیۆنێك ده‌توانێ له وڵاتێكی وه‌كوو ئه‌مریكا بۆ چالاكی‌و تێكۆشان
بیبێ، ئه‌و حه‌ق‌و حقووقه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. له له‌نده‌ن بڕیار دراوه
بیرۆكه‌یه‌ك دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه موراجه‌عاتێك كه ده‌كرێ له‌وێدا كه
مه‌ركه‌زێك هه‌بێ كه جوابگو بێ بۆ ئه‌و كاره كرا‌و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 5 ـ 6
مانگی رابردوودا هه‌یئه‌تێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له
برۆكسیل له پارلمانی ئورووپا به ره‌سمی ده‌عوه‌ت كراون، ئه‌وان قسه‌یان كردوه،
نه‌زه‌راتی خۆیان وه‌كوو نوێنه‌ری حیزبه‌كانیان‌و نه‌ته‌وه‌كانیان به گوێی
یه‌كیه‌تیی ئورووپا گه‌یاندوه. زۆر به جیددی وه‌ریان گرتوون‌و به تایبه‌تی
له‌و سه‌فه‌ره‌ی ئه‌خیریشدا كه ئێمه بوومان له ده‌ره‌وه وه‌كوو ئیشاره‌ی
پێكرا له كۆنگره‌و له سه‌نای ئه‌مریكا‌و هه‌روه‌ها له ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له‌وێدا حوزووریان هه‌بوو نه‌زه‌رات‌و
بۆچوونی خۆیان به گوێی رێكخراوه‌كان به گوێی ئورووپایی‌و ئه‌مریكایی‌یه‌كان‌و
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی دنیا راگه‌یاندوه. هێندێك به‌رنامه هه‌یه
كه له داهاتوودا چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌ش هی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ له ئاڵمان‌و هه‌روه‌ها له ئینگلێستانیش دووباره رێك ده‌خرێ. من پێم
وابێ ئه‌وه بۆ ماوه‌ی كورتی یه‌ك ساڵه له ناساندنی رێكخراوێكی سیاسی
هه‌نگاوێكی زۆر به‌كه‌ڵك‌و باش بووه هه‌موو یه‌كگرتوو نه‌زه‌رات‌و بۆچوونی خۆیان
باس كردوه قسه‌كانی خۆیان كردوه‌و ئه‌وه موهیمه كه له ئێران‌دا وه‌كوو
ئیشاره‌تان پێ‌كرد بۆ یه‌كه‌مجار ئۆرگانیزاسیۆنێك پێك دێ كه له مه‌جمووعه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی، ویستوداخوازی وان، قسه‌ی وان‌و هه‌روه‌ها ده‌ردی دڵی
وان له نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا باس ده‌كا. ره‌نگه زۆر جاریش
وابێ كه له رابردوودا ئورووپایی‌یه‌كان یان ئه‌مریكایی‌یه‌كان زۆر بیریان له
نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران نه‌كردبێته‌وه، به‌ڵام له‌وێ له‌و
كۆبوونه‌وانه‌دا به ئامار‌و ئه‌رقام نیشان دراوه كه نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی
ئێرانی ئه‌كسه‌رییه‌تی جه‌معییه‌تی ئێرانێ پێك دێنن، بۆیه هیچ دێموكراسییه‌ك‌و
هیچ حكوومه‌تێك سه‌بات په‌یدا ناكا له ئێرانێ له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر بێتوو
نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران له‌وێدا نه‌قشیان نه‌بێ، مافی یه‌كسانیان
نه‌بێ‌و، ئه‌وه ده‌نگێكی زۆر دێمۆكراتیك بوو كه به گوێی خه‌ڵكی دنیا
گه‌یشتوه. ته‌بیعییه له نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیشدا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ زۆر باش ناسراوه هێندێك هه‌ن كه ویست‌و داخوازی نه‌ته‌وه‌كانی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان به ویست‌و داخوازێكی به‌رهه‌ق ده‌زانن. لایه‌نی
جۆراوجۆری دیكه‌ش هه‌ن كه دژی ئه‌و ویست‌و داخوازانه‌ن كه كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، رایانده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌وه شتێك له
ئه‌سڵی مه‌سه‌له كه ناساندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵه
ناگۆڕێ، به خۆشییه‌وه ئه‌و كۆنگره‌یه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كه پێك
هاتووه بێجگه له مه‌جمووعه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له واقیعدا
بونیادگوزاری ئه‌و كۆنگره‌یه بوون له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا، چه‌ند
