|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
په‌یامی نه‌ورۆزیی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران | |
06-01-1386
خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان!
نه‌ورۆزی 1386 پیرۆز بێ له ئێوه رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی
ئه‌م دنیایه ده‌ژین، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد له كوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامیی ئێران، هه‌روه‌ها پیرۆز بێ له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی رێگای رزگاری‌و،
ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی كه ئه‌م رۆژانه له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌دا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
|
 | |
به‌ڕێزان!
نه‌ورۆز له سروشتدا به واتای سه‌ركه‌وتنی خۆر، رووناكی‌و گه‌رما به سه‌ر
تاریكی، سه‌هۆڵبه‌ندان‌و سه‌رماداو، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان، پشكووتنی گوڵ‌و گیا‌و،
به‌گشتی نوێ‌بوونه‌وه‌یه.
نه‌ورۆز له مێژوودا سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی كاوه‌ی هه‌ژارو كوڕكوژراوو، یه‌خسیری
ده‌ستی زۆرداری، به سه‌ر زوحاك پاشای دیكتاتۆر‌و بێ‌به‌زه‌یی‌دایه. به‌م چه‌شنه
ده‌بینین كه نه‌ورۆز له هه‌ر دوو لایه‌نی سروشتی‌و مێژوویی‌یه‌كه‌ی‌دا، هه‌ڵگری
واتای ئاڵوگۆڕو نوێ‌بوونه‌وه‌یه. ئاڵوگۆڕو نوێ‌بوونه‌وه‌ش هه‌وێنی هه‌موو ئه‌و
پێشكه‌وتنانه‌یه كه دنیای ئه‌مڕۆ له بواره جیاجیاكاندا به خۆیه‌وه ده‌یبینێ.
ئاڵوگۆڕو نوێ‌بوونه‌وه دینامیزمی هه‌ڵته‌كاندنی عه‌قڵیه‌ته رزیوو چه‌قبه‌ستووه‌كانی
وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه هێشتا گه‌رمای سه‌رده‌م نه‌گه‌یشتۆته سه‌هۆڵبه‌ندانی
مێشكی سه‌ده ناوه‌ڕاستییه‌كه‌یان.
له‌خۆڕا نیه كه خه‌ڵكی تینووی ئازادی‌و نوێ‌بوونه‌وه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌و
یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد، هه‌میشه ئه‌و جێژنه‌یان پیرۆز راگرتووه‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه
شایی‌و خۆشییان گێڕاوه‌و، كۆماری ئیسلامی‌یش هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر
كورسیی ده‌سه‌ڵات له ساڵی 1357ـه‌وه، نه‌ورۆزی خوێناویی بۆ گه‌لی كورد له
شاره‌كانی سنه، نه‌غه‌ده‌و زۆر له گونده‌كان وه‌ڕێ‌خست‌و، دژایه‌تیی ئاشكرای
خۆی له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز نیشان دا‌و هه‌تا ئێستاش كۆسپ دروست ده‌كا له سه‌ر
رێگای به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆزدا.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی شادی‌و دڵخۆشی‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای داخه، ئه‌وه‌یه كه
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران ئه‌م نه‌ورۆزه‌ش له كاتێكدا جێژن ده‌گرن كه سێبه‌ری
رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌روا به سه‌ر شان‌و ملیانه‌وه قورسایی ده‌كا. به هه‌زاران
له رۆڵه خه‌باتكاره‌كانی وه‌كوو كاوه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌م رۆژه‌دا له
باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌دا به‌شداری جێژن‌و شادی بن، له زیندانه‌كانی زوحاكی
زه‌ماندا نیشته‌جێن، به سه‌دان هه‌زار له گه‌وره‌ی ماڵه‌كان له ماته‌م‌و دڵه‌خورپێ‌دان،
چوونكه ناتوانن لانی‌كه‌می پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌م جێژنه فه‌راهه‌م
بكه‌ن.
ئێمه له حاڵێكدا ساڵی 1385مان تێپه‌ڕ كرد‌و هه‌نگاومان نایه ساڵی 1386 كه
شاهیدی په‌ره‌گرتنی زیاتری خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووین!
