|
له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه
كراوه كه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا نامه‌یه‌كیشیان بۆ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده
ناردووه‌و هێندێك ڕه‌خنه‌شیان ئاڕاسته‌ی ناوبراو كردووه.
له به‌ر گرینگیی نامه‌كه‌و هه‌روه‌ها، به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستی‌یه كه
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه ده‌توانێ قسه‌و پرسیاری ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی
دڵسۆز‌و دێموكرات په‌روه‌ری كورد له كوردستانی ئێران وله گۆشه‌و كه‌ناری جیهان
بێ، سكرتاریای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به باشی زانی ئه‌و نامه‌یه‌ی
بۆ به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب نووسراوه و وڵامه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
هیوادارین جێگای سوود لێ وه‌رگرتن بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سكرتاریا
25/11/1385
14/2/2007
نامه‌ی 87 خوێندكاری كورد له زانكۆكانی ئێران بۆ سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه!
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران:
سه‌ره‌تا ویڕای ده‌ربڕینی داخ‌و ته‌ئه‌سووف بۆ ئینشعاب له نێو ریزه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵگای خوێندكاری وێڕای مه‌حكووم كردن‌و به شه‌رم
زانینی ئه‌و كرده‌وه، له‌م كاته ناسكدا‌و چاره‌نووس سازه‌دا كه ناوچه‌و ئێران‌و
كوردستانی پێ‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، نه‌ك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی
كورددا نیه، به‌ڵكوو زه‌ره‌رێكی قه‌ره‌بوونه‌كراو ده‌دا له خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی كورد‌و، هیچ شتێكی دی زیاتر له دڵخۆشی بۆ دوژمنانی گه‌لی
كورد‌و ناحه‌زانی حیزبی دێموكرات له‌و جیابوونه‌وه‌یه‌دا نابینین. هه‌رجیابوونه‌وه‌و
ئینشعابێك له نێو هه‌ركام له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌م كاته ناسك‌و
حه‌ساسه‌دا، ته‌نیا ئیراده به دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دات بۆ هه‌رچی
زیادكردنی سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا، بۆیه
ئنشعاب‌و جیابوونه‌وه له‌م كاته‌دا به باوه‌ڕی ئێمه، به ته‌نیاهێشتنی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستانه له مه‌یدانی موبارزه‌داو هه‌ست به مه‌سئولییه‌ت نه‌كردنه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر شانت دایه، كۆمه‌ڵگای خوێندكاری (جامعه دانشجویی)
داوا له‌سه‌رجه‌م ئۆپۆزیسیۆنی كورد به گشتیی ده‌كات كه به هه‌ست كردن به مه‌سئوولییه‌ته‌وه،
به ده‌نێگكی یه‌كگرتوو هه‌وڵ بۆ دیفاع له مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان بده‌ن.
به‌ڕێز مسته‌فا هێجری!
ره‌نگه بۆ زۆركه‌س شتێكی ئاسایی بێت كه له كاتێكی ئاوه‌هادا، كۆمه‌ڵگای
خوێندكاری یان هه‌ركام له چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له حێزبی
دێموكرات دیفاع بكه‌ن یان ره‌خنه بگرن، بۆیه هه‌ڵوێستی له‌و شێوه له هه‌ركاتێك
دا یان بۆ هه‌ركه‌س یان لایه‌نێك نابێت، به‌ڵكوو گه‌ر به چاوێكی ژیرانه‌وه چاو
له ناوه‌ڕۆكی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، بۆ هه‌ركه‌س ده‌رده‌كه‌وێت، كه هۆكاره‌كانی
چیه؟
ئه‌گه‌ر بین حیزبی دێموكرات "تعریف" بكه‌ین، ئه‌ڵێین:
زانكۆیه‌كه: كه له سه‌رتا بڕیار درا كه ده‌رسه‌كانی ـ نیشتمانپه‌روه‌ری ـ
مافی گه‌ل ـ دیفاع له نیشتمان ـ ئازادی‌و ... ]ی[ تێدا بوترێته‌وه، له‌به‌رده‌ستی
دێموكرات ترین ـ ئاشتی‌خوازترین ـ وه خۆشه‌ویست ترین رۆڵه‌كانی سه‌ده‌ی (20)م ـ
زانكۆیه‌ك پڕ له مامۆستا‌و قوتابیی خۆشناو‌و نیشتمانپه‌روه‌ر ـ په‌روه‌رده بوو‌و
په‌روه‌رده‌كه‌ری بیر‌و باوه‌ڕ‌و فیكرێكی مودێڕن‌و خاوێن.
بۆیه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه دیفاع كردن له شه‌خس نیه، به‌ڵكوو بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه
ـ دیفاع له زیندووڕاگرتنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌شخواره‌وه، دیفاع له
مینبه‌رێك‌و "بلندگو"یه‌كه، كه ده‌نگی بێ‌به‌شی خۆم به گوێی گه‌لانی دیكه
ده‌گه‌یه‌نم. بۆیه ئه‌ڵێین: ئه‌م نامه‌ی ئێمه: به‌ده‌نگه‌وه هاتنی هه‌زاران
رۆڵه‌ی شه‌هیده‌ـ ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین كه له
رۆژه‌تاریكه‌كانی خوێن خۆرترین‌و بێ‌ویژدان ترین‌و نه‌زان ترین، "فرعون"ه‌كانی
ئێمڕۆدان‌و، بۆ هه‌ڵاتنی خۆر‌و رووناكی چاوله‌ڕێن.
به‌ڕێز هیجری!
كۆمه‌ڵگای خوێندكاری (جامعه دانشجویی) كورد بۆ رێزگرتن له پرنسیپه دێموكراسییه‌كان
و بۆ سه‌قامگیركردن و هه‌روه‌ها بۆ فێربوون، فێركردنی ئه‌زموونه دێموكراسییه‌كان
به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به قه‌بووڵكردنی شه‌رعییه‌تی كونگره‌ی (13)ی
حیزبی دێموكرات، وێڕای ئینتقاد‌و ره‌خنه‌ی زۆر‌و به‌جێ له به‌ڕێزتان، و به پێی
باوه‌ڕی قووڵی كۆمه‌ڵگای خوێندكاری به مانای نێوه‌ڕۆكی دێموكراسی، پشتیوانیی
خۆی بۆ حورمه‌ت‌و شه‌رعیه‌تی كونگره‌ی (13)ی حیزبی دێموكراتب كوردستاتی ئێران
راده‌گه‌یه‌نێت‌و ئاماده‌یی خۆمان بۆ یارمه‌تیی فیكری‌و مه‌عنه‌وی به رێبه‌رایه‌تی
حیزب راده‌گه‌یه‌نین و داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به له‌به‌رچاوگرتنی ئوسووڵه
دێموكراسییه‌كان، به دڵێكی ئاوه‌ڵاوه ره‌خنه‌و ئێنتقاده‌كان‌و پێشنه‌هاده‌كانی
كۆمه‌ڵگای خوێندكاری بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حیزب، كه له‌م
خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا دێن له‌به‌رچاوی بگرن.
به‌ڕێز هیجری!
هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین به‌دوای شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملووی رێبه‌ر‌و
مامۆستای گه‌وره‌ی گه‌لی كورد، خۆشه‌ویست‌و مه‌حبووبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان به گشتی، لاوان‌و خوێندكاران به تایبه‌تی‌و دوای شه‌هیدبوونی دوكتور
شه‌ره‌فكه‌ندی، چێهره‌ی راستگۆ‌و قاتێع‌و وه‌فادار به كوردستان، خه‌باتی گه‌لی
كورد به گشتی‌و حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی ]له‌گه‌ڵ[ شتی لاوه‌كی‌و بێ‌ناوه‌ڕۆك
رووبه‌ڕووبوو.
رووبه‌ڕووی زۆر به‌رنامه‌و پلانی داسه‌پاو له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بوو، ده‌نگی
حیزبی دێموكرات، به هه‌وڵ‌و هیممه‌تی دوو رێبه‌ری شه‌هید سنووره‌كانی به‌زاند،
ده‌چوو تا له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، جێگه‌یه‌ك بۆ خۆی وگه‌لی كورد په‌یدا
بكات، به‌ڵام به به‌رنامه‌و پلانی داسه‌پاوی زۆر كه‌س له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی
حیزب، رۆژ له دوای رۆژ تووشی (سقوگ)ی سیاسی، به ته‌واو مه‌عنا بوو‌و له ماوه‌ی
(10)]ساڵی[ رابردوودا توشی زۆر قه‌یرانی ناوخۆیی بوو.
هێندێ له رێبه‌رانی حیزب بێ ئه‌وه‌ی كه له فیكری دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی
باشتر دابن، رۆژ له دوای رۆژ دیارده‌ی دزێو‌و ناشیرینی وه‌ك (جه‌ناح‌و جه‌ناح
بازی، ناوچه‌گه‌رایی‌و ... له نێو ریزه‌كانی حیزب دا ته‌قویه‌ت ده‌كراو رێبه‌رانی
حیزب، دوژمنی ئه‌سڵی‌و موبارزه‌ی راسته‌قینه‌یان له‌بیر كردبوو تا ئه‌وه‌ی كه
به ئیستڵاح (ناودارانی حیزب) حیزبیان تووشی ئینشعابێكی دی كرد.
بۆیه كۆمه‌ڵگای خوێندكاری له نامه‌یه‌كی جیاوازدا بۆ به‌ڕێز حه‌سه‌ن زاده
داوای روونكردنه‌وه‌و ته‌وزیحی شه‌فاف‌و ئوسووڵی بۆ كۆمه‌ڵگای خوێندكاری ده‌كات.
به‌ڕێز هیجری!
كۆمه‌ڵگای خوێندكاری وێڕای ره‌خه‌و ئینتقادی زۆر له به‌ڕێزتان، ده‌ڵێت له
ماوه‌ی (10)ساڵی رابردوودا وه‌ك ئه‌ندامێكی راستگۆ‌و خاوه‌ن رابردوویه‌كی خاوێن،
نه‌تانتوانی یان تێ‌نه‌كۆشان بۆ له ناوبردنی كێشه‌كانی حیزب، تا ئه‌وه‌ی كه
رۆحی هاوكاری‌و پێكه‌وه كاركردن له ناو حیزب دا هێدی هێدی له ناوچوو و حیزب
تووشی ئه‌و قه‌یرانه بوو.
به‌ڕێز هیجری!
كۆمه‌ڵگای خوێندكاری، بۆ سه‌رخستنی كاروباری حیزب‌و بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رۆحی
هاوكاری وه پێكه‌وه كاركردن، پێشنیار‌و تێبینییه‌كانی خۆی، بۆ حیزب‌و بۆ شه‌خسی
به‌ڕێزتان كه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه دێن، ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌ڕێزتان،
هیوادارین كه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان‌و هه‌ست
به مه‌سئولییه‌ت كردن تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئیمكانی هه‌یه له به‌رنامه‌و كاری
حیزبی‌دا كاری پێ‌بكه‌ن، ئێمه هیوادارین كه به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوێكمان هه‌ڵ‌گرتبێت
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان حیزب‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به گشتی‌و لاوان‌و
خوێندكاران به تایبه‌تی و زه‌مینه خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی حیزب دا‌و هه‌وڵ بده‌ین به به‌شداری
كردنی هه‌موولا، حیزب بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناودڵی كوردستان.
1ـ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو كۆڕ‌و كۆِمه‌ڵی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به قودره‌ت‌و
هێزێكی زیاتر له رابردوو، یه‌ك له‌وانه ـ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی
(انترناسیونال سوسیالیست).
2ـ بایه‌خدان به لاوان و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی حیزب و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی حیزب له بواری كادێرپه‌روه‌ری‌دا.
3ـ بایه‌خدان به لاوان وبه‌شداركردنیان له كاروباری حیزب دا به تایبه‌تی له
پۆسته‌كانی سه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی راهێنان بۆ داهاتووی حیزبه‌و هه‌روه‌ها
ئیستفاده له‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێرانه‌وه هه‌ڵ‌دێن وه‌دانانیان به پێی
ئێستعداد‌و توانایی له جێگه‌ی شیاودا.
4ـ بردنه‌سه‌ری راده‌ی هووشیاریی ژنان له بواره‌كانی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی ـ
فه‌رهه‌نگی‌و ... قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ‌بایه‌خییه كه له ساڵانی
رابردوودا ده‌رحه‌ق به ژنان كراوه‌و واداركردن و به‌شداری كردنیان له كاروباری
حیزب به شێوه‌یه‌كی چالاك‌و زیندوو.
5ـ وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقی‌و هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ
ره‌وتی رۆژدا، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بێ‌حورمه‌تی
یان سووكایه‌تی به رێبه‌رانی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد ده‌كه‌ن كه هه‌ركه‌سێك ئه‌و
چاوه‌ڕوانییه‌ی هه‌یه له حیزبی دێموكرات، وه‌ك حیزبێكی نه‌ته‌وایه‌تی له
كوردستان، بۆ دیفاع له گه‌ل‌و وڵات.
6ـ به‌رزوو زیندوو راگرتنی فه‌لسه‌فه‌ی، فیكری دوكتور قاسملووی نه‌مر، ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی:
زانستی ـ سیاسی ـ فه‌رهه‌نگی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه‌و ناساندنی
هه‌رچی زیاتر‌ی بۆ لاوان و زیندووڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی حیزب به گشتی‌و رێبه‌رانی
شه‌هید به تایبه‌تی.
7ـ گرتنی هه‌ڵوێستی شیاو‌و به‌جێ، له كات‌و ساتی خۆیدا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له داهاتوودا، چاوه‌ڕوانی لێ‌ده‌كرێت بێنه پێش بۆ حیزب‌و گه‌ل‌و
خۆ ئاماده‌كردن بۆ داهاتوو.
8ـ قسه‌و وتووێژه‌كان (شه‌خسی ـ حیزبی) له‌یه‌ك جوودا بكرێنه‌وه‌و هه‌ر وتوێژێك
به ناوی حیزبه‌وه ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگیی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی
بێت، تا حیزب‌و بڕیاره‌كانی حیزب ته‌ئسیری موسبه‌تیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌كانی
نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان.
9ـ دیاری كردنی كه‌سانێكی شیاو، وه‌ك نوێنه‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری
لاوان و ژنان له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری تایبه‌ت به
لاوان‌و ژنان بۆ زیاتر ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ویست‌و داخوازییه‌كانی ژنان‌و لاوان‌و
بۆ باس كردن‌و گه‌یاندنی گیروگرفته‌كانی ئه‌و كه‌سانه به سكرتێری حیزب تا به
هاوكاریی هه‌موو سعی كه‌ین باشترین میكانیزم به‌كاربێنین بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی
گیروگرفته‌كانی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه.
10ـ ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته‌كانی حیزب له به‌رانبه‌ر كۆماری
ئیسلامی‌دا له شاره‌كانی كوردستان كه هه‌ڕشه‌ی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی
كوردبوونیان لێ‌ده‌كرێت، وه‌ك (باشووری كوردستان: ماكوـ باكووری كوردستان‌و
كرماشان‌و ئیلام) تا ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا كه‌ركوكێكی دی بۆ كوردستانی
رۆژهه‌ڵات درووست نه‌بێ، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد به گشتی وه رێبه‌رانی
حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی له فیكری به‌رنامه‌و پلانێكی باش دابن بۆ ئه‌و
كاته.
11ـ بایه‌خی هه‌رچی زیاتر به زاراوه‌كانی دیی زمانی كورد له ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی
حیزب بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به‌و زاراوانه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌رچی زیاتر‌ی
شێوه‌ی دیالكتیكی سیاسیی حیزبی دێموكرات.
12ـ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌رچی زیاتر‌ی: ته‌له‌فزوێن ـ رادیۆـ رۆژنامه‌ـ گۆڤاره‌كانی
حیزب له‌بواری ناوه‌ڕۆكی وتار‌و به‌رنامه‌ی باش‌و به‌سوود، نوسراوه‌و....
13ـ ده‌عوه‌تی شه‌رافه‌تمه‌ندانه له‌و كادیر‌و پێشمه‌رگانه كه ده‌رچوون، تا بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ نێو حیزب (ئه‌وانه‌ی نه‌گڕێنه‌وه كه تووشی بێ‌حورمه‌تی یان سووكایه‌تی و
به حیزب و رێبه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد بوون).
به‌ڕێز هیجری!
كۆمه‌ڵگای خوێندكارانی كورد هیواداره حیزبی دێموكرات به به‌رنامه‌ی باش‌و به
هێزێكی ته‌واومه‌عنا بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی
به هه‌وڵ‌و هیممه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تێ‌بكۆشین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كورد.
كۆمه‌ڵگای خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی ئێران
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدان
سڵاو له زیندانییانی سیاسی
سڵاو له قاسملووی زانا
سه‌ركه‌وێت خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان
تێبینی: ئه‌ركی گه‌یاندنی ئه‌م نامه‌یه به ئه‌ستۆی هاوڕێی جێگه‌ی متمانه و
باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگای خوێندكاری، هاوڕێ، كاك كامه‌رانی ڕه‌سوولی‌یه له وڵاتی
سویس كه به‌ڕێزیان به مه‌سئوولیه‌ته‌وه به ئه‌ستۆی گرتوه.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نامه‌كه‌یان ئیمزاكردوه له ئارشیوی "كوردستان
میدیا"دا پارێزراوه.
كوردستان میدیا
26/11/1385
وه‌ڵامی سكرتێری گشتیی "حدكا"
به نامه‌ی 87 خوێندكاری كوردی زانكۆكانی ئێران
بۆ 87 خوێندكاری كورد له
زانكۆكانی ئێران‌و باقی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه قسه‌ی دڵی
ئه‌وانیشه
به سڵاو‌و حورمه‌ت !
به‌ڕێزان!
نامه‌كه‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان كه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ستی
به‌تینی نیشتمانپه‌روه‌ری‌و دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان بوو، منی
زیاتر له رابردوو به دواڕۆژی روونی رزگاری هیوادار كرد. چ په‌یامێك له‌وه
هیوابه‌خشتره كه كۆمه‌ڵێك له رۆڵه‌كانی وشیاری گه‌له‌كه‌مان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا
كه كه‌سانێك ـ هه‌رچه‌ند كه‌م ـ تۆوی بێ‌هیوایی له دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ماندا ده‌چێنن‌و
ده‌یانه‌وێ وا نیشان بده‌ن، یان وا حاڵی بوون كه به جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له
كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌بات بۆ رزگاری به
كۆتا هاتووه هاوده‌نگ له گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار له رۆڵه‌كانی دێموكرات پشتی حیزبی
خۆیان ده‌گرن‌و به‌ره‌و پێشكه‌وتن هانی ده‌ده‌ن‌و كه‌م‌وكووڕی‌یه‌كانی به گوێی‌دا
ده‌چپێنن. ئێمه ئه‌و ره‌خنه‌و پێشنیارانه به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه وه‌رده‌گرین،
چوونكه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ره‌خنه به واتای ره‌سه‌نی خۆی، داینامۆی حه‌ره‌كه‌ت‌و
به‌ره‌وپێش چوونه. بێجگه له‌وه، ئێوه‌ن خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی حیزبی دێموكرات‌و
ره‌خنه‌گرتن‌و پێشنیاركردن ئه‌ركی ئێوه‌یه، بۆیه كه‌س بۆی نیه له‌و ره‌خنانه
دڵگران بێ.