رێكخراو‌و ئه‌نجومه‌نی دیكه‌ش مولحه‌ق بوون به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ. ئێستا رێكخراوی دیكه هه‌ن كه نامه‌یان نووسیوه داوایان كردوه كه
قبووڵ بكرێن له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌یئه‌تی ئیجراییدا ئه‌و نامانه موتالیعه ده‌كرێن‌و جوابی موناسبیان
پێده‌درێته‌وه. به كورتی ئه‌گه‌ر بمه‌وێ عه‌رزتان بكه‌م ده‌توانم ئه‌وه بڵێم
كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر باش بوو‌و، زۆر
سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌م بۆ ئێمه ئۆپۆزیسیۆنی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران و
هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆوه‌ی كه باشتر ئاشنایه‌تی په‌یدا
بكه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانێ‌و ئه‌و سته‌مانه‌ی كه له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌رده‌وام بووه، چ له زه‌مانی حكوومه‌تی پاشایه‌تیدا‌و چ
له زه‌مانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
پ: كاك مسته‌فا پرسیارێكی دیكه كه پێم خۆشه له‌گه‌ڵ جه‌نابت بیهێنمه گۆڕێ
ئه‌وه‌یه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كاندا. له پرسیاری
هه‌واڵنێری ئاگریدا به‌كورتی ئیشاره‌تان پێ‌كرد. ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌روه‌ك
هه‌موومان ده‌زانین پێك هاتوه له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران. ئایا ئێوه
وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كه ئه‌ندامێكی چالاك‌و كارای ئه‌و
كۆنگره‌یه‌ن بیرتان له‌وه‌ی نه‌كردۆته‌وه كه سه‌ره‌ڕای به‌شدار بوونی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران په‌ره به‌وكۆنگره‌یه بده‌ن‌و له وجوودی كه‌سایه‌تیه
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێكخراوه دێموكراتیكه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن؟
و: ئه‌وه مه‌وزوعێكه كه جێگای باسه له نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ‌دا ئێمه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به‌رنامه‌و
پرۆگرامێكی سیاسییمان هه‌یه كه ئیعلامیان كردوه كه ئه‌و رێكخراو‌و
ئۆرگانیزاسیۆنانه‌ی كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه خۆیان بگونجێنن
ده‌توانن داوای ئه‌ندامه‌تی بكه‌ن
له‌وێدا موتالیعه ده‌كری‌و دوای موتالیعه كردن به ئه‌ندامبوونیان، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ شه‌ڕایه‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه بگۆنجێ، حه‌تمه‌ن قبوول ده‌كرێ. جا
ئه‌وه ده‌توانێ شامیلی شه‌خسییه‌ته‌كانیش بێ شامیلی ئه‌و ئۆرگانیزاسیونه‌ش بێ
كه ئه‌و ویست‌و داخوازه قبوول ده‌كه‌ن، ئه‌ساسه‌كه‌یشی بێجگه له
مه‌جمووعه‌یه‌ك ئازادی كه تێدا گونجاوه، وه‌كوو ئازادیی ژنان، ئازادی چین‌و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، مه‌سه‌له ئه‌ساسییه‌كه ده‌گاته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
فیدرالیزم، فیدرالیزمێك كه پێشتر له پرسیاره‌كانی پێشودا ئیشاره‌م پێ‌كرد كه چ
نه‌وعه فیدرالیزمێكمان ده‌وێ، هه‌ر رێكخراوێك كه باوه‌ڕی به‌و شێوه رێگا
حه‌لله بۆ ئێران بێ، ده‌توانێ له‌و چوارچێوه‌دا تێكۆشان‌و فعالییه‌تی خۆی
هاوشان له‌گه‌ڵ باقی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئێرانی فیدرال درێژه بدا‌و ئێمه
له‌و باره‌وه به‌رنامه‌مان داناوه كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال،
كه له‌گه‌ڵ كۆڕ‌وكۆمه‌ڵ‌و رێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌هاده مه‌ده‌نییه‌كان كه
ئه‌و چوارچێوه‌یان قه‌بووله واریدی به‌حس بیێ، دیالۆگ بكا بۆ وه‌ی كه
ڕایانكێشین بۆ وه‌ی كه مولحه‌ق بن به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراله‌وه.
پ: كاك مسته‌فا، به بۆنه‌ی یادی حه‌ڤده سا |