نرخی بێكاریی ژنان ته‌قریبه‌ن 18/20% یانی دووبه‌رانبه‌ری نرخی بێكاریی
پیاوانه. 2% له حه‌شیمه‌تی ئێران به كه‌متر له دولارێك له رۆژدا ده‌ژی.
هێشتا به‌شێكی به‌رچاو له حه‌شیمه‌تی ئێران توانای دابین‌كردنی لانی‌كه‌می
پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان نیه. خۆشبینانه‌ترین به‌راورده‌كان ئه‌و حه‌شیمه‌ته
به 10 تا 11 میلیۆن نـه‌فــه‌ر حیساب ده‌كه‌ن كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری‌دا ده‌ژین.
راده‌ی موعتاده‌كان 3 میلیۆن‌و 700 هه‌زار كه‌سه، شه‌ش میلیۆن بێكار له وڵات‌دا
هه‌یه‌و ساڵیانه 150 تا 180 هه‌زار له حه‌شیمه‌تی خوێنده‌وارو پسپۆڕی ئێرانی،
وڵات به‌جێ دێڵن.
ئه‌وانه‌ی ئیشاره‌مان پێ‌كردن ته‌نیا هێندێك له "نابسامانی"یه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێرانن‌و له ئاماری ره‌سمیی حكوومه‌تی وه‌رگیراون، له حاڵێكدا ئاستی
راسته‌قینه‌ی ئه‌و "نابسامانی"یانه زۆر له‌وه زیاترن.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ده‌ردانه‌و، ده‌یان ده‌ردی بێ‌چاره‌سه‌ری دیكه، زه‌برو
زه‌نگ‌و سه‌ركوت، به‌تایبه‌ت له نێو نه‌ته‌وه مافخوازه‌كان‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی
كورد گه‌یشتۆته لووتكه. كوشتاری خه‌ڵك له رێپێوانه‌كان، زیندانی‌و
ئه‌شكه‌نجه‌كردنیان له ساڵی 1385دا، توند‌وتیژتر له رابردوو به‌ڕێوه چووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا جێگای دڵخۆشی‌و هیوا پێ‌به‌ستنه،
به‌ربه‌ره‌كانێی بێ‌وچانی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر هێزی سه‌ركوتكه‌ری رێژیم بۆ
دیفاع له ماف‌و ئازادییه‌كانیانه. له‌و راستایه‌دا به‌ربه‌ره‌كانێی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له ساڵی رابردوودا جێگای رێز‌و پێزانینه.
خۆپێشاندان، مانگرتن‌و شێوه‌كانی دیكه‌ی ده‌ربڕینی بێزاریی خه‌ڵكی كورد له
رێژیم، له سه‌رانسه‌ری ساڵ‌و له هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان درێژه‌ی
هه‌بووه. له ره‌وتی ئه‌و رووداوانه‌دا به سه‌دان كه‌س له تێكۆشه‌رانی كورد،
رۆژنامه‌نووسان، خوێندكاران، كرێكاران‌و ژنان‌و، چین‌و توێژه‌كانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگای كورده‌واری سزا دراون، به‌ڵام به‌ربه‌ره‌كانێ ساتێك نه‌وه‌ستاوه.
بێجگه له‌وه فیداكاریی توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵ‌و، كه‌سایه‌تییه
ئایینی‌یه‌كانی ته‌نانه‌ت شیعه‌ش له ساڵی 85دا، زۆر له ساڵانی رابردوو
به‌رچاوتر بوو. له نێو ئه‌و توێژانه‌دا پێویسته ئیشاره به ده‌وری لێبڕاوانه‌ی
مۆعه‌لیمه‌كان‌و ژنان بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕای گرتن‌و زیندانی‌كردنیان، رێپێوان‌و
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانیان درێژه دا، به
چه‌شنێك كه ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان له هه‌موو جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه. حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران پشتیوانیی خۆی له مافی ره‌وای هه‌موو چین‌و
توێژه‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌رده‌بڕێ‌و، به چاوی رێزه‌وه سه‌یری
به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كا.