هاوڕێیان، قسه زۆره به‌ڵام له‌م مه‌جاله‌دا به كورتی له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم:
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزبه‌كه‌مان راست بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه پێكهات كه ئێوه
له پێشنیاره‌كانتاندا ئیشاره‌تان به به‌شێكی كردووه، نوێ‌بوونه‌وه، مه‌جال
ره‌خساندن بۆ لاوان‌و ئاماده كردنیان بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی رێبه‌رایه‌تیی
حیزب، یارمه‌تی وه‌رگرتن له هێزی ژنان، نوێ‌كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی حیزب،
ئاڵوگۆڕ له پێكهاته‌ی حیزب به شێوه‌یه‌ك كه وه‌ڵامده‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه بێت‌و
..... به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای كۆنگره‌وه كێشه‌ی
ناوخۆیی به‌رۆكی پێ‌گرتین‌و هیچ مه‌جالێكی بۆ به‌دیهێنانی به‌رنامه‌كانی
كۆنگره، كه ویست‌و داخوازی به‌جێی به‌ده‌نه‌ی حیزبه‌كه‌مان بوو، نه‌هێشته‌وه،
كه ئه‌وه بۆخۆی "مپنوی هفتاد من كاغژ شود". رێبه‌رایه‌تیی حیزب كه له‌و
ماوه‌یه‌دا هه‌وڵێكی زۆری دا كه ئه‌و هاوڕێیانه له‌جیاتی به‌هانه پێ‌گرتن كار
بكه‌ن‌و ده‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵكیان قبووڵ بێ، ته‌نانه‌ت ئێمه ئاماده بووین كه
كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م زۆر زووتر له كاتی خۆی پێك بێنین بۆ رازی كردنی ئه‌وان،
به‌ڵام قبووڵ نه‌كراو ئه‌وه رووی دا كه بێجگه له خۆیان‌و دوژمنانی
گه‌له‌كه‌مان كه‌س نه‌یده‌ویست.
ئێستا كه ئه‌و كێشه‌یه نه‌ماوه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه به جیددی كار
بكه‌ین‌و به‌رنامه‌كانی كۆنگره بێنینه دی. ئه‌وه‌تا له یه‌كه‌م هه‌نگاودا له
پلینۆمی نۆهه‌م دوو ژنی شیاو وه‌ك ئه‌ندامی موشاویری كومیته‌ی ناوه‌ندی
دیاری كران‌و هه‌نگاو به هه‌نگاو و به‌پێی ئیمكان باقی وه‌عده‌كانی كۆنگره
كه پێشنیاره‌كانی ئێوه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. چوونكه
رێبه‌رایه‌تیی حیزب باوه‌ڕی به پێكهێنانی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه هه‌یه‌و له
به‌رانبه‌ر كۆنگره‌دا خۆی به "متعهد" ده‌زانێ.
له‌و پێناوه‌دا چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه‌و هه‌موو دڵسۆزانی حیزبی دێموكرات هه‌یه
كه هه‌روا له‌گه‌ڵمان بن، به ره‌خنه‌كانتان یارمه‌تیمان بده‌ن‌و، به پشتیوانیی
بێ‌درێغتان وه‌ك هه‌میشه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هێزمان پێ‌ببهخشن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هی هه‌موومانه، هی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێرانه، بۆیه به‌توانای هه‌موومان به‌ره‌وپێش هه‌نگاو ده‌نێ.
هه‌ر بژین بۆ حیزب‌و گه‌له‌كه‌مان
هاوڕێتان ـ مسته‌فا هیجری
25/11/1385
14/2/2007
|