|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
په‌یامی هاوڕێی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزب
به‌بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كادر‌و پێشمه‌رگه له
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران |
|
19/9/1385 - 10/12/2005
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ماندوویی نه‌ناسی حیزبی دێموكرات!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی!
پێشمه‌رگه دوژمن به‌زێنه‌كانی حیزب‌و گه‌ل!
حیزب‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی كوردستان!
له هه‌لومه‌رجێكدا، كه ناوچه‌كه‌مان ئاوسانی ئاڵوگۆڕی نوێ به قازانجی گه‌لانی
بنده‌سته‌و، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد، پێویستی به یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی‌و
هاوهه‌ڵوێستی هه‌یه، له ره‌وشێكدا كه گۆڕانكاری‌یه نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و بزووتنه‌وه دێموكرات‌و خه‌باته ره‌واكه‌ی‌دا
ده‌چنه پێش‌و ئاسۆی خه‌بات‌و سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كاتێكی دی روونتر دێته به‌رچاو،
به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی حیزب، له راگه‌یه‌ندراوێكدا
به ره‌سمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی پێشڕه‌وی گه‌لی كورد، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، راگه‌یاند.
پێكهاته‌و هه‌وێنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كادرانه بریتی‌یه له‌و كادرانه‌ی كه له
كۆنگره‌ی 8ی حیزب‌و له سه‌رده‌می رێبه‌رایه‌تیی رێبه‌رانی شه‌هیدمان دوكتور
قاسملوو و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌دا ریزه‌كانی حیزبیان به‌جێ هێشت‌و چه‌ند كه‌سێك
له‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب‌و له هه‌ڵبژاردنێكی
دێموكراتیكدا ده‌نگی متمانه‌ی كۆنگره‌یان بۆ ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی نه‌هێنایه‌وه.
ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه له حاڵێكدا رووی دا، كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و شه‌خسی خۆم
به هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تی‌و هه‌ستیاریی وه‌زعی كوردستان‌و ئێران، سه‌ره‌ڕای:
ـ كارشكێنی‌و به‌هانه‌گرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه له كادره‌كانی حیزب به‌دوای ئاكامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن له كۆنگره‌ی سێزده
ـ به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانی حیزب له رووی سیاسی‌و ته‌شكیلاتی‌یه‌وه
ـ پێكهێنانی ته‌شكیلاتی موازی له نێو ریزه‌كانی حیزب‌دا
ـ پێشێل كردنی پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌و ئاییننامه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه
ته‌نانه‌ت پێش كۆنگره‌ی سێزده‌و له‌كاتی ده‌سه‌لاَتداری خۆیاندا په‌سند كرابوون
به شێوه‌ی مودارا كردن هه‌لسوكه‌وت كراوه‌و داخوازه‌كانیان ـ بێجگه له‌و خالاَنه‌ی
كه پێڕه‌وی نێوخۆ رێی پێ‌نه‌داوه، یان سه‌لاحییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌فته‌ری
سیاسی‌یان بردۆته ژێر پرسیار ـ له لایه‌ن حیزبه‌وه قبووڵ كراون‌و، رێگای
وتووێژیش له‌گه‌ڵیان به‌ربه‌ست نه‌كراوه.
به كورتی رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دۆستان‌و
دڵسۆزانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان، هه‌موو رێگایه‌كی گونجاوو شیاویان گرته‌به‌ر،
تا ئه‌و برایانه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه هیچ قازانجێك به جوولاَنه‌وه‌ی كورد‌و
حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان ناگه‌یه‌نێت، په‌شیمان بكه‌ینه‌وه، به‌لاَم به‌داخه‌وه
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ‌و كۆششانه نه‌یانتوانی كار بكه‌نه سه‌ر ئیراده‌ی
جیایی‌خوازانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی پێشووی حیزبه‌كه‌مان.
بێ‌گومان به‌جێ‌هێشتنی ریزه‌كانی حیزب له لایه‌ن هه‌ركه‌س‌و هه‌ر ژماره‌یه‌ك له
هاوڕێ‌یانه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك به گشتیی‌و بۆ تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات
به‌تایبه‌تی، جێگای داخه‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ڵوێستی دابڕانی ئه‌و
هاوڕێ‌یانه ناخۆشترو ئاسه‌واری خراپی بۆ جوولاَنه‌وه‌كه‌مان زیاتریشه.
خۆشه‌ویستان!