خۆشك‌و برایانی خۆشه‌ویست!
پێ به پێی په‌ره‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له رێژیم له ساڵی 1385دا،
ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تی‌و بێزاری له‌و رێژیمه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا
په‌ره‌ی گرت. ئێمه له ساڵی رابردوودا شاهیدی دووباره مه‌حكوومكردنی كۆماری
ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به له ژێرپێ‌نانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه‌كانی "مافی مرۆڤ"ی جیهانه‌وه بووین.
ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و رێژیمه له كاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ زۆر ئاشكراتر
له رابردوو بۆ هه‌موو دنیا ده‌ركه‌وت. یارمه‌تییه‌كانی رێژیم به حیزبوڵڵای
لوبنان له شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل‌و حیزبوڵڵادا به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی حكوومه‌تی
هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك‌و، بنیاتنانی حكوومه‌تێكی دڵخوازی كۆماری ئیسلامیی ئێران
له لوبنان، به‌هێزكردنی هێزه‌كانی دژ به ئاشتی له فه‌له‌ستین‌و، به‌تایبه‌ت
یارمه‌تیدانی هه‌مه‌چه‌شنه به تاقمه تێرۆریستییه‌كانی دژی دێموكراسی له
عێراق‌و، دروشم‌و به‌رنامه‌كانی رێژیم بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له رووی گۆی
زه‌وی، له گرنگترین ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رێژیم له ساڵی 1385دا بوو.
یه‌كێكی دیكه له ئاكامه‌كانی سیاسه‌تی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، تاوانباربوونی چه‌ند كه‌س له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ـ كه "هاشمی ره‌فسه‌نجانی"، "عه‌لی فه‌لاحیان"و "عه‌لی ئه‌كبه‌ر
وه‌لایه‌تی" له نێو ئه‌وانه‌دان ـ بوو، به‌تاوانی به‌شدارییان له
ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی جووله‌كه‌كان له بۆینێس ئایرێس پێته‌ختی وڵاتی
ئارژانتین له ساڵی 1994، كه بوو به‌هۆی كوژرانی 85 كه‌س. قازیی دادگا له
رۆژی 18ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا حوكمی جه‌لبی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سادر كردن‌و
ئێستا ئێنتێرپۆل "پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی" خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه.
رێژیمێك به‌و بیروباوه‌ڕه‌وه كاتێك پرۆژه‌ی ناوكی به مه‌به‌ستی دروستكردنی
بومبی ئه‌تۆمی په‌ره پێ‌ده‌دا، زۆر سروشتییه كه جیهان له به‌رانبه‌ری‌دا
راوه‌ستێ. قه‌راری 1737ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به
مه‌به‌ستی سزادانی رێژیم به هۆی ملهوڕی‌و گوێنه‌دانی به راسپارده‌كانی
شوورای ئه‌منییه‌ت‌و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌باره‌ی
ده‌ستهه‌ڵگرتن له پرۆژه‌ی ناوكی، ئه‌وپه‌ڕی بێزاریی وڵاتانی دنیا نیسبه‌ت به
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 1385دا بوو.
به‌م چه‌شنه ده‌بینین كه رێژیم چ له باری نێونه‌ته‌وه‌یی‌و چ له‌باری
نێوخۆیی له خراپترین وه‌زع دایه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاریه‌وه.
هیواداریی به رێفۆرم له راده‌ی زۆر لاواز دایه‌و ئێستا بۆ زۆربه‌ی زۆری
خه‌ڵكی ئێران‌و ده‌ره‌وه‌ش روون بۆته‌وه كه رێژیم رێفۆرم هه‌ڵ‌ناگرێ‌و، ته‌نیا
چاره رووخاندنی ئه‌و رێژیمه‌و دامه‌زراندنی رێژیمێكی دێموكراتیكی فیدراڵه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زه‌مینه گونجاوانه بۆ رووخانی رێژیم، گرفتێكی
سه‌ره‌كی كه له سه‌ره‌تاوه بووه‌و ئێستاش له جێی خۆیه‌تی، نه‌بوونی
نیهاده دێموكراتیكه‌كان وه‌ك سه‌ندیكا‌و رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كانه كه بتوانن
خه‌ڵكی ناڕازی رێك بخه‌ن. هۆی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و مه‌سه‌له‌ش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئه‌ستۆی رێژیم، چوونكه رێگه نادا هیچ رێكخراوێكی سیاسی‌و سینفی به‌دوور
له كونتروڵ‌و چاودێری حكوومه‌ت پێك بێ.
كاتێكیش یه‌كگرتن له نێو خه‌ڵكدا نه‌بێ، سه‌ركوتكردن بۆ رێژیم هاسانتره.
هه‌روه‌ك له ساڵی رابردوودا دیتمان كاتێك ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران سه‌ركوت ده‌كا،
هیچكام له سینفه‌كانی دیكه به كرده‌وه پشتیوانی‌یان لـێ ناكه‌ن، هه‌ر به‌م
چه‌شنه كاتێك ناڕه‌زایی ژنان یان موعه‌لیمان سه‌ركوت ده‌كرێ، ئێمه به‌و هیوایه
پێ ده‌نینه ساڵی 1386 كه له‌و ساڵه‌دا ئه‌و گرفته گرنگه‌ی جووڵانه‌وه‌ی
دێموكراسیخوازیی خه‌ڵك هه‌ر به‌هۆی خۆیانه‌وه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنی ئوپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌داخه‌وه
ئه‌و كه‌موكووڕییه ده‌بینرێ‌و، تا ئێستا ته‌نیا یه‌كگرتن، پێكهاتنی كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵه كه له سه‌ره‌تادا له سه‌رجه‌م 7 رێكخراو‌و
ئه‌نجومه‌ن پێك هات‌و له دوایین دانیشتنی‌دا كه نێزیك به مانگێك له‌وه‌پێش له
له‌نده‌ن پێك هات، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی گه‌یشته 13 رێكخراو. ئه‌و رێكخراوانه
كۆمه‌ڵێك رێكخراون كه به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی كورد، تورك، عه‌ره‌ب، به‌لووچ‌و
توركمه‌ن نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ئامانجی بنه‌ڕه‌تییان پێكهێنانی ئێرانێكی
دێموكراتیكی فیدراڵه له سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی‌و نه‌ته‌وه‌یی. به‌و هیوایه
كه كۆنگره بتوانێ له ساڵی تازه‌دا تێكۆشانه‌كه‌ی زیاتر گه‌شه پێ‌بداو
رێكخراوی سیاسیی زیاتر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای لاوازییه‌كانی جووڵانه‌وه، هیواداری به سه‌ركه‌وتن له هه‌موو كاتێك
به‌هێزتره. زه‌ختی ناوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی رێژیمیان وه‌زاڵه هێناوه‌و رۆژ
به‌ڕۆژ قورسایی ئه‌و زه‌ختانه زیاتر‌و زیاتر ده‌بێ. ئه‌م وه‌زعییه‌ته
ناله‌باره‌ی بۆ رێژیم هاتۆته پێش هێنده‌ی دیكه خه‌ڵكی هیوادار كردوه‌و، ئه‌وان
هان ده‌دا بۆ به‌ربه‌ره‌كانی زیاتر. سه‌ره‌نجامی رێژیمێكی ئه‌وتۆش بێجگه له
نه‌مان شتێكی دیكه نیه. به‌ڵام ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و رێكخراوه
سیاسییه‌كان له‌و پێناوه‌دا قورس‌تر دێته به‌رچاو. هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی زیاتره‌وه بڕواننه ساڵی نوێ‌و ئه‌ركی سه‌رشانیان
له‌و پێناوه‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و راستایه‌دا له ساڵی 1386 هه‌وڵ ده‌دا:
ــ له باری سه‌رانسه‌ری دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه دێموكراتانه كه
باوه‌ڕیان به مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه‌و حكوومه‌تی داهاتووی ئێران له شكڵی
فیدراڵی له سه‌ر بنه‌مای جوغرافیایی‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن، پێـك بێنێ‌و،
ئه‌وه‌نده‌ی بكرێ ئه‌و هێزانه لێك نزیك بكاته‌وه بۆ پێكهێنانی جۆرێك
هاوكاری‌و هاوپێوه‌ندیی گونجاو له چوارچێوه‌ی مه‌به‌ستێكی هاوبه‌ش.
ــ له راستای ناساندنی زیاتری گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و چۆنیه‌تیی پێشێلكردنی مافه دێموكراتیكه‌كانیان
له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له مه‌یدانێكی به‌رفراوانتری
دیپلۆماسی له رۆژئاوا‌و ناوچه‌دا، تێ‌بكۆشێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا له تریبوونی
UNPO كه له ساڵی 1385دا حیزبی دێموكرات بوو به ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست به‌باشی كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
ــ له ئاستی نێوخۆیی‌دا، هه‌رچه‌ند تا ئێستا حیزبی دێموكرات به دوور له
ته‌مومژسازكردنی ته‌بلیغاتی، به كرده‌وه زۆری هه‌وڵ داوه بۆ پێكهێنانی
به‌ره، یان یه‌كگرتنێكی به‌كرده‌وه له نێوان ئه‌و رێكخراوه سه‌ربه‌خۆو
ناسراوانه‌ی ریزه‌كانی ئوپۆزیسیۆن كه مه‌یدانی تێكۆشانیان كوردستانی ئێرانه،
به‌داخه‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌سكه‌وتێك كه چاوه‌ڕوانیمان هه‌بوو به‌ده‌ست
نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌و بواره‌شدا هیوابڕاو نین‌و به پێوه‌یستی ده‌زانین كه
هه‌وڵی زیاتر بده‌ین له پێناو یه‌كگرتنی هێزه كوردییه‌كاندا. هیوادارین كه
ئه‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه له نێوان هێزه‌كانی دیكه‌ش، یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ
گه‌یشتن به‌و ئامانجه له ساڵی نوێ‌دا.
ــ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه سیاسییه
دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پێوه‌ندیی نێزیك‌و
دۆستانه‌ی هه‌یه‌و، به‌هێزتركردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه له ساڵی 1386دا یه‌كێكی
دیكه له ئه‌ركه‌كانی حیزب ده‌بێ.
هه‌موو ئه‌و پرۆژه‌و به‌رنامانه كه ئیشاره‌ی پێ‌كرا‌و حیزبی دێموكرات خۆی به
به‌رپرسیار ده‌زانێ بۆ جێبه‌جێ‌كردنیان له ئاستی توانا‌و ئیمكاناتی‌دا، له
پێناو خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران دایه‌و بۆ رزگاریی ئه‌و به‌شه‌یه له
ژێر سته‌م‌و سه‌ركوتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. كه‌وابوو سروشتییه كه
حیزبی دێموكرات بۆ رێكخستنی زیاتری خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران له‌م
ساڵه‌دا به‌رنامه‌ی نوێی هه‌بێ. له ساڵی رابردوودا هاوكاری‌و پشتیوانیی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌و كورده‌كانی ئه‌م به‌شه له هه‌نده‌ران زۆر
به‌رچاو بوو، لووتكه‌ی ئه‌و پشتیوانییه له به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حیزبی دێموكرات
له به‌شداری‌نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكانی شار‌و دێ‌و، هه‌روه‌ها
نیشاندانی بێزاری له رێژیم له 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تیرۆری رێبه‌ری مه‌زنی
گه‌لی كورد دوكتور قاسملوو بوو.
ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 1386دا لاوان، ژنان‌و چین‌و
توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ زیاتر له رابردووش له ده‌وری حیزبی خۆیان حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆ ببنه‌وه تا به پشتیوانی‌و یارمه‌تیی هه‌موو
لایه‌كمان، ساڵی 1386 بكه‌ین به ساڵێكی پڕده‌سكه‌وت بۆ جووڵانه‌وه‌ی
گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا.
به هیوای ساڵێكی پڕ له ده‌سكه‌وت بۆ جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی
دیكه‌ی ئێران‌و سڵامه‌تی بۆ یه‌ك یه‌كی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست.
هه‌موو رۆژێكتان جێژن بێ‌و جێژنتان پیرۆز |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |