|
به‌تایبه‌ت رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاست
له‌گه‌ڵ چ جۆره گیروگرفت‌و ئاڵۆزی‌و نائارامییه‌ك به‌ره‌وڕوون. برسێتی، بێ‌عه‌داڵه‌تی‌و
چه‌ند دیارده‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی بڕستیان له خه‌ڵك بڕیوه. ده‌سه‌لاَتی
زۆردارانه‌ی حكوومه‌ته دیكتاتۆر‌و دواكه‌وتوو‌و ناسه‌رده‌میه‌كان، ژیان‌و ماف‌و
ئازادییه‌كانی سه‌دان میلیۆن مرۆڤیان كردۆته قوربانیی ئیدئۆلۆژی‌و پرۆژه "تمامیتخواهانه"ـه‌كانی
خۆیان، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌منییه‌ت‌و ئارامیی زۆر شوێنیان له مه‌ترسی خستووه كه
دیارترینی ئه‌م رێژیمانه كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
من خۆشحاڵ بووم له‌وه كه یه‌كێك
له ئامانجه‌كانی ئێوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌كان، بنیادنانه‌وه‌ی
متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
گومانم له‌وه‌شدا نیه به‌ڕێزتان له‌وه ئاگادارن كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌وكاته ده‌توانێ متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خۆی بگێڕێته‌وه
كه له دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گیروگرفته‌كان عادلاَنه هه‌ڵسوكه‌وت بكا‌و بۆ
پاراستنی مافی مرۆڤ له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه چالاكتر بجووڵێته‌وه. له
ولاَتی ئێمه ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی‌دا، زیاتر له 70 میلیۆن حه‌شیمه‌ت
به توندترین شێوه ماف‌و ئازادییه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ‌و رۆڵه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه
جیاجیاكانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد له مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان
بێ‌به‌ش كراون‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌م ساڵ هه‌بووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران
له لایه‌ن كومیسیۆنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه مه‌حكووم
نه‌كرێ. له ولاَتانی ناوچه‌دا به ئاشكرا ئاژاوه ده‌نێته‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی
له كاروباری لوبنان، ئه‌فغانستان‌و عێراق‌و ... له‌كه‌س شاراوه نیه. دژایه‌تیی
هه‌ر ره‌وتێكی ئاشتی‌و یه‌ك له‌وان سوڵحی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كاو
له راده‌ی به‌رینتریشدا هه‌م به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی به چه‌كی
ئه‌تۆمی‌و هه‌م به پێكهێنان‌و به‌هێزكردنی ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریسته‌كان‌و په‌ره‌پێدانی
تیرۆریزم بۆته مه‌ترسییه‌كی به‌رچاو بۆ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هه‌ركام له‌و مه‌سه‌لانه‌شدا نه‌ك چووكترین بایه‌خ به مه‌حكووم كردنه‌كان‌و
بڕیاراتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و كومیسیۆنی
مافی مرۆڤی ئه‌م رێكخراوه‌یه نادا، به‌ڵكوو به‌گاڵته‌یان ده‌گرێ‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش
متمانه‌ی خه‌ڵك‌و ئازادیخوازانی به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بردۆته
ژێر پرسیار. ئه‌وه‌ی ده‌توانێ ئه‌و متمانه‌یه بۆ ئه‌م رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه
بگێڕێته‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیددی‌و شوێندانه‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م رێژیمه‌و
رێژیمه‌كانی وه‌ك ئه‌و.
خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی به
هومێده‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزتان له‌پێناو شوێندانه‌رتربوونی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ ئه‌و رێكخراوه‌یه.
حیزبی ئێمه‌ش حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ هه‌رچه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكدا كه مافی مرۆڤ
دابین بكا‌و ئاشتی‌و ئازادی به‌دوای خۆیدا بێنێ‌و تیرۆریزم بنبڕ بكا، ئاماده‌یه.
له‌گه‌ڵ داوای سه‌ركه‌وتنی دووباره بۆ به‌ڕێزتان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
13/10/1385 (3/1/2007) |