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه دابڕان له ریزه‌كانی حیزب‌دا رووده‌دا، به‌ڵكوو
پێشتریش به‌دوای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و له سه‌رده‌می
ژیان‌و خه‌باتی رێبه‌رانی گه‌وره‌ماندا حیزبه‌كه‌مان به‌ره‌وڕووی 2 رووداوی
له‌و چه‌شنه بۆته‌وه، به‌لاَم پاش هه‌ر دابڕانێك‌و كۆسپه‌كانی له‌وه
گه‌وره‌تریش رێبوارانی رێگای سووری شه‌هیدانمان فێر بوون كه، رێگه نه‌ده‌ن
قامه‌تی به‌رزی ئه‌و حیزبه بچه‌مێت‌و به كاری به‌رده‌وام‌و وزه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌وه به چیا سه‌ركه‌شه‌كانی خه‌بات‌و نه‌سره‌وتندا هه‌ڵگه‌ڕێن‌و تا
وه‌دیهاتنی ئامانجه به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له كوردستانی ئێران،
چركه‌یه‌ك هه‌دا نه‌ده‌ن. دڵنیام ئه‌مجاره‌ش به پێڕه‌وی له راسپارده‌كان‌و
رێنوێنی‌یه‌كانی رێبه‌رانی شه‌هیدمان قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی‌و به
یارمه‌تی بێ‌دریغی كۆمه‌لاَنی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان، به هێزی له‌بن
نه‌هاتووی كادر‌و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌ست‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگره
له‌خۆبوردوه‌كانمان، سه‌ری حیزب هه‌ر به‌رزو به‌رزتر ده‌بێت‌و دڵی دۆستانمان شاد.
به‌م چه‌شنه هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران، كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان‌و
دۆستان‌و دڵسۆزانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌م كه حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران هه‌روا قورس‌و قایم له جێی خۆیه‌تی‌و به دۆست‌و دوژمن نیشان
ده‌دا كه له ئێستا‌و له داهاتوودا ده‌ورێكی به‌رچاوتر، گرینگتر‌و شوێندانه‌رتر
له ره‌وتی خه‌باتی كورددا ده‌گێڕێ‌و، ئه‌و پرستیژ‌و ئێعتیباره‌ی كه هه‌یه‌تی
ده‌یپارێزێ‌و به‌رزتری ده‌كاته‌وه.
له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا داوام له كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانانی
هه‌میشه‌یی‌و هه‌تاسه‌ری حیزبی دێموكرات ئه‌وه‌یه كه به هیوای ته‌واوه‌وه
له خه‌بات به‌رده‌وام بن‌و به پشتیوانی حیزبی دێموكرات پشت ئه‌ستوور بن
هه‌روه‌ك حیزبه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان به پشتیوانی ئه‌وان پشت ئه‌ستووره.
له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب چاوه‌ڕوانی‌مان ئه‌وه‌یه كه
به كاری زیاتر، فیداكاری پتر، ئیمانی قایمتر شان بده‌نه به‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی
كه بۆیان دیاری كراوه‌و پێ‌یان ئه‌سپێردراوه. بێ‌گومان مێژووی حیزب‌و
جوولاَنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌روه‌ك كار‌و فیداكاریی رابردوویانی تۆمار كردوه،
ره‌نج‌و زه‌حمه‌ت‌و فیداكاری‌یه‌كانی ئه‌و بڕگه‌یان زه‌ق‌و به‌رچاوتر بۆ تۆمار
ده‌كاو، جێگا‌و مه‌كانی ئه‌و تاقمانه‌شی دیاری كردوه‌و دیاری ده‌كا كه له
كاته هه‌ستیاره‌كاندا پشت ده‌كه‌نه حیزبی دێموكرات، حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی
كورد.
خۆشك‌و براكانم!
به پێویستی ده‌زانم به‌ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ئه‌و
راستیه‌ش رابگه‌یه‌نم كه خۆمان به دوژمنی ئه‌و هاوڕێ دابڕاوانه‌مان نازانین‌و
ئاماده‌ی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی‌یه‌كی دۆستانه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. به‌لاَم
چۆنیه‌تی ئه‌و پێوه‌ندی‌یه‌ش ده‌به‌سترێته‌وه به هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌رامبه‌ر
به جوولاَنه‌وه‌ی كورد‌و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران.
له كۆتایی‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و پێزانینی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به هه‌موو ئه‌و حیزب‌و كه‌سایه‌تی‌و دۆستانه رابگه‌یه‌نم كه
له‌م كێشه‌یه‌دا له قسه‌ی خێر‌و دڵسۆزی‌و رێنمایی كردن درێغییان نه‌كرد.
سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزی‌و، دڵنیگه‌رانی‌و هه‌وڵدانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له
ناوخۆی ولاَت‌و له ده‌ره‌وه، كه له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی رابردوودا به
پێوه‌ندی‌گرتنی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ، ویستیان به‌رگری له‌و رووداوه بكه‌ن،
به‌لاَم به ئاكامی دڵخواز نه‌گه‌یشتن.
ـ سلاَو له گیانی پاكی رێبه‌رانی شه‌هیدمان قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی‌و
سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان!
ـ سلاَو له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و هه‌موو زیندانیه خۆڕاگره
سیاسی‌یه‌كان!
ـ سلاَو له خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو خۆڕاگری كوردستان، پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی
دێموكرات!
ـ سلاَو له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگران‌و كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی
دێموكرات!
ـ سه‌ركه‌وێ خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی خه‌ڵكی كورد به رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
ـ مه‌رگ‌و نه‌مان بۆ رێژیمی ئازادی‌كوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران! |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |