|
ماوه‌ی یازده مانگ دامه‌زرانی
كۆماری كوردستاندا نیشانی دا كه رێبه‌رێكی دێموكرات‌و سه‌ركرده‌یه‌كی بێ
هاوتای ده‌ورانی خۆیه‌تی. وه‌ك دوكتور قاسملووی نه‌مر له كتێبی "چل ساڵ خه‌بات
له پێناوی ئازادی‌دا" نووسیویه‌تی، پێشه‌وا گوڵێك بوو كه له سه‌حرادا روابوو.
به‌رپرسانی رێژیمی پاشایه‌تی،
ئه‌م دوژمنانه‌ی ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران پاش رووخانی كۆماری
كوردستان له رۆَژی 30ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1325ی هه‌تاوی تا رۆژی له‌سێداره‌دانی
له 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1326ی هه‌تاوی، به دانی واده‌و به‌ڵێنی زۆر، هه‌وڵیان
دا تا قازی محه‌ممه‌د رازی بكه‌ن كه رابگه‌یه‌نێ له كرده‌وه‌ی خۆی په‌شیمانه،
به‌ڵام پێشه‌وای نه‌مر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانی وه‌ڵامی ره‌د دانه‌وه به
رێژیمی پاشایه‌تی به قیمه‌تی گیانی ته‌واو ده‌بێ، دیسان وه‌ڵامی ره‌دی دایه‌وه‌و
ته‌سلیمی داواكارییه‌كانیان نه‌بوو.
پێشه‌وا له ماوه‌ی محاكمه‌كرانی له بێدادگای نیزامی‌دا، زۆر ئازایانه له به‌رامبه‌ر
بێدادگای رێژیمی پاشایه‌تی‌دا راوه‌ستاو دیفاعی له ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد
كرد. له راستیدا ئه‌وه پێشه‌وا بوو كه بێدادگای نیزامی پاشایه‌تیی كرده مه‌یدانی
محاكمه‌كردنی رێژیمی دژی گه‌لی‌و سه‌ره‌ڕۆی پاشایه‌تی. له ره‌وتی دادگایی
كردنی‌دا، له‌به‌رامبه‌ر سوكایه‌تیی قازییه‌كانی دادگای نیزامی، به گه‌لی
كورد، چه‌ند جار هێرشی كرده سه‌ریان‌و دادگاكه‌ی به دادگایه‌كی فه‌رمایشی
ناودێر كرد. دیفاعییاتی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د زۆرتر له‌و باره‌یه‌وه جێگای سه‌ره‌نج‌و
تێڕامانه كه له‌م دادگایی‌كردنه‌دا پێشه‌وا له جیاتی دیفاع له خۆی، دیفاعی
له ویست‌و داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد كرد‌و، به هه‌ق ئه‌و ئه‌ركه‌ی زۆر به
باشی به‌ڕێوه برد، له ئاكامدا به‌و دیفاعیاته ئازایانه‌یه ده‌رسێكی به‌نرخ‌و
ئه‌زموونێكی به‌كه‌ڵكی بۆ تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری له دوای خۆی به‌جێ
هێشت، ئه‌و ده‌رسی وه‌فاداری به ئامانج تا دوا هه‌ناسه‌و، كڕنۆشنه‌بردن بۆ
دوژمنی، فێری رێبوارانی رێگاكه‌ی كرد كه به‌خۆشییه‌وه قوتابییه‌كانی، باشی
لـێ فێر بوون‌و، له ژیانی شۆڕشگێڕانه‌یاندا چاكیان به‌كار هێناوه.
سه‌رئه‌نجام له رۆژی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی‌دا، پێشه‌وا قازی‌و
سه‌یف‌و سه‌دری قازی له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له سێداره درانوههر
له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتر كۆمه‌ڵێكی دیكه، له‌وانه فه‌یزوڵا به‌گیه‌كان له
سێداره دران. راسته ئه‌وان له‌و رۆژه‌دا دڵیان له لێدان كه‌وت، به‌ڵام تا هه‌تایه
له‌نێو دڵی پڕ له‌كوڵی میلله‌ته‌كه‌یاندا ده‌مێننه‌وه‌و ئامانجیان رێبازی ملیۆنه‌ها
كورده.
پاش شه‌هیدبوونی پێشه‌وا، رێبوارانی رێگاكه‌ی‌و رۆڵه ئازا‌و به‌جه‌رگه‌كانی ئه‌م
میلله‌ته رێگاكه‌یان دریژه دا‌و خه‌بات بۆ ئازادیی گه‌ل له‌ژێر رێنوێنی‌و رێبه‌رایه‌تیی
حیزبه ژیر‌و دێموكراته‌كه‌ی پێشه‌وادا هه‌روا درێژه‌ی كێشا. ئه‌گه‌ر پێشه‌وا شه‌هید
كرا قاسملوو سه‌ری هه‌ڵداو تێكۆشانی نهێنیی له‌نێو جه‌رگه‌ی رێژیمی قاتڵی
قازییه‌كاندا درێژه دا‌و، خه‌ویان له چاوی شه‌وپه‌ره‌ستان‌و دژی‌گه‌لییه‌كان
تاراند. پۆلێك له تێكۆشه‌رانی حیزب جوڵانه‌وه‌ی 46 ـ 47 یان رێك خست كه ماوه‌ی
18 مانگ له شه‌وه‌زه‌نگی ئیستبداددا به‌رده‌وام بوو. جوڵانه‌وه‌ی 46 ــ 47 زه‌نگێكی
خه‌ته‌ر بۆ رێژیمی پاشایه‌تی‌و، وشیاركه‌ره‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی
بوو، زه‌نگی خه‌ته‌ر بۆ رێژیم بۆ ئه‌وه‌ی به رێژیمی شا بسه‌لمێنێ كه
دیكتاتۆری‌و زه‌برو زه‌نگ تا سه‌ر بڕ ناكاو، زه‌نگی وشیاركه‌ره‌وه بۆ تێكۆشه‌ران
بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێ كه رێژیمی پاشایه‌تی ئه‌و رێژیمه قورس‌و قایمه نیه كه
نه‌یه‌ته له‌رزین. له جووڵانه‌وه‌ی ساڵه‌كانی 46 ــ 47یشدا ئه‌گه‌رچی پۆلێك له
باشترین رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد شه‌هید بوون، به‌ڵام ئه‌وان به خوێنی سووری
خۆیان نه‌مامی ئازادییان پاراو كرد تا رۆژێ به‌ر بگرێ‌و گه‌ل له سێبه‌ریدا بحه‌سێته‌وه.
دوای سه‌ركوتكرانی جوڵانه‌وه‌ی 46ــ47یش، خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و مافی
گه‌ل هه‌ر به‌رده‌وام بوو، تا سه‌رئه‌نجام له راپه‌ڕینی پڕشكۆی گه‌لانی ئێران
له 22ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاوی‌دا تۆماری ره‌ش‌و پڕ له جینایه‌تی
رێژیمی پاشایه‌تیش پێچرایه‌وه.
دوای رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی، رێژیمی كۆماری ئیسلامی جێگاكه‌ی گرته‌وه.
رێژیمێك كه ئایینی خسته خزمه‌ت سیاسه‌تی دژی مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسی
رێژیمی پێشوو، به‌م چه‌شنه مه‌شرووعییه‌تێكی ئایینیشی به خوێنرێژییه‌كانی خۆی
به‌خشی. بۆیه ده‌بینین كاروانی شه‌هیده‌كانمان له‌م ماوه‌یه‌دا درێژتر بۆته‌وه‌و،
تا ئێستا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كاروانه‌دا دوكتور قاسملوو و
دوكتور سه‌عیدو زۆری دیكه له سه‌ركرده لێوه‌شاوه‌و به‌جه‌رگه‌كانی مه‌یدانی
به‌ربه‌ره‌كانێ له دژی سه‌ره‌ڕۆیی له كوردستانی ئێران‌دا دیارن كه به فتوای
ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی ئیسلامی خوێنیان حه‌ڵاڵ كراوه.
ئه‌و شه‌هیدانه هه‌موویان رێبوارانی رێگای پێشه‌وان، رێگای سه‌ربه‌رزی‌و شه‌ره‌ف،
رێبوارانێك كه له سایه‌ی له‌خۆبردوویی ئه‌واندا، نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ژێر پیلان‌و
زه‌بروزه‌نگی دوژمنانی‌دا نه‌تواوه‌ته‌وه‌و، به شانازییه‌وه به درێژه‌دانی خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بۆته چقڵی چاوی دوژمنان‌و نه‌یارانی.
پاش تێپه‌ڕبوونی شه‌ست ساڵ به‌سه‌ر رووداوی شه‌هیدكرانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دو
پاشان شه‌هیدانی جوڵانه‌وه‌ی 46 ــ47و ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی قۆناغی دوای شۆڕشی
گه‌له‌كه‌مان له رێبه‌رو كادر‌و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی ئاسایی‌یه‌وه، ره‌وڕه‌وه‌ی
خه‌باتی گه‌لی كورد هه‌ر به‌رده‌وامه‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان له
پێناو ماف‌و ئازادییه‌كانیدا، رۆژ به رۆژ سه‌ركه‌وتنی تازه تۆمار ده‌كا. له هه‌موو
به‌شه‌كانی دیكه‌ی نیشتمانی كوردان (كوردستان)دا خه‌بات رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر له گه‌شه‌دایه،
تا دێ كورد باشتر له بیروڕای گشتیی جیهانیی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافخواز‌و دێموكرات ده‌ناسرێ‌و دۆستی زیاتر په‌یدا ده‌كا.
ئه‌و هه‌موو فیداكاری‌و تێكۆشانه‌ی رۆڵه نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئازاكانی كورد، ئه‌و
وته به‌نرخ‌و حه‌كیمانه‌ی پێشه‌وامان بیر ده‌خاته‌وه كه له كاتی محاكمه‌كردنی
له بێدادگای شادا فه‌رمووی: "ئێوه به كوشتنی من قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن،
به‌ڵام دوای من هه‌موو كچ‌و كوڕێكی ئه‌م كوردستانه قازی محه‌ممه‌دێكن‌و، خه‌بات
تا گه‌یشتن به ئازادی هه‌روا درێژه ده‌ده‌ن."
خۆشك‌و برایانی به‌ڕێز!
خۆڕاگریی رۆڵه‌كانی گه‌ل بوو به‌هۆی ئه‌وه كه نه‌ك هه‌ر ئاواتی دیكتاتۆره‌كان
كه تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له نێو نه‌ته‌وه‌كانی فارس، تورك‌و عه‌ره‌بدا
بوو، نه‌یه‌ته دی، به‌ڵكوو، له لایه‌كه‌وه ئاكامی خوێنی شه‌هیدان‌و به‌چۆكدانه‌هاتنی
به‌ربه‌ره‌كانێ گه‌ل، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهان‌و ناوچه، بوون
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، دیكتاتۆره‌كان به‌ره‌و كزی‌و نه‌مان بچن‌و
نه‌ته‌وه بنده‌ست‌و سته‌ملێكراوه‌كانی ناوچه‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ره‌و
گه‌شانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێ.
دیكتاتۆریی به‌غدا سه‌رنگوون بوو‌و، كورده‌كانی ئه‌م به‌شه به به‌شێك له ویست‌و
داخوازه‌كانیان گه‌یشتن. له توركیه سه‌ره‌ڕای هه‌موو غه‌درو پیلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریی
كه‌مالیزم له دژی گه‌لی كورد، به‌ربه‌ره‌كانێ ئه‌و گه‌له زۆرتر په‌ره ده‌ستێنێ‌و
ده‌بێته بابه‌تێكی نێونه‌ته‌وه‌یی.
حكوومه‌تی پاشكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ك هه‌ر به‌هۆی تێرۆری سه‌دان
سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری كورد نه‌یتوانی هاواری مافخوازیی كورده‌كان له‌م به‌شه‌دا
بێده‌نگ بكا، به‌ڵكوو ئه‌مڕۆ كچان‌و كوڕانی ئه‌م به‌شه له نیشتمان چاونه‌ترسانه‌تر
له هه‌موو كاتێك به گژ به‌كرێگیراوانی رێژیم‌دا ده‌چنه‌وه. رێژیمی كۆماری
ئیسلامی زیاتر له ساڵانی رابردوو به‌ده‌ست قه‌یرانه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی
كه بۆخۆی خوڵقاندوویه‌تی، ده‌ناڵێنێ. سێهه‌مین قه‌راری سزادانی رێژیم له
لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر درێژه‌دانی
پرۆژه‌ی ناوكی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌و، پێداگریی رێژیم له سه‌ر گوێنه‌دان
به ویستی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێرانی له‌گه‌ڵ
داهاتوویه‌كی تاریك‌و نادیار به‌ره‌وڕوو كردوه.
له سوریه‌ش گه‌لی كورد هێندێك ده‌سكه‌وتی سیاسیی به‌ده‌ست هێناوه‌و سه‌ره‌ڕای
زه‌بروزه‌نگی حكوومه‌ت، گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌دا خه‌بات به شێوه‌ی خۆی ده‌باته
پێش.
گرنگ ئه‌وه‌یه كه كورد له ژێر قورسایی كوشتن‌و تواندنه‌وه‌و سووتاندنی خاك‌و
زێدی خۆی سه‌ربه‌رز هاتۆته ده‌رێ‌و، مێژووی سه‌ختی سه‌ده‌ی رابردوو كه
سامناكترین رۆژگارانی ره‌ش‌و تاڵی مێژووی كورد بوو، تێپه‌ڕ كردوه. ئێستا رۆڵه‌كانی
كورد، وشیارو زیندوو ده‌نگی مافخوازیی خۆیان به‌گوێی دنیا ده‌گه‌یه‌نن. دیارده‌كانی
ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ك به‌جیهانیبوون‌و پێوه‌ندییه خێراكان چی دیكه ئیجازه ناده‌ن
كه دیكتاتۆره‌كان له بێده‌نگی‌دا، كورد قه‌ڵاچۆ بكه‌ن‌و نه‌هێڵن هاواریان به
گوێی كه‌س رابگا.
ئه‌وه‌ش كه كورد گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه له ژیان‌و خه‌باتی خۆی، زیاتر له هه‌مووان
له سایه‌ی قوربانیدان‌و له‌خۆبردوویی ئه‌و سه‌دان هه‌زار شه‌هیده بووه كه له
پێناو زیندوومانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له به‌ختكردنی گیانیان كه شیرینترین‌و
پڕبه‌هاترین دارایی ئه‌وان بوو، درێغیان نه‌كردوه، ئه‌گینا له‌وانه بوو وه‌ك
دوژمنانی كورد ئاواتیان بوو‌و پیلانیان بۆ داده‌ڕشت، ئێستا كورد تواباوه‌و نه‌گه‌یشتبایه
ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌روه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه له‌و ماوه‌دا به‌سه‌ریان هاتووه.
بۆیه جێی خۆیه‌تی له‌م رۆژه‌دا وێڕای كڕنۆشبردن بۆ گیانی پاكی نه‌مر پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌د سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌دری قازی، سه‌یفی قازی‌و،
شه‌هیدانی فه‌یزوڵڵابه‌گی كه به‌دوای رووخانی كۆماردا شه‌هید كران‌و، درێژه‌ده‌رانی
رێگای پێشه‌وا، دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای
رزگاریی كوردستان، په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه كه تا سه‌رو تا گه‌یشتن به ئامانجی
به‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه كه ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی كورده، رێبوارانی به‌وه‌فای
رێگایان بین. چوونكه به قه‌ولی دوكتور قاسملوو باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانی
رێگایانه.
با هه‌موومان پێكه‌وه سڵاوی ئه‌مه‌گناسی‌و رێزلێنان بنێرین بۆ هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی
كه خۆشه‌ویستانیان له رێگای سه‌ربه‌رزیی كوردستاندا له‌ده‌ست داوه‌و وه‌فادارن
به رێبازه‌كانیان.
سڵاو له زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان كه له رێگای ئامانجه‌كانی پێشه‌واو
داوای ره‌وایان بۆ مافی ئازادی‌و یه‌كسانی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و
باقیی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌دان.
سڵاو له ژنان‌و پیاوانی كوردستان كه له به‌رانبه‌ر زه‌برو سه‌ركوتی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و
دژی گه‌لی‌دا قاره‌مانانه دیفاع له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن‌و به
چۆكدا نایه‌ن. |