|
ئێران دوا‌و باسی له هه‌وڵه‌كانی
خۆی‌و رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێزده بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی
حیزب كرد.
تیشك تی‌ڤی: به‌ڕێز كاك مسته‌فا! هه‌روه‌ك ئاگادارن ئه‌مڕۆكه له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی سیاسی له ئارادان، وه‌ك ته‌رحه‌كه‌ی به‌یكێر ـ
هامیلتۆن‌و له ئێرانیش هه‌ڵبژاردنه‌كانی شار‌و دێ‌و مه‌جلیسی خیبره‌گان. به‌ڵام
شتێك كه ره‌نگه له‌م رۆژانه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر بوه‌ته سه‌ردێڕی
زۆربه‌ی رۆژنامه‌كان‌و له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا باسی لێوه ده‌كرێ، بڕیاری
1727ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئێران.
پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه: ئێوه وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، گرنگیی ئه‌و بڕیاره له چیدا ده‌بینن؟
كاك مسته‌فا: زۆر سوپاس. ئه‌منیش خوشحاڵم كه له جه‌معی ئێوه نوێنه‌رانی راگه‌یه‌نه
گشتییه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا به‌شدارم. به بۆنه‌ی ئه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا
زۆرتان زه‌حمه‌ت كێشاوه، دیاره راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی حیزب هه‌میشه ماندوون،
به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌دا كار‌و زه‌حمه‌تی زۆرتان كه‌وتۆته سه‌رشان، ماندوو نه‌بوونیتان
لـێ ده‌كه‌م. پێم وابێ فرسه‌تێكی باشیشه له‌و رۆژانه‌دا ئێمه له به‌ره‌به‌ری
دوو جێژن داین. یه‌كه‌م جێژنی قوربانی پیرۆزه كه بۆ موسوڵمانان جێژنێكی زۆر
گرنگی ئایینی‌یه. به‌و بۆنه‌وه ئه‌من پیرۆزبایی ده‌كه‌م له هه‌موو موسوڵمانانی
جیهان، به‌تایبه‌تی خوشك‌و برا كورده موسوڵمانه‌كانمان له كوردستانی ئێران‌و له
هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا. بۆنه‌ی دووهه‌م سه‌ری ساڵه، نوێبوونه‌وه‌ی
ساڵی مه‌سیحی‌یه، به‌و بۆنه‌وه‌و هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی كریسمه‌س كه جێژنێكی
ئایینیی مه‌سیحییه‌كانه، به‌و بۆنه‌شه‌وه پیرۆزبایی ده‌كه‌م له هه‌موو مه‌سیحییه‌كان‌و
به‌تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كانی ئێران‌و ئه‌وانه‌ی كه دانیشتووی كورستانن.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
پرسیاره‌كه‌تاندا، راسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاراتی گرینگ هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌م
به نیسبه‌تی مه‌نته‌قه‌وه‌و هه‌م به نیسبه‌تی ئێرانه‌وه، به‌ڵام هه‌ركام له‌وانه
بۆخۆتان ده‌زانن پێویستیی‌یان به لێكدانه‌وه‌و وه‌ختێكی یه‌گجار زۆر هه‌یه كه
ره‌نگه ئێمه لێره ئه‌و فرسه‌ته‌مان نه‌بێ كه یه‌ك یه‌ك بچینه سه‌ر وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌تان‌و هه‌موو مه‌سه‌له‌كان باس بكه‌ین. به‌ڵام ره‌نگه موهیمتر له هه‌موویان
به نیسبه‌تی ئێمه كوردی ئێران، مه‌سه‌له‌ی بڕیاری 1737ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی
ئێران. ئه‌و بڕیاره به بۆچوونی من زیاتر له‌وه‌ی كه له‌باری ئیجرایی‌یه‌وه
له باری توند‌وتیژییه‌وه موهیم بێ، له باری سیاسییه‌وه یه‌گجار زۆر موهیمه،
چونكه هه‌موومان باش ده‌زانین كه له ماوه‌ی لانیكه‌م یه‌ك ساڵی رابردوودا
كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆری هه‌وڵ دا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیختیلاف بخاته به‌ینی
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌و پرۆژه‌یان ئاماده ده‌كرد كه بیبه‌نه ئه‌نجومه‌ن،
وه‌كوو وڵاتانی ئینگلیس‌و فه‌رانسه‌و ئاڵمان‌و هه‌روه‌ها رووسیه‌و چین، ئیختیلاف
بخاته به‌ینیان‌و، له‌و پێوه‌ندییه‌دا زۆر جاریش زۆر زیره‌كانه‌و وریایانه عه‌مه‌لیان
كرد، به‌ڵام له نیهایه‌تدا نه‌تیجه‌كه‌ی بوو به‌وه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه
پرۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد، توانییان پرۆژه‌كه به "جرح و تعدیل"و ده‌ستێوه‌ردان‌و
"ملایم كردن" بیكه‌نه پرۆژه‌یه‌ك كه هه‌موویان له‌سه‌ری ساغ بوونه‌وه‌و وه‌كوو
دیتمان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش به‌گشتی بڕیاری له‌سه‌ر درا. من پێم وابێ ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر موهیمه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌من به‌تایبه‌تی له‌و باره‌وه به موهیمی
ده‌بینم كه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران،
هه‌ده‌فه‌كه‌ی له درێژه‌دانی پرۆژه ئه‌تومییه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی
كه ئیددیعای ده‌كا، مه‌سه‌له‌ی خه‌ده‌ماتی نیه، به‌ڵكوو ده‌ستپێڕاگه‌یشتنه به
چه‌كی ئه‌تۆمی‌و، دنیا ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌گه‌ر كۆماری
ئیسلامیی ئێران چه‌كدار بێ به چه‌كی ئه‌تۆمی، ده‌توانێ چه‌نده خه‌ته‌ری بۆ
دنیا‌و بۆ ئاشتی له مه‌نته‌قه‌دا به‌تایبه‌تی زیاد بكا، بۆیه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌بێ پێشی درێژه‌دانی ئه‌و پرۆژه‌یه بگیرێ. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی
زۆر موهیمه كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
بێجگه له‌وه ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌كوو بۆخۆشی له خۆیدا باس ده‌كا،
ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوو مانگی وه‌خت داوه
به كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له‌و دوو مانگه‌دا كار له‌سه‌ر پرۆژه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابگرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كا، بێگومان ئه‌وان ده‌چنه سه‌ر
سزای توند‌وتیژتر له‌سه‌ر جمهووریی ئیسلامیی ئێران.
كوردستان: ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له دژكرده‌وه به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش،
ئه‌و بڕیاره‌ی زۆر بێ‌بایه‌خ زانیوه‌و رای‌گه‌یاندوه كه هیچ شوێنێك، هیچ
باندۆرێك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌وان بۆ درێژه‌دان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان
دانانێ. ئێوه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وان چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
كاك مسته‌فا: من پێم وابێ له‌و قسه‌یه‌دا ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد راست ده‌كا، چونكه
ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامیی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی له ژێر
په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده گرینگه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و
ئه‌وه‌نده جه‌نبه‌ی حه‌یاتیی به خۆیه‌وه گرتوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاماده‌یه هه‌موو سزایه‌ك ـ زۆر له‌وه قورستریش ـ ته‌حه‌موول بكا بۆ ئه‌وه‌ی كه
به هه‌ده‌فه‌كه‌ی خۆی بگا‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه
ئێوه ئیشاره‌تان پێ كرد، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌ك نوێنه‌ری حكوومه‌ت
رای‌گه‌یاندوه ئه‌وان ئه‌و پرۆژه‌یه درێژه ده‌ده‌ن له‌و رابیته‌دا.
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی چه‌كی
ئه‌تۆمی نه له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه دایه كه خه‌ڵكی ئێران ئاسووده
بێ‌و خه‌ده‌ماتی خه‌ڵكی ئێران رێك‌وپێك بێ، له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیه، به‌ڵكوو
ته‌نها بۆ پاراستنی مه‌وجوودییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه كه له خودی ئه‌و قسانه‌ڕا ئێمه ده‌توانین
نه‌تیجه‌ی لـێ وه‌ربگرین. بێجگه له‌وه، ئێمه هه‌موومان كۆماری ئیسلامیی
ئێران باش ده‌ناسین، كۆماری ئیسلامی ته‌نها ئه‌و ره‌ئی‌و بڕیارانه‌ی پێ
دروسته كه بۆخۆیان له‌سه‌ری ساخ ده‌بنه‌وه، ئه‌وان ئه‌همییه‌تێك بۆ ره‌ئی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان یان وڵاتانی دراوسێ دانانێن، ته‌نانه‌ت، ئه‌همیه‌ت بۆ
بیر‌وباوه‌ڕێ خه‌ڵكی خۆشیان دانانێن. بۆیه بۆ ئه‌وان مه‌سه‌له‌كه له‌و
چوارچێوه‌دا موهیمه كه ده‌بێ بگه‌ن به هه‌ده‌فی خۆیان، ده‌بێ قسه‌ی خۆیان
به‌رنه پێشێ‌و مه‌عمووله‌نیش ده‌بینین كه ئه‌وان له هه‌موو مه‌وردێكدا خۆیان
به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن. ئه‌گه‌ر له بیرتان بێ، كاتێك كه له شه‌ڕی ئێران‌و
عێراقدا كۆماری ئیسلامیی ئێران به ته‌واوی شكستی خوارد‌و له نه‌تیجه‌ی ئه‌و
شكسته‌دا خومه‌ینی وه‌كوو بۆخۆی رای‌گه‌یاند ئاماده بوو به قبووڵكردنی
قه‌راری سازمانی میلله‌ل جامی ژه‌هر بخواته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌دا
كۆماری ئیسلامیی هه‌ر ئه‌و ده‌می تاكوو ئێستا به‌رده‌وام راده‌گه‌یه‌نێ‌و
ده‌ڵێ ئێمه له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین. كه‌وا بوو بۆ كۆماری ئیسلامیی
ئێران مه‌سه‌له‌ی سه‌ركه‌وتن‌و تێكشانه‌كان، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بڕیاراتی
خۆیاندا خولاسه ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه بۆخۆیان باوه‌ڕیان پێ‌یه‌تی نه‌ك چ
شتێك به قازانجی خه‌ڵك ته‌واو ده‌بێ چ به زه‌ره‌ی خه‌ڵكه ته‌واو ده‌بێ، چ
به قازانج‌و زه‌ره‌ری ناوچه ته‌واو ده‌بێ.
رادیۆ: ئێوه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌نجامی ئه‌و بڕیار‌و
كارانه چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
كاك مسته‌فا: من پێم وابێ، به پێی ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌و ناسیاریه‌ی كه له
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌مانه، وه‌كوو له پرسیاره‌كانی پێشوودا جوابم
دایه‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران به بێ گوێدان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش، به‌رنامه‌كه‌ی خۆی ده‌باته پێشێ‌و، چونكه بۆ دنیاش گرینگه‌و دنیا
گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ ده‌ستی به
چه‌كی ئه‌تۆمی رابگا، ئه‌وانیش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان سوورن‌و هه‌نگاو به
هه‌نگاو ئه‌و سزایانه‌ی كه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی داده‌نرێ، توند‌وتیژتر
ده‌كرێ. نه‌تیجه‌ی ئه‌وه له نه‌هایه‌تدا به بۆچوونی من ده‌گاته ئه‌و
راده‌یه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌ی
كه له سه‌ری داده‌نرێ، ئه‌وه‌نده زه‌عیف‌و لاواز ده‌بێ كه ئه‌وه بۆخۆی
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێ یا لانیكه‌م ده‌بێته
یه‌كێك له فاكته‌ره موهیمه‌كانی روخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌وه
نه‌تیجه‌یه‌كه كه ئه‌من له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا كه كۆماری ئیسلامیی
ئێران ده‌ستی پێ‌كردوه‌و درێژه‌ی ده‌دا، ده‌ی‌بینم.
بیری خوێندكار: ده‌بینین كه پێشێلكاریی مافی مرۆڤ ئێستا له رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا به‌هۆی مه‌تره‌ح بوونی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی له‌م وڵاته، زۆر
كه‌مڕه‌نگ‌و بێ بایه‌خ بووه. رای جه‌نابتان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه چیه؟
كاك مسته‌فا: ئه‌وه‌ی كه ئیشاره‌تان پێ‌كرد، پرسیارێكی زۆر موهیمه‌و
به‌داخه‌وه راسته، چونكه‌ی ئه‌وه‌ی كه تاكوو ئێستا بۆ وڵاتانی دونیا‌و
سازمانی ملله‌ل موهیم بووه، مه‌سه‌له‌ی پرۆژه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامیی
ئێرانه، به‌و ده‌لیله‌ی كه ئیشاره‌م پێ‌كرد، كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ
ده‌ستڕه‌سی په‌یدا بكا به چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام له پێناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی هه‌یه به له ژێر پێنانی مافی مرۆڤ له ئێرانێ‌دا،
به‌تایبه‌تی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد، له
ژێر پێنانی مافی ژنان، رۆژنامه‌نووسان‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كه له
ئێران‌دا نیشته‌جێن، له واقیعدا فه‌راموش كراوه، یا ئه‌گه‌ر بڕیاراتێك دراون له‌و
پێوه‌ندیه‌دا، بڕیاراتێكی "الزامێ‌ور" نه‌بوون، ئێمه شاهیدین له ماوه‌ی 28 ساڵ
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاكوو ئێستا به ده‌یان جار له لایه‌ن
ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكووم كراوه‌و ئێستا
له ریزی یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه دایه كه له دنیادا زیاتر له هه‌موان مافی
مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵام چونكه ئه‌و بڕیارانه "الزامێ‌ور" نه‌بوون‌و كۆماری
ئیسلامیی ئێران مه‌جبوور نه‌بووه ره‌عایه‌تی بكا، بۆیه گوێی نه‌داوه‌تێ‌و له
ژێر پێنانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا نه‌ك هیچ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه به
لایه‌نی موسبه‌ته‌وه، به‌ڵكوو زۆر زۆر توند‌وتیژتر بووه‌و ئه‌وه
مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌موو دنیا ئیعتیرافی پێ ده‌كه‌ن. من پێم وابێ ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌یه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له ژێر پێنانی
مافی مرۆڤ له ئێران‌دا بڕیاراتێكی "الزامێ‌ور"ی بۆ نه‌درێ‌و كۆماری ئیسلامیی
ئێران مه‌جبوور نه‌كرێ كه مافی مرۆڤ له ئێران‌دا ره‌عایه‌ت بكا، مه‌سه‌له‌ی
چه‌كی ئه‌تۆمی‌و باقیی پرۆژه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی كه له دژی
به‌شه‌ریه‌تن، له دژی ئاشتین‌و، مه‌سه‌له‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ دێننه‌وه ئاراوه،
ئیسلاح ناكرێ، چونكه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پرۆژانه دێنێته ئاراوه، له واقیعدا
باوه‌ڕنه‌بوونی كۆماری ئیسلامییه به مافی مرۆڤ. كه‌وابوو من پێم وابێ ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌و باوه‌ڕه دایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ردا دێ ـ كه ئێمه پێمان وایه ئاڵوگۆڕپه‌زیر نیه، ئیسلاح په‌زیر نیه ـ
ده‌بێ ئه‌و ده‌می له پێش ئه‌وه‌یدا كه مه‌سه‌له‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران‌دا
یا پرۆژه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵ‌و به‌رگیری لـێ بكه‌ن، ده‌بێ
فكرێكی جیددی بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران وادار بكرێ
مافی مرۆڤ له‌به‌ره‌چاو بگرێ، چونكه پرۆژه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له مێشكی
كۆماری ئیسلامی دایه كه باوه‌ڕی به مافی مرۆڤ‌و ئازادی‌و دێموكراسی نیه.
ئاگری: زیاتر له سێ حه‌وتوو به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كادر‌و
پێشمه‌رگه له رێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تێ‌ده‌په‌ڕێ. ئه‌وان له
راگه‌یاندن‌و وتووێژه‌كانی خۆیاندا به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه هه‌موو
خه‌تایه‌ك ده‌خه‌نه سه‌رشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و له‌و نێوه‌دا
خۆیان وه‌ك بێ گوناح‌و بێ‌خه‌تا نیشان داوه. ئه‌و كێشه‌و گیر‌وگرفتانه كه
ئێستا هه‌ن، چین‌و له كوێڕا ده‌ستیان پێ‌كردوه؟
كاك مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ئێوه مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانتان خوێندبێته‌وه ـ
كه حه‌تمه‌ن خوێندووتانه‌ته‌وه ـ ده‌زانن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له هیچ مه‌رحه‌له‌یه‌كدا بێ كێشه‌ی نێوخۆیی نه‌بووه، ره‌نگه به‌شێكی ئه‌وه
بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و راستی‌یه كه له حیزبی دێموكرات‌دا به پێی دێموكراتیك
بوونی حیزب، بیر‌وبۆچوونی جیاواز‌و ده‌ربڕینه‌كانی، ئازاد بووه، بۆیه له هه‌ر
مه‌رحه‌له‌یه‌كدا له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی یا له ئه‌ندامانی به‌ده‌نه‌ی
حیزب ئیجازه‌یان هه‌بووه كه بیر‌وبۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. له ده‌ربڕینی ئه‌و
بیر‌وبۆچوونانه‌دا زۆرجاری وا هه‌یه ئیختیلافی نه‌زه‌ر په‌یدا بووه‌و
ئیختیلافی نه‌زه‌ره‌كان كاتێك كه زۆر بوون، گه‌یشتۆته جودابوونه‌وه. ئه‌وه‌ی
كه ئێستا رووی داوه، ئه‌ویش له واقیعدا پێوه‌ندیی هه‌یه به رابردوه‌وه،
شتێك نیه كه هه‌ر ئێستا خوڵقابێ یا دوای كۆنگره‌ی سێزده، یا له كۆنگره‌ی
13دا خوڵقابێ، به‌ڵكوو ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كۆنگره‌كانی 10و 11و 12،
به‌ڵام له كۆنگره‌ی 13دا كاتێك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زه‌ق بۆوه‌و زیاتر گرینگ بۆوه
كه دوای به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌یه‌كی دێموكراتیك كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه جودا
بوونه‌وه، ئه‌وانیش تێیدا به‌شدار بوون، له پێشكه‌شكردنی هه‌موو به‌رنامه‌كان
به‌شدار بوون، چووه پێشێ، هیچ ئیشكالێكی تێدا نه‌بوو به‌ڵام كاتێك كه مه‌سه‌له
گه‌یشته هه‌ڵبژاردن‌و نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو به‌وه كه هێندێك له‌و
هاوڕێیانه‌ی كه خۆیان به حه‌قدار ده‌زانی‌و له ماوه‌ی سێ كۆنگره‌ی
رابردوودا له ده‌سه‌ڵاتدا بوون‌و له رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌دا بوون، ده‌نگی
ئیعتمادی نوێنه‌رانی كۆنگره‌یان پێ نه‌درا، ئه‌وه وه‌كوو ئه‌وه هاته به‌رچاو
كه حه‌قێكی گه‌وره‌ی ئه‌وان "چایع" بووبێ‌و، ئه‌وان له‌و كاته‌وه ده‌ستیان كرد
به موخالیفه‌ت كردن، به كارشكێنی، به نه‌فی‌كردنه‌وه‌ی فه‌عالییه‌ت‌و
تێكۆشانه‌كانی حیزب، به بێ‌ئێعتیباركردنی رێبه‌رایه‌تیی حیزب، هه‌تاكوو
نه‌تیجه‌كه‌ی گه‌یشته ئه‌و نوقته‌یه كه ئێوه ئیشاره‌تان پێ كرد. ده‌مه‌وێ
به كورتی ئه‌وه‌تان عه‌رز بكه‌م كه ئه‌ساسی ئه‌و كێشه‌یه بێجگه له‌وه‌ی كه
ژماره‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی رابردوویان ناڕه‌حه‌ت بوون‌و
نه‌یانده‌توانی ته‌حه‌ممولی ئه‌و ره‌ئیه دێموكراتیكه بكه‌ن كه نوێنه‌رانی
به‌ده‌نه‌ی حیزب له كۆنگره‌ی 13دا دابوویان به‌وان، ئه‌و كێشه‌یه زه‌ق بۆوه‌و
به‌رجه‌سته بۆوه‌و گه‌یشته ئه‌و وه‌زعیه‌ته كه هه‌موومان دیومانه‌و پێویست
به باسكردنه‌كه‌ی ناكا.
تیشك تی‌ڤی: به‌ڕێز كاك مسته‌فا! ئه‌و چه‌ند كه‌سه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی
پێشوو به‌و شێوه پڕ‌وپاگه‌نده ئه‌كه‌ن كه كۆنفرانسه‌كانی پێش كۆنگره‌ی 13 به
شێوه‌ی نهێنی كاریان بۆ كراوه‌و چه‌ند كه‌سانێك هاتوونه‌ته نێو كۆنگره‌ی
سێزده‌وه كه سه‌ر به باڵی ئه‌قه‌لییه‌تی نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بوون. جه‌نابیشتان سكرتێری هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێزده‌ن كه له لایه
رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه هه‌ڵ‌بژێردراون كه كۆنگره‌ی 13 هه‌ڵی‌بژاردون.
جه‌نابتان له‌و پێوه‌ندییه‌دا چی ده‌فه‌رموون؟
كاك مسته‌فا: من پێم وابێ ئه‌و شته‌ی كه ده‌گوترێ له ریزی مه‌جمووعه‌یه‌كی
زۆر له‌و پڕ‌وپاگه‌ندانه دایه‌و بایه‌خی نیه. گرنگترین ده‌لیل بۆ ئه‌و
مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ئێستا ناڕازین، ئه‌و ده‌می
ئه‌كسه‌ریه‌تی رێبه‌رایه‌تیی حیزب بوون، سكرتێری حیزب له‌و باڵه بوو،
كۆنفرانسه‌كانی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م له ژێر چاودێریی ئه‌واندا به‌ڕێوه چوو،
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاریی كۆنگره ئه‌كسه‌رییه‌ته‌كه‌ی له كه‌سانێك بوو كه ئه‌وان
دیاری‌یان كردبوو، ئه‌و بڕیاراته‌ی كه له كومیته‌ی ناوه‌ندی درا، پێش كۆنگره‌ی
سێزده بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوچوونی كۆنفرانسه‌كان له سه‌ر ره‌ئی‌و نه‌زه‌ری
ئه‌وان جێبه‌جێ كرا، كه‌وابوو هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نهێنی له ئارادا نه‌بووه.
له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌واندا نوێنه‌رانی به‌ده‌نه‌ی حیزب هه‌ڵ‌بژێردراون‌و
هاتوون له كۆنگره‌دا به‌شدارییان كردوه. بێجگه له‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه له
كۆنگره‌دا كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، راپۆرتی خۆی خوێندۆته‌وه، هیچ كه‌س ئیعتیرازی
نه‌بووه، مه‌شرووعییه‌تی كۆنگره له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانه‌وه‌و
به‌تایبه‌تی له لایه‌ن خودی ئه‌و هاوڕێیانه‌وه كه دوایه ناڕازی بوون، ته‌یید
كراوه، له كۆمیسیۆنی سكاڵا كه به سكاڵای كه‌سانێك كه له كۆنفرانسه‌كاندا
ئه‌گه‌ر شكایه‌تیان هه‌بێ ده‌چێته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌ك شكایه‌تیش له لایه‌ن
كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌وه به‌و كۆمیسیۆنه نه‌گه‌یشتووه‌و من پێم وابێ له
مێژووی حیزبی دێموكرات‌دا ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی كه بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ئاماده
كران، یه‌كێك له دێموكراتیكترین كۆنفرانسه‌كان بووه كه به‌ڕێوه چووه. باشه
ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نه‌زه‌ریان ئه‌وه‌یه كه به نهێنی كار كراوه
یا ئه‌و شتانه‌ی دیكه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی ده‌كه‌ن، بۆ له كاتی خۆیدا
شكایه‌تی خۆیان نه‌دا به هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه به شكایه‌ته‌كان؟! بۆ له
كاتێكدا كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، راپۆرتی كۆنفرانسه‌كانی له كۆنگره‌دا
پێشكه‌ش ده‌كرد‌و هه‌موویان ده‌ستیان هه‌ڵێناوه‌و ته‌ییدی مه‌شرووعیه‌تی
كۆنگره‌یان كرد، ئه‌و ده‌می كه‌سیان هه‌ڵ‌نه‌ستا له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ كاری
كۆنفرانسه‌كاندا ئیعتیراز بكا؟! كه‌وابوو مه‌سه‌له‌كه به هیچ جۆر ئه‌وه نیه،
به‌ڵكوو وه‌ك عه‌رزم كردن مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڕێیانه نه‌تیجه‌ی
كاری كۆنگره‌كه ناڕه‌حتی كردوون.
بێجگه